ڕۆژی سی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 11-6-2013، له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبیه‌كی خۆتان بۆ ماوه‌ی 6 خوله‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كه‌وتنه مه‌دح و سه‌نا و پیاهه‌ڵان به‌شاری هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان!! به‌ڕاستی بۆ ئێمه‌ی هه‌ولێری جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چوونكه، له ده‌فته‌ری سیاسیی جه‌نابتان و زاكیره و تۆماری مێژوویی خۆمان، كه‌س به‌قه‌ر جه‌نابتان سووكایه‌تی به‌هه‌ولێر و مێژوو و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ی نه‌كردووه، هیچ هه‌ولێرییه‌ك ئه‌و هه‌موو ڕق و بووغز و سوكایه‌تیه‌تانی له‌بیرنه‌كردووه.
زۆر به‌پێویستی ده‌زانم، وه‌كوو هه‌ولێرییه‌ك ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته بكه‌م، پێش ئه‌وه‌ی سارد ببنه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و دیسان گێڕ بگۆڕن و جوێنمان پێبده‌یته‌وه. .
پێشه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی ده‌رهه‌ق به مێژوو و خه‌ڵك و هه‌ولێرییه‌كان كردووتان، هه‌ر هه‌مووی ڕاستن و ئێمه، به‌بی فیزلێدان، شانازیان پێوه‌ده‌كه‌ین. . . له‌كۆندا، به‌هه‌ولێرییه ڕه‌سه‌ناكانیان ده‌وت: شارستان. . یان شارستانی – به‌واتای منه‌وه‌ره‌كان و خانه‌دانه‌كانی وڵات- له‌وانه خه‌ڵكی خوێنده‌وار و تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خاوه‌ن هه‌ڵوێستمان تیاهه‌بووه، پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و كادری چووست و زیره‌ك بوونه، ئیمڕۆكه‌ش نه‌وه‌كانی ئه‌وانه، به‌هه‌مان نه‌فه‌س و دڵبڵندی بی غروور به‌شدارن له‌هه‌موو بنكه و كۆڵه‌گه و كۆمه‌ڵگای پایته‌خت و، له‌ناو پَشمه‌رگه و ڕایه‌ڵه‌كانی حیزب و مووئه‌سه‌ساتی كوردستانی. . هه‌ولێرییه‌كان داكۆكیكار و پێشمه‌رگه‌ی ونن له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵات، هه‌ولێرییه‌كان، بۆ هه‌میشه وه‌كوو خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌ن تاوه‌كوو ئه‌به‌د له خزمه‌ت كورد و كوردستاندا سه‌ر بنێنه‌وه.
ده‌مه‌وێت هه‌ر به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆبوونه‌وه حیزبیكه‌تان و له‌په‌راوێزی فه‌رموده‌كانی جه‌نابتان، چه‌ند قسه‌یه‌ك بكه‌م بۆ مێژوو و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ی كه ساڵانێكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته جه‌نابتان، ئیمڕۆكه بگه‌ن:
هه‌ولێر شارێكی نێوده‌وڵه‌تییه و پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، وه به‌هه‌موو پێوه‌ره ئابووری/سیاسی/كۆمه‌ڵایه‌تی/فه‌رهه‌نگی. . . شارێكی ئاوه‌دان و ئیمڕۆكه له‌سایه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌یه‌كێك له ناوچه گرینگه و ستراتیژیه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژمێردرێت.
ئیمڕۆكه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردایه‌تییه و خاكه‌كه‌شی زۆر پیرۆزه، وه خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌بی منه‌ت به‌سه‌رخه‌ڵكی كردنه‌وه، پێشمه‌رگه و خزمه‌تكاری ئاڵای كوردستانن، هه‌ولێرییه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی ئه‌زموونی حكومڕانی كوردن.
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه ئێمه زاكیره‌ی فیلمان هه‌یه: باش هه‌موو شتێكمان له‌بیره و ئه‌زانین بۆچوونی جه‌نابتان چۆنه، هه‌رگیز بڕوا به‌و پیاهه‌ڵان و ستایشانه‌تان ناكه‌ین، ئێمه قه‌ناعتمان نیه كه پیاو پاش ته‌مه‌نی 60 ساڵی فه‌رهه‌نگ و شێواز و عاده‌ت و ته‌قالید و سلووكی بگۆڕێت!
هه‌ولێرییه‌كان ده‌ڵێن: خووی شیری هه‌تا پیری. . .
دووا وته‌شم بۆ كۆبوونه‌وه حیزبیه‌كه‌ی جه‌نابتان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر جه‌نابتان چاوتان له‌وه‌یه كه هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان بێن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی داهاتوودا، ته‌ره‌فدارت بن و لایانگیریت بكه‌ن و به‌ئاخیری عومرمان ببینه گۆڕانخواز. . . ئه‌وه نازانن هه‌ولێری بوون مانای چییه؟!!
ئێمه ده‌زانیین وا به‌تاماشی خۆتان كاندید بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام بڕوابكه هه‌ولێرییه‌كان هێنده ئاسان هه‌ڵناخه‌تێن، ئه‌گه‌ر ئێوه چاوتان بڕیوه‌ته هه‌ولێر، ئه‌وه هه‌ولێر له‌دێرینه‌وه، ئه‌زانی خۆر له‌كوی هه‌ڵدێ و كێن ئه‌وانه‌ی وڵاتپارێز و پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی كوردستانه. .
ئێمه له‌هه‌ولێر سیاسه‌تكردن، به ئامرازێك ده‌زانیین خزمه‌ت به كوردایه‌تی بكات، ئێمه و باوك و باپیرانمان، هه‌ر یه‌ك ڕێباز و یه‌ك ته‌ڕیقه‌تمان هه‌یه، ئێمه ده‌زانیین ده‌نگ به‌كی بده‌ین، هیچ پێویست به‌وه ناكات، كه‌س هه‌وڵی غرووركردنمان بدات.
هه‌ولێریه‌كان، ده‌نگ به‌وانه ده‌ده‌ن و لایانگیری ئه‌وانه‌ن كه ساڵانێكه له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، توانیویانه ئه‌من و ئاسایشی وه‌ته‌ن بپارێزن و ئه‌و وڵاته‌یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه، هه‌ولێر لایانگیر و هاوكار و پشتگیری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانییه. .
خه‌سره‌و پیرباڵ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
