ماوەیەک لەمەو بەر نامەیەکی سەر ئاواڵەم ئاراستەی هەر دوو پارتی دەسەڵاتداری باشووری کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە گشتی و رێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان کرد، کە لینکەکانی لە خوارەوە دادەنێم.
لەم بارەیەوە کۆمەڵێکی بەر چاو لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵات و باشووری کوردستان سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی وەها بابەتێک هەڵوێستی جیاوازیان هەبووە، کە بە شێوەی راستە و خۆ پەیوەندییان بە خۆمەوە کردووە و، دەربارەی ئەم بابەتە لە هەر دوو حاڵەتەدا، چ لە باری پۆزێتیڤ و نێگاتیڤەوە راو بۆ چوونی جیاوازیان هەبووە، من وەک خۆم رێزی تایبەتم هەیە بۆ راو بۆ چوونە جیاوازەکان.
بەریزان:
بە پێویستی دەزانم دەر بارەی ئەم بابەتە روونکردنەوەیەک هەم بە ئێوەی بەرێز و هەمیش بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و حیزب لایەنە سیاسی و ریکخراوە جۆراوە جۆرەکان و، گەنج و لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بدەم.
بێ گومان مەبەستی من لە بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە ئەوە نەبووە، کە نرخی کەل و پەلەکانی من خەیاڵین و بە وتەی قەدیمییەکان کیسەم بۆ هەلدووریبێت، مەبەستی من نەفسی کردارەکەی عەبدوڵا مووهتەدی و داروودەستەکەیەتی.
بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە کچان و کورانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فکرییەتی دژە پرنسیپەکانی کۆمەڵە و سەرمایە ئەندووزییە شەخسییەکانی عەبدوڵا موهتەدی لە سەر حیسابی کۆمەڵە و خوێنی شەهیدانی کۆمەڵە ئاگادار بکەمەوە بۆ ئەوەی کە وەک کەرەستەیەک کەڵکیان لێوەرنەگریدرێت و بێ چارە نووس نەکرێن.
بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە کە لەم بابەتەدا ناگوجێ باسی لێوە بکرێ بەڵام، دوای رووخانی نیزامی پاشایەتی لە ئێران و هاتنە سەرکاری کۆماری ئسلامی، بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لەو بەشەی نیشتمانەکەمان لە سەر خوێنی دەیان هەزار شەهید و رۆڵەی قارەمانی ئەم گەلە بنیات نراوە، کۆمەڵە وەک رەوتێکی نوێ لە خەباتی ئەم گەلە بە رێبەرایەتی کاک فواد و نەخشەرێگا پێشکەوتنخوازەکانی بۆ چارەسەر کردنی گرفتی کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی هاتە دامەزراندن و، کۆڵەکەیەکی بە هێزی سیاسی _ نیزامی بوو بۆ بەگری لە مافی کۆمەڵای خەڵکی کوردستان.
لە راستیدا کۆمەڵە بۆیە دامەزرا کە بە قولی فارسەکان "مشرف" بێت بە سەر رووداوەکاندا نەک چاوەدێر، لە دوای شەهید بوونی کاک فواد، ئەگەر بە شەهامەتەوە دەربارەی کۆمەڵە بدوێن پێویستە بە راشکاوی باس لەوە بکەین سەرەڕای ئەوەی کە کۆمەلە هنگاوێک بەرەو پێش نەچووە بەڵکوو بە دەیان هەنگاویش لە سەرجەم بوارەکانی، خەباتی مەدەنی- سیاسی- کۆمەڵاتی- نیزامی باشەکشێی کردووە و لە واقیعدا بووتە کۆمپانیایەکی شەخسی کە لە لایەن بنەماڵەی مووهتەدییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا گیراوە وبە فکریەتی ئاغا و دەرەبەگایەتی بەڕیوە دەچێت، ئەمەش دژایەتی هەیە لە تەک فکریەت و بەهاکانی کۆمەڵە.
کۆمەڵە قەڵایەک بوو بۆ چینی کرێکار و زەحمەتکێش و یەکسانی ئینسانەکان، کۆمەڵە ئەوە نەبوو کە رێبەرانی ئێستای، وەک عەبدوڵا مووهتەدی لە سەر خوێنی شەهیدانی کۆمەڵە کۆشک و تەلار لە بریتانیا بۆ ماڵ ومنداڵەکانی خۆی ساز بکات و کچ و کوڕی ئەم نەتەوە ماف زەوتکراوە کە روو دەکەنە ریزەکانی کۆمەڵە وهەست و سۆزی مافی نەتەوایەتی و هەوڵدان بۆ دابینکردنی عەداڵەتی کۆمەلایەتی و یەکسانی ژیانی هانیان دەدات پەیوەست بن بە ریزی پڕ لە شانازی کۆمەڵە بێ چارە نووس بکرێن ویا لە ئوردووگای چەند قوڵە بەگێکدا ژیانی کولە مەرگی بەرنەسەرێ.
لە حەمرینە و تا زاخۆ، هەر لە سایەقی تاکسی و دووکاندار و ئەفسەر و پۆلیس و حاکم و دامودەزگائەمنییەکانەوە بگرە تا میدیا کار و رۆژنامەنووس و سەرکردایەتی هەموو پارتەکانی سیاسییەکانی کوردستان و کەسایەتی سیاسی و مەدەنی و رێکخراوە جۆراوجۆرەکان ئەم بەشەی نیشتمانەکەمان لە باشووری کوردستان ئەگەر حاشا لە راستییەکان نەکەن ئاگادارن، ئەو کچ و کوڕ و ژنانەی کە روودەکەنە کۆمەڵە و دوای چەند مانگێک ئاوارە دەبن ژیانیان چۆنە و چارەنووسیان بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕوات.
ئەمە لە سایەی رێبەرایەتی ئەو حیزبەوەیە کە كچی عبدوڵا مووهتدی لە ناو ئوردووگای کۆمەڵە بە راشکاوی کادر و ئەندام و پێشمەرگەی کۆمەڵە بە نۆکەری باوکی ناو ئەبات و لە سایەی سەری باوکییەوە لە گرانترین هۆتێلەکانی واشێنتۆن چەژنی لە دایک بوونی بۆ دەگیردرێت.
هەروەها عەبدوڵا مووهتەدی تەنیا خۆی خەریکی ئەو بازەرگانی وراورووتە نییە، بەڵکوو کەسە نیزیکەکانی خێزانی بە کەڵک وەرگرتن لە دارایی و ئەموالی کۆمەلە، لە شارووچەکەی دووکانەوە تا سلێمانی، لە سلیمانییەوە بۆ زەرگوێز خاوەنی چەندین کۆمپانیان کە لە سەر حیسابی کۆمەڵە و خوێنی شەهیدانی کۆمەلە بویان دابینکراوە .
بەشەخسی کردنی ئەموال ودارایی کۆمەڵە، بە راوڕووتی کەل و پەل و ئەموالی شەخسی کادر و ئەندام و پێشمەرگە لە لایەن عبدوڵا مووهتەدی و دارودەستەکەیەوە ١٥ ساڵە بە جەعبە سیای دەورانی حیزبی کۆمۆنیستەوە لە ژێر ناوی سەربەخۆیی ئابووری کۆمەلە هەوڵی بۆ دەدرێت، کە تەنیا لە خزمەت بنەمالەکەی خۆیدایە نەک بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان و کۆمەڵە .
http://www. dengiserbexo. com/index. php/2012-04-23-11-33-55/2012-05-04-21-48-33/item/2587
http://www. penusakan. com/didw-terwanin/15114-2013-06-17-00-58-01. html
http://www. rubernet. net/Read/17387. html#. UdsxWKxVaBg
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
