
له دیداری دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێکه‌وتی ٢٢ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٣، له ڕیستۆرانی ڤالنتینۆ له ئیجوارد ڕۆد له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر ئاسۆ محه‌مه‌د سۆفی، زیاتر له ٣ کاتژمێر وورده‌کاریه‌کان و پێداویستی بوونی دامه‌زراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه و ناساندی جینۆساید وه‌ک پێویستیه‌کی هه‌نوکه‌ی شرۆڤه کرا. هه‌روه‌ها جه‌خت کردنی زیاتری نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا و جوڵاندن و به‌دواداچوونی ئه‌و کێسانه‌ی که له دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کراون بۆ بڕیار لێدان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی به پێویستی هه‌نوکه‌ی زانی. بۆ زانیاری هه‌موولایه‌ک له خوار که‌رکوکه‌وه تا به‌سره هه‌موو عێراقیه‌کی زیان لێکه‌وتوو به‌ده‌ستی ڕژێمی پێشوو قه‌ره‌بووکراوه‌ته جگه له خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان.
شایه‌نی باسه به‌ڕێز دادوه‌ر ئاسۆ محه‌مه‌د سۆفی دوای گه‌یشتنی به له‌نده‌ن کۆمه‌ڵێک دیدار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ڕه‌سمی، یاسایی و مه‌ده‌نی وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، په‌رلمانی به‌ریتانیا، لۆرد گلاسمان پڕۆفیسۆڕ له بواری جینۆساید، گاری کنت له پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا، پڕۆفیسۆر فیلیپ سنیسه‌ر به‌راودکار له زانکۆی کینگستن، به‌ڕێزان گاڤریل مه‌یرن و هیگۆ چارلتن پارێزه‌رانی نێو ده‌وڵه‌تی، کتێبخانه‌ی ڤینه‌رمان سازداوه هه‌روه‌ها سیمینار بۆ کوردانی تاراوگه له له‌نده‌ن بۆ ڕێکخراوه. وا بڕیاره له‌ڕۆژانی ئاینده درێژه به دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ر و یاسانانی به‌ریتانی بدا.
به هیوای ئه‌وه‌ی که هه‌موولایه‌ک به ئه‌رکی مرۆڤ دۆستی و مێژووی خۆمان هه‌ستین بۆ به‌رگری کردن له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید له کوردستان و جیهان.
براتان
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ٢٢ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
