که باسی گۆڕان دێته‌پێش، ئه‌و پرسیارانه‌ش له‌گه‌ڵخۆیدا دێنی:
چ بگۆڕین، له‌کوێدا بیگۆڕین، بۆچی بیگۆڕین، به‌چی بیگۆڕین، به‌چی بیگۆڕینه‌وه و بۆکێ بیگۆڕین و . . .
ئه‌وانه کۆمه‌ڵه پرسیارێکن که له هێنانه گۆڕیی بابه‌تی گۆڕاندا ده‌بێ زۆر به‌وریایی‌یه‌وه وه‌ڵام درێنه‌وه و به وریایی‌یه‌وه ئاکامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگێندرێن و به‌وریایی‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویستی بۆ هه‌ڵگیرێن و به‌وریایی‌یه‌کی زۆرتریشه‌وه ئامرازه‌کانی بۆ وه‌به‌رچاو بگیرێن. له‌و وڵاته‌دا که له ئاواره‌ییدا په‌نای داوم، خزمه‌کان و نیزیکترین براده‌رانیشم هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می ده‌ستپێکردنی بزووتنه‌وه‌که‌وه ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبی گۆڕانن. ئه‌من هه‌رچه‌ند بڕیارم دابوو تخوون سیاسه‌ت نه‌که‌وم، نه‌ئه‌ندامی هیچ حیزبێکم و نه‌لایه‌نگری هیچ تاقمێکیش، به‌ڵام زۆرجاران که‌وتوومه‌ته نێو باس و خواسی ڕامیاری و نه‌متوانیوه خۆ بگرم و ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم له‌وبواره‌دا بڕی کردووه خۆم تێهه‌ڵقوتاندووه‌و باسێکم له‌سه‌ر هه‌ڵسه نگاندنی دۆخه‌که کردووه، جاروبار قه‌ڵه‌مێکیشم لێ وه‌گه‌ڕ خستووه‌و شتێکم بۆ میدیا ئه‌له‌کترۆنییه‌کان ناردووه. له‌باس له‌گه‌ڵ خزمان و دۆستانیشدا زۆرجاران خۆم پێ ڕانه‌گیراوه‌و ئه‌وپرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌م له‌گه‌ڵ تاووتوێ کردوون. نموونه‌م به شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ هێناونه‌وه که چۆن ده‌ست پێ‌کراو ئامانجی چ بوو، به‌ڵام دوایه چون به فێڵوته‌ڵه‌که‌ی چه‌ند ئاخوندێک، به که‌لکوه‌رگرتن له هه‌ست و بڕوای ساکاری ئایینیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وڵات، ڕێڕه‌وی شۆڕشه‌که گۆڕاو پیسمان وه‌لاناو پیساییمان له‌جێی دانا!. بۆ وای لێهات؟ چونکه نه‌مانزانی، ویستمان که‌روێشکێک له‌کونه‌که‌ی ده‌رێنین، ده‌ستمان ده‌کونی مارێک ڕاکردو به‌سه‌ری قامکییه‌وه‌دان! یا سنه‌یی کوته‌نی هاتین چاوی بڕێژین، کوێرمان کرد! به‌وه‌ی چیرۆکی سه‌یده‌وان و مه‌له‌که‌وانی داسنیم وه‌بیر دێته‌وه که چۆن باوکی که‌م بینایان، به‌هه‌ڵه له‌جیاتی ئاسک، له‌پێشدا سه‌یده‌وانی ئه‌نگاوت و که مه‌له‌که‌وان(کوڕه‌که‌ی دیکه‌ی) به‌هانای براکه‌یه‌وه چوو، به‌و گۆمانه‌ی ئاسکه‌که هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێ هه‌ڵێ! ته‌رمی کوڕه‌که‌ی دیکه‌شی به‌گولله‌یه‌ک له‌ته‌نیشت برای پێکاوی درێژکرد و. . .
زۆم ده‌گه‌ڵ هه‌ستی ده‌رووونیی خۆم حه‌ولدا که ده‌نگ نه‌که‌م و به‌خۆمم کوت: لێیگه‌ڕیی باشتره! پیرێکی وه‌ک تۆی له‌هه‌نده‌ران که‌وتووی ئاواره قسه‌یه‌ک ده‌کا، کێ گوێی ده‌داتێ و کارده‌کاته سه‌ر کێ؟ بێجگه له‌وه‌ی له‌وانه‌یه چه‌ند نه‌یار و دڵ لێ ئێشاوێکیش بۆخۆت دابتاشی! به‌ڵام فارس ده‌ڵێن هه‌ر قسه‌یه‌ک هه‌ڵقوڵاوی دڵ بێ بێگومان له‌دڵیش ده‌نیشێ! ئه‌منیش قسه‌کانی دڵم هه‌ڵده‌ڕێژم، ئاخۆ دڵێک هه‌یه لێی بنیشن و بڵێ وایه؟ بێگومانم به‌ڵێ، که‌سانی واش که‌م نین و قسه‌یه‌ک له‌من دوو له یێکی دی ئه‌گه‌ر به‌ڕاده‌یه‌کی که‌میش بێ ترووسکه‌یه‌ک ده‌خه‌نه تاریکی و کاری خۆیان ده‌که‌ن.
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کداکه سه‌رۆکی گۆڕان تێیدا له‌گه‌ڵ پیسترین ئه‌نفالچی وێنه ده‌گرێ و دژکارانی بۆی ده‌که‌نه خاڵی لاواز و پێیه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕن و سه‌رۆکی حکوومه‌تیش ئه‌نفالچییه‌کی له‌وی پیستر په‌ناده‌دا و عه‌کسی ده‌گه‌ڵ ده‌کێشێ و (گۆڕانه‌کان) بۆ نیشاندانی گه‌نده‌ڵیی میری به‌خه‌ڵکی نیشانده‌ده‌ن و پێێه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕن، - به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئی ڕێبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وه‌بیربێ -، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که به‌ناوی لێبووردنی گشتی ئه‌نفالچیش ده‌به‌خشرێن، و ته‌نانه‌ت ده‌کرێن به سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوانیش، سه‌رۆک جاش ده‌به‌خشرێن و ده‌کرێنه کاربه‌ده‌ست و ته‌نانه‌ت کۆنه‌پێشمه‌رگه‌ی ده‌به‌رابه‌ریاندا خۆڕاگرتووی سه‌رده‌می شاخیش، بۆ کارکردن ده‌درێنه به‌رده‌ستیان، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که گه‌نده‌ڵ پۆل پۆل له‌داموده‌زگای میری کۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌و دۆخه پێکدێنن که ده‌ڵێین ده‌بێ بگۆڕێ، گۆڕانیش که‌سانی وه‌ک پارێزگاره هه‌ڵاتووه سامان هه‌ڵلوووشه‌که‌ی سلێمانی په‌ناده‌دا که به‌ڕاستی نموونه‌یه‌کی هه‌ره به‌رزی گه‌نده‌ڵی بوو، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که له‌سه‌ر گندۆره‌یه‌ک چه‌ندکه‌س و له‌سه‌ر 5 ده‌سکه که‌وه‌ر چه‌ندی دیکه وله‌سه‌ر نیوکه‌وچکه لۆدێر گڵی مه‌زرا 3که‌س ده‌کوژرێن، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که هێشتا ترومبێل ئاژۆیانی فێرنه‌بوون به هێڵی دروستی خۆیاندا بڕۆن و گیانی خۆیان و خه‌ڵکی به‌رانبه‌ریان زۆر پێ که‌منرختره له ویسته ناڕه‌واکانی خۆیان و ئه‌گه‌ر که‌سێک پێیان بڵێ: به‌ڕێز تکایه یاسای ئاژۆتن بپارێزه‌و مافی به‌رانبه‌رت له‌شه‌قامدا وه‌به‌رچاو بگره! به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌بێته‌وه، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که گۆڕان به تۆرانی خۆشه‌ویستی عه‌شیره‌تێک له‌هه‌ڵبزاردندا، ده‌هه‌زار ده‌نگ له‌ده‌ست ده‌دا، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که هێشتاش بیری عه‌شیره‌تی ته‌نانه‌ت بیری نه‌ته‌وه‌ییشی خستۆته بنچۆکی خۆی، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که سنوورێک بۆ پاک و پیس نه‌ماو ته‌نانه‌ت توند‌وتیژترین گۆڕانخوازیش بۆڕاییکردنی کاره‌کانی تایبه‌تی خۆی په‌ناده‌باته به‌ر واسیته و واسیته‌کاری، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که گۆڕانخواز بۆ زیاتر کردنی لایه‌نگر بۆخۆی له وه‌رگرتنی یاریده له‌هیچ پیس و گه‌نده‌ڵێک سڵ ناکا و. . .، به‌ڵێ، ئا له‌و کۆمه‌ڵگا شێواو و شێوێندراوه‌دا، نه‌خۆشیی گه‌نده‌ڵی، سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵیی دارایی‌ش، گه‌نده‌ڵیی فه‌رهه‌نگی، گه‌نده‌ڵیی ئیداری، گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی، گه‌نده‌ڵیی بیری کۆن و دواکه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دژه پێشکه‌وتن، گه‌نده‌ڵیی رۆشنبیری و ڕیزمانی و زمانه‌وانی و به‌ده‌یان گه‌نده‌ڵیی له‌و بانه‌ته هه‌رکامه‌یان وه‌ک شێرپه‌نجه هه‌موو تانوپۆیان داگرتووه، ئێستا کێشه بۆته کێشه‌ی ده‌سته‌ڵات، و هه‌موو کێشه‌کانی دیکه وه‌لانراون. گۆیا هه‌موو کێشه‌کان به ته‌مێکردنی ڕواڵه‌تیی چه‌ند گه‌نده‌ڵکارێکی داڵده‌ده‌ر له‌ده‌ستداو، یا گۆڕینی یاسایه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. فارس کوته‌نی، نه‌خێر کاکینه خوا ڕسقتان له‌شوێنێکی دیکه بداتێ. ئه‌و کونه‌ی ئێوه ده‌ستتان تێناوه بۆ گرتنی که‌روێشک، کونی مارێکی کوشنده‌یه! ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن نه‌ک هه‌ر میری به‌ڵکوو خۆشتان ڕه‌پێچه‌ک ده‌داو هه‌رچی هه‌یه له‌ده‌ست هه‌موان ده‌چێ. چه‌ند گه‌نده‌ڵێک ته‌مێ ده‌که‌ن، ئه‌وه کارێکی ڕه‌وایه‌و که‌س لاریی تێدانیه، یاسایه‌ک ده‌گۆڕن و له ناله‌باری پاکی ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یکه‌نه باشترین و دادپه‌روه‌رانه‌ترین یاسای جیهانیش، ئه‌وه‌ش کارێکی زۆر پیرۆزه و که‌س لاریی له‌وه‌شدا نیه، به‌ڵام ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵ سزادانه هه‌موو گه‌نده‌ڵانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌گرته‌وه‌و ئه‌و یاسایه به‌سته‌زمانه‌ش که‌س به‌هیچی دانه‌ناو بایه‌خی پێنه‌داو وه‌ک به‌ڵێنه‌کانی مالیکی و یا مادده‌ی 140 و سه‌رژمێریی گشتی هه‌ر له‌سه‌ر کاغه‌ز مایه‌وه؟
به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شێروڕێوییه‌م بۆچی هێناوه؟ بۆ ئه‌وه‌ی به وه‌بیر خستنه‌وه‌ی چه‌ند ڕووداوێکی نه‌شیاو چه‌ند وشه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازانی ڕاسته‌قینه بدوێم. له‌بیرتانه به‌له‌خۆباییبوون له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو، ئه‌وه‌نده‌تان پڕوپاگه‌نده‌کرد که گۆیا له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان یه‌که‌م ده‌بن و به‌و باوه‌ڕه‌وه به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وریایانه، لانی که‌م له‌وناوچانه له‌گه‌ڵ باقیی حیزبه کوردستانییه‌کان پێکنه‌هاتن و له‌ئاکامدا نه‌ک هه‌ر بۆخۆتان که‌وتن، به‌ڵکوو بوونه هۆی له‌کیسچوونی چه‌ند کورسییه‌ک بۆ کوردیش و ئاوا کاره‌که‌تان به‌سوودی نه‌یارانی کورد ته‌واو بوو؟ به ده‌ستپێکردنی شۆڕشه‌که‌ی توونس وا شاگه‌شکه‌بوون که خێرا و به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی داهاتووی شۆڕشێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی توونس و باری دروستی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه توند و ئاگرینه‌تان ده‌رکرد، که بوو به‌هۆی کێشه‌و زیانێکی زۆر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌کیتانی لێ ده‌ست که‌وێ؟ ئه‌وکاتی، ئه‌من هه‌ر به بیستنی ئه‌و وتاره دڵم له‌رزی، له‌کۆڕێکدا له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌سێک له خزمانی گۆڕانخوازم باسم کرد که ئه‌و کاره زۆر مه‌ترسیداره. ئه‌وه هاتو ئه‌و خۆپێشاندانه چه‌ند جاسووسێکی ئێران یا ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانیان ڕه‌گه‌ڵ که‌وت و یه‌کێ له‌نێو خۆپێشانده‌ران ڕا ته‌قه‌یه‌کی کرد، ئاکامه‌که ده‌بێته چی، که به‌داخه‌وه دیتمان هه‌ر واشی لێهات! ئێستاش له پڕوپاگه‌نده‌کان و میدیاکانتاندا هێندێک شت و ده‌ربڕینی سه‌یر ده‌بیسم، که سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ. تائێستا چه‌ندجارێک له میدیاکانتاندا دیومه نوێنه‌رێکتان (با وته‌بێژی فه‌رمیشتان نه‌بێ) ده‌ڵێ گۆڕان له هه‌ڵبژاردندا له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانیشدا یه‌که‌م ده‌بێ، به‌ڵام به‌ڕاستی وایه؟ به‌ڵگه بۆ ئه‌و داوایه چیه و مه‌به‌سته‌که‌تان چییه؟ ئه‌گه‌ر وابوو، که ئه‌وه بردووتانه‌وه و پیرۆزتان بێ، ڕه‌نگه که‌سانێکیش به‌و قسانه باوه‌ڕ بکه‌ن و پێی شاگه‌شکه بن، به‌ڵام ئه‌دی ئه‌گه‌ر وانه‌بوو؟ براده‌رێکی ڕێبه‌رایه‌تیی یه‌کێتیش ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا کوتی پارتی کوردانی ئێرانی ناونووس ده‌کا تا ده‌گیان به‌سوودی خۆی لێوه‌رگرێ، ئه‌وه‌ی به‌وریاییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و شێوه پڕوپاگه‌نده گوماناوییانه، تێده‌گا که بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی چه‌ند له هێزی لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌یان ترساون. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌که له هه‌ڵبژاردندا بردیه‌وه، ئه‌وه وه‌ک هه‌میشه ده‌ڵێن غه‌شی ده‌هه‌ڵبژاردندا کردووه، ئه‌دی پێشتر نه‌مانکوت؟ ئه‌گه‌ریش ئێوه بردتانه‌وه، ئه‌وه به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ساخته‌کارییانه‌ش هه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین!. ئه‌من ماوه‌ی زیاتر له 17ساڵان له‌ژێر ئاسمانی وڵاتێک‌دا و له‌نێو فه‌رهه‌نگێکدا له‌گه‌ڵتان ژیاوم. ساخته‌م له هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا به‌هه‌مووتانه‌وه دیوه. هه‌رکامتان هه‌رچه‌ندی له‌ده‌ستتان بێ، بێگومانه ده‌یکه‌ن. ئه‌گه‌ر بڕیار بێ کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش بۆ ده‌نگدان به‌کار بێنن و ئه‌و ئیددیعایانه ڕاست بن، خۆ هه‌موو حیزبه‌کانی دژبه‌ر و ته‌نانه‌ت یه‌کێتیی هاوپه‌یمانی پارتیش، زۆر له ئێران نیزیکترن، ئه‌دی ئه‌وانیش نایکه‌ن؟ توخوا وه‌رن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکیش نه‌بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتان له به‌لاڕێدانی بیری خه‌ڵک گه‌ڕێن و ڕاستییه‌کان ڕوونکه‌نه‌وه با خه‌ڵک به‌وریاییه‌وه بڕیار بدا. یه‌کێک له ئه‌دا هه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی گۆڕان به‌هه‌ڵه‌چوون له دیاریکردنی دوژمنی سه‌ره‌کیی کورد و گه‌ڕان بۆ ئه‌ودوژمه‌نه له‌ناوخۆی کوردستاندایه، که ئه‌ویشیان به حکوومه‌تی هه‌رێم (به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌که‌وه) و به‌گومانی خۆیان پارتی (وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی له‌وگه‌نده‌ڵییه‌دا) دانا، خۆیان به‌عێراقی ده‌زانن، به‌ڵام هیچ باسێکیان له‌و دزی و گه‌نده‌ڵییه نه‌شاراوه‌یه ناکه‌ن، که زۆر زه‌قتر و ڕاشکاوانه‌تر، به‌ده‌ستی که‌سانی زۆر نیزیک و بن داڵده‌ی مالیکی ده‌کری و به‌نیازن بۆ به‌هێزتربوونیان له‌داهاتوودا و سه‌رکوتێکی دیکه‌ی گه‌لی کورد، پاشه‌که‌وتی که‌ن. که سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر پێشگرتنی مالکی به سه‌رژمێری له ناوچه‌دابڕاوه‌کاندا، هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی کوردی کرد، له‌جیاتی پشتگیری بۆ ئه‌و داوا ڕه‌وایه، گاڵته‌یان پێ‌کرد و له‌نێو خه‌ڵکدا ده‌نگۆیان داخست که گۆیا سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌یه‌وێ به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ کوڕی خه‌ڵک به‌کوشتن بدا. ئه‌وجار دوژمنایه‌تیی مالیکی‌یان له‌گه‌ڵ کورد، تا ئه‌و ئه‌ندازه هێنایه‌خوار که کوتیان دوژمنایه‌تیی بارزانی له‌گه‌ڵ مالیکی دوژمنایه‌تیی شه‌خسیی‌یه! ئه‌و له‌حاڵێدابوو که ده‌یانزانی، که ئه دوژمنایه‌تییه، به‌دووهۆکاری شیعه‌بوونی زۆر توندڕه‌وانه‌ی مالیکی و هاوپه‌یمانانی و له‌ئاکامدا دومنایه‌تیی ئایینی له‌گه‌ڵ کوردیان - که زۆرینه‌یان سوننین - و بیری توندئاژویانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی عه‌ره‌بی و ڕوانگه‌یه‌کی سه‌ددامییانه له‌سه‌ر کورد – دوژمنایه‌تییه‌کی ستراتێژیکی‌یه، ته‌نانه‌ت یه‌کێتیی هاوپه‌یمانیش بێده‌نگه‌ی له‌و بابه‌ته کرد تا له‌شکری ئه‌و دوژمنه شه‌خسییه‌ی!! سه‌رۆکی هه‌رێم هێرشی کرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی. کاتێک مالیکی بۆدجه‌ی به‌که‌ڵه‌گایی به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی مافه‌کانی کورد تێپه‌ڕاند یه‌کێک له نوێنه‌ره‌کانی سه‌ربه‌گۆڕان له مه‌جلیسی عێراقدا کوتی: حکوومه‌تی هه‌رێم شڵتاغ به‌کورد ده‌کا ده‌نا بودجه هه‌موو مافه‌کانی کوردی تێدا ده‌سته‌به‌ر کراوه!!، کاتێک حکوومه‌تی هه‌رێم ویستی هێندێک هاوکاریی ماڵیی کورده ئاواره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بکا، خێرا ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه، - که سه‌ربه‌گۆڕانه - لێی له‌هه‌ڵڵادان و ئێرانی لێ وه‌خۆخستن، کاتێک ده‌نوێنه‌ر له ڕه‌گه‌زپه‌رستترین نوێنه‌ره‌کانی عه‌ره‌ب له‌مه‌جلیسدا کوتله‌ی عیراقییه‌ی سپی‌یان پێکهێنا، خێرا هه‌لیان قۆسته‌وه‌و به‌بێ بیرکردنه‌وه له ناخ و ناوه‌رۆکی بیرۆکه‌که‌یان، داوای هاوپه‌یمانی‌یان لێکردن. ئه‌وانه‌و ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیکه‌ش گۆڕانی له ڕاستیدا له ئامانجی پێکهێنانی گۆڕانکارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی چاکه‌خوازانه‌ی دژگه‌نده‌ڵانه‌ڕا خسته سه‌رهێڵی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵات به‌هه‌موو نرخێک. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وای مالیکی وا کرده‌شێر که به‌ڕاشکاوی له دوایین ده‌ربڕینیدا بڵێ مافی چاره‌نووس بۆکورد ڕه‌دکاته‌وه، جا ئه‌من چونکه یاسازان نیم، با یاسازانانی گۆڕانخواز بۆخۆیان ئه‌و دوایین ده‌ربڕینه‌ی مالیکی له‌باری یاسای بنه‌ڕه‌تیی عیراقه‌وه لێکده‌نه‌وه. . .
بمبوورن که‌مێک له‌بازنه چوومه‌ده‌ر، ئه‌وه‌نده‌م بۆیه کوت که بزانن له‌و کوردستانه‌دا ئه‌وانه‌ی له‌گوێی گایدا نه‌نوستوون و وریایانه ده‌ڕواننه هه‌ڵسوکه‌وته‌کان که‌م نین، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ بچمه‌وه سه‌ر چه‌مکی سه‌ره‌کی، که بریتییه له ئه‌رکی ڕووناکبیر و ئه‌و گۆڕانخوازه ڕاسته‌قینه‌ی که ده‌بێ وڵاته‌که‌مان له‌به‌ڵای گه‌نده‌ڵی ڕزگارکا. ئه‌من له نوسینێکی دیکه‌شمدا ئاماژه‌م به‌وه کردووه، که گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا هه‌ر له میریدا کۆنه‌بۆته‌وه و هه‌موو تانوپۆی گه‌لیشی داگرتووه، گه‌نده‌ڵیش هه‌ر به‌ته‌نێ پاره و ده‌سته‌ڵات نیه که ئه‌وڕۆ شه‌ڕی میری و دژبه‌رانی له‌سه‌ر ساغبۆته‌وه، به‌ڵکوو نه‌خۆشییه‌کانی گه‌نده‌ڵی یه‌کجار زۆرن و هه‌مووشیان - پێشتر ئاماژه‌م به ژماره‌یه‌کیان کرد - به‌زه‌قی وزۆروزه‌به‌ندی له‌نێو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا وه‌به‌رچاو ده‌که‌ون. کاتێک تابلۆی کۆلێجێکی کوردستان، یا تابلۆی هۆتێلێکی به‌ناوبانگی پایته‌ختی هه‌رێم وه‌ک ئه‌و وێنانه‌ی لێره‌دا هاتوون و هه‌زاران تابلۆی ئاوا له‌سه‌ر دووکان و فه‌رمانگه‌کان، به‌هه‌ڵه و بێ‌مانا داده‌نرێن و که‌س خۆی به‌به‌رپرسی ڕاستکردنه‌وه‌یان نازانێ، کاتێک له میدیاکان هه‌زاران ڕسته‌ی له‌باری ڕێزمانییه‌وه نادروست و شێواو ده‌بینین، کاتێک ده‌بیسین وه‌زیرێکی میری له سه‌ر ته‌له‌ڤیزیون، (فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر) به (فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی) ناوده‌با، کاتێک له پێته‌ختی کوردستان ده‌چیه قائیم مه‌قامییه‌تێک بۆ لێدانی مۆرێک له‌سه‌ر نامه‌یه‌کی پێویست بۆ مانه‌وه‌ت له‌و پارچه‌ی کوردستاندا، و به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌بیسی کابرای کاربه‌ده‌ست پێتده‌ڵێ بریا نووسراوه‌که به‌عه‌ره‌بی با! ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که ئه‌و قسه‌ی کارگێڕه‌که له‌باری یاساییشه‌وه تاوانه چونکه به‌پێی یاسا زمانی کوردیش له‌په‌نا عه‌ره‌بی له عێراقدا زمانی فه‌رمی‌یه و شتی زۆری له‌وبابه‌ته، کاتێک له‌عێراقدا هه‌موو عه‌ره‌بێک له‌هه‌موو شوێنێکی دنیاڕا ده‌توانێ ببێته هاونێشتمانی، به‌ڵام کچێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات شوو به کوڕێکی ئه‌وپارچه‌ی کوردستان ده‌کا، ته‌نیا به‌تاوانی نه‌بوونی ناوی سێێانه! له‌کوردایه‌تی ده‌شۆرێته‌وه‌و به‌هاونیشتمانی دانانرێ و ده‌بێ له‌سه‌ر تازه نه‌کردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی مانه‌وه‌که‌ی له‌کوردستاندا، سزابدرێ، کاتێک یاسا ده‌ست و پێگره‌کانی سه‌ددام، زۆریان به‌ده‌ست لێنه‌دراوی له‌کوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن و ته‌نانه‌ت ده‌زگای دادوه‌ریی حکوومه‌تی هه‌رێمیشی به‌ده‌سته‌وه ده‌ناڵێ و. . . ئه‌وجار تێده‌گه‌ی گه‌نده‌ڵی چۆن ته‌نانه‌ت یاسا‌و زمانه‌که‌شمانی داپۆشیوه، به‌ڵێ ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه که ده‌بێ چاره بکرێ و هه‌مووی ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که له‌سه‌ره‌وه ناوم هێناون و. . .
به‌داخێکی گرانه‌وه گۆڕانخوازانیشمان وه‌ک گه‌نده‌ڵخوازه‌کانمان هه‌ر بۆ بڕه‌و پێدانی ده‌سته‌ڵاتیان زۆروبۆر، پاک و پیس و. . . له‌ده‌وری خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که، ده‌نگی به‌گه‌نده‌ڵ وه‌ده‌ستهاتوو، ئاکامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ که به‌ده‌ستی یه‌کێکی قسه‌ڕۆیشتوو له‌نێو عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه، به‌سه‌ر گۆڕاندا هات. به‌ڵام ڕووناک‌بیری گۆڕانخواز ده‌بێ چ بکا؟
یه‌که‌م شت ئه‌وه‌یه که ده‌بێ خه‌ڵک فێری ڕاستوێژی و ده‌ربڕینی ڕاستییه‌کان کا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌زیانی خۆشی بن! چونکه داری درۆ به‌ر ناهێنێ و ڕاستی هه‌ر ناشاردرێته‌وه. ئه‌وه شتێکه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی چاوم به میدیاکاندا خشاندووه یا لێم بیستوون، نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌ک کوتراوه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ باس کراوه که به قازانجی خۆیان و بۆ ڕیسواکردنی میری بووه. ئه‌و ڕه‌وته زۆرجار کێشاویه‌ته شتی زۆر بچووکیش که ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی پێشکه‌وتووی ڕۆژئاواییشدا زۆر به‌ئاسایی به‌رچاوده‌که‌ون. کاری میدیای دژه‌میری ته‌نیا بۆته بۆڵه‌بۆڵ و باسی شتی زۆر بچووک، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که گۆڕانخواز ده‌بێ له‌پێشدا له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکا. له‌بیرمه له قوتابخانه، ئه‌وکاته‌ی منداڵ بووم، سه‌ردێڕی بابه‌تێک له‌کتێبی خوێندنه‌وه‌ماندا ئه‌وه‌بوو (رطب خورده کی کند من‌ع رطب) واته خورماخواردوو چۆن که‌سێک له خورماخواردن بوه‌ستێنی، له‌بابه‌ته‌که‌شدا هاتبوو که کابرایه‌ک، کوڕی خۆی برده خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ)و داوای لێکرد له خواردنی خورما مه‌نعی کا، چونکه بۆی خراپه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی بڕۆ سپه‌ینێ له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ت وه‌ره‌وه، کابرا ڕۆیشت و به‌یانی کوڕه‌که‌ی هێناو هاته‌وه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ویش بۆی ئامۆژگاری کرد که خورما نه‌خوا چونکه زیانی بۆ ته‌ندروستیی هه‌یه. بابی کوڕه زۆری پێ سه‌یر بوو، پرسیاری کرد که ئه‌ده‌ی بۆ دوێێنێ ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی نه‌کرد و خستییه ئه‌وڕۆ؟ پێغه‌مبه‌ر (د. خ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: دوێنێ بۆخۆم خورمام خواردبوو، چۆن ده‌متوانی به‌کوڕه‌که‌ی تۆ بڵیم نه‌یخوات، به‌ڵام ئه‌وڕۆ بۆخۆشم نه‌م خواردووه. ئه‌وه ئامۆژگارییه‌کی گه‌وره‌ی تێدایه. که‌سێک که گه‌نده‌ڵ په‌نا ده‌دا چۆن ده‌توانێ دژی گه‌نده‌ڵ خه‌بات بکا؟ که‌سێک ڕاستی ده‌شارێته‌وه چۆن ڕاستیی خه‌ڵک ئاشکراده‌کا؟ ئه‌وه یه‌که‌م حیکمه‌ته که ده‌بێ ڕووناکبیرێکی گۆڕانخواز ڕه‌چاوی بکا.
دووهه‌م شت ئه‌وه‌یه که ده‌بێ که‌ش و هه‌وای نێو کۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بوارێک‌دا هه‌ڵسه‌نگێنێ تا ده ناخی کۆمه‌ڵه‌که و نه‌خۆشییه‌کانی بگا جا ئه‌وجار چاره‌یان بۆ بدۆزێته‌وه. کۆمه‌لگایه‌کی وه‌ک ئه‌و پارچه‌ی باسی له‌سه‌رده‌که‌ین، ئه‌وهه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ی تێدان. له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاواش هه‌ر ده‌وڵه‌تێک هه‌ڵقوڵێ، نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌یگرێته‌وه. که‌وابوو ده‌بێ ده‌پێشدا بواری چاکبوون له کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا بڕه‌خسێندرێ. کۆمه‌ڵی ته‌ندروست ده‌سته‌ڵاتی ناته‌ندروست ناسه‌لمێنێ. که‌سێک که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کاتیی خۆی گه‌نده‌ڵێک، په‌ناده‌دا، که‌سێک که بۆ به‌ره‌وپێشچوونی کارێکی واسیته و واسیته‌کاری ده‌کا چۆن پێش به‌وبه‌ڵایه له فه‌رمانگه‌کاندا ده‌گرێ و. . . ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ که بۆ چاکردنی میری و سڕینه‌وه‌ی له‌گه‌نده‌ڵی، ده‌بێ له‌بنه‌مای کۆمه‌ڵگاڕا ده‌ست به پاکسازی بکه‌ین، که بریتییه له بنه‌ماڵه.
بابه‌تی سێهه‌م ناسینی نه‌خۆشیی گه‌نده‌ڵییه. ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ر گه‌نده‌ڵیی دارایی واته دراو‌و سامان ناگرێته‌وه، تۆ‌و قرتاندن له فه‌رمانگه‌کان به‌جێگای ڕاییکردنی کاری سه‌ردانکاران، دره‌نگ چوونه سه‌رکار و زوو ده‌ست هه‌ڵگرتن و که‌م کاری، داوای فه‌وتاندنی مافی که‌سێک به‌سوودی خۆت، خۆدزینه‌وه له به‌رپرسایه‌تی، تێکدانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، بڕه‌وپێدانی داب و نه‌ریتی دواکه‌وتووانه و دژی پێشکه‌وتن، فه‌رهه‌نگی هه‌ڕه‌شه و ده‌ست بزێوی و مرۆڤکوژی، بایه‌خ دانه‌نان بۆ یاسا، بڕینی نه‌مامی چاندراو بۆ جوانکردنی شاره‌کان به‌بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ میری، پیسکردنی ژینگه‌و. . . و زۆر دیارده‌ی ناله‌باری نێوکۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌رکامه‌یان به‌شێکن له گه‌نده‌ڵی، که ڕووناکبیر و گۆڕانخواز هه‌رکه‌سه به‌پێی زانست و توانای خۆی ده‌توانی قۆڵی بۆ چاره‌سه‌کردن لێهه‌ڵماڵێ.
چواره‌میش، پشووله‌سه‌ره‌خۆیی و خۆڕاگری‌یه. به‌ناوی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، له‌هێندێک شوێنی دنیادا هێندێک کار کراون، که چونکه به‌زۆری و به‌په‌له کراون، - بۆوێنه شۆڕشه‌که‌ی پۆلپۆت و شۆڕشی فه‌رهه‌نگیی چین و ته‌نانه‌ت بڕیاره‌کانی دژه ئایینی له وڵاته‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی سۆڤیه‌تدا، - به‌ڵام کامیان به ئاکامی خوازراو ته‌واو بوون؟ شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ویش له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆشی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا پشوودرێژییه‌کی زۆر و سه‌بری ئه‌ییوبی ده‌وێ. ڕووناک‌بیری گۆڕانخوازی کوردیش ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه به‌لایه‌نێکی سیاسی، خۆی بۆ ئامانجێکی پیرۆزی درێژخایه‌ن ئاماده‌کاو ده‌بیری ئه‌وه‌دا نه‌بێ چاکه به‌ئامێری خراپ بکا. ئه‌زموونی ڕۆژگار سه‌لماندوویه‌تی که به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی ماکیاڤێلیسته‌کان، ئامانج پاساوی ئامراز ناداته‌وه. ئامانجی باش ئه‌گه‌ر ئامێری خراپ و نه‌شیاوی بۆ ده‌کارکرێ، وه‌ک ژه‌هرێکی کوشنده وایه که نه‌خۆشی له‌جیاتی چاره‌سه‌رکردن، بؤ ڕزگاربوون له ژان پێ بمرێنی. دڵۆپه‌یه‌ک ڤایرۆسی کوشنده ده‌توانێ له‌نێو به‌نداوێکی گه‌وره‌دا گه‌شه‌بکاو په‌ره‌بستێنێ و هه‌موو به‌نداوه‌که ئالووده‌و ژاراوی بکا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه به گه‌نده‌ڵی و به‌نداوه‌که به‌کۆمه‌ڵگا دابنێین، ده‌بێ چاره‌سازی کۆمه‌ڵگا ده‌پێشدا دژه‌ژاری ئه‌و ڤایرۆسه په‌یداکا و بی ڕژێنێته نێو کۆمه‌ڵ. گه‌نده‌ڵی شێرپه‌نجه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌و هه‌ر وه‌ک شێرپه‌نجه‌ش، به‌ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ و ده‌رمان و پشوودرێژییه‌کی زۆر چاره‌سه‌رده‌کرێ، کاری گۆڕینی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵیش به ساڵێک و دووساڵ جێبه‌جێ نابێ و پشووی درێژی ده‌وێ.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا بیڵێم، ئه‌وه‌یه که هه‌ر میری به‌ته‌نێ گه‌نده‌ڵ نیه، کۆمه‌ڵه‌که‌مان گیرۆده‌ی ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی بووه. ئه‌ومیرییه‌ش که هه‌ڵقوڵاوی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نده‌ڵ بێ، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تاشدا گه‌نده‌ل نه‌بێ، سه‌ره‌نجام نه‌خۆشییه‌که ده‌یگرێته‌وه‌و یا تێکه‌ڵاوی گه‌نده‌ڵییه‌که ده‌بێ، یا ده‌وام ناهێنێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
