بێگومان گۆڕانكاری له سیسته‌م و پرۆگرامه‌كانی خوێندن یه‌كێك بوو له خه‌ونه دێرینه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه په‌رۆشی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردن بوون له كوردستاندا و، ئه‌و ڕاستیه‌یان لابه‌رجه‌سته ببوو كه په‌روه‌رده‌و فێركردنێكی ته‌ندروست نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگا بنیات ده‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی به‌دی هێنانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا بووه له سیسته‌م و پرۆگڕامه‌كانی خوێندندا به‌ڵام جێگه‌ی داخه كه نه‌توانراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه ژینگه‌یه‌كی له‌باری بۆ بره‌خسێنرێت و تا ئێستاش كومه‌ڵێك كه‌موكوڕی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا به‌دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه نه‌یتوانیوه ئامانجی سترتیژی و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپێكی و نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو خاوه‌ن ئینتیماو دڵسۆز بۆ نیشتیمان پێ بگه‌یه‌نی، چونكه ئاشكرایه كه بواری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له جیهانده به‌نده به ئاستی پێشكه‌وتوویی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و ڕاهێنانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر پڕه‌نسیپ و بنچینه زانستیه‌كانی و پرۆگرامه‌كانی خوێندنی سه‌رده‌میانه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م نوسینه خستنه‌ڕووی چه‌ند سه‌رنج و پێشنیازێك و ده‌رخستنی چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كه له‌سه‌ر مێژووی نوی و هاوچه‌رخی پۆلی دوانزه‌هه‌می وێژه‌یی، به‌و ئومێده‌ی له چاپه‌كانی داهاتوودا پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت و كه‌موكوڕییه‌كانی نه‌مێنی، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو وه‌ك زانست و ئه‌زمونگه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و نه‌وه‌ی ئێستامان بۆ داهاتووی سوودی لی وه‌ربگرێت.
چه‌ند سه‌رنجێكی گشتی له‌سه‌ر په‌رتووكه‌كه:
* به‌شێوه‌یه‌كه‌ی گشتی بابه‌ته‌كانی ناو پرۆگرامه‌كه باشن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندی بابه‌ت كرچ و كاڵی زۆری پێوه دیاره، بۆ نمونه له باسی كۆمه‌ڵه‌و پارته سیاسیه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها كیمیاباران كردنی كوردستان و ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌و و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و. . . هتد كه ده‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر‌و زانستی تر باسی بكرایه‌و سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی بخرابانه ڕوو تاوه‌كو فێرخوازان ئاشنابوونایه به‌مێژووی گه‌ڵه‌كه‌مان و به‌باشی ئه‌و ڕاستییه‌یان لاڕوون بایه كه ئه‌زموونی ئه‌مڕۆمان به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی دانی دوێنێیه.
* هه‌ندێك له‌بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ‌و بێزار كه‌ر نوسراون ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندی بابه‌ت و دێڕدا پیاداهه‌ڵدانێكی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرێت به‌جۆرێك كه ئه‌م بابه‌تانه ده‌خوێنیه‌وه وا ده‌زنی كه گه‌لی كورد هیچ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كی نیه‌و به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو بووه و هیچ كاتێك ژێر ده‌سته نه‌بووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له زۆربه‌ی بابه‌ته‌كاندا ته‌نها لاینه گه‌شه‌كانی مێژووی كورد خراونه‌ته ڕوو لایه‌نه سلبیه‌كان زۆر كه‌م باسیان لێوه كراوه چونكه له ڕاستیدا ده‌بێ مێژوو وه‌كو خۆی باس بكرێت و دوور بێت له پێادا هه‌ڵدان و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی تاوه‌كو بتوانین له ڕابردوو فێر بین بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی جوانتر بنیات بنێین. بۆ نمونه له‌باسی میرنشینه كوردیه‌كان ته‌نها باس له میره به‌هێزه‌كان ده‌كات له كاتێكدا له‌هه‌ر میرنشینێك كۆمه‌ڵێك میری لاواز هه‌بوون كه بوونه‌ته هۆكاری ڕاسته‌وخۆ بۆ لاوازبوون و شه‌ری خۆكوژی له‌نێوان خودی بنه‌ماڵه‌و میرنشینه‌كه‌و میرنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كه پێویست بوو ئه‌و ڕاستیه مێژووییانه له‌په‌رتووكه‌كه‌دا خرابانه ڕوو.
* له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ندێك له بابه‌ته‌كاندا كه‌موكوڕی هه‌یه‌و زۆر گرنگیان پێ نه‌دراوه كه پێویسته گرنگی زیاتریان پێ بدرێت وه‌كو له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم كه به‌شی ده‌یه‌م لاببرێت كه باس له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیستعماری نوێی ئه‌وروپی له‌نیشتیمانی عه‌ره‌بدا ده‌كات له جیاتی ئه‌و به‌شه زیاتر گرنگی به مێژووی گه‌لی كورد بدرێت.
* بوونی وێنه له‌ناو په‌رتووكه‌كه‌دا تاڕادده‌یه‌ك باشه به‌ڵام پێویسته گرنگی زیاتری پێ بدرێت و وێنه‌ی زیاتری تێدا دابنرێت، چونكه وێنه یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی فێربوون و به‌ئاسانتر بابه‌ته‌كان ده‌گه‌یه‌نێته هزری فێرخوازان، بۆ نمونه كاتێك باسی شه‌ڕی به‌رده قاره‌مان ده‌كرێت وا باشتره وێنه‌ی به‌رده قاره‌مانی تێدا بێ، یان وێنه‌ی راپه‌ڕین، ئه‌نفاڵ. . . هتد یاخود كه باس له‌شۆڕشی ئارارات ده‌كرێت وا باشه وێنه‌ی چیای ئارارات و ئاڵای شۆڕشگێڕانی تێدا چاپ بكرایه.
* له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له كاتی باس كردنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورددا، تێكه‌ڵ كردنێكی ئاشكرا له‌نێوان وشه‌كانی (ڕاپه‌ڕین و شۆڕش) به‌دی ده‌كرێت له‌وه‌دا كه زۆرجار شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بۆ یه‌ك مه‌بست به‌كارهاتوون، له‌كاتێكدا جیاوازی زۆر له‌نێوان شۆڕش و ڕاپه‌ڕین ته‌نانه‌ت كوده‌تاشدا هه‌یه، چونكه شۆڕش بریتییه له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیسته‌مدا، به‌جۆرێك كه بنچینه‌ی ئابوری كۆمه‌ڵگه‌و بنیاته ڕامیاریه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ته‌كێنی و له شوێنی‌دا سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوی و پێشكه‌وتووترو باڵاتر دابمه‌زری، یاخود ئه‌و گۆڕانكارییه ڕیشه‌یی و چۆنیایه‌تییه كه له‌بواره‌كانی ژیان یان له یه‌كێك له بواره گرنگه‌كان ده‌كرێت، به‌واتایه‌كی تر گۆڕینی واقیعێكه به‌واقیعێكی ته‌واو جیا، به‌ڵام له ڕاپه‌ڕیندا ئه‌مه پێوه‌ر نیه، بۆیه ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا زۆرجار به‌شۆڕش ناوزه‌ندیان كردووه، ڕاپه‌ڕین بوون نه‌ك شۆڕش، چونكه ئه‌م پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جی نابێ.
* سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ندێك كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و پیادا هه‌ڵدان و زیاده ڕۆیی كه به‌ڕوونی له‌په‌رتووكه‌كه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به كورتی له‌خواره‌وه ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
- له لاپه‌ڕه (33) دا نوسراوه (. . . . دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش تا ئه‌مڕۆ وه‌ك میراتێكی ناڕه‌وا بۆ ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی عێراقی عه‌ره‌بی ماوه‌ته‌وه. . . . . . ) له ڕاستیدا ئه‌مڕۆ عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیه به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه زۆربه‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
- له لاپه‌ڕه (72) دا نوسراوه (. . . . . . هه‌مووی وه‌كو بڵقی سه‌رئاو ده‌ته‌قی، به‌رامبه‌ر زیره‌كی و خۆڕاگری میر عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان. . . . . . ) له ڕاستیدا مێژوو پێویستی به‌ڕه‌وانبێژی و پێدا هه‌ڵدان نیه وا باشتره بنوسرێت (زۆربه‌ی پیلانه‌كانی دوژمن پوچه‌ڵ ده‌بوونه‌وه به‌رامبه‌ر زیره‌كی و خوڕاگری میر عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان.
- له لاپه‌ڕه (76) دا نوسراوه (هۆزی بۆتی (بوختی) هۆزێكی گه‌وره‌و كۆنی كورده، به‌نه‌ترسی و ئازایی و نه‌به‌ردی و مه‌ردی و داكۆكی كردن له‌سه‌ربه‌ستی به‌ناوبانگ بوون له‌مه‌یدانی سوارچاكی و خۆڕاگری‌دا سه‌روه‌ر بوون. . . . . . ) ئه‌م ناساندنه‌ی هۆزی بۆتی زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرێت، چونكه نابێت له‌نوسینی مێژوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ستایش و پێداهه‌ڵدان زاڵ بێت به‌سه‌رماندا، ڕاسته هۆزی بۆتی هۆزێكی به‌ناوبانگ و ئازا بوون، به‌ڵام پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه وه‌سف بكرێت، به‌ڵكو پێویست بوو بنوسرێت (هۆزی بۆتی هۆزێكی گه‌وره‌و كۆنی كورده، به‌جوامێری به‌ناوبانگ بوون) .
- له لاپه‌ڕه (80) دا نوسراوه (. . . . . چالاكی و كرده‌وه‌كانی میر به‌درخان پاشا ئه‌ژنۆی سوڵتانی عوسمانی شكاند. . . . ) ڕاستییه‌كه‌ی (كرده‌وه‌كانی میر به‌درخان پاشا ترسێكی زۆری دروست كرد له لای سوڵتانی عوسمانی) .
- له میرنشنینی بۆتاندا چه‌ند جارێك وشه‌ی پێشمه‌رگه به‌كار هاتووه، له ڕاستیدا به‌كارهێنانی وشه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و كاته به‌كارێكی هه‌ڵه ده‌زانم له ڕووی زمانه‌وانی و دان پێدانانه‌وه، چونكه وشه‌ی پێشمه‌رگه وشه‌یه‌كه تاڕادده‌یه‌ك تازه‌یه له فه‌رهه‌نگی كوردیدا و مێژووه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كۆن نیه كه هه‌ندێك ڕا ده‌ڵێن له سالانی (1930) به‌دواوه له لایه‌ن (حسێن حوزنی موكریانی) بۆ یه‌كه‌مجار به‌كارهاتووه، به‌ڵام ڕای دووه‌میان ده‌ڵێت بۆ یه‌كه‌مجار به‌كارهێنانی وشه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان، بۆیه هه‌رچۆنێك بێت وشه‌كه وشه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده كۆن نیه و تازه‌یه له‌فه‌رهه‌نگی كوردیدا، ناكرێت بۆ ئه‌وكاته به‌كاری بهێنین، به‌ڵكو ده‌كرێت بگووتری شۆڕشگێڕه كورده‌كانی میرنشینی بۆتان.
- له لاپه‌ڕه (95) دا نوسراوه (ئه‌م سیاسه‌ته‌ی مه‌دحه‌ت پاشا شێخه‌كانی خێڵه‌كانی كرد به موڵداری زه‌وی) وا باشه بنوسرێت (ئه‌م سیاسه‌ته‌ی مه‌دحه‌ت پاشا شێخی خێڵه‌كانی كرد به موڵكداری زه‌وی) .
- له لاپه‌ڕه (144) دا نوسراوه (. . . . . . شێخ محمود ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاو بیناكانی حكومه‌ت هه‌ڵكرد. . . . . . ) لێره‌دا پرسیارێك به بیری هه‌مووماندا دێت كام ئاڵا؟ ئه‌وه‌ی ئێستامان یاخود شێخ محمود ئاڵایه‌ك تری هه‌بووه، چونكه هه‌ركه‌سێك ئه‌و دێڕه بخوێنێته‌وه وا ده‌زانێت مه‌به‌ستی ئاڵای ئێستای كوردستانه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئاڵای سه‌رده‌می شێخ محمود نزیك بووه له ئاڵای عوسمانیه‌كان كه ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌وز بووه‌و مانگێكی سوری له‌ناودا بووه، بۆیه پێویست بوو ئاڵای سه‌رده‌می شێخ محمود ئاماژه‌ی پێ بكرابایه بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتری فێرخوازان، یاخود وێنه‌ی ئاڵاكه چاك بكرابایه.
له لاپه‌ڕه (152) خاڵی سێهه‌مدا باس له ژماره ده‌كات و نوسراوه (ناردنی 9 تیپی پیاده‌و 9 لیوای تۆپخانه‌و 3 تیپی سواره‌و. . . . . . ) پێویسته بنوسرێت ناردنی هێزێكی گه‌وره له پیاده‌و سواره‌و تۆپخانه بۆ ناوچه‌كه) وه‌كو كار ئاسانیه‌ك بۆ فێرخوازان، هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه (155) دا نوسراوه (وێڕای خستنه خواره‌وه‌ی 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی 60 ڕه‌شاش و 60 تۆپ و 50 مه‌تره‌لۆزو 150 چادر و 3 هه‌زار تفه‌نگ و 50 بار ئازووقه‌و. . . . هتد) له ڕاستیدا ده‌رخستن و باس كردنی ئه‌م ده‌ست كه‌وتانه به‌م شێوه‌و به ژماره له ناو پڕۆگرام خوێندندا كارێكی پێویست نیه، چونكه جگه له جه‌نجاڵ كردنی بابه‌ته‌كه لای فێرخواز سودێكی تری نیه، بۆیه پێویسته له جیاتی ئه‌مه بنوسرێت ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستكه‌وت و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و زیان گه‌یاندن به دوژمن.
له لاپه‌ڕه (165) دا نوسراوه (ئه‌حمه‌د نادر كوژرا. . . . به‌ڵام چه‌ند دێرێك دوای ئه‌وه ده‌ڵێت: خلیل خۆشه‌وی و هاوڕێكانی شه‌هید بوون، له‌كاتێكدا ئه‌حمه‌د نادرو سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان له كوردستان كردووه شه‌هیدن، بۆیه ناكرێت جیاوازی له‌نێوان ئه‌وانه‌دا دروست بكه‌ین كه له‌پێناو كوردستاندا شه‌هید بوون، بنوسین كوژراون.
- له‌لاپه‌ڕه (190) نوسراوه (پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كورد له قۆڵی زاخۆ و ئاكری و ئامێدی په‌لاماریان دان و وه‌كو كه‌و خستیانه ناو ته‌ڵه‌و ده‌ستیان كرد به كوشتار و. . . . . . ) له‌ڕاستیدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كورد له قۆڵی زاخۆ و ئاكری و ئامێدی په‌لاماری دوژمنیان دا‌و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاند.
- له لاپه‌ڕه (199) خاڵی سێهه‌م نوسراوه (زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان ناوچه‌ی سه‌خت و یاخین. . . . . . ) به‌كارهێنانی وشه‌ی یاخی لێره‌دا به باشی نازانم، چونكه كورد هیچ كاتێك یاخی نه‌بووه، تاوه‌كو بڵێین كوردستان ناوچه‌ی سه‌خت و یاخین، به‌ڵكو كورد هه‌میشه به‌رگری له ناسنامه‌و كه‌لتور و خاكه‌كه‌ی كردووه‌و شاخه‌كانیشی وه‌كو په‌ناگه‌یه‌ك به‌كارهێناوه بۆ پاراستنی له‌خۆی نه‌ك بۆ یاخی بوون
- له لاپه‌ڕه (205) له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری ڕزگاری خوازی كورد نوسراوه (. . . . . . مه‌ره‌كه‌بی لاپه‌ڕه‌ی شه‌رمه‌زاری و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر ووشك نه‌بویه‌وه. . . . ) به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره له‌ئه‌ده‌بیات و ڕه‌وانبێژیه پێویست ناكات له‌بابه‌تێكی زانستی ناو پڕۆگرامی خوێندندا هه‌بێت، جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ندین شوێنی دیكه‌دا ئه‌م جۆره له‌نوسین دووباره بۆته‌وه بۆ نمونه له‌لاپه‌ڕه (209) نووسراوه (پیاوانی ڕژێم و خوێتن ڕێژه‌كانی وه‌كو پوش و په‌ڵاشی ده‌م ڕه‌شه‌بایان لێهات. . . . )
هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه (211) دا نوسراوه (به‌عس كه‌وته شاڵاو هێرش بردنه سه‌ر خه‌ڵك و وشك و ته‌ڕی پێكه‌وه سووتاند)
هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه (213) دا نوسراوه ڕژێم به ئومێدی خولقاندنی به‌ره‌لڵایی و سه‌رگه‌ردانی. . . . . . ) جگه له بوونی چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كی تر به‌و ئومێده‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رنجه‌كانم شایه‌نی ئه‌وه بن بتوانری له چاپه‌كانی داهاتوودا چاك بكرێن.
له‌کۆتایدا پێشنیاز ده‌که‌م بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نیه‌کان که‌له‌مه‌ودوا هه‌وڵبدرێت هه‌ندێ فیلمی دیکۆمێنتاری له‌سه‌ر مێژووی کورد‌و کوردستان ئاماده بکرێت و دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر خوێندنگاکان‌دا، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌کی باش له‌و فیلمانه له‌که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان ده‌ست ده‌که‌ون بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌نفال، کیمیا باران و جینۆساید کردن و ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌وو کۆماری کوردستان و. . . هتد. که‌بێ گومان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌یاندی په‌یامه‌کان بۆ سه‌ر هزری فێرخوازان و خۆشه‌ویست بون و ئاشنا بوون به مێژووی گه‌له‌که‌مان.
قادر ڕحمد ابابكر
مامۆستا له خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی هه‌رێم / حاجی ئاوا
0770141 24 37
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
