چەسپاندنى یاسا شارەستانى و مەدەنییەکان بۆ گرینگە ؟ ... عبدالرحمن رەسول

یاسا رۆڵى هەیە لە ڕێکخستن و ئاراستە کردنى ژیانى تاکى هاوڵاتى لە هەر کۆمەڵگەیەک بێت ئەمە ڕاستى یەکەیەتى جۆرى یاساکەیە کاریگەرى جۆرى دەبێت باشى یاخود بەخەراپى . دواکەوتنى کۆمەڵگەش یان پێشکەوتنى کۆمەڵگە بەندە بە چەسپاندن و جێبەجێ کردنى ئەم یاسایانە . لەگەڵ ئەوەشدا ووشیارى تاک ڕۆڵى کارا دەگێرێ لە دانان و جێبەجێ کردنى ئەم یاسایانە . یەکێک لە یاسا جوان و شارەتانى و مەدەنى یەکان بۆ سەرجەم کۆمەڵگە و وڵاتانى جیهان یاساکانى هاتوو چۆیە کە بەشێکە لە یاساکانى تەندروستى و مرۆفایەتى . چەسپاندنى لە هەر کۆمەڵگەیەکدا گەورەترین خزمەت بە بەها جوانەکان و زیندوو هێشتنەوە مرۆفایەتى دەکات. بە پێچەوانەشەوە گەورەترین زیان بە مرۆڤایەتى دەگەیەنیت. لە کوردستان بۆ ماوە ٢٢ساڵ دەسەلاتى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان حکوم دەکات بەڵام زۆر بە داخەوە نەیان توانیوە کەمترین کار و کەمترین هەنگاو بۆ چەسپاندنى یاسا مەدەنى و شارەستانیەکان بنێن . با سەیرى بانگەشەى تەواوى حیزب و لایەنە سیاسییەکان بکەین بە پارتى و یەکێتى و حیزبە ئیسلامى و بزوتنەوەى گۆڕان و چەپ و. . . هیتد ئەبینین لە کاتى بانگەشەدا چۆن یاساکان دەخەنە ژێر پێی خۆیان . بەهۆى دەنگە دەنگ و هاور و هۆرن لیدانەوە شەوتا بەیانى لە زۆر شوێن ناهێڵن خەڵک بخەوێت و پشوو بدات ,روو لە هەر شار و شارۆچکەیەک دەکەى کە نەشارەزابیت ناتوانیت بە ئاسانى گەرەک و شار بدۆزیتەوە لە بەرئەوەى سەرجەم تابلۆکانى شار و شارۆچکەکان و ڕێگاکان داپۆشراوە بە وێنەى کاندیدەکانى حیزب و لایەنە سیاسییەکان و تەنانەت کاندیدە سەربەخۆکانیش . من ئەگەر دەنگ دەربم لەگەڵ هەر حیزب و لایەنێکیش بم بەڵام یاسا شارەستانى و مەدەنییەکانى و مرۆڤایەتییەکانم خۆش بوێت و بەدڵ ئارەزوو بکەم نیشتمان و کۆمەڵگەکەم پێش بکەوێت . خەڵکى کوردستان ڕزگارى بێت لە دەست گەندەڵى و دزى و بە فیرۆ بردنى سامانى نەتەوەیى و نیشتمانى کوردستان ,ئارەزووى چەسپاندنى عەدالەت و دادپەروەرى بکەم هەرگیز دەنگ نادەم بەو کاندید و نوێنەرە کە یاساکانى کۆمیسۆنى هەڵبژاردن و یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان پێشێل دەکات . ئەبێت سەر جەم خەڵکى دەنگ دەرى کوردستان بپرسێت لەو کاندیدانە ئەگەر ئەمرۆ ئەم یاسا جوانانە پێشێل بکەن ئەى چۆن دەتوانێت بەڵێنێک کە خەڵکى هەژار و نەدار و تەواوى خەڵکى کوردستانى داوە جێبەجێ دەکەن و کار بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانى لیستەکان دەکەن؟؟؟!!ئەم وێنانە تەنها نموونەیەکە لە خەروارێک . ماوەتەوە ئەوەبڵێم پێویستبوو خودى بەر پرسە باڵاکانى حیزب و هاو پەیمانێتى یەکان بەمە ڕازى نەبن بەڵام دیارە ئەوانیش داهاتویى کۆمەڵگەیان هەر بەم جۆرە دەوێت کە یاساکانى هاتوو چۆ و یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان نەچەسپێت لە کۆمەڵگەى کوردستان . تکایە!! خوێنەرى بەێز ئەم نوسینەم لە دژى هیچ کەس و حیزب و لایەنێکى سیاسى نەنوسیوە تەنها لە پێناوى ئایندەیەکى باشترە بۆ چىسپاندنى یاساکانە چونکە دڵنییام ئەم پێشێل کارییە لە ناو سەرجەم لیستە کاندا هەیە بەباشى دەبیندرێت . بە ئاواتەوەم لە کوردستانیش بەباشى یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان بچەسپێت.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.