
له‌ماوه‌ی (8) ڕۆژدا، ئێران چه‌ندین فشاری بۆ سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه، دیارترینیان، تیرۆركردنی هه‌ڤاڵ " كه‌ماله خڕه" كه پێشمه‌رگه‌ی دێرین و چالاكوانی نزیك له پژاك و په‌كه‌كه بوو. هه‌ر كردارێك (مه‌به‌ستێكی سیاسیی) له پشته‌وه بێت و (توندوتیژی) له خۆگرتبێت، بكرێته سه‌ر (خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نی) ئه‌وا به پێی پێناسه‌ی ستانداردی تیرۆر ئه‌و كاره تیرۆریستیه، جا هه‌ركه‌س و گروپ و ده‌وڵه‌تێك ئه‌نجامی بدات. به‌م پێیه ئێران كارێكی تیرۆریستی ئه‌نجام دا كه هه‌ڤاڵ " كه‌ماله خڕه" ی شه‌هیدكرد، وه ڕۆژی دواتریش خه‌ڵكی " مه‌ریوان" ئاهه‌نگیان گێرا كه خۆشحاڵن تیرۆریستێكی گه‌وره " كه‌ماله خڕه " كوژراوه.
هه‌ڵبه‌ت، من ئه‌و كهمالهم نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام جارێك دانیشتبوین، پیاوێكی به‌ئه‌زمون پێی ئه‌ووت: پێنجوێن له‌سه‌رده‌می (شا) وه پڕه له ئیتڵاعات، ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ش له پێنجوێن به تمه‌ن ئه‌كرێت، كه‌مال پیاوی چا به له پێنجوێن دامهنیشهو كه‌سابه‌ت مه‌كه‌و، مه‌یه‌و مه‌ڕۆ به‌ته‌نها بۆ هه‌موو شوێنێك. . دوو ساڵی ڕێك موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وتی ئامۆزامان ئاگاداركرده‌وه، عه‌ره‌به‌كان له‌خوارووی كه‌ركوك خوێنت وه‌ك ئاو ئه‌خۆنه‌وه، تۆ به‌رپرسی به گژاچونه‌وه‌ی تیرۆری له خوارووی كه‌ركوك، به‌تاقی ته‌نها ئه‌هات و ئه‌چوو، كه‌چی له‌ناو كه‌ركوك موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت یان شههیدكردو، له‌ناو پرسه‌كه‌ش دا ڤیدیۆی شایی و لۆغانی عه‌ره‌به‌كانیان بۆ ناردین، كه خۆشحاڵن موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت له‌ناوچووه!.
یه‌كێكی تر، له‌په‌لاماره‌كانی ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی میدیا ڕێككه‌وت بن باسی نه‌كه‌ن، تۆپباران و بۆمبارانی ناوچه‌ی كۆیه‌و ته‌قته‌ق، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه نزیكه‌ی (500) سه‌ر مه‌ڕ له‌ناوچوون. زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به‌و ده‌ڤه‌ره گه‌یشتووه، گوایه لایانوابووه (حدكا) و (پژاك) و شتی وا له‌م ناوچه‌یه‌یه. .
ئیمڕۆش، حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی دووز، هه‌ڤاڵی فه‌رمانده عه‌مید " سیروان شه‌قڵاوه‌یی" شههیدكردووهو، په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوه. هه‌روه‌ها ئێران له‌ناوچه‌ی ته‌وێڵه‌وه خاڵه‌كانی پشكنینی خۆی له ئاوێسه‌ر هێناوه‌ته پێشه‌وه‌و، دووریش نییه له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر جه‌له‌ولاو شوێنه‌كانی تردا، پاشان له‌كه‌ركوكیش ده‌یان ڕێكخراوی تریان كردۆته‌وه‌و، له‌ژێر ناونیشان و چه‌تری سه‌نته‌ری ئیمام خومه‌ینی دا له‌وشاره جموجووڵ ئه‌كه‌ن.
به‌بڕوای من، ئه‌م فشار دروستكردنانهی ئێران، بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردوستان و عێراق به‌گشتی، چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه:
یه‌كه‌م: زیاد لهههوڵێك هه‌یه بۆ ده‌رچوونی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئێرانیزم. هه‌وڵه‌كانی بارزانی له‌ڕووی دابه‌شبون به‌سه‌ر جه‌مسه‌رگیریی ئیقلیمی و، ووزه‌و، ڕه‌فزكردنی بۆڕی بۆ سه‌ر كه‌نداوی فارس و. . . تادوایی. له‌م ناوچه‌یه بارزانی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئێرانه. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی و سه‌در بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆخۆی.
دووه‌م: به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی، كه جه‌خت له‌پێكه‌وه بڕیاردان ئه‌كه‌نه‌وه.
سێ: بێ بایه‌خ بونی ڕۆڵی ئێران له به‌گژاچوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆریزمدا، له‌به‌رانبه‌ردا به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌و، پڕچه‌ككردنی له‌لایه‌ن دونیاوه.
چوار: شكستهێنانی لوتكه‌ی ده‌وحه، كه سعودیه داوای كرد ئێران یش به‌رهه‌مهێنانی نرخی نه‌وت جێگیربكات، ئه‌مه ڕووینه‌دا.
پێنج: هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی ڕووه‌و خۆرئاوا‌و، وهلاخستی ئێرانه، پێچه‌وانه‌ی تاڵه‌بانی باوك هه‌میشه كاری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی دا ئه‌كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
