
خۆی شتێك نییه ناوی (سیسته‌م) بێت،تا خه‌ڵك خۆیان گیڤ بكه‌نه‌وه داوای گۆڕینی بكه‌ن،ئه‌وه ته‌نها جۆرێكه له (ده‌سته‌ڵات) .. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له (بۆڵه بۆڵ) ی ئه‌م جاره‌دا، ئه‌م شتانه‌مان هه‌یه:
یه‌كه‌م: له ڕادیۆی كوردیی به‌غدا،عه‌لی مه‌ردان هه‌ر گۆرانیه‌كانی خۆی لێ ئه‌دا،هینهكانی حه‌سه‌ن زیره‌كی ئه‌خسته ئه‌ولاوه،تا كه‌س گوێی لێنه‌گرێت،،،ئیتر دوایی ده‌ركه‌وت حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگی خۆشه و،هه‌موو ڕێگرییه‌كیش زه‌مه‌نێكه،،جا 5 ساڵه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و،كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن،5 خولهك كاتی قسه‌كردنیان به من نه‌داوه (5 قڕانیش مه‌منونیان نیم) ،له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بووم له‌سه‌دا ناڕازییه‌كان خه‌ڵكم له سهختهچێتیهكانیان ئاگاداركرده‌وه، وه یه‌كه‌م كه‌س بوم به به‌ڵگه‌و داتا،فهزاحهتهكانی نالیا‌و گوندی ئه‌ڵمانیم بۆ خه‌ڵك ڕوون كرده‌وه،ههڤاڵێكیان نوسیویه‌تی: ئه‌وه داوای یه‌كه ی كردووه،!!. ئێ ئه‌روه‌ڵا داوای (یه‌كه) م كردووه،زۆر گرانبوه،له‌زه‌وی خه‌ڵكا به‌به‌لاش پێتان دراوه،من 120 ده‌فته‌رم له كوی بو؟؟ (وه به‌مزوانه جارێكی تر له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و چاڤی لاند و گوندی ئه‌ڵمانی 1 و 2 و 3 ئه‌وه‌نده‌ی تر قسه‌ئه‌كه‌ین، ئه‌وسا با بمده‌نه مه‌حكه‌مه!) .. په‌رله‌مانتار هه‌یه له‌هه‌فته‌یه‌كدا (4) چاوپێكه‌وتنی له نالیا هه‌یه،ئه‌گه‌ر ڕاستهفهرموێت با وه‌ك من (1) یه‌ك دێر له‌سه‌ر فه‌زاحه‌تی هه‌موو لایه‌كیان بڵێت..
دووه‌م: موریدی باش نییه و،ئازادیی خۆشتره.. . به‌س شه‌رت بێت به‌یعه‌ت به كاك نه‌وشیروان بده‌م،ئه‌گه‌ر ئه‌و توانی یه‌ك شتم بۆ بكات،ئیعترافی پێ ئه‌كه‌م، كاكه سیسته‌مه‌كه مه‌گۆڕه،سیسته‌می ناوخۆ و ته‌ندروستیش با وه‌ك خۆی پۆخڵ بێت،پێشمه‌رگه‌و سوپاش ڕێك مه‌خه‌نه‌وه (هه‌رچه‌ند پێشتر ڕێكتر بو) .. داهاتیش ئاشكرا‌و شه‌فاف مه‌كه، ئازادیشم ناوی ئێستا عه‌یبی نییه،په‌رله‌مانیش كارا مه‌كه (هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی 1992 باشتر بو) به‌س نه‌بێت ئه‌وسا گۆڕان نه‌بو تا 6 ملیار بودجه ببات به پێی یاسا كه‌خۆی دهریچواندوه،،هه‌قیشی به‌سه‌ر هه‌ولێره‌وه نه‌بێت،كاكه كۆچوكۆچبهرانیش به‌ده‌ست ئێوه‌وه‌یه،بۆیه پڕ ووڵات بو له عه‌ره‌ب و گه‌نجه‌كانیشمان كۆچیان كرد!!.. ته‌نها له سوله‌یمانی (1) شتم بۆ بكات،ئه‌ویش نرخی شووققه‌و ڤیه‌للا له (25) ده‌فته‌ر و (120) ده‌فته‌ره‌وه بكات به (5) ده‌فته‌رو (15) ده‌فته‌ر. ئێ دهبیكه ده‌ی،وه‌به‌رهێنانیش به‌ده‌ست ئێوه‌وه‌یه.. . كاكه تۆ پیاوێكی دلێریت چۆن ئه‌بێت شه‌ریكی كه‌سێك بیت شووققهیهك به‌هه‌ق و حاسیبه (4) ده‌فته‌ری تێ بچێت،بیدات به (23) ده‌فته‌ر.. . !!. هه‌زارانی وای كردووه،،چۆن كه‌سێك به‌ده‌نگی خۆی ده‌رنه‌چووه،ئه‌یخه‌یته شوێن كه‌سێكی تر كه ده‌رچووه..
دووه‌م: ئه‌ڵێن ئه‌وكاته‌ی شیعه‌كان خۆیان حه‌سه‌ن و حوسێن ئه‌كوژن،هێشتا خوێنه‌كه‌ی ووشك نه‌بۆته‌وه،موناقه‌شه‌و مشت‌ومڕ گه‌رم ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا خوێنی ئه‌سپێ به‌ر جلوبه‌رگ بكه‌وێت،ده‌ستنوێژ ئه‌شكی یان نا؟.. . حكومه‌ت 16 ملیاری قه‌رزكردووه،دوانیشی دۆڕاندووه به كۆمپانیاكانی نه‌وت، كه‌س قسه ناكا،چونكه ئیسلام بۆ تیجارهتهكهیان باشه،بۆ ماادهی 6 ئه‌ڵێن: با ده‌ستوره‌كه ئیسلامی بێت.
سێهه‌م: كارگهیشتووه،به‌وه‌ی پارتی به‌په‌كه‌كه بڵێ ئه‌بێت ڕێز له بنه‌ماكانی دیموكراسی بگرین!!. ئه‌م میلله‌تی كورده خوێنی یه‌كی گرتووه،سه‌راپا تێكه‌ڵاو بووه،به‌س ئه‌قڵی یه‌ك ناگریت، ئه‌وه‌تا كورد له بانه‌و مه‌ریوانه‌وه ئه‌چێت له كۆبانی شه‌هیده بێت، له جه‌زیره‌و عفرین ه‌وه هاتوه له ڕیازو داقوق و مه‌لاعه‌بدوڵا شه‌هیده بێت،وه‌لێ ده‌ماخی یه‌كناگرێت.. .
چواره‌م: ئێسته‌ش هه‌ر تێنه‌گه‌یشتم،كه: ڕۆشنبیرێكی ڕه‌هه‌ندی و گۆشه‌نوسی ئه‌هلی بیت،بۆچی ئه‌بێت ئێواره له‌گه‌ڵ دهوڵهمهنهكه له گونده‌كانی قه‌راغ شه‌ستیه‌كه شه‌راب بخۆیته‌وه، شه‌ویش له گرده‌كان بخه‌وی!؟. یانی به‌كورتی ئێژم چی فه‌رقێك هه‌یه له نێوان كادره وهسهتیهكانی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چه‌نه‌ها ساڵه ئه‌هلین و له‌پاڵ گردهكانهوه قسه‌ی به‌لاش ئه‌گرن.. ئه‌مه له (كه‌ی!) ه‌وه بوون به یاساناس و به‌ند به‌ند تاوتوێ ئه‌كه‌ن.. بیللا.. ئه‌مه‌یه ئیفلاس و بۆشێتی كۆمه‌ڵگه.. ئاخر بۆیه (هیچ) مان نه‌گۆڕی و هاتینه دواوه.
پێنجه‌م: مامۆستا عه‌لی باپیریش خۆشه ها.. له‌مانگێكدا دووجار ته‌سریحی بیل عه‌كسی داوه،جاری له مه‌سڵه‌حه‌تی بارزانی و جارێكیش له‌دژی وی.. . جاران یه‌كێك ئیشی مه‌حكه‌مه‌ی ببوایه له‌كه‌ركوك،له‌وشاره (1) كه‌س هه‌بو عه‌ره‌بیزان بوایه بۆ ته‌رجه‌مه، به‌ڵام خاره ئێستا عاله‌م عه‌ره‌بی ئه‌زانێت،دونیا كراوه‌یه،ئه‌قڵ پێشكه‌وتووه،خۆ جه‌ماوه‌ر كاوجۆ ناخۆن!!.. . جا سه‌له‌فیه‌كان خۆشن ئه‌و ڕۆژه یه‌كێكیان ئه‌یگوت: هه‌ر حه‌مامێك ژن خۆی تیا بشوات،شه‌یتانی تیایه.. . !!.. یه‌كێك نییه بڵێت 50 دهفتهرتان له‌كوی بو ئه‌یده‌ن به‌كه‌ناڵی ئاسمانی!. ئه‌وه بۆچی پارتی هی عاله‌م دائه‌خا هی ئه‌وان دا نا خا!!..
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "
