
خۆى شتێك هه‌یه پێی ئه‌ڵێن "ئه‌خلاق". . جا ئه‌ندرێ كۆمت وا باسى ئه‌كات، هه‌روه‌ك بڵێی له‌گه‌ڵتا قسه بكات، نه‌ك دیدێك بێت له‌باره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاقه‌وه، ئه‌خلاقى ئینسان مه‌حه‌كى بۆ تاكه‌كه خۆى هه‌یه، په‌یوه‌سته به‌خودى خۆیه‌وه، ئه‌خلاق چه‌مكێكه له دین گه‌وره‌تره، دین به‌شێكه له ئه‌خلاق . . كاتێك هه‌ر له‌كۆنه‌وه، زانییان مرۆڤ په‌یڕه‌وى دین و ئه‌خلاق ناكات، خراپه ئه‌كاو مه‌یلى چاكه‌ى نییه، چوون یاسا یان دانا، ئیتر یاساى ئه‌رزى و ئاسمانى كه‌وتنه ململانێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن سزاى به‌شه‌ر بده‌ن بۆ تاوانه‌كانى، تا ڕێگر (ره‌دع) ى بكه‌ن له سه‌رپێچى و تاوان
.
جا زۆر جار، بۆ گله‌یی ناوه‌كه‌مان ئه‌چووه به‌رده‌ستى، جه‌نابى كاك عومه‌ر فه‌تاح ئه‌وسا به‌لاى سوعبه‌ته‌وه ئه‌یگوت: تۆ هه‌ر ئه‌قڵه شهڕانیهكهى جارانى چهمچهماڵت فڕێ نه‌داوه، ، ، وا نه بايه ئیمڕۆكه نه‌ك حوكمى چهمچهماڵیانهم به‌سه‌ر سیسته‌مى پڕ لهناههقى و بێویژدانى ته‌ندروستى دا، تاقى ئه‌كرده‌وه، به‌ڵكو داعش چى له‌وانه ئه‌كات دزى ئه‌كه‌ن، ئه‌منیش وامئهكرد !. . بزان دوایی كه‌سى تر ئهوێرى وابكات ؟. كاكه تۆ ناوى خۆت ناوه قیاده‌و لیوایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆت هه‌یه، نه بجۆ بۆ شه‌رى داعش، نه بازرگانى ده‌رمانى بهسهرجووش بكه ! مافیاكانى ده‌رمان، كه وه‌زیر ناوێرێ ده‌ستیان بۆ ببات، لهمافیاكانى نه‌وت خه‌ته‌رترن، له‌وه‌گه‌ڕێ كه به‌سه‌دان تۆن ده‌رمانى ئیكسپایه‌ر دێنن و، كێ شه‌ریكیانه و كێ نییه (به كیلۆ به‌ڵگه‌نامه‌مان هه‌یه) . . بۆ (حه‌ساسیه‌ت) ێكى ساده، له‌یه‌ك كاتدا دۆخى خراپى نه‌خۆشخانه‌و تاقیگه‌و دهرمانخانهكانیشم بۆ ده‌ركه‌وت، چۆن ؟.
یه‌كه‌م: چووین، بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تى پێست، تاقیگه‌یان هه‌یه، به‌ڵام فه‌حسى (IGE) نییه، كه بۆ حه‌ساسیه‌ته‌و، یه‌كیكه له‌مه‌رجه‌كانى بونى نه‌خۆشخانه‌كه. . ئینجا له‌تاقیگه‌ى مه‌ركه‌زیش كه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ى شارى سوله‌یمانى له‌سه‌ره، ئه‌ویش نییه‌تى، ئه‌ى بچین بۆ كوێ هه‌یه‌تى ؟. هه‌ڤاڵه پزیشكه‌كانم ئه‌یانگوت: نه‌چى بۆ موختهبهرى ئه‌هلى ده‌قیق و ته‌واو نییه . . ئه‌ى بۆ كوێ ؟. . قور به سه ر هه ولير وه زير وتويه تى : سوله يمانى بيشكه وتوتره
!!
دوو: ئه‌و ڕۆژه له‌هه‌ولێر هاتمه‌وه، له‌چه‌مچه‌ماڵ لامدا، حهپێكى تیل فاس به 6 هه‌زار له‌چه‌مچه‌ماڵ، لهسولهیمانى به 14 كڕیم له ده‌رمانخانه‌ى شه‌وكه‌ت !!. جا پزیشكه‌كان (به‌تایبه‌تى گه‌وره‌كانیان) له‌لایه‌ن خاوه‌نى ده‌رمانخانه‌كانه‌وه، كرێی بیناكه‌یان بۆ ئه‌درێت، تا نه‌خۆش بنێرێت لاى ئه‌مان ده‌رمان بكڕن !!. له هه‌ولێر بۆ مامم گوتبوى :بچۆ ئه‌م ده‌رمانانه بكڕه، بایی 137 هه‌زار بو، له‌چه‌مچه‌ماڵ 34 هه‌زار هه‌مان شتى كڕیبو لهسهیدهلیهكهى كاك دارا . . . !!. ئه‌رێ (137) و (34) چه‌ندیان نێوانه ؟. .
سێهه‌م: ئینجا هه‌ر هاوڕێیان، پێیان ئه‌گوتم، كاك به‌هرۆز ئه‌ڵێی له‌م وڵاته ناژیت ؟. ئێ با ئه‌ژیم، به‌س من حه‌یوان نیم، حكومه‌ت و چه‌ند مافیایه‌ك كه هه‌مویان ئه‌ناسم و دۆستیشم بونه، حه‌وت بازم به‌سه‌ریانا داوه، بتوانن بمڕانن و بێده‌نگ بم . . كێشه‌یه‌كم نییه بلیتم بڕیوه، له‌ئه‌نقه‌ره هه‌ندێ ئیشى تریشم هه‌یه‌و ئه‌چم خۆم پیشانى موزهمیدێك ئه‌ده‌م !!. چه‌ند جار ئه‌مه‌وێ چاوى خۆم له‌م جۆره شتانه نوقێنم كه هه‌قى عامى خه‌ڵكه، به‌ڵام قبوڵ ناكرێت . .
ئه‌وه من لێره‌وه، كۆتایی به‌م نوسینه ئه‌هێنم تا (48) كاتژمێرى تر. . . ئه‌و كچه ناوى زوڵفایه و گۆڕانه‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستیه، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى داخرابو، وه وه‌زیریش كه له كۆبونه‌وه بوو، ڕوون كردنه‌وه‌و ئیجرائاتى توند ڕانه‌گه‌یه‌نن، ئه‌بێت بۆ خۆشیان نه‌زانن له چ لایه‌كه‌وه 50 كهیشیان بۆ قووت ئه‌بێته‌وه . . خه‌ڵك ئه‌بێت فێر بێت هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت . .
