له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2007-2011 له 4 هه‌ڵبژاردندا ڕێژه‌ی ده‌نگی كورد له‌و پهرشوبڵاویهدا له‌نێوان (5-6%) بووه.. كه كورد ئه‌وكات نیوه‌ی ته‌تریك بوبو،زۆربه‌یان لهماناو كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌شتبون (بۆی نه‌بو به‌كوردیی قسه‌بكات،هه‌ڵبژاردنی چی؟) ،هێدی هێدی كورد كرانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی و،سه‌ره‌تاكانی ئه‌زمونكردنی ئازادیی هه‌ستپێكرد.. تا له 10ی ئابی 2014 سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌میانه‌ی خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار 3 ملیۆن و 900 هه‌زار ده‌نگی هێنا،كه به نزیكه‌یی ئه‌كاته 9،7 % هدا.. .. ئێستاش له‌مه‌وه نزیكبۆته‌وه چاو له تێپه‌ڕاندنی ڕێژه‌ی 10% ی هاده‌پ بكرێت،وه به سه‌دان وتار و شیكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه به‌زمانی جیاجیا بۆ كراوه،ئه‌م هه‌موو پرسیاره له HDP هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی وڵات و ژینگه‌كه‌ی مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه، بۆنمونه:
- كۆبانی و ئازاره‌كانی ڕۆژئاوا،خه‌ڵكی باكوری ڕاچڵهكاندووه.
- كورد یه‌كه‌مجاره وه‌ك حزبێكی ڕێكخراو،ئه‌چێته په‌رله‌مانی توركیاوه‌و،چانسی ژیانی سیاسیی له ئه‌نقه‌ره هه‌یه.
- له‌هه‌مووی ترسناكتر،وه سه‌رنجڕاكێشتر،بۆ چاودێران ئه‌وه‌یه،ئه‌ردۆگان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 400 كورسی له‌كۆی 550 كورسی مسۆگه‌ر بكات. تائێستا له 9 هه‌ڵبژارندا ئاكپارتی له ڕكابه‌ره‌كانی بردۆته‌وه،تا ئه‌و ئاست و ڕێژه زۆره ده‌نگی نه‌هێناوه. له به‌رانبه‌ردا هه‌موو پێدراوه‌كان ده‌ڵێن ئاكپارتی ده‌نگی كه‌م ئه‌كات، هه‌م هه‌ده‌په ئاكپارتی بچوك ئه‌كاته‌وه،هه‌میش ده‌نگی ڕكابه‌ره‌كانی زیاد ئه‌كات.
به‌گشتی،بۆ هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی 2015 به تێكڕا (50) ملیۆن ده‌نگده‌ری توركی ڕووئهكهنه 200 هه‌زار سندوقی ده‌نگدان، لێره‌دا (2) سیناریۆ هه‌یه:
یه‌كه‌میان: ئاكه‌په پێی وایه،هاده‌پ نه‌ك هه‌رناتوانی 10% تێپه‌ڕێنێت،به‌ڵكو ئه‌زمونی ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌یان نییه‌و،ئه‌و كورسیانهشی هه‌یانبووه له‌ده‌ستی ئه‌ده‌ن. به‌مه‌ش ئاكه‌په خۆ ئه‌گه‌ر 400 كورسیش نه‌هێنێت بۆ گۆڕینی ده‌ستور تا سیسته‌مه‌كه بكاته سه‌رۆكایه‌تی یا نیمچه سه‌رۆكایه‌تی،ئه‌وا ئه‌توانێت زۆرینه‌ی كورسیه‌كان (300) به‌ره‌و سه‌ر بهێنێت،چۆن له 2010 نه‌یتوانی بیهێنیت،چوون ڕیفراندۆمیان بۆ ته‌عدیلی ده‌ستور كرد،ئه‌مجاره‌ش وابكهنهوه.. . ئه‌گه‌ر هاده‌پ نه‌توانێت ده‌ربچێت،ئه‌وا یانی بچۆره‌وه قاوغه‌كه‌ی خۆت.. .
سیناریۆی دووه‌م: دیاره ده‌نگه‌كانی ئاك پارتی له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا كه‌م ئه‌كات،وه هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی 10% تێئه‌په‌ڕێنێت،: كورد كه ئێستا (29) كورسی هه‌یه له‌په‌رله‌مانی توركیا،كه ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی 10% تیپه‌ڕێنێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌كاته دووهێنده‌و شتێك كه (60) یان شتێك زیاتر.. ئاكپارتیش ئێستا (312) كورسی هه‌یه،ده‌نگه‌كانی دائه‌به‌زێت. ئه‌و كاتانه پێویستی به ئیتیلافه نه‌ك بۆ گۆڕینی ده‌ستور به‌ڵكو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش، ئه‌م ئه‌گه‌ر و سیناریۆیه زۆر به‌هێزتره، چونكه جگه له‌وه‌ی هاده‌په ئه‌بێته خۆره‌ی ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی، ده‌نگی ڕكابه‌ره‌كانی تری ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان زیاتر ئه‌كه‌ن. تا دێت سێبه‌ری ئهتاتۆركیهكان به‌شوێن ئه‌ردۆگانه‌وه زیاتر ئه‌بێت.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه،ئه‌گه‌ر ئامانجی HDP ئه‌وه بێت پشتی ئه‌ردۆگان بشكێنێت، بێگومان خواستێكی بێمانایه،چونكه تائێستا ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌ردۆگان هیچ قسه‌یه‌كیان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد پێ نییه. یانی ئه‌بێت (3) خاڵی گرنگ هه‌یه،له لای HDP حیساب و كیتابی بۆ كرابێت:
یه‌ك: پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو كورده‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه،تا له‌ده‌وری خۆی كۆیان بكاته‌وه. بێگومان مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی دیموكرات و په‌كه‌كه بۆ لێدان بووه له‌م ئامانجه‌ی كورد‌و هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ده‌ستگه موخابهراتییهكانی ناوچه‌كه‌وه.
دوو: به‌یه‌ك ئاست هاده‌پHDP چاوی له‌وه بێت كه چه‌ند له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ردۆگان ده‌نگ دێنێت،دوو هێنده له‌سه‌ر حیسابی چه‌پ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان بێت. له ئاهه‌نگ و نمایشی بانگه‌شه‌ی ئیزمیردا ئه‌مه‌مان له ئامانجی هاده‌پ دا به‌دی كرد..
سێ: هاده‌پ و لایه‌نگرانیان،په‌كه‌كه به‌گشتی، ئه‌وانه‌ی دروستكه‌رانی بڕیارن له‌ناو كوردانی باكور و پهكهدا، هێشتا ئه‌بوو باشتر نیشان به‌ن كه توانای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی و خه‌باتی شار و داموده‌زگایی بون یان هه‌یه، گرنگه به‌جیهان بڵێیت ئه‌مه‌وێت پراكتیزه‌ی دیموكراسیه‌ت بكه‌م، توانای فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی وام هه‌یه كه‌جێگه‌ی جیاوازیی و مهدهنیهتخوازیی تیادا ببێته‌وه. كه بێگومان به‌شی زۆری ئه‌مه بۆ له‌مه‌ولا ده‌رئه‌كه‌وێت.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "
