قه‌یرانی دارایی هه‌رێم،به‌هه‌موو پێوه‌رێك قه‌یرانێكی دروستكراوه، له‌لایه‌ن خودی به‌رپرسانی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌وه،پێویست ناكات سوێند بخۆین و به‌ڵگه‌ش بۆ خه‌ڵك بخه‌ینه ڕوو،كه ئه‌م دوو حزبه نه‌وتی (10) ساڵی دیكه‌یان له ژێر زه‌وی كوردوستان دا فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش ڕوونه كه داهاتی ناوخۆ ئه‌دزرێت،پاره‌ی مه‌رزه‌كانی برایم خه‌لیل و په‌روێزخان بوكوێ ئه‌چن؟. پاره‌ی بانكی به‌ڵێنده‌ره‌كانیش دیارنه‌ماوه،ئه‌و ملیار دۆلارهشی ئه‌وترێت له توركیا قه‌رزمان كردووه،هیچ ڕاستییه‌كی دیارنییه‌و،بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قه‌رزارین باسی ئه‌كه‌ن، زۆر ڕوونه كه خه‌ڵكانێك قازانج له‌م ئه‌زمه‌یه ئه‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردوستاندا، حه‌زه‌كه‌ی سبه‌ینی خه‌ڵك بچنه سه‌ر شه‌قام و،نیشانی بده‌ن كه فشارێكی جددیی و ترسناك هه‌یه،بۆ دوو سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی مووچه‌ی دوو مانگ دابه‌ش ئه‌كه‌ن!. ئه‌وه له‌كوێی دێنن. ؟.
من له‌م نوسینه نامه‌وێت،ڕه‌خنه له هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌م، چونكه خه‌ڵك لانی كه‌م ئه‌بێت ئه‌وه‌نده شعوری هه‌بێت و بۆی یهكلابوبێتهوه،كه چۆن خه‌ڵه‌تێنراوه. وه هه‌ستی به‌و هه‌لپه‌رستی و درۆ شاخدارانه‌ی كۆنه ئۆپۆزسیۆن كردبێت،به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه ده‌ره‌تانێك بوو ئه‌وان به میلله‌تیان دا.
ئێستا كوردوستان،له‌به‌رده‌م شۆڕشێكدایه،كه نابێت ئێمه‌ومانان خۆمانی لێ بدزینه‌وه،ئیمڕۆ بێت یان سبه‌ی پێویست به‌خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌كات له‌كوردوستان. ڕه‌نگه كه‌سێك بپرسێت كه كێ ئاماده‌یه ئه‌وه بكات؟. له به‌هاری عه‌ره‌بیدا،میسر به (18) ڕۆژ توانی سیسته‌مه‌كه بڕوخێنێت،سیفاتی شۆڕشه‌كه‌یان ئه‌وه‌بو كه خه‌ڵك خۆی نوێنه‌ری خۆی بو،خۆی هاته شه‌قام و خۆی به‌تاكه نه‌عل ده‌سته‌ڵاتی تاونا. !.
دیاره ده‌سته‌ڵاتی كوردی (به‌هه‌موو ئه‌م هێزانه‌ی كه ئێستا لهكهلاكی جه‌سته‌ی میلله‌ت و سامانه‌كه‌ی ئاڵاون) هه‌ر به‌ته‌نها ده‌ستگه ئه‌منیه‌كانی به ئامراز نه‌گرتووه، بۆ چاودێریی و سانسۆر خستنه سه‌ر ده‌نگه ئازاده‌كان، به شێوازی جیاجیا،به‌ڵكو سه‌دان ده‌ستگه‌ی جۆراوجۆری میدیای له‌ژێر ناوی سێبه‌رو ئه‌هلی و كه‌نالی جۆراوجۆردا به‌پاره‌ی خه‌ڵك بۆ ئهحمهقكردنی خه‌ڵك خستۆته گه‌ڕ. چه‌نده قوڕگی حووتهكانی ده‌سته‌ڵات ترسناكن،دوو هێنده‌و زیاتر ئه‌و چینه له ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ و میدیای كوردی به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، ڕێگره له‌به‌رده‌م گۆڕان و شۆڕشێكی ڕاسته‌قینه‌دا.
ئێمه له‌وه‌نده ساڵی ڕابردوودا،ته‌له‌فزیۆنێك،سایتێك،گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌یه‌ك نه‌ما،هاواری تیانهكهین، دیراسه‌و توێژینه‌وه‌ی تیا بڵاونهكهینهوه. تا ئۆپۆزسیۆن هه‌بو،ئیشی له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌و مرۆڤانه ئه‌كرد له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی هاوارئه‌كه‌ن.. . ئیمرۆِكه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یان بزركرد.
ئه‌گه‌رچی له (4) ساڵی ڕابردوودا،له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانی و سه‌ركرده‌كانی تره‌وه،چ به بینین و چ به‌نامه و په‌یام ئاگاداركراینه‌وه،كه ئه‌وه ناكه‌ن له ڕابردووا كردویانه، توانای گوێگرتن و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی پرۆژه‌و سه‌دا ناڕازییه‌كانیان هه‌یه، وه‌لێ ئه‌مه نه‌ك هه‌رنه‌كرا،به‌ڵكو تاڵانی و بێدادییهكه هه‌ر له‌سنور ده‌رچوو.
خاڵی له‌وه‌ی كه ناتوانرێت له‌هه‌رێمی كوردوستان سیاسه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بینابكرێت،چونكه مه‌له‌فی ئه‌م به‌رپرس و حزبانه وا له‌به‌رده‌ستی ئێران و توركیا‌و هێزه‌كانی خۆرئاواوه.
بۆیه ئه‌بێت،بارزانی ئاگای له‌وه بێت،كه له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌دایه،له تافی ئه‌و ده‌سته موسته‌شارو ده‌وروبه‌ره درۆزنانه خۆی بته‌كێنێت،ده‌نا له‌به‌رده‌م كوده‌تایه‌كی جه‌ماوه‌ری و سه‌دای گه‌نجانه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا سیاسییه‌كان خۆیان ئه‌بیننه‌وه.