وه‌ختێك پزیشكه‌كه سه‌یری كرد،نه‌خۆشه سه‌رشێته‌كه‌ی له‌خۆیه‌وه بزمارێكی گرتۆته ده‌ستیه‌وه،سه‌ره پانه‌كه‌ی توند كردووه لهدیوارهكهو به چه‌كوش ئه‌دا له‌سه‌ر تیژه‌كه‌ی!.. به‌شێتی گوت: كاكه كه له‌و شوێنه‌دا پێویستت پێی نییه بۆچی بزمار دائهكوتیت، كهداشی ئهكوتی ئه‌بێت نوكه تیژه‌كه‌ی بكه‌ی بهدیوارهكهیاو له‌سه‌ره پانه‌كه‌ی بده‌یت،نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی تۆ؟.
ئه‌میش گوتی: جه‌نابی دكتۆر من ئه‌مه‌م بزانیبا چیم ئه‌كرد لێره!!!
جا قوربان،تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ، هه‌له‌ق و مهلهقتان بۆ تێكه‌ڵ بكه‌م ئاوا:
ئۆجه‌لان گیرا بو،هه‌تا دوو ساڵیش ئه‌یانوت، په‌كه‌كه تیائه‌چێت،ئه‌وه‌بو ڕێك‌و پێك په‌كه‌كه هاتن (8) كه‌سیان دانا بۆ به‌ڕێوه‌بردن و،وتیان ئه‌م (8) كه‌سه یه‌كسانه به ئۆجه‌لان،بینیمان په‌كه‌كه به‌هێزبو،لاواز نه‌بو.. . له‌وماوه‌یه چه‌ندین سه‌ركرده‌و هاوڕێی یه‌كێتیم بینیوه،ئێژم ئێ هه‌رسێكیان با سه‌رۆك بن و هه‌ریه‌كه‌ی به‌رپرسی شتێك بن،ئه‌ڵێن: تۆش پێشنیاره‌كه‌ی ئێرانت هه‌یه!!!
ئه‌وه،حكومه‌ت قه‌یرانی سه‌ربازیی و ئابوریی هه‌یه، جا ئاشكرایه هه‌ندی جار ئه‌م گرفتانه پێویستی به عیملاقێك نییه شه‌رحی بكا‌و چاری بكات،وه دیاریشه قه‌یرانی ئابوریی وه‌ك هی بۆشایی قانونی و په‌روه‌رده‌یی و كلتوریی نییه، خه‌ته‌رناكه.. هه‌مومان ئێژین كاكه:
مووچه‌ی پله باڵاكان بۆ نیوه كه‌م بكه‌نه‌وه، موخه‌سه‌سات ببڕن، سه‌یاره‌ی شه‌ش بستۆن و هه‌شت بستۆن مه‌جوڵێنن، داهاتی گومركه‌كان بخه‌نه ده‌ستێكی ئه‌مین و قاسه‌ی گه‌له‌وه، سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ به‌هێزبكه‌ن،ئیتر وا گه‌نم و جۆش له‌مه‌ولا ئه‌دورێته‌وه.. .. ئا.. . به‌نداو بكه‌ن به‌نداو.. . چاودێریی بازاڕیش بكه‌ن كه‌س له‌خۆیه‌وه شمه‌ك و پاره نه‌كێشێته‌وه.. . له‌ولاشه‌وه قلهقله به‌غا پاره‌مان بۆ ئه‌نێرێت و نه‌وت ئه‌فرۆشین، ئیتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ئه‌بێت و ته‌واو.. .
ئه‌وه هه‌ندێك هه‌یه،ئێژن چۆن خۆمان له ئێران نه‌جات بده‌ین، ئه‌مه حه‌شدی شهعبیهو دێت و ته‌واو، جا ئه‌وه هادی عامری له‌وماوه‌یه‌ی كه ئێران له‌عێراق كردبوی به وه‌زیری گواستنه‌وه، جه‌مه‌لۆنی تایبه‌ت و شوێنی تایبه‌تی له ناوفڕۆكهخانهكانی عێراق بۆ ئێرانیه‌كان دانابو،وه هاوكاری سه‌ربازیی و لۆجستی ئێرانی به فڕۆكه ئه‌گه‌یانده ئه‌سه‌دی سوریا و حزبولڵا و شوێنه‌كانی تریش.. ئینجا ئیستا دیاره كه داعش پاشه‌كشێ ئه‌كات و،سه‌ره‌تای كۆتایی یارییه‌كه‌ی داعش ده‌ركه‌وتووه، موسڵیش ئه‌گرنه‌وه، یه‌كێك له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕی داعشه ئه‌وه‌یه،ڕێگه‌ی سوریا و عێراق له ئێران ئه‌بڕن،چونكه موسڵ ڕاده‌ستی توركیا ئه‌كرێته‌وه (موسڵ شانی هاوه شان سوریاوه) .. . جا ئیتر ئه‌و ڕێگه سنورییانه له ئێران گیرا.. پێتان سه‌یر نه‌بێت كورد ده‌وڵه‌تی نییه،چونكه سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی نییه:
جا ئه‌وه،ده‌وڵه‌تێك هه‌بو وه هه‌یه ناوی (لیخشتاین) ه،ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌قه‌د چه‌مچه‌ماڵه شتێك بچوكتریش،لای لوكسمبورج و نهمساو ئیتر ناوه‌وه‌یه،سوپای لیخشتاین هه‌موی (19) كه‌س بون،ئیمپراتۆری گه‌وره" ناپلیۆن" وانهخشهی كێشا بو،كه به‌سه‌ر لیخشتاین دا بڕوات نهمساو ئیتر وڵاته‌كانی تر داگیربكات، ئینجا سوپای لیخشتاین هه‌ر (19) كه‌سه‌كه‌یان هاتبونه سه‌ر سنور ئه‌یانوت: وه‌ڵا ناهێڵین ناپلیۆن لێره‌وه بڕوات.. . !!
ئاخر، بابه تۆ چیت وه‌لڵا نه‌ك دووملیۆن سوپاكه‌ی، ناپلیۆن به‌س خۆی فوتان لێ بكات، با ئه‌تان بات!!.
وتیان با هه‌موومان بكوژێت، ئێمه ناهێڵین ناپلیۆن لێره‌وه بڕوات!!!
چونه‌وه لای ناپلیۆن كه لیخشتاین (19) كه‌سن و شتێكی وا پێكه‌نین ئامێز هه‌یه، جه‌نابی ئیمپراتۆ گوتی: مادام ئه‌مانه ئه‌وه‌نده به ئیراده‌ن و پاراستن یان به‌هێزه، به‌ڵێن بێت له لیخشتاینهوه نه‌ڕۆین،بچن له‌ولاوه بسوڕێنه‌وه.