چركه‌ی یه‌كه‌م: كوردوستان و ووزه
ووزه (Energy) سه‌رچاوه‌ی جووڵه‌یه له‌گه‌ردوندا،هه‌رشتێك لهبۆشاییهكدا قه‌باره‌یه‌ك داگیربكات، پێی ئه‌وترێت (مادده) ، هه‌ر مادده‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی بجوڵێت پێویستی بهووزهیه، ڕه‌نگه‌كان و ده‌نگه‌كان و، تیشكه گه‌ردونیه‌كان و مرۆڤ و دره‌خته‌كان و ئاژه‌ڵه‌كان، ته‌نانه‌ت بیروبۆچون و هه‌سته‌كانمان،هه‌مووئه‌مانه له "ووزه" پێكدێن.. بۆیه ووزه شێوه‌ی جۆراوجۆری له‌خۆی گرتووه، بۆنمونه: ووزه‌ی گه‌رمی،ووزه له‌تیشكی خۆره‌وه،ووزه‌ی جه‌سته،جووڵه ووزه،ووزه‌ی ئه‌تۆم،ووزه‌ی كاره‌بایی،ووزه‌ی پیترۆڵ،ووزه‌ی سوته‌مه‌نی.. . تادوایی..
چینیه‌كان،یه‌كه‌مجار له‌سه‌ده‌ی (4 میلاد) ییه‌وه،ده‌ستیان به‌ده‌رهێنان كرد،له‌سه‌ره‌تاوه له‌ئه‌نجامی به‌هه‌ڵم بونی زه‌یتی ژێرزه‌وییه‌وه ئاوێكی شۆریان به‌رهه‌مهێنا،وه‌كو خوێ سودیان لێوه‌رگرت،دواتر له‌ئازه‌رباینجان نزیكی باكو ههرلهپێش میلاد یه‌كه‌م بیری نه‌وت هه‌ڵكه‌ندرا،مێژووه تازه‌كه‌ی نه‌وت بۆ (1853) ئه‌گه‌ڕێته‌وه،یه‌كه‌مجار پرۆسه‌ی پاڵاوتنی نه‌وت دۆزرایه‌وه له‌باشوری پۆڵه‌ندا كاری له‌سه‌ركرا،دواتر لهڕوسیاپاڵاوگه دانرا.. . زۆرده‌مێكه،نه‌وت و غاز ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا،ته‌نانه‌ت له‌پێش بازاڕی خۆراك و چه‌ك و ده‌رمان و مادده هۆشبهرهكانیشهوه دێت. خستنه بازاڕی نه‌وت وه‌ك كرۆكێكی گرنگ وایه له‌بازرگانی نه‌وت و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیدا،ئه‌مه‌ش دوو هۆكاری گرنگی هه‌یه:
یه‌ك: تائێستا نه‌وت و غازی سروشتی، به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ووزه و هه‌رزانترین سه‌رچاوه بۆپیشهسازیه قورس و سوكه‌كان داده‌نرێت، به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و باشترین سوته‌مه‌نیه، بۆ به‌گه‌ڕخستنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك: سه‌یاره‌و كه‌شتی و فڕۆكه‌و جوڵهلهكارگهكان و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو خزمه‌تگوزاریی دیكه له‌ڕێگه‌ی پێكهاته‌كانی نه‌وت و.. .. .. . هتد.
دوو: ئه‌م گرنگیه‌ی نه‌وت وای لێكردوه، كهچۆنیهتی كۆنترۆڵكردن و ده‌رهێنان و دابه‌شكردن و نرخ بۆدانانی، ببێته یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین بنه‌ما سیاسی و سه‌ربازیه‌كان لای وڵاتانی جیهان، به‌ڵام زۆرجار ده‌بینین كه‌نه‌وت خۆشی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌و وڵاتانه نه‌هێناوه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كاره‌سات و ناخۆشی بۆهێناون، له‌ڕابردوویه‌كی نزیكدا،حه‌وت شه‌ڕ ڕویداوه بۆكۆنترۆڵكردنی عێراق و هه‌موویان په‌یوه‌ندیان به‌نه‌وتی عێراقه‌وه هه‌بوه، كوردستانیش یه‌كێكه له‌ناوچه ستراتیژییه گرنگه‌كانی كه ماوه‌ی 500 ساڵه خاكه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نه‌وتیه له‌جیهاندا.
ده‌مێكه پیشه‌سازیی نه‌وت، له‌توانای گه‌وره‌ی هێدرۆكاربۆنهكانی هه‌رێمێكی وه‌ك باشوری كوردوستان ئاگاداره،هه‌ندێك له‌كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی نه‌وت هه‌ر له‌دوای ڕزگاربونی عێراق له (2003) دا هاتونه‌ته كوردوستان،پاش (10) ساڵ هه‌رێم وه‌ك دواهه‌مین یاریكه‌ری مه‌زن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی هێدرۆكاربۆنهكاندا ده‌ركه‌وتووه، (18) كێڵگه‌ی نه‌وت و غاز دۆزراونه‌ته‌وه‌و،بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گ به‌نزیكه‌ی (45) ملیار به‌رمیل دهخهمڵێنری و،ڕه‌نگه بڕی یه‌ده‌گی غازیش (200) تریلیۆن پێ سێجا (5. 66 تریلیۆن مه‌ترسێجا) بێت،ئێستا له‌كاتێكدا ده‌رگای نوی بۆههناردهكردن چاوه‌ڕوانه،هه‌رێم ئه‌یه‌وێت له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و شلهكاندا،یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا له‌ساڵی (2015) و (2) ملیۆن به‌رمیلیش له‌ساڵی (2019) دا بنێرێت. به‌پێی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان (2995) كه‌س وه‌ك ستافی شاره‌زای كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و (1639) كه‌سیش وه‌ك ستافی كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كان لهكوردوستانن،به‌ڕێژه‌و پێسپۆڕی جیاجیا خه‌ڵكی وڵاته‌كانی (ئه‌مریكا،كه‌نه‌دا،به‌ریتانیا،هه‌نگاریا،پاكستان،هندستان،ێین،میسر،ڕۆمانیا،مۆلدۆڤا) ن.. . له‌شوێنێكی وه‌ك (قوبرسی باشور واته قوبرسی یۆنانی) له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ته‌نها بڕی (0،5%) دۆزراوه‌ته‌وه،كه (2) ساڵی تر نابات ته‌واو ئه‌بێت،ئێستا شه‌ڕێكی گه‌رمی له‌نێوان (ئیسرائیل-میسر-توركیا-قوبرسی یۆنانی-یۆنان) هه‌ڵگیرساندووه،ئهمریكاو به‌ریتانیا به‌ووردی چاودێریی ناوچه‌كه ئه‌كه‌ن.. . چ جای هه‌رێمی كوردوستان پێگه‌كه‌ی كه‌وتۆته نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاوه،پێشوتر به‌ڕێگه‌ی هێڵی (كه‌ركوك-جه‌یهان) ڕه‌وانه‌ی جیهان كراوه،له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌م هیڵهو هه‌ندێ لهكێڵگهكانیش نۆژه‌ن بكرێته‌وه،دواتریش داعش هه‌ندێكی تهقاندهو داگیری كرد،چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت هیڵی بۆڕی خورمه‌ڵه له (2015) دا ته‌وابێت كه له‌ڕۆژێكدا ده‌توانێت (1) ملیۆن/به‌رمیل بگوازێته‌وه،كهلهخورمهڵهوه درێژئه‌بێته‌وه تاسه‌ر سنوری فیشخابور بۆ سه‌رسنوری توركیا (خورمهڵهلهنێوان مهخمورو موسڵدایه،ئه‌وشوێنه‌ی پێش ئه‌وه‌ی به 3 كیلۆمه‌تر داعش بیگاتی،فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا خێرا ده‌ستی یان بهبۆمبارانكردنی داعش كرد‌و نه‌یانهێشت تیرۆریستان بگه‌نه هه‌ولێر) .. جگه‌له‌وه‌ش به درێژایی (81كم) له‌نێوخۆدا بۆڕیی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق به‌ستراوه به‌نه‌وتی خورمه‌ڵه‌وه.
چركه‌ی دووه‌م: به‌ردی زه‌یتی نرخی نه‌وت له‌جیهاندا دائه‌گرێت. ؟.
به‌گشتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای (2015) ه‌وه، (4) چوار هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه:
- به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان،وه‌ك جێگرتنهوهیهك بۆ نه‌وت و غاز،خاوه‌نی به‌ردی زه‌یتی (الحجر الزیتی) ن،دوای قوڵیهكی كه‌م،به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی زه‌وییه‌كه ئه‌بڕن،ئه‌م به‌ردانه ده‌رئه‌هێنن،بهگهرمییهكی نزیكه‌ی (400 پله) گه‌رمی ئه‌كه‌ن و،مادده‌كانی لێ ده‌رئه‌هێنن،كه‌نه‌دا ده‌مێكه خه‌ریكی ئه‌م پرۆسیسهیه،له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه بۆ ژینگه خراپ بو،بڕی تێچونیشی زۆربوو،به‌پێی ماڵپه‌ری (الغد الاردنی) به‌به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م (OUTT300) سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رده‌ن گرێبه‌ستێكی واژۆكردووه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (القمر) بۆ ووزه‌و ژێرخانی ئابوریی،تا له‌ڕێگه‌ی به‌ردی زه‌یتی یه‌وه ڕۆژانه بڕی (10000) ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ساڵی یه‌كه‌مدا به‌رهه‌مبهێنن، دواتریش بیگه‌یه‌ننه (40000) هه‌زار به‌رمیل. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌رده‌ن سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه.. ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌كاربه‌ر (المستهلك) ی نه‌وته له‌جیهاندا،ئێستا ساڵانه (9،24) ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا به‌رهه‌م ئه‌هێنێت،له‌به‌رنامه‌یدایه به‌م ڕێگه‌یه ئاستی تێركردنی نێوخۆیی به‌جێ بگه‌یه‌نێت،به‌پێی سایتی (العربیه) : جهزائیرو ئه‌رجه‌نتین نه‌وتی سهخهرییان له‌ئه‌مریكا زیاتره‌و،بۆساڵی (2020) بڕی (5) ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا له‌ڕێگه‌ی به‌ردی زهیتاوییهوه به‌رهه‌م ئه‌هێنن. به‌م پێیه جیهان له‌ڕێگه‌ی نه‌وت و گازی سهخهرییهوه (Shale oil &Shale gas) خه‌ریكی شۆڕشێكه له ووزه‌دا. هه‌رچه‌نده لێره‌و له‌وی سه‌رچاوه‌كان جه‌خت ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ڕێگه‌یه سه‌رناگرێت.
- به‌رزبونه‌وه‌ی سه‌رفی دۆلار،كه زیاد له‌ڕاده‌ی خۆی ئاستی هاوسه‌نگی سه‌رفی دۆلار بهرزبوبۆیهوه،به‌تایبه‌تی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی كۆتایی (2014) هدا. ساده‌ترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه تائێستا (90%) ی بازاڕ‌و بانكه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به‌دراوی ئه‌مریكی به ($) ئه‌كه‌ن. بۆیه ئه‌بێت ئه‌مریكا ده‌ست بگرێت بهسهرفی دۆلاره‌وه،به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا خۆی ژماره‌ی فه‌له‌كی و خه‌یاڵین. چه‌ندین جار بانكه‌كانی هه‌ره‌سی هێناوه،وه‌كو له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی سارد ساڵی (1975) ،دواتر له (11ی سێپته‌مبه‌ر) ،ئینجا له‌ساڵی (2008) جارێكی تر ئه‌م سه‌كته‌یه لێیدایه‌وه،ئێستا له‌سه‌روه‌ختی ئۆبامادا ئه‌م گرفته به باندراوی ماوه‌ته‌وه،ئه‌مریكا قه‌رزه‌كانی سه‌ری گه‌شتۆته (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلار!
- گه‌شه‌ی ئابوریی له چین و یابان به‌تایبه‌تی،ئینجا ئه‌وروپای ڕۆژئاوا،ئه‌وسا هیندستان كه‌له‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وته بڕی (16) ملیار قازانجی كردووه. له‌كاتێك دا پێویسته ئه‌مریكا ئاستی ململانێكانی به‌ره‌و سه‌روتر ببات له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ی كهههڕهشهن بۆ سه‌ر ئابورییه‌كه‌ی.
4- له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بلۆكبهندییه نوێیه‌ی،به‌تایبه‌تی له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مریكا خۆشی ئه‌یه‌وێت به‌سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سعودییه‌و وڵاتانی تری كه‌نداو،گورزێكی كوشنده له ئێران و ڕووسیا بده‌ن.
كه‌واته،نه‌وت،هه‌ربه‌ته‌نها مادده‌یه‌كی كیمیای ئه‌ندامی و ستراتیجی نییه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ووزه،به‌ڵكو هێزه بۆ ده‌وڵه‌ت،ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گرنگیهكهی زیادئه‌كات،ڕاسته له ناوه‌ڕاستی (2014) ه‌وه نه‌وت نرخه‌كه‌ی تووشی خوێن به‌ربون بووه،به‌ڵام ئه‌م دابه‌زینه شتێكی كاتییه‌و نرخی نه‌وت به‌رزئه‌بێته‌وه لهئایندهیهك دا،دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت پێشهات و ئه‌گه‌رێكی جیهانیه بۆئاینده، ئه‌بێت كوردوستان كهبازاڕێكی تازه پێگه‌یشتوی هه‌یه،وه‌ك مه‌ترسییه‌ك ڕه‌چاوی بكات،تا زووه ژێرخانی ئابورییه‌كه‌ی پته‌و بكات. چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به گه‌شه‌پێدانی ئاسایشی مرۆیی و ئاسایشی ئابوریی ئه‌كرێت.
چركه‌ی سێهه‌م: گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چی یه؟.
گه‌شه‌پێدانی مرۆیی (التنمیه البشریه-Human Development) ،پرۆسه‌ی ڕاهێنانی مرۆڤه،تا له‌ژینگه‌یه‌كی دروستدا كارله‌سه‌ر توانا‌و ئه‌زمون و مههاراتهكانی خۆی بكات. له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه چه‌مكی "گه‌شه‌پێدان" سه‌ریهه‌ڵدا،بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌ڕووی توانسته زانستی و فێركاریی و ئابورییه‌كانه‌وه. ئیمڕۆكه ئه‌م زانسته زۆرترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كانی ئیداره‌و پلانی ستراتیژیی و سیسته‌می حوكمڕانی دروست (Good Governance) دا، په‌یداكردووه. ده‌وڵه‌ت بۆچی بره‌و به‌توانا ئابورییه‌كانی ئه‌دات، سیاسه‌ت و یاسا بۆ گومرك و باج دائه‌نات، بۆچی یاسای نه‌وت و غاز له‌وڵاتانه‌ی خاوه‌نی ووزه‌ن هه‌یه،كهسامانێكی ئابورییه،ئه‌بێت سیاسه‌تێكی دروست بۆ (به‌رێوه‌بردنی سامانه مرۆییه‌كان –اداره الموارد البشریه) وه (پلانێك بۆ سه‌روه‌ته مرۆییه‌كان) بونی هه‌بێت، مه‌گه‌ر مرۆڤ و تاكه‌كان سامان نین!؟.
له‌به‌رئه‌وه‌ی توانا‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی لاوازه،له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ته‌نها پشتی یان به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وت به‌ستووه،له‌ڕووی زانستییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه سه‌رچاوه‌ی داهات یه‌ك جۆر بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا،وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك عێراق، ڕۆژانه (3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ههناردهئهكات، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له (19%) ه‌وه گه‌یشتۆته (40%) مینحه‌و بودجه‌و یارمه‌تی هه‌موو نه‌خۆشخانه‌و داموده‌زگه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی بڕیوه،به‌ملیاره‌ها بۆ مزگه‌وت و مه‌زارگه ئاینی و مردوه‌كان ته‌رخان ئه‌كات.. !!. كه‌واته له‌م نمونه‌یه‌وه تێده‌گه‌ین،گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بریتییه له زانستی ئیداره‌ی كار و توخمه‌كانی (ڕێكخستن،پلان دانان،چاودێریی كردن،وه‌گه‌ڕخستن،ئاڕاسته‌كردن) كه‌له‌بری ئه‌مانه ئاین و مه‌زهه‌ب ڕۆڵی گێراوه.. له هه‌رێمێكی نزیك به (5) ملیۆن كه‌سی وه‌ك كوردوستانی باشوردا (1% دانیشتوان ملیۆنیرن و 14% داهات به‌شی ڕۆژانه‌یان ناكات،ڕێژه‌ی بێكاریش نزیكه‌ی 20%) ه!!..
ئامانج له‌گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌وه‌یه وابكات: هاوڵاتی مه‌عریفه‌و مه‌هاره‌تی به‌ده‌ستخستن فێربێت: له‌ڕێگه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی دروسته‌وه،ته‌مه‌نێكی درێژ‌و پڕله ته‌ندروستی هه‌بێت: له‌ڕێگه‌ی پلانی ته‌ندروستی و ده‌رونی گونجاوه‌وه، ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێبون و تۆڕه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ی مادیی و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ژینگه‌و.. . تادوایی،،هه‌روه‌ها هاوڵاتی چێژ له‌مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ربگرێت و گره‌نتی ماف و ئازادییه گشتی و تاكه‌كه‌سییه‌كانی بكرێت.. . ئایا چۆن ئامانجێك بۆخۆت دیاری ئه‌كه‌یت؟. ئایا توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه ئامانجێك بۆخۆت له‌ژیانتدا دیاری بكه‌یت؟. چۆن ئه‌توانین به‌دوای ژیانێكی باش و باشتردا بگه‌ڕێین؟. چۆن متمانه له‌خۆتدا دروست ئه‌كه‌یت؟.. . بۆیه گرنگترین فاكته‌ره ستاندارده جیهانییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه‌پێویسته ڕه‌چاوبكرێت،وا پۆلێن كراوه:
- ژینگه‌و بارودۆخی سیاسیی: قۆرخ نه‌كردنی ده‌سته‌ڵات و په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسییه‌ت وه‌ك فۆڕمێكی باشی حوكمڕانی له‌جیهاندا.
- بارودۆخی دانیشتوان: دانیشتوان باشترین و ئهولهویهتترین سه‌رچاوه‌ی سامانی مرۆیین (ئه‌مه له‌دیدی سه‌رمایه‌دارییه‌وه وایه،ئه‌و كهپیتاڵیزمهی وه‌كو شمه‌ك و كه‌ره‌سته له‌مرۆڤه‌كان ئه‌ڕوانێت) .
- هه‌لومه‌رجی شوێن ونیشتهجێبون: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ژیان و گوزه‌ران پێویستی به‌نزمی و دابه‌زین نییه له‌چڕی دانیشتواندا،ناكرێت خه‌ڵكی كوه‌یت بهخۆشبهخت بزانین كه‌ژماره‌ی دانشتوانی كه‌مه‌و هه‌موو كاری خۆیان هه‌یه‌و ئه‌كه‌ن،له‌به‌رانبه‌ردا وڵاتی ێین (china) زۆرترین ژماره‌و چڕی هه‌یه،تواناكانی گه‌شه‌پێدانی مرۆییشی تیابهرچاوه.
- به‌ڕێوه‌بردن: گه‌شه‌سه‌ندنی شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و پاڵپشت به‌پلان و داتا‌و ئاماری ڕاست و دروست.
- ته‌كنیك و كاركردن: به‌كارهێنان و خۆماڵی كردنی ته‌كنیكی گونجاو و هاوچه‌رخ،تا توانا‌و ئه‌زمونی كاركردن پێش بخات.
- بارودۆخی ده‌رونی و چینایه‌تی:كڕۆكی فه‌لسه‌فه‌ی ماركس بریتییه له‌ئابوریی و باسوخواسی چینایه‌تی،هه‌موو كه‌س پێوییستی به‌ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی ده‌رونی هه‌یه تاكارێك بكات،دروستبونی چینایه‌تی هۆیه‌كه‌ی ده‌ره‌به‌گ و بۆرجوازو چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ن.
- ژینگه‌ی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی: په‌ره‌پێدانی كه‌رت و ئامرازه‌كانی خوێندن،كلتوری كاركردن و پیشه‌یی بون له‌كۆمه‌ڵدا په‌ره‌بسێنێت،به‌پێچه‌وانه‌وه تاكه‌كان به‌رخۆر و بخۆر نه‌بن وه‌ك له‌وڵاته نهوتاوییهكاندا به‌گشتی وایه.
چركه‌ی چواره‌م: په‌یوه‌ندیی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌ئاسایشی نیشتمانییه‌وه.
ئاسایش (الڕمن-Security) له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ووشه‌ی (ترس-الخوف-Fear) ه. نه‌ته‌وه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا (القوم- الامه) ی بۆبهكارهاتووه.. له‌زمانی ئینگلیزی‌دا له‌به‌رانبه‌ر هه‌ردوو چه‌مكی (نه‌ته‌وه) و (نیشتمان- وه‌ته‌ن) دا ته‌نها یه‌ك ووشه (Nation) به‌كارئه‌هێنرێت،نیشتمان چه‌مكێكی فراوانتره،ئه‌كرێت لهنیشتمانێكدا زیاد له سه‌د نه‌ته‌وه‌و زمان هه‌بن وه‌ك (هیندستان) . ئه‌وانه‌ی چوونه ئه‌مریكاوه‌و لێی نیشته‌جێبون و،دواتر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی (1776) ڕاگه‌یاند، چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جودا بون،بۆیه شتێك نییه ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئهمریكابێت،هه‌روه‌ك هیچ گرفتێكی "دین" یشیان نه‌بو،چونكه چه‌ندین ئاین و كه‌مینه‌ی بێ دین پێكه‌وه بون،یه‌ك دین ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو "شت" دا نه‌گرت، كه‌واته پیرۆزترین شت ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكایه،هه‌ركه‌سێك له‌هه‌رشوێنێك گوێی له‌سرودی نیشتمانی بو،ئه‌بێت ڕابوه‌ستێت.. ..
ئه‌گه‌ر چه‌مكی سنورداری ئاسایشی نیشتمانی وه‌ربگرین،ئوا بریتییه له: دابینكردنی سه‌لامه‌تی ده‌وڵه‌ت دژی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌ره‌كی و ناوهكیانهی كه ده‌بنه هۆی كه‌وتنه ژێر چنگی داگیركاری بیانیه‌وه،له‌ئه‌نجامی فشاری ده‌ره‌كی و داڕمانی ناوه‌كیه‌وه) یا چه‌مكه فراوانه‌كه‌ی وه‌ربگرین (كه له‌به‌ری ناوخۆییه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و به‌هاكانی و دڵنیاكردنی هاوڵاتیان له ترس و هه‌ژاریی و زامنكردنی لانی كه‌م خۆشگوزه‌رانی و به‌شداری سیاسی بۆیان) ئه‌وا ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێیه‌م چه‌ندین گرفتیان له بواری ئاسایشی نیشتمانیدا هه‌یه. هه‌رخودی خۆیان بون به‌هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر ئاسایشی مرۆییه‌وه،چونكه بنه‌ماو ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م ئاسایشه له ئارادانیه،وه هۆكاره‌كانی لاوازی ئاسایش ڕوو له زۆربونن. چونكه ژیان تادێت ئاڵۆز ئه‌بێت به‌هۆی " مادده" ه‌وه،له‌مه‌به‌دوا "ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆژی" هه‌ره هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه ئه‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی. به‌ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر تاكی شه‌رقی به‌رخۆر بونه و ته‌كنه‌لۆژیا كردونی بهبهكاربهرو كۆیله‌ی خۆی،نه ئه‌قڵیان كارئه‌كات،نه ده‌ست و پێ و چاوه‌كانیان،ته‌نها ماعیدهو ورگیان و زمانیان..
دكتۆر (هه‌یسه‌م گه‌یلانی) ژینگه‌ی ئاسایش له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی بنیات ده‌نرێت، ئه‌وانیش: هێزی چه‌كدار و گه‌شه‌پێدان و مرۆڤه.. (براوان) یش وای بۆده‌چێت، كه ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی سیاسه‌تی ده‌ولی و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازیی و كاروباری ناوخۆ‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیی داده‌نرێت، به‌پێی دكتۆر (احمد عێمت عبدالمجید) (ئه‌مینداری پێشوی كۆبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب) یش: (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب بریتیه له توانای نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب به گه‌ل و حكومه‌ته‌كانیانه‌وه، له‌سه‌ر پاراستنی و گه‌شه‌پێدانی توانا عه‌ره‌بیه‌كان) .. به بۆچونی سه‌رۆكی پێش‌و (جۆرج ده‌بلیو بوش) ئاسایشی نیشتمانی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی موشه‌كی بالیستی و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی بایۆلۆژی و كیمیایی و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تانی به‌ره‌ی خراپه‌دایه.. .
به‌لای ئیسرائیلیهكانیشهوه، چه‌ندین پێناسه‌ی جیاواز بۆ ئاسایشی نیشتمانی هه‌یه، بۆ نمونه جه‌نه‌ڕاڵ (سیراتیل تال) له كتێبه‌كه‌یدا كه به‌ناوی (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه‌م له‌به‌رامبه‌ر زۆردا) ده‌ڵێت: ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له زامنكردنی بوونی نه‌ته‌وه‌و به‌رگری كردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵی پرۆفیسۆر (یههو شغاگ هاركابی) یش له‌كتێبه‌كه‌یدا (شه‌ڕ و ستراتیژی) چه‌مكێكی زۆر فراوانی بۆ ئاسایشی نیشتمانی داناوه، به‌جۆرێك كه به‌رگری له‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت و پێگه‌ی هه‌رێمی و داكۆكیكردن له ژیانی هاوڵاتیانی و سروشتی ڕژێمی حوكم و ئاسایشی ناوخۆیی و ئاسیایشی ڕۆژانه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌كانی له‌خۆگرتووه،له‌گه‌ڵ به‌رگری كردن له ئایدۆلۆژیاكه‌ی و تایبه‌تمه‌ندیه دیمۆگرافیهكانی و پێگه‌ی له‌جیهاندا..
ئێمه‌و هیچ توێژه‌رێكی تریش، له‌نێوان (گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) و (ستراتیژیی نیشتمانی) و (ئاسایشی نیشتمانیی) دا،جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ به‌دی ناكه‌ین،به‌بێ یه‌كێكیان،ئه‌ویتر مانای نییه،نه‌بونی پلان و ئیداره‌ی سه‌روه‌تی مرۆیی كهتاكهكانی ده‌وڵه‌تن،بۆههڵسوڕاندنیان و تاقیكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان،نه‌بونی ستراتیژێكی نیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانییه،هه‌موویان مه‌به‌ست لێی پاراستنی كه‌رامه‌تی كۆمه‌ڵ و تاكه‌كانه،ئاسایشی نیشتمانی ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازیی و سیاسیی (ئه‌منی) و ئابوریی (بانكی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز و و ئاوی شیرین) و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی هه‌یه. ئاستی نێوخۆیی و ئیقلیمی و نیۆده‌وڵه‌تی هه‌یه (واته ئه‌بێت له‌سه‌ر سێ ئاست كاربكات و پلانی هه‌بێت) . به‌هه‌مان شێوه گه‌شه‌پێدانی مرۆییش تهواوكهرییهتی. هه‌ربۆیه له‌نێوان ئاسایشی نیشتمانی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا،چه‌مكێكی هاوبه‌ش له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دات (ئاسایشی مرۆیی –الڕمن البشری-Human Security) ه. ئه‌مه نمونه‌یه‌كه بۆ لاوازییه‌كی جیهانی كه به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌ی كلاسیكی بۆ ئاسایشی نیشتمانی كراوه،به‌وپێیه‌ی مه‌رجه‌عی ڕاسته‌قینه كه‌پێویسته بپارێزرێت (تاكه-الفرد) ه نه‌ك ده‌وڵه‌ت. وه‌ك بیرخستنهوهیهكیش له‌مدواییه "كۆفی ئه‌نان" سكرتێری پێشوی (UN) چه‌مكی (سه‌روه‌ری تاك-السیاده الفرد) ی به‌كارهێنا له‌بری ده‌وڵه‌تان. ئه‌منی به‌شه‌ری له‌به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا پاراستنی ئاسایشی (ئابوری،خۆراك،ژینگه،ته‌ندروستی،سیاسی،كۆمه‌ڵگه) یه.
چركه‌ی پێنجه‌م: نه‌وت سنور و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی ناهێڵێت.
وێڕای بایه‌خه بێ شوماره‌كه‌ی،تاكه فاكته‌رێك به‌پله‌ی ئیمتیاز،له‌عێراق و كوردوستاندا گه‌شه‌پێدان و ئاسایش بخاته مه‌ترسییه‌وه،ئیمتیاز نه‌وت و غازه. به‌پێی ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌سامانی سروشتی وه‌ك نه‌وت دا،به‌مشێوه‌یه:
(ڕووسیا،سعودیه،ئێران،عێراق،ئیمارات،مه‌كسیك،كوه‌یت،نه‌یجیریا،جه‌زائیر،لیبیا،میسر،قه‌ته‌ر،سوریا) ،بێجگه لهئهمریكاو كه‌نه‌دا كه‌خاوه‌نی نه‌وتن.. ده‌رئه‌كه‌وێت كهشۆكی نه‌عله‌تی نه‌وت له‌هه‌موویانی داوه،له‌ئاستی نێوخۆدا به‌ده‌ست په‌تای مافیا‌و گه‌نده‌ڵی و له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا شه‌ڕو ئاژاوه‌و موئامهرات و موخابه‌راتی بۆهێناون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین،چوار ڕه‌هه‌ندی خراپ و نه‌رێنی نه‌وت دیاری بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ده‌بێته هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی توندوتیژیی و شهڕلهوڵاتاندا. له شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌مدا كه به‌شه‌ڕی ئێران – عێراق ناسراوه، زیانی نه‌وت گه‌یشته 106 ملیار دۆلار و له كۆتایی شه‌ڕدا عێراق قه‌رزێكی زۆری كه‌وته‌سه‌ر، كه گه‌یشته نزیكه‌ی (320) ملیار دۆلار. دواتر بۆشاردنه‌وه‌ی لوت شكانه‌كه‌ی ڕژێمی سه‌ددام چوو په‌لاماری كوه‌یتی دا،له‌ئه‌نجامی په‌لاماردانی كوه‌یت یش له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كوه‌یت نزیكه‌ی 99 ملیار دۆلار زیانی لێكه‌وت و تا ئێستاش به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له (2011) ه‌وه عێراق 5 % ی بودجه‌كه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌داته وڵاتی كوه‌یت، له‌شه‌ڕی هاوپه‌یمانان له‌دژی عێراق له ساڵی 2003 دا عێراق نزیكه‌ی 1143،7 ملیاردۆلار زیانی لێكه‌وتوه. هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه‌و ده‌یان كاره‌سات و ماڵوێرانی تر جگه له‌شه‌ڕی مه‌زهه‌بی،هه‌مووی به‌هۆی نه‌وته‌وه بووه.
دووه‌م: نه‌مانی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی لای هاوڵاتییان (به‌گشتی ئه‌مه لای بۆرژوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) .
سێهه‌م: بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جیاوازی چینایه‌تی (چینێك شه‌ڕ ئه‌كه‌ن و چینێكیش له‌گه‌ڵ دوژمن قاچاخچێتی ئه‌كه‌ن،چینێكی زۆر هه‌ژارن،چینێكیش سه‌رقاڵی قومار و وێرانكردنی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون و پاڵاوگهو ده‌رمانن) .. .
چواره‌م: ئیختراقی سنور‌و ئاسایش و كیانی نیشتمانی له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوه‌ردان و كاری جاسوسی و موخابه‌راتی به‌هۆی بونی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابورییه‌وه.
پێنجه‌م: له‌هه‌ره سیفاته خراپه‌كانی نه‌وت له‌هه‌ر وڵاتێكدا،ئه‌وه‌یه كه‌رته‌كانی تری تیا فه‌رامۆش ئه‌كرێت،له‌بری پاڵپشتێكی باش بێت بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی: كشتوكاڵ (وه‌زیری كشتوكاڵ: سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ له‌كوردوستان هیچی له‌نه‌وت كه‌متر نییه) ،پیشه‌سازیی (بڕی سه‌رفكراو بۆكارگهیهكی چیمنهتۆی وه‌ك تاسلوجه دووهێنده‌ی ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بووه!!) ،سه‌ربازیی (نه‌بونی مه‌شق و هێزی حزبی و نه‌بونی چه‌ك و پۆشته‌وپه‌رداخی و نه‌مانی ئینتیماو په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی نیشتمانی) ،خوێندن و په‌روه‌رده (چوارده زانكۆی حكومی بێ توێژینه‌وه‌و به‌رهه‌من) ،سیسته‌می بانكی و بازاڕ (باڵاترین به‌رپرسی حزبی: ژێرزه‌مینه‌كان پڕن له‌پاره‌و بانكه‌كانیش به‌تاڵن!) . له‌لایه‌كی دیش هه‌موو ئه‌و كه‌رتانه‌ی تر فه‌رامۆشكراوه كه له‌ناو خودی لقه‌كانی " ووزه" دان، وه‌كو كاره‌با.. .
غاز،یانی دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی (له‌گه‌ڵ كێ؟) .. به‌پێی هه‌موو لێكۆڵینه‌وه جیۆ-ئیكۆنۆمیكیهكان، (80%) ی غازی سروشتی عێراق له‌هه‌رێمی باشوری كوردوستاندایه، به‌ته‌نها كۆمپانیای (جینێڵ ئێنێرجی) ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردوستان مۆركردوه،له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌هه‌ردوو كێڵگه‌ی (بینا باوی) و (میران) كه له‌ساڵی (2018) به‌رهه‌می غازی ئه‌م دوو كێڵگه‌یه بگه‌یه‌نێته توركیا‌و جیهان چاوه‌ڕێی خستنه‌گه‌ڕی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یه، كه بڕی غاز تیایاندا،مه‌زه‌نده ئه‌كرێت به (11. 4) تریلیۆن مه‌تر سێجا. به‌به‌های (2،6) دوو ملیار‌و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار.. له‌هه‌مان كاتدا نه‌وت یانی بازاڕ،بازاڕ یانی دۆلار،دۆلار یانی لیبراڵیزم و سه‌رمایه‌داریی،لیبراڵیزم و سه‌رمایه‌داریی یانی به‌هاو كه‌سێتی ئه‌مریكا،،ئه‌مریكا یانی ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێكی ستراتیژیی نییه له‌م دونیایه ئه‌و بنه‌و بارگه‌ی لێ نه‌بیت،هیچ ڕێره‌وێكی ئاویی نییه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تیانه‌بێت و كۆنترۆڵی نه‌كردبێت،هیچ شتێك نییه له‌فه‌زاو ئاسماندا بسۆڕێتهوه،ئه‌و وێنه‌و ته‌سویری نه‌گرێت. سیاسه‌تێكی گه‌ردونی هه‌یه..
(جه‌یمس ڕۆزناو) یه‌كێكه له زانا دیاره‌كانی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌سه‌ر هاوجووتبوونی جیهانگیریی و سه‌رمایه‌داری و سیستمی جیهانی نوێ ده‌كاته‌وه، چونكه جیهانگیری بریتییه له: سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و به‌یه‌كداچوونی پیشه‌سازییه‌كان به‌ناو سنوره‌كاندا و بڵاوبوونه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی پاره دابینكردن و،لێكچونی شمه‌كه به‌كاربراوه‌كان له وولاڵاته جیاوازه‌كاندا و هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و چالاكیانه‌ن كه هه‌موویان له‌ژێر ناونیشانی (جیهانگیریدا) كۆده‌بنه‌وه، به‌بۆچوونی ئه‌و ده‌سكه‌وته زانستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جیهانگیری بریتین له:
1-بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و ته‌شه‌نه‌كردنی له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكدا.
2- نه‌مانی له‌مپه‌ر و سنوره‌كان له‌ناو بازاڕ و ڕۆشنبیری و ده‌وڵه‌ته‌كاندا.
3-گۆڕانی ڕۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانه‌كانی له ده‌وڵه‌ت خۆشگوزه‌رانی و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی پارێزه‌ری نه‌رم، كه‌ئه‌مه‌ش بۆته بناغه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆته گومرگیه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلاندانانی ناوه‌ندی و خۆدانه ده‌ست كۆمپانیا و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌هێشتنی یا كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌پاسی نیشتمانی بۆ ڕێخۆشكردن بۆ بنیاتنانی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت (به‌كه‌رتی تایبهتكرانی ده‌وڵه‌ت) .
4- زیادبوونی ڕێژه‌كانی هاوشێوهبون و لێكچون له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌و ده‌زگاكاندا، پاش باڵاده‌ستبوونی ڕۆشنبیریی و كه‌لتوری ئه‌مریكی و داهێنانه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و كۆمینیوكه‌یشن و هه‌ژموونی لیبرالیزمی نوێ..
بۆ نوسینی ئه‌م به‌دواداچون و توێژینه‌وه باسه سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- Jay Hakes: A declaration Of Energy Independence، How Freedom from Foreign Oil Can Improve National Security، Our Economy، and the Environment، Published in Canada. 2008.
2- Sonia G. Austrian، Editor: Developmental Theories Through the life Cycle. Columbia University Press New York. 2002.
3- شبكه فولتیر: البترول ومێادر الگاقه (Voltaire net) : http://www. voltairenet. org/mot212. html?lang=ar
4- الجزیره: ڕسباب انخفاچ اسعار النفگ http://www. aljazeera. net/programs/newsreports/2014/11/15/%D8%A3%D8%B3%D8%A8%D8%A7%D8%A8-%D8%A7%D9%86%D8%AE%D9%81%D8%A7%D8%B6-%D8%A3%D8%B3%D8%B9%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7
5- الغد: اتفاقیه لڕنتاج 10 الاف برمیل النفگ من الێخر الزیتی یومیا
http://www. alghad. com/articles/834754-%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D8%A5%D9%86%D8%AA%D8%A7%D8%AC-10-%D8%A2%D9%84%D8%A7%D9%81-%D8%A8%D8%B1%D9%85%D9%8A%D9%84-%D9%86%D9%81%D8%B7-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D8%AE%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B2%D9%8A%D8%AA%D9%8A-%D9%8A%D9%88%D9%85%D9%8A%D8%A7?s=5ff353c18c5334b71ef42e31e9829362
7-سایتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق (گرێبه‌سته‌كان) بڕوانه:
http://mnr. krg. org/index. php/ku/the-ministry-ku/contracts
8- توێژینه‌وه‌یه‌كی چاپ نه‌كراوی نوسه‌ر به‌ناونیشانی (نه‌وت و ئاسایشی نیشتمانی "ڕوانگه‌یه‌ك بۆئاینده‌ی هه‌رێمی كوردوستان".. (نوسه‌ر: خوێندكاری ماسته‌ره له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان-زانكۆی Near East University) ..