
تا ئه‌و شوێنه‌ی دیموكراسیه‌ت بریتی یه لهبهریهككهوتنی ڕۆشنبیره‌كان و داهێنان به‌ره‌نجامی لێكدانی دوو ڕای پێچه‌وانه‌یه،هه‌قی خۆیه‌تی ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی بێلایه‌ن بن،وه‌ختێك حوشتر ئه‌بێته هێما بۆ بیری سه‌له‌فی و ئیسلامگه‌راو ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی،به‌رازیش ئه‌كرێته سونبولی مه‌ده‌نییه‌ت و ئازادی ویژدان و ووتن و مرۆڤدۆستی،ئه‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین.. !. چۆن؟.
بۆئه‌وه‌ی نوسینه‌كه وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی تر به لاڕێدا نه‌برێت،هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ئاشكرایه كه من له‌وه‌ته‌ی هه‌م جگه له ڕه‌خنه شتێكی ترم نییه‌و نه‌بووه،هیچ كاتێك وه‌زیفه‌ی بونی خۆم له وه‌سفكردن و پشتگیریی كردنی هیچ سیاسیی و سه‌ركرده‌یه‌ك دا نابینمهوهو نه‌بینیوه‌ته‌وه.. . ته‌نانه‌ت له‌پرسی گه‌ڕانه‌وه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی (ده‌ستور) دا،ئیجگار به‌توندی (مه‌لا به‌ختیار) م وه‌ك (سیاسیی) ڕه‌تكرده‌وه. بێ شه‌رمكردن له‌وه‌ی نۆ ساڵه ئه‌وم ناسیوه.. بۆیه ڕۆژێك له‌ڕۆژان منه‌تم نه‌بووه هه‌رچی خوا بونه‌وه‌ری داناوه دژم بن،ئه‌گه‌ر هه‌رچی ئامرازی سۆشیال میدیای ئیمڕۆ هه‌یه‌و نییه په‌لامارم به‌ن،له پێناو ئه‌وه‌ی كه (ڕا) یه‌ك،زانست ێك هه‌یه ئه‌بێت بگاته خه‌ڵك،تا له‌و میحنه‌ته قوتاریان بێت.. . بۆیه لێره‌وه به‌كورتی ئه‌مه‌وێت كلیك له‌سه‌ر نه‌ویستراوی و ناشیرنكراوی (مه‌لا به‌ختیار) بكه‌م،كه له (2) هۆ تی ناپه‌ڕێت:
یه‌كێكیان: ئه‌و قسه‌یه‌ی كارل ماركس ی بردۆته سه‌ر، كه " ڕه‌خنه‌گرتن له كۆمه‌ڵگه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له ڕۆڵی دین ده‌ست پێ ئه‌كات".. چونكه كۆمه‌ڵگه بێ ئاگایانه دین به‌هه‌موو حاشییهكانیهوه به موڵكی خۆی ئه‌زانێت. له‌كاتێكدا له‌ناو كورددا هه‌زاران كه‌س له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه ورته وورت ئه‌كه‌ن و خۆههڵئهنێن كه مهدهنیخوازو سیكۆلارن،وه‌لێ له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو جنێو و ته‌شهیره‌ی له‌مه‌ڕ (ڕه‌خنه‌كردن) له مه‌لابه‌ختیار ئه‌گیرێت،یه‌ك دێڕیان نییه‌و نه‌بووه.. بۆچی؟. چونكه به تێكڕا سیاسییه‌كان و ڕۆشنبیره‌كان له‌و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه خێڵه‌كییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌ترسن!.
ئایا ئیشی سیاسیی ئه‌وه‌یه موجامه‌له‌ی بێ مانای (خه‌ڵك) بكا‌و خۆی پیاو باش بكات له‌لایان؟.
ئایا ئه‌كرێت ڕۆشنبیره‌كان به خه‌ڵكی عه‌وام بڵێن " ئه‌ها ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه واین،له‌كاتێكدا ئیشی ڕۆشنبیر ڕاچڵه‌كاندنی كۆمه‌ڵگه‌و سیستمه‌كانه،له‌ڕێگای پێدانی وێنه‌یه‌كی تازهترو گومانكردن و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و زیاتر و زیاتر.. .
دووه‌م: له‌كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه، نه‌خێر له‌دوای ئهنفالهكهوه، نه‌خێر له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆ، نه‌وه‌ڵا له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه كه سایت و ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی به گوێره‌ی خۆی كه‌وته سهرسكه،چۆله‌كه كه له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیی كه‌سی دووه‌م بو،دواییش ڕێكخهرێتی هێزێكی گۆڕانخوازیی هه‌لپه‌رستی بێ ئایدۆلۆژیای گرته ئه‌ستۆ،سایت و ڕۆژنامه‌ی سێبه‌ری له‌ناوه‌وه‌و (ده‌ره‌وه‌ی كوردستان) كرده‌وه، هه‌ندێ خه‌ڵكی جنێوده‌رو هاتوهاواركهری له‌سه‌ر ئه‌م مهكینانه دانا،هه‌ر خۆشی له‌ناو حزبه‌كه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ش،خه‌به‌ر و زانیاری له‌سه‌ر هاوڕێكانی پێ ئه‌دان،تا بیانشكێنێت. تا تیرۆری كه‌سێتی یان بكات. هه‌روا بووه،ئه‌گه‌ر پێی نه‌كرابێت فیزیكیانه بتكوژێت،ئه‌وا سه‌تا سه‌ت تیرۆری شه‌خسیه‌تی كردویت.
حه‌زه‌كه‌ی بچن،چۆن ئهتوێژنهوه بتوێژنه‌وه،هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌قه‌د كورد خزمه‌تی به ئیسلام نه‌كردووه، وه ڕێزی لێ نه‌گرتووه،به‌ڵام هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌قه‌د كورد قوربانی نه‌داوه،ئێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌م ده‌لاقه‌یه بخرێته لایه‌ك؟. ئه‌گه‌ر ئیسلام له‌م عه‌سره دا بۆكورد بریتی بێت لهداخران،له سه‌ربڕین، له جنیۆدان، له ته‌فره‌قه،له‌وه‌ی گروپههای ئیسلامی جۆراوجۆر داشههارهو جوندی پاراستنی مه‌لیكه عیلمانییه‌كان بن،ئه‌وا وه‌ها جۆرێك له‌ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی نه‌بونی باشتر نییه؟؟. سه‌مه‌ره‌ی خه‌ڵكی ئاسایی و هێزه ئیسلامییه بێ پرۆژه‌كان ئیمرۆكه ئه‌وه‌یه: له‌بری په‌لاماری تۆپه‌كه بده‌ن،به‌شه‌ق له یاریزانه‌كه ئه‌ده‌ن!.
نابێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت،گرفتی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی،پۆلێن كردن نییه به‌سه‌ر (به‌راز) و (حوشتر) دا،ئه‌وه له غیاب و بۆشایی لایه‌نگرانی به‌رازدایه،له به‌ره‌نجامی گه‌نده‌ڵی و بێدادی سیكۆلاره شهرمنهكانهوهیه،گه‌نجانی كورد ڕه‌شبین ئه‌كرێن،به‌ناچاریی ڕوو له ڕیزه‌كانی داعش،یان مزگه‌وتی سه‌له‌فییه‌كان ئه‌كه‌ن!. كوردستان پێویستی به حوكمی یاسا‌و ده‌ستورێكی نه‌ته‌وه‌یی ئینساندۆسته،له‌و نیشتمانه كه‌سێتی مرۆڤی كورد ڕوخێنراوه،بۆیه پێش هه‌رشتێك ئه‌ركه تاك و به‌شه‌ر دروست بكه‌ین.. كه دوو هێزی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستێكی باشیان هه‌بووه لهوێرانكردنی.
بۆ نا.. مه‌لابه‌ختیار نه وه‌زیری دارایی،نه نه‌وت و وه‌به‌رهێنانه،كێ له‌ئێستاوه گه‌نده‌ڵی مه‌لا به‌ختیارم بۆ بنێرێت،من له پێگه‌كانی خۆمان دایئهگرم،ئاخر خۆ ئه‌و قاچاخچێتی له‌گه‌ڵ داعش نه‌كردووه،هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی سوڵحی عه‌شایه‌ریی ناكات وه‌ك سه‌ركرده‌كانی تر، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌حالوف له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان ناكات به‌درۆ وه ئایه‌تی قورئان به تاكتیك ناكاته دروشمی هه‌ڵبژاردن؟.. . نا.. ههربهجدیی،هه‌قی پرسینه،مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌عریبكردن و تهبعیسكردن و ئهخوهنهكردن و ته‌تریك و تهفریسكردنی كوردوستانه؟. ئایا ڤیستڤاڵی گه‌لاوێژ باشه یان ڤیستڤاڵی عێل به‌گی جاف و كێ و كێی تر؟. ئایا كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌و قوتابخانه‌و پێكه‌وه نانی زمانێكی ستانداردی یه‌كگرتووی كوردیی گرنگه یان سه‌له‌فی خانه‌و داخستنی ده‌ماخی گه‌نج و لاوی كورد.. !؟.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
