
به‌پێی یاسای سروشت، هه‌ر "شت" ێك بۆیه هه‌یه،تا دژه‌كه‌ی ته‌واوبكات،مه‌سه‌له‌ن شیرینی مانای تاڵی،خۆشی مانای نه‌خۆشی و،كۆیله‌یه‌تی مانای ئازادیی تهوائهكات.. هه‌روه‌ك چۆن بۆیه "مردن" هه‌یه تا ژیان به‌رده‌وام بێت،ئێمه بۆیه حه‌ز به مه‌له‌زاتی ژیان ئه‌كه‌ین چونكه "مردن" هه‌یه.. .
******
وه‌ختێك،مێژووی كورد ئه‌خوێنیته‌وه،هه‌ست ئه‌كه‌یت، ئینسانی كورد به درێژایی زه‌مانه،هه‌موو ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی ئیشی كردووه،ده‌ماخی نه‌بێت،،كورد له 2000 ساڵ پێش هاتنی ئیسلامیشه‌وه،شارستانیه‌تی هه‌بووه،ژیانی هه‌بووه، جوتیار و شوان و نوژدارو هونه‌ركاری بوه،پیاوی ئازا‌و ڕابه‌ری ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی هه‌بووه،مه‌لاو سه‌ركرده‌ی دینخوازی بووه،زه‌رده‌شت كورد بووه،له‌یه‌ككاتدا پزیشك و فه‌له‌كناس و په‌یامبه‌ریش بووه،"خه‌نجه‌ر" یان داهێنا به‌رگریی پێ بكه‌ن له‌خۆیان،كه‌چی ئیمڕۆ به‌و خه‌نجه‌ره سه‌ر ئه‌بڕدرێن!. زه‌مه‌نی ئێستاش كورد: مودیری ناحیه‌و قایمقام و وه‌زیر و،پزیشك و مامۆستا‌و جه‌ریده نوس و سیاسه‌توانی هه‌یه،،،به‌ڵام كورد " به‌شه‌ر" ی نه‌بووه،،پێش ئه‌وه‌ی ببیت به‌هه‌رچی ئه‌بێت ببیت به "به‌شه‌ر". واته ئه‌بێت پڕبكرێیت له غه‌ریزه‌ی ئینسانی.. لێره خه‌ڵك ئه‌توانێت ببێت به‌هه‌موو شت "به‌شه‌ر" نه‌بێت.. نوسه‌ر و سه‌ركرده‌ی ڕوناكبیری به‌عس "باقر یاسین" له كتێبی " كه‌سێتی تاكی عێراقی"له‌پاڵ نیفاق و دڕنده‌یی و خراپی ژینگه‌ی عێراقیه‌وه، به‌چه‌ند پهڕهیهكیش ئهپهرژێته سه‌ر پێكهاته‌ی كه‌سێتی ئینسانی كورد،ئه‌گێڕێته‌وه: له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی كورده‌كان له‌نێوان (ینك) و (پدك) ،جارێكیان له ناوچه‌ی شاره‌زوور،ئۆتۆمبیلێك له‌چه‌كداره‌كانی (پدك) ئه‌ده‌ن به‌لای ژماره‌یه‌ك برینداردا كه چه‌كداری (ینك) بونه، یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه دائه‌به‌زێت و، له‌بری به‌هاناوه‌چون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تێكی مرۆیی به هاو-زمانه‌كه‌ی،هه‌موو برینداره‌كان ئه‌كوژێت و،زۆر به‌ئاسانی سواری ئۆتۆمبیله‌كه ئه‌بێت و،وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی ئه‌وتۆی ئه‌نجام نه‌دابێت ".. . !!.. . ئاخر میلله‌تێك ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی كاربكات،چۆن له‌دوای كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌نفال و گازباران ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌یه‌كتر قه‌ڵاچۆكردن!!.
***********************
قه‌یرانه‌كان،گه‌شه به‌ئه‌قڵی ئینسانه‌كان ئه‌ده‌ن،،،ئێستاش هه‌ر بیر ئه‌كه‌مه‌وه،جارێكیان یه‌كێتی و پارتی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانیان ئه‌كرد له‌چه‌مچه‌ماڵ،،چه‌كدارێك بۆ كوشتنی دوژمنه (كورده‌كه‌ی) بێ پرس خۆی كرد بهحهوشهیاو بۆسهربانی ئێمه ئه‌چوو،دایكم ئه‌یگوت: بۆ ڕه‌زای خوا مه‌ڕۆ.. ".. قۆناغه تفه‌نگێكی له‌هه‌مومان ڕاست كرده‌وه، وه‌ختێك چووه سه‌ربان بهرفیشهكی حزبه به‌رانبه‌ر كه‌وت،باوكیشم گوتی: مه‌كه‌نه لاقه‌ی.. . !.
پێنج گه‌نج هاتونه‌ته سه‌ر تیڤی،دوانیان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و، یه‌كێك یه‌كگرتوو،یه‌كێكی تر كۆنه پارتی،ئه‌وه‌كه‌ی تریش مه‌گه‌ر خوا بزانێت چی یه‌و چی بووه!!.. وه‌ڵا.. كۆچ ئه‌كه‌ین و هه‌ڵدێین و بێ‌ئومێد بوین و.. .. تادوایی.. ئۆتۆمبیل بۆ به‌نزین قه‌تاره‌ی به‌ستووه،سه‌ری له قوونیهوه دیار نییه،،، هه‌قیقه‌ت ئه‌مه بۆ هه‌ركه‌س مایه‌ی دڵته‌نگی بێت،بۆ من جێگه‌ی دڵخۆشییه،،،ئه‌ددی ئه‌مانه نین هه‌زار و یه‌ك جنیۆ و ته‌شهیر به فولسێك دژی هه‌ركه‌سێك ئه‌كه‌ن،كهڕهخنهیهك له ئاغاكانیان بگرێت،ئه‌ددی جوندییهكان نه‌بون فیرعه‌ون و سه‌دامیان ئه‌پاراست،ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت ئه‌و كێیه.. !!. وه‌كو خوا ته‌ماشای سه‌ركرده‌ی حزبه سیاسییه‌كان ئه‌كه‌ن!!. مه‌گه‌ر فوڵانهكهس (300) هه‌زار ده‌نگی نه‌هێناوه،ئه‌ی بۆ نایا به‌سه‌رتان بكاته‌وه؟. مه‌گه‌ر فیساره كه‌س مودیری ئیزاعهیهك نه‌بووه،ئێستا له لیژنه‌ی دیفاعی په‌رله‌مانی عێراقه،بێئه‌وه‌ی بزانێت ده‌مانچه‌یه‌ك چه‌ور بكات،مه‌گه‌ر له 17ی شوبات 2000 هه‌زار به‌ڵینی پێتان نه‌دا،ئێستا 100 ملیۆن مووچه‌و موخه‌سه‌ساتی هه‌یه،بۆناچی یه‌خه‌ی بگریت،به‌ڵینی چی پێداوی تا بۆت بكات!!.. باشبو،خۆئه‌گه‌ر ئه‌م پۆستانه‌یان وه‌رنه‌گرتایه، هه‌زاران كوردی دیكه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م چاكه‌ت و پانتۆڵ له‌به‌ری ڕۆشنبیرو كۆنه به‌عسی و كۆنه ئیسلامی و كۆنه كۆمهنیستانه به‌كوشت ئه‌دران.. وه‌لێ سبه‌ینێشیان هه‌ر بار‌و كۆڵه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه،كه خانه‌نشین ئه‌بن،وه نه‌بێت وازبهێنن،دیسان ده‌ست ئه‌كه‌نه‌وه به واته وات و خه‌ڵك له‌ده‌ور خۆكۆكردنه‌وه.. !!
*******************************
تا تووشی قه‌یران نه‌بن، باوه‌ش به‌یه‌كدا ناكه‌نه‌وه.. . ئه‌وه به‌یه‌كجاریی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، تاك و خێزانی كورد به‌ره‌و ئه‌وه چوون،داماڵدرێن له به‌ها ئینسانی و ئه‌خلاقیه‌كان،حاكم سه‌ردار داوه‌تی كردین بۆ دادگا،له‌میانه‌ی زنجیره دادگاییهكدا، ژن و پیاوێك له‌سه‌ر په‌رده‌و قه‌نه‌فه‌ی ماڵه‌وه ئه‌بێت به‌شه‌ڕیان و،جیا ئه‌بنه‌وه!!.. هه‌موو ساڵێك 2 تاخمی قه‌نه‌فه‌و سه‌رجه‌می شتومه‌كی ماڵه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێت، سه‌یاره‌كه‌ی،جلوبه‌رگه‌كه‌ی،دیكۆری ماڵه‌كه‌ی،هه‌مووی ئه‌گۆڕێت، ده‌ماخ و ئه‌قڵیه‌تی نه‌بێت،،چه‌ند ئه‌خوات دووهێنده‌ی لهبهرماوهتهوه،،سه‌یاره‌كه‌ی به‌چه‌ند كڕیوه،ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌شی دووهێنده كه‌وتووه!!.. ئه‌مان هه‌موویان له وه‌زیری دارایی یۆنان عیملاقترن،به ماتۆڕ هاتوچۆ ئه‌كات،،،له‌واقیعدا ئه‌مانه كه‌موكورتین له شه‌خسیه‌تی ئینسانی كورددا،ناكرێت بازی به‌سه‌ردا بده‌ین،ئه‌و بۆیه ئه‌یه‌وێت له‌بوارێكدا وا مامه‌ڵه‌بكات،چونكه له گۆڕه‌پانه‌كانی تردا شكستی هێناوه.
وای پێهاتبو باسی زانست و مه‌عریفه‌ت ئه‌كرد،ئه‌یانگوت: ئه‌مه پیاوێكی هیچه‌و خه‌ریكی خوێرێتی خۆیه‌تی.. خوابیزانێت باوكم له‌م (2) ساڵه چه‌ند داخی پێداوم،چمهزه ڕۆژی په‌نجا له‌م خه‌ڵكه‌ی ئێستا له‌قه‌یراندایه،بێزاری ئه‌كه‌ن: " ئه‌وه چییه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریكی خوێندنه،دینه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، ژنێكی بۆ بێنه بی به‌سته‌وه،، با سه‌ری خۆی كز بكات!!.. ڕۆژێك وه‌ك كاوه گه‌رمیانی ئه‌یكوژن.. !!.. ئه‌مه خۆشی سه‌ر له‌خۆی ده‌رناكا كه‌س نازانی چی حزبێكه.. ".. .. .. .. .. .. . كورده ده (.. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. . ) بخۆن. له پیاوه‌تی خۆم نه‌بێت قسه هه‌ر ناكه‌م.. ئاڵكاوم به‌وه‌ی ده‌ردی نه‌زانی خۆم عیلاج بكه‌م نه‌ك هی ئێوه..
زیا خۆریی، دووڕوویی له‌كه‌سێتی،زۆر ووتن و زێده‌ڕۆیی، دووركه‌وتنه‌وه له خۆپه‌روه‌رده‌كردن، ملشكاندن و ماستاوكردن، چاوچنۆكی و گیرفان پڕكردن، به یه‌كجاریی له‌ماوه‌ی ئه‌وه‌نده ساڵی ڕابردووه‌وه بونه‌ته به‌شێك له‌كه‌سێتی تاكی كوردیی به‌گشتی.. هه‌تا قه‌در و مانا بۆ زانست و كایه‌ی ڕۆشنبیریی نه‌گه‌ڕیته‌وه،بێ گومان له‌دوای قه‌یرانی كاره‌ساتی تراژیدیش چاوه‌ڕوانی وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌كات.. تا سوكایه‌تی به كاروانی زانست بكه‌یت و،هه‌موو شت له پاره‌و كۆشك و كێبركێی دراوسیكهت و خزمهكهتدا كۆبكه‌یته‌وه،خه‌م و دڵه‌ڕاوكی و سهكتهكانت هه‌ر له‌زیادبوندان.. جیهان له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتندایه،وه‌لێ ئه‌م مرۆڤانه مه‌حكومن به له‌ناوچون. به‌شه زیاده‌كه‌ی مرۆڤایه‌تین.
