قسه له‌م سه‌ره‌وه خۆشه،بۆئه‌وه‌ی له ئایندهیهكدا كوتله‌و په‌رله‌مانتاره بێدهستهڵاتهكانی ناو په‌رله‌مان نه‌یكه‌نه چه‌له‌حانێ و موزایه‌ده‌و هاتوهاواری بێماناو خۆده‌رخستن،پێویسته له‌ئێستاوه بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور شه‌قامی كوردی په‌رله‌مان له زهنیه‌تی خۆی ده‌ربهێنێت، ڕه‌نگه بڵێن،ئه‌مه بێ ئه‌ندازه نا مه‌نتقیه كه په‌رله‌مان له‌پرسی ده‌ستور دابماڵرێت!!؟. ئاخر په‌رله‌مان (24) ساڵه نه‌یتوانیوه یاسایه‌ك،یاسای داواكاریی گشتی ده‌ربكات،به‌وه كاربكات كه به‌عس دای ناوه،بۆ پاراستنی مومته‌له‌كاتی به‌عسیزم،په‌رله‌مانی هه‌موو هه‌رێمه‌كان و وڵاتانی جیهان له‌ساڵێكدا سه‌دان یاسا تاوتوی ئه‌كات،په‌رله‌مانی كوردوستان له‌نزیكه‌ی ساڵَ و نیوێكدا (9) یاسای ده‌ركردووه.. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا تیایدا ئه‌ندامن له‌ڕێگه‌ی فریودان و هاژوهوژی ناو تۆڕهكۆمهڵاهیهتییهكانهوه،چوبنه ناو بینایه‌ك كهپێشوتر لایان وابووه ئه‌م په‌رله‌مانه مقه‌بایه،چۆن ئه‌بێت باسێكی هه‌ستیاری وه‌ك ده‌ستور ڕاده‌ستی ئه‌م په‌رله‌مانه بكرێت؟..
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان،به‌هه‌موو پێوه‌رێك،له‌بری تێپه‌ڕاندنی ئه‌بێت شیته‌ڵ بكرێته‌وه،چۆن؟.
خۆی شێوازه باوه‌كه‌ی نوسینی ده‌ستور ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك فهقیهو كه‌سانی شاره‌زا پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نوسنه‌وه،پاشان ئه‌یده‌ن به‌په‌رله‌مان (به‌ڵام په‌رله‌مان ئێستا سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌یه،نه‌ك مه‌سه‌له‌كه ڕاده‌ستی ئه‌وانه بكرێت زه‌مه‌نی ئه‌هریمه‌ن له‌سه‌ر جاده‌وه گه‌یاندونی به‌په‌رله‌مان) . ئه‌مانیش دوایی ئه‌یخه‌نه ده‌نگدانه‌وه‌و چه‌ند دانشتنێكی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن،دواتر ڕاپرسییه‌كی بۆ ئه‌كه‌ن،دوای چه‌ند ڕۆژێك سه‌رۆكی هه‌رێم یان وڵات ئیمزای ئه‌كات و،له پێگه‌ی فه‌رمی بڵاوئهكرێتهوهو ئیتر كاری پێده‌كرێت.. . ئا.. ئێ به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئالیه‌تانه‌ی وتمان هه‌مووی له‌كارخراون؟.
ئه‌گه‌ر ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (26 كورسی) و یه‌كگرتوو (10) كورسی و كۆمه‌ڵ (6) كورسیه‌وه،چپه‌چپی تێپه‌ڕاندنی یاساكه‌و دانانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمن،ئه‌بێت بیریان بێت له‌ڕۆژانی ئۆپۆزسیۆن بونیاندا چ شه‌ڕێكیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌كرد،چ هاوارێكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌كرد،خۆ ڕه‌نگه ئێستاش له‌سه‌ره‌وه‌و له ڕاگه‌یاندن هه‌ندێ توند بن و شتی دیكه بڵێن،وه‌لێ دواتر ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه كورسی و بودجه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌یخوازێت،نه‌ك چاره‌نوسی گه‌لێكی بێده‌وڵه‌ت (بزوتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك گۆڕان نزیكه‌ی پێنج ملیار‌و نیو بودجهكهیهتی) . بۆیه ئه‌گه‌ر به ڕێگه ئوسوڵیهكهشی بێت كه‌باسمان كرد له‌سه‌ره‌وه، وه گریمان پرۆژه‌كه تی په‌ڕێنرێت،ئه‌وا هێشتا ڕه‌شنووسه‌كه قۆناغه‌كانی خۆی ته‌واو نه‌كردووه، سه‌یركه‌ن له‌مادده‌ی (122) به‌ندی (1) ئه‌ڵیت: "ئه‌م ده‌ستوره (3) ڕۆژ دوای ئه‌وه لهڕاپرسییهكی گشتی دا ڕهزامههندی له‌سه‌ر ئه‌درێت،بهكارپێكراو دائه‌نرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ده ڕۆژ دوای ڕه‌زامه‌ندی دانی له ڕاپرسییه گشتی یه‌كه‌دا،له وه‌قائیعی ڕه‌سمی بڵاوئه‌كرێته‌وه " ئێ به‌و پێیه سه‌رۆكی هه‌رێمی ماوه بۆ درێژكراوه،نه ئێستا هێزی قانونی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت (هه‌ر له‌وه ئه‌چێت له‌م ساته وه‌خته‌ی شه‌ڕی داعش دا جارێكی تر شه‌قامی كوردیش په‌رت بكات ئه‌گه‌ر تێی په‌ڕێنێت) جگه له‌وه‌ی له‌داهاتوودا ئه‌بێت و ئه‌شێت حه‌قی ته‌عن له ده‌ستوره‌كه هه‌بێت،ئینجا گریمان ویستی تێپه‌ڕاندن هه‌بو،ئه‌ی هه‌لومه‌رجی ڕاپرسیه‌كه‌ی چۆن ئه‌بێت؟. پاشان ئه‌ی كه‌ركوك؟؟!.. . ئه‌ی ئه‌وسا كه پرۆژه‌كه نوسراوه‌ته‌وه،نه ملیۆن و نیوێك ئاواره له‌كوردوستان بووه،نه به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا‌و كۆبانی هه‌بووه!!. كاتی خۆی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی فه‌له‌ستین هاتنه ئوردن و ههرنهچونهوه ئێستا ترسی ئه‌وه هه‌یه ئوردن وه‌ك فه‌له‌ستینی لێ بێت!!.. یه‌كێك له‌هه‌ره خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی ده‌ستور ئه‌وه‌یه كه گوزارشت و ڕوئیایهكه بۆ ئاینده،بۆیه ئه‌بێت وه‌ك سۆپه‌رماركێت، هه‌موو شتێكی تیا بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر بیانوی گه‌ڕانه‌وه‌و چاوپیاخشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور،ئه‌وه‌یه كات كه‌مه،،به‌پێی یاسا و ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌وا ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم (جا هه‌ركه‌سێكه) ئیمزا له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ڕه‌شنوسه‌كه بكات،ئه‌م ڕه‌شنوسه بێت یان ئه‌وه‌ی جارێكی تر چاوی پیائهخشێنرێتهوه، كه‌واته ده‌ستور ئه‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،به‌پێی كۆمسیۆنی باڵاهی نا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن (كه 3 به 3 به 3 یه‌كێتی گۆڕان و پارتی تهشكیلیان كرد!!) ئالیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (1) ساڵی ئه‌وێت!!. واته ئێمه ساڵێمان له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستور بگه‌ڕێنینه‌وه..
ده‌ستور،سێ ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌یه،ئه‌وانیش (یاسایی، سیاسیی،نه‌ته‌وه‌یی) ین،واته ئێمه له‌هه‌رێمی كوردوستاندا،كه (24) ساڵه ده‌ستورمان نییه،له فهراغیكی قانونی و سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌دا ژیاوین و ئه‌ژین.. ده‌ستور هه‌ر مانای یاسایی نییه كه جێگای ماف و ئازادییه گشتی یه‌كانی تیا ئه‌بێته‌وه،به‌ڵكو شه‌هاده‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه،میلله‌تی كورد له‌دوای ئه‌م شه‌ڕه تازه‌یه‌ی كه له‌ناوچه‌كه هاتۆته ئاراوه،پێویستی به فكره‌یه‌ك هه‌یه له‌ده‌وری كۆببنه‌وه،وه هه‌موویان له‌سه‌ری كۆك بن، ئاشكرایه باری ئێستا ناخوازێت كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بگیرێت،بۆیه ئه‌شێت (ده‌ستور) ئه‌م ڕۆڵه گرنگه ببینێت،بۆنمونه: ئه‌و كیانه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له‌مێژوودا فشاری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانیان هه‌بووه،هاتون ده‌ستورێكی گونجاویان داناوه،له‌حاڵه‌تی هه‌ر كاریگه‌ریی و زۆربۆهێنانێك بۆ سه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی،یه‌كسه‌ر گوتویانه ڕاسته ئێمه سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی سیاسین،به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ده‌ستوردا هاتووه‌و میلله‌ت وای فه‌رمووه.. ده‌ستور چاره‌نووسی گه‌لێكی تیا دیاری ئه‌كرێت،ناكرێت به باڵای كه‌سانێك یان حزبێكی دیاریكراو بنوسرێته‌وه،له (4) ساڵ پێش ئێستا‌و هه‌لومه‌رجێكدا كه هوشیاری و ئاگایی خه‌ڵك به‌قه‌د شه‌ڕه جنێو و تهشهیرهكانی ئۆپۆزسیۆن بووه.
