
ڕاگوزه‌ر (انتقالی- Transitional) یانی قۆناغی بازدان، له چییه‌وه بۆ چی؟. له نه‌ریتی یه‌وه بۆ مۆدێرن، له كلاسیكه‌وه بۆ هاوچه‌رخ، له حوكمی كه‌س و گروپه‌كانه‌وه بۆ حوكمی یاسا، له‌ڕووی دیموَگرافیهوه نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان به‌زۆری ژماره‌یه‌كی دیاریكراویان نییه تا بازێكی دیمۆگرافی بده‌ن، له‌باری ئابوریشه‌وه به‌هه‌مان شێوه "بازدان" شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه، ڕه‌نگه ئان‌و ساتی بازدان قۆناغی كه‌وتنێكی به‌ئازار بێت، بۆنمونه: ئه‌گه‌ر وادابنه‌ین ئیشتراكیه‌ت قۆناغی ڕاگوزه‌ره له‌نێوان شیوعیه‌ت و سه‌رمایه‌دارییدا، ئه‌وه ئه‌بێت له‌و قۆناغه‌دا چاوه‌ڕێی ململانێی چینایه‌تی بكه‌ین كه خاڵی لاوازی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزمه، چونكه له‌وێدا ئه‌بێت قه‌ناعه‌ت به‌خۆت بكه‌یت مێژوو ئایندهی نییه و له‌خاڵێكدا ئه‌وه‌ستێت كه سۆشیالیزمه.
له ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كداین، خه‌ریكه دیموكراتیه‌ت و سۆشیال دیموكراتی ئه‌بنه به‌شێك له‌ڕابردوو، وه‌خته ناوه‌نده‌كانی دونیا تێبگه‌ن كه " سه‌رمایه‌داریی" به‌دیموكراتی ناكرێت. سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك سه‌ده‌ی پێپه‌ڕاندنی پیشه‌سازیی یان پۆست پیشه‌سازییه (Postindustrialization) . سه‌ده‌ی چوونه ناو مۆخی سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كتر و په‌یوه‌ندیگرتنی خێرا‌و ئامێری بچوك بچوكی سهرسوڕههێنهره، كه‌پێده‌چێت ئاقارهكهی لهدهستو پێ‌خستنی سه‌دان ملیۆن مرۆڤ بێت، سه‌ده‌ی كاره‌ساته سروشتی یه‌كانه وه‌كو: گه‌رمبونی گۆی زه‌وی و به بیابانبون و برسێتی و. . . تادوایی. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پره‌نسیپی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له سوڵحی وێستڤالیا (١٦٤٨) ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، هێشتا چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی جیاجیا‌و نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت ماون، هه‌ندێكیان داوای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌كه‌ن و، هه‌ندێكیشیان ئاره‌زووی دیموكراتی، ئایا تیماری ده‌ردی ئه‌مانه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه یاخود دیموكراسی؟. ئایا ئه‌كرێت چاوه‌ڕێی دیموكراسی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌رێمی كوردوستان بكه‌ین؟. دیموكراسی چی یه؟. هه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی دهستهڵاتهكانه و به‌س؟. به‌ڕه‌ڵایی میدیایی و سیاسیی و ئابورییه؟. بۆچی دۆزی كورد به‌راوورد ئه‌كرێت به ئیسرائیل؟. ئه‌وانه‌ی هاواری دیموكراسی ئه‌كه‌ن شایانی دیموكراسین؟. كاریگه‌ریی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دیموكراتیزه‌كردنی كورد چی بووه؟. هیوادارم ئه‌م هه‌وڵه بێلایه‌نه مهڵویهكی بچوك بخاته سه‌ر خه‌رمانه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانی خوێنه‌ری كورد.
یه‌كه‌م: باری كوردوستان له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد
ساڵی (١٩٩١) كۆتایی جه‌نگی سارد ڕاگه‌یه‌نرا، به‌دوایدا (١٦) ووڵات له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند، په‌یمانی (وارشۆ) وه‌ك سیسته‌مێكی به‌رگریی له بلۆكی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا ساڵی (١٩٨٩) دیواری به‌رلین ڕووخا. ئینجا جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م كۆتایی پێهات، له سۆنگه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی كامپ داڤید (١٩٧٨-١٩٧٩) و كۆنگره‌ی مه‌دریدی ساڵی (١٩٩١) ه‌وه ئاشتی دووقۆڵی و دواتریش سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیی له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا هاته ئاراوه و، جیهان كرانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی (1)، جیهانگیریی به‌هه‌موو مانا كه‌لتوریی و ئابوریی و هزریی و سیاسییه‌كانیه‌وه چووه هه‌موو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بۆشاییه‌كی سیاسیی به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی ئاسیادا دروست بو، ئه‌مه‌شیان بوو به هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی ئیسلامی سیاسیی وه‌كو "ئیخوانولموسلمین" لهناوچهكهداو له‌هه‌ندی وڵات كه سیسته‌می عیلمانیان هه‌یه، ئیسلامیه‌كان هاتنه سه‌ر ده‌سته‌ڵات. وه‌كو هاتنی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان ساڵی (١٩٩٦) بو به سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا. پاشانیش حزبی دادوگه‌شه‌پێدان، ئیخوان له‌میسر، نه‌هزه له‌تونس، به‌شێكی توندڕه‌وی ئه‌مانه‌ش له قاعیده‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی جیهاندا جێگیربون. ئیسلامی سیاسی ده‌ستی گه‌یشته (٨٠) ووڵاتی ئه‌م جیهانه (2) . كاتێكیش (11ی سێپته‌مبه‌ر) ڕوویدا. تێكڕا خۆرئاوا ده‌ستیان كرد به: پیاچونه‌وه‌ی ماناكانی دیموكراسی و " چه‌سپاندنی ئاشتی به ڕێگه‌ی هێز" و، پۆلێن كردنی گروپه ئیسلامیه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌واقیعدا كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد، ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه نه‌بوو له‌نێوان دوو زلهێزی جیهانی دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی سۆڤیه‌تن، به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كی ئاشتی یانه‌و له‌هه‌مان كاتدا شۆڕشگێڕانه‌ش بوو له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سیسته‌می ئیشتراكیدا. وه‌ك چۆن هه‌ره‌سی سۆڤیه‌تیش ده‌ره‌نجامی تێكچونی باڵانسی هێز نه‌بو له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵكو پهككهوتنێكی ئابورییانه بوو.
كوردیش له‌ناو ئه‌و ڕووداوانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بێبه‌ش نییه، له (ئازاری ١٩٩١) دا ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی دژی ڕژێمی به‌عس كرد‌و، هێڵی (٣٦) بۆ دیاریكراو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانی دروستكرد. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه (١٩٩١) ه‌وه تا ئه‌م چركه‌ساته (٢٠١٦) له نێو ده‌نگوباس و ته‌كبیری شاره‌زایان و ستراتیجیستهكاندا، دوو ئه‌جێنده‌ی پێچه‌وانه بۆ كورد بۆ دیاریكراوه، تا له‌ئاینده‌دا كاری له‌سه‌ربكات:
یه‌كه‌میان: ئه‌ڵێت كورد پێویسته پرۆڤه له‌سه‌ر دیموكراتیزه‌كردنی خۆی بكاته‌وه‌و، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی بێلایه‌ن خۆی نیشان بدات له‌م ئاگره‌ی كه له‌جیهان و ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵگیرساوه، چونكه تا ئێستا دیموكراسیه‌ت باشترین فۆڕمی سیسته‌مه سیاسیه‌كان و وێنه‌ی پێشكه‌وتنه. به‌و پێیه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كوردستان واخوڵقاوه كه دراوسێكانی به‌هێزن، ئه‌مه‌ش به‌زیانی كورد شكاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كورد ئیش له‌سه‌ر خۆپڕچه‌ككردن و گه‌مه‌و مه‌شقی سه‌ربازی بكاته‌وه، ئه‌وا دراوسێكانی ئه‌كه‌ونه گومانه‌وه‌و سنوره‌كان دائه‌خه‌ن و. . . تادوایی. بۆیه باش وایه كورد به‌تۆزی خۆیه‌وه دابنیشێت و فێری ژیانی مه‌ده‌نی و دیموكراسی بێت. تا هه‌موو لایه‌ك په‌نجه‌ی ئاسایش و ئارامی و شارستانی بۆ درێژ بكه‌ن.
دووه‌میان: نه‌خێر. كورد پێویسته ستراتیژێكی سه‌ربازی و نیشتمانی قووڵ دابڕێژێت، كۆڵه‌گه‌ی سه‌ربازییش زۆركات ڕاوبۆچونی جیاواز و ئازاد ناخوازێت، چونكه پێویستی به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك بڕیاره. بۆیه له‌سیاسه‌تیشدا دیموكراسیه‌ت و سه‌ركزی و مه‌ده‌نیه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵكو ماكیاڤیللی ووتی" ڕێكه‌وتن بكه بۆماوه‌یه‌ك، دوایی زانیت له‌به‌رژه‌وه‌ندیت نییه، بیشكێنه" (٣) . به‌مانایه‌كی گۆڕانكارییه ته‌كنۆلۆژیی و ئابوریی و فێرخوازییهكان ئه‌وه‌نده خێران، كورد فریای فه‌تحكردنی ناوه‌وه ناكه‌وێت، هه‌ر تۆزێك چهپو پینه‌و چاكسازیی تیابكات و، خه‌ریكی ده‌ره‌وه بێت. به‌ڵكو كه‌شتیه‌كه‌ی له‌نگه‌ر بگرێت!. به‌بێ هۆ نییه سیاسه‌ت سێ به‌شی بریتی یه له (هێز) . ئه‌بێت به دوای تیۆر و ماناكانی هێزدا بگه‌ڕێین. بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی لۆژیكی له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی كورددا هه‌یه، هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی به‌عس لاواز بوون، له‌گه‌ڵ كورد دانیشتوون، كه‌به‌هێز بوون لێیان داوه. ئایا كورد به‌هێزبونی شیعه له‌عێراقدا به‌ترس نازانێت له‌سه‌ر خۆی. . ؟. وڵاتێكی وه‌ك ئێران له‌سه‌ر میراتی شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌و گرانه كوامه دیموكراسیهكهیهتی؟. دیبلۆماسیه‌ت و ده‌ستوه‌ردانی له‌ده‌ره‌وه هه‌یه‌و سهركوتكردنیش له‌ناوه‌وه.
دووه‌م: دیموكراسیه‌ت و بنه‌ماكانی
دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر سێ دینگه ڕاوه‌ستاوه، یه‌ك: ماف و ئازادییه گشتیه‌كان، دوو: هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش، سێ: سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا (دادگا) (٤) . ئایا چوونه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان مانای بونی دیموكراسی ئه‌گه‌یه‌نێت؟. به‌شێوه‌یه‌كی تر پرسیاره‌كه دابڕێژینه‌وه، دیموكراسیه‌ت یانی چی؟. حوكمی گه‌ل؟ له چ شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌یه گه‌ل حوكم بكات؟. به‌م پێیه ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و سێ بنه‌ما سه‌ره‌كیه ته‌نها بۆ له سنوردانان له‌به‌رده‌م حه‌زی دهستهڵاتگهراكان تا به‌ره‌و خراپه‌كاریی نه‌ڕۆن و، له‌چوارچێوه‌ی موئه‌سه‌سات لانه‌ده‌ن. ئه‌ها تا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی نییه فاشیزم و چه‌وسێنه‌ر بێت. وه هیچ هێزێكی ئایدۆلۆژیی و ئیسلامیش نابینی دیموكراسی بێت " مه‌گه‌ر بۆ تاكتیك و كلاوات باسی بكات" بۆ نمونه: له توركیا ترس له ئه‌ردۆگان ترسه له ئیسلامگه‌را له فۆڕمێكی تردا، كه " موئه‌سه‌سات" ڕه‌ت ئـهكاتهوه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی موئه‌سه‌سات یانی چی خۆم بمه‌وی ئه‌وه ئه‌كه‌م.
یه‌كێك ئه‌پرسێت: ئه‌وه نییه ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی ئاینی یه‌و، دیموكراسی و گهكردووه؟. وه‌ڵامه‌كه‌ی له ته‌وه‌ری چواره‌م و پێنجه‌مدا ده‌ست ئه‌كه‌وێت.
سێهه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان ده‌نگده‌رو پاڵێوراو
به‌پێی دیموكراسی گه‌ل خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته. دواتر كه ده‌نگده‌ر ده‌سه‌ڵات ههڵدهبژێرإ ئه‌مانیش یاسا دروستده‌كه‌ن. به‌ڵام ئایا له‌ڕووی تیۆرییه‌وه كتومت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هی خه‌ڵكه؟. ئایا دوای پرۆسه‌كه گه‌ل به‌خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه؟.
له‌ڕاستیدا، بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ند بیردۆزێك له‌ئارادایه. بۆ نمونه فه‌ڕه‌نسیه‌كان پێیانوایه گه‌ل خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌به‌خشإ به په‌رله‌مانتارێك. كه وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان وه‌كیل و موه‌كیل وایه (وه‌كیل په‌رله‌مانتاره‌و موه‌كیل دهنگدهرهكانن) . به‌ڵام پرسیاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌كیل ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خراپ به‌كارهێنا، یان گوێڕایه‌ڵی گه‌ل كه موكیله نه‌بوو، ئایا ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌ربگیرێته‌وه؟. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش دیسان دوو بۆچون هه‌یه:
یه‌كه‌میان سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه (سیاده الامه) دهسهپێنإ، پێیوایه ئه‌وانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ن، بۆیه ناتوانرێت لاببرێن، چونكه ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن قهیدو مه‌رجی له‌سه‌ر بووه. دووه‌میان: پێیوایه هیچ قهیدو شه‌رتێك له‌م كاره‌دا نییه و نوێنه‌ر نوێنه‌ری گه‌له و ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌ربگیرێته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه سه‌ره‌كییه گه‌لێك زانا‌و پایه‌داری جیهانی و ئیقلیمی خاوه‌نی ڕای تایبه‌تی خۆیانن. بۆ نمونه (لیۆن دۆگی) زانایه‌كی فه‌ڕه‌نسییه ده‌ڵێت (ئه‌م په‌یوه‌ندییه پێویستی به‌پشت به‌ستنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه) . لای ئه‌م هه‌میشه لایه‌نێك كارێك پێشكه‌شده‌كات و لایه‌نێكی تر وه‌ریده‌گرێت. هه‌روه‌ها (د. مونزیر شاوی) كه یاسا‌و دهستورناسێكی گه‌وره‌یه، پێشووتریش ڕاوێژكاری به‌عسییه‌كان بووه پێیوایه: هه‌ڵبژاردن بریتیه له (تهولیه) . به‌م مانایه ده‌وڵه‌ت له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا هه‌ر ده‌سه‌ڵاته و باشوایه گه‌ل رازی بێت به‌و حوكمه (٥) . له‌ڕاستیدا ئه‌مانه تێكڕایان به‌ندن له‌سه‌ر: سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی ده‌نگدان و ئاستی هۆشیاری ده‌نگده‌ران. چونكه دیموكراسی ته‌نها كاتێك بهرپائهبێت كه هاونیشتمانی ئه‌كتیڤ بێت.
"كارل پۆپه‌ر" (1902-1904) له‌باره‌ی دیموكراسیه‌وه، بابه‌تێكی گرنگ لاقه ئه‌كات، لایوایه گه‌وره‌ترین فێلًَ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك وا تێبگه‌ن كه دیموكراسی بریتی یه له‌حوكمی خه‌ڵك (به‌قسه‌ی قۆڕ وه‌سفی ئه‌كات)، چونكه گه‌ل له‌هیچ شوێنێك حوكم ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان نییه. ئه‌گه‌ر گریمان خه‌ڵكیش حوكم بكه‌ن ده‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه، زۆرینه كه‌مینه ئه‌چه‌وسێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموكراسیش بریتی یه له‌حوكمی زۆرینه‌یه‌ك كه ڕێز له‌مافی كه‌مینه‌یه‌ك بگرێت، كه‌واته دیموكراسی نییه (٦) . ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌شی به‌نمونه وه‌ربگرین: له‌سوریا شیعه‌و عه‌له‌ویه‌كان له كه‌م كه‌مترن (قله قلیلا) به‌ڵام عه‌یامێكی زۆره زۆرینه‌كان ئه‌چه‌وسێننه‌وه، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ناوی ده‌نگدان و دیموكراسیه‌ته‌وه، كه‌مینه‌یه‌ك سته‌م به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی گه‌ل ئه‌كات.
چواره‌م: جووله‌كه‌كان دیموكراسیه‌تیان له بیر نه كرد!.
له‌واقیعدا، ئه‌وه‌ی ئیسرائیلی پێش خست و جوله‌كه‌كانی دونیای كۆكرده‌وه، پێش دیموكراسیه‌ت ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بو، ئه‌و مرۆڤه خوێنه‌وارو ڕاقییانه بون كه له‌ئه‌وروپاوه هاتنه‌وه بۆ زێدی باوباپیرانیان، به‌پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌ری كورده‌وه كه شۆڕشگێڕه‌كانی دوای (٢٠٠٠) ساڵ لهشاخهكانهوه هاتنه‌وه بۆ شاره‌كان. . كورد له (٢٥٥پ. میلاده‌وه تا ٢٠١٦) هه‌ر به‌ته‌نها سه‌رنه‌بڕدراون، به‌ڵكو شانه پێكهێنه‌ره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی لهوتێنراوه، سیسته‌می به‌رگریی له‌م جه‌سته‌یه‌دا زۆر لاوازه یان نییه. ده‌وڵه‌ت یانی كیان یانی چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوریی و سیاسیی و ئابوریی و نێوده‌وڵه‌تی و جوگرافی و كلتوریی و مێژوویی. كه ئه‌م چوارچێوه گرنگه نه‌بو دیموكراسیه‌ت له‌كوێوه ئه‌هێنی؟. ئایا مه‌ره‌زه له شوێنێكدا ئه‌كرێت ئاوی لی نه‌بێت؟.
زه‌روره‌تی دیموكراسیه‌ت ده‌وڵه‌تێكی بۆ جوله‌كه‌كان به‌رهه‌م نه‌هێنا، به‌ڵكو به‌رئه‌نجامی هێز و شارستانیه‌ت بو. ساڵی (٢٠٠٩) له كۆنفرانسی ئابوریی داڤۆس سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل " شیمون پیرێز" ڕوویكرده ئه‌رۆدگان و وتی: "دیموكراسیه‌ت بریتی یه له‌شارستانیه‌ت" (٧) . پێش بیری دیموكراسی و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، به ئومێدی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین ڕێكخراوی وه‌ك " هاگانا" كاری ژێرزه‌مینی و ده‌ریاییان ئه‌كرد، كه ئێستا " مۆساد" درێژكراوه‌ی ئه‌وانه‌یه. ئیشیان له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕاپۆرت بو سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین له‌ڕووی: ئاو، ژماره‌ی دانیشتوانی، پێگه‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و. . . هتد. . ئه‌ها شكاندنی ئیمپراتۆریه‌تی فارسه‌كان به زه‌بری هێزه نه‌ریتی یه‌كانی كورد بو نه‌ك خودی عوسمانیه‌كان. په‌كه‌كه لهباكورو ڕۆژئاوای كوردوستان هێزێكی ئایدۆلۆژیی چه‌كداره به بیری ڕۆشن و هێزو تاكتیكی سه‌ربازیی گه‌شه‌ی كردووه یان به دیموكراسی؟. ڕێكخراوی ئازادیخوازیی فه‌له‌ستین (PLO) به‌چی ئیسرائیلی هه‌راسانكردووه؟.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانی دونیاوه، فره حزبی بۆ سیسته‌می ئیسرائیلی بۆته حاڵه‌تێكی شاز. ؟. له ڕووبه‌رێكی بچوكدا كه وڵاته‌كه‌یان كه (٢٠٧٠٠) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه " به‌قه‌د ڕووبه‌ری پارێزگای سوله‌یمانی نابێت"، له‌سه‌ر لم گه‌وره‌ترین وڵاتی كشتوكاڵیان دروستكردووه، به‌به‌رده‌وامی زیاد له (١) ملیار دوژمنیان هه‌میشه‌یی یان هه‌بوه، ئه‌ڵه‌مانه‌كان دژیان بون، ئینگلیزه‌كان ڕاستبو به‌ڵێنی به‌لفۆڕ یان ڕاگه‌یاند، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین، به‌ڵام دواتر دژیان بون، ئینجا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه دیموكراسیه‌ت ڕووه‌كێكه تیایدا ناڕوێت، جوله‌كه‌كان له‌دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌یان دا، جگه له‌ئه‌ركه هه‌ستیاره‌كان، دیموكراسیه‌ت و فره‌حزبی و فڕه ڕه‌نگیان بۆ ناوخۆی خۆیان له یاد نه‌كردووه. وه نه‌بێت فره حزبی ده‌نگه ده‌نگ و سه‌رئێشه‌ی نێوخۆیی دروست نه‌كردبێت، به‌ڵكو لێكترازان و جیابونه‌وه‌و دروستبونی حزبی نوێ به‌شێكه له تایبه‌تمه‌ندی حزبی ئیسرائیلی، ململانێ و كێبركێی حزبه‌كان بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات، له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كهنیسهت (په‌رله‌مان) ی ئیسرائیلی، ئه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌كه‌تولات و ئینشقاقاتی حزبی و، پێكهێنانی حزبی نوێ. هه‌روه‌كو "ئارئێل شارون " هه‌ستا به دامه‌زراندنی حزبی " كادیما" له‌ساڵی (٢٠٠٥) پێش هه‌ڵبژاردنی كهنیسهتی ئیسرائیلی له (٢٠٠٦) دا.
له مێژووی هاوچه‌رخ دا، حزبه سیاسییه‌كان له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له ده‌وڵه‌ته‌كان بن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سروشتی سیاسیی و یاسایی ناو سیستمه سیاسیه‌كه هه‌یه، هه‌روه‌كو جۆری سیستمه حزبیه‌كه‌ی كه له‌ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراودا جێبه‌جێ ئه‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی سیسته‌مه سیاسیه‌كه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر بونیادی ده‌ستوریی وڵاته‌كه كاریگه‌ریی خۆی ئه‌خات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له وێناكردن و ئیداره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
بۆخۆی دروستبونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ساڵی (١٩٤٨) به‌رئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دینی و سه‌هیۆنیه، جیاواز له پێكهاته‌ی حزبه سیاسیه‌كان له دیموكراتیه‌تی خۆرئاوایی دا، كه په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن یاخود فاكته‌ری ده‌ره‌كی بنه‌مای دروستبونیانه. كه‌چی ببینه حزبه‌كان له ئیسرائیل‌دا به پێی پره‌نسیپ و ئاڕاسته‌ی سیاسی‌یان بۆ (٥) جۆری جیاواز پۆلێن كراون:
١- حزبی كرێكاران
٢- حزبه پارێزگاره‌كان (موحافزكاره‌كان)
٣- حزبه دینیه‌كان
٤- حزبه ماركسیه‌كان
٥- حزبه عه‌ره‌بیه‌كان (٨)
پێنجه‌م: دیموكراسیه‌ت و شارستانیه‌ت
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه‌ساڵی (١٦٩٤) بۆ ئه‌و جوله‌كانه كراوه له فرانكفۆرت ئه‌ژین، (٧٠٪) یان خه‌ریكی بازرگانین، به‌تایبه‌تی خه‌ریكی بانكداری و ئاڵوگۆڕی پارهدارین. (١٠-١٥٪) خه‌ریكی كاری تایبه‌تن، ئه‌وكارانه‌ی په‌یوه‌سته به‌خودی یه‌هودیه‌ته‌وه، ئهودواكهشیان سه‌رقاڵی كشتوكاڵن (٩) . . پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه تۆی كورد له‌ساڵی (١٦٩٤) خه‌ریكی چی بووی له دونیادا؟. (هیچ) . مێژووی یه‌هود له ئیمپراتۆریه‌تی بابله‌وه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، مێژووی كه‌مینه‌یه‌ك بووه، به‌ڵام هێزێكی سیحریان له پێكه‌وه‌نانی ناسنامه‌و هوشیاری نیشتمانی دا به‌كارهێناوه، ساڵی (١١٩٧) لاتیران كونسیلی - Lateran konsili بڕیارێك ده‌رئه‌كات كه: كه‌نیسه له‌هه‌ر مه‌سیحیه‌ك حه‌رامه ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها ڕۆژێكیش له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا ژیابێت یان كاری كردبێت.
شارستانیه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ " سه‌قافه‌ت- Culture" دا دوو ڕووی دراوێكن، یه‌كه‌میان هه‌ڵگره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و، دووه‌میان تاك هه‌ڵگریه‌تی، شارستانیه‌ت هێزێكی ماددییه (هێزی بوون) ه. هه‌یبه‌ت به كۆمه‌ڵگه ئه‌به‌خشێت كه سیسته‌می سیاسیی و ئابوریی و كه‌لتورییان به‌شێوازێكی پته‌و دابڕێژنه‌وه. .
یه‌هود، له ڕووی تیۆرییه‌وه، به‌پێی په‌روه‌رده‌ی ئاینییان كه "ته‌ورات"ه، وا ئه‌ڕواننه خۆیان، كه: كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیتنی جیاواز و هه‌ڵبژێردراون، كه‌سانی ڕاقین و به‌های تاكی یه‌هودی زۆر گرانتره له‌وانی تر، به تایبه‌ت خودا ئه‌وانی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و توخمه سه‌ره‌كیه‌یه كه پێكهاته‌ی كه‌سێتی كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌هودیی دیاری ئه‌كات، كه له ته‌وراتدا به " گه‌لێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن خوداوه- شعب الله مختار" ناسراوه. ئه‌م سایكۆلۆجیهتهش پاڵی پێوه ناون كه به‌ده‌وری سێ ئامانجی سه‌ره‌كی دا بسوڕێنه‌وه:
پاراستنی كیانهكهیان له نێوه‌ندی ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌دا، كه به‌جۆرێكی ترپێوهر بۆ سیاسه‌ته‌كانیان دابنه‌ن. . وه پێكهێنانی هێزێك كه له‌هه‌ركاتێكدا بۆ جوڵاندن بشێت تا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیی و ئه‌گه‌ره‌كان ببێته‌وه. . ئینجا به‌كارهێنانی ئه‌م هێزه بۆ خزمه‌تی هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی كه چه‌مكی " شعب الله مختار" له‌خۆی ئه‌گرێت. . جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ هه‌نگاوه واتای به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تی ته‌واوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌هودیی و دیدگایان بۆ جیهان (١٠) .
به‌پێی ڕای " پڕۆفیسۆر، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ" له كتێبی " قووڵایی ستراتیژیی" دا، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ئیسرائیل به‌شێكه له ئه‌مریكا به مانایه‌كی ستراتیژیی، وه به‌شێكه له ئه‌وروپا به مانایه‌كی كه‌لتوریی و ڕۆشنبیریی، به‌مانا دینیهكهشی به‌شێكه له‌خودی خۆی، كه ئه‌یه‌وێت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا (١١) . به‌پێچه‌وانه‌وه كورد به‌مانا دینیه‌كه‌ی به‌شێكی فه‌رامۆشكراوی له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیه، به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی به‌شێكی چاوتێ بڕدراوه له توركیا‌و ئێران و عێراق. فه‌رهه‌نگیشی لێ سه‌نراوه، واته " سه‌ر" ی نییه و بهلاشهیهكی بێ سه‌ره‌وه له‌و گۆڕه‌پانه ئه‌گه‌ڕێت.
شه‌شه‌م: دیموكراسیه‌ت و ئابوریی (دیموكراسیه‌تی نه‌وتی)
جیهانی خۆرهه‌ڵاتی، بیانوی جۆراوجۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی دیموكراتیزه بكات. یه‌كێك له‌و هۆكارانه ئه‌وه‌یه، ئه‌ڵێن: دیموكراتیه‌ت مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوریی و بوژانه‌وه‌ی بازاڕ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌كادیمیستێكی بێلایه‌ن خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌زانێت پێش گه‌یشتن به بوژانه‌وه‌ی بازاڕ و پیاسه‌كردن له‌كه‌ناره‌كانی دیموكراتی، پێویسته تۆ هێزێكی مۆدێرن بیت، مه‌سه‌له‌ن: ئۆزاڵ كه‌سێتیه‌كی موسڵمان بو، هاوسۆزیی حزبه ئیسلامیه‌كانیش بو، له‌مزگه‌وته‌كان نوێژی ئه‌كرد، كه‌چی شه‌وانه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه بیانیه‌كان ویسكی ئه‌خوارده‌وه. نیۆ-لیبراڵ بو، ئه‌وه‌ش وای كرد ده‌رگای خۆرئاوا له‌توركیا بكاته‌وه. یان هێزی گه‌شه‌كردنی ئابوریی له قه‌ته‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌یه شه‌ڕی تایه‌فی تیانییه‌و، گه‌وره‌ترین ده‌ستگه‌ی ئیعلامی و توێژینه‌وه " جه‌زیره" ی هه‌یه، سیسته‌مه‌كه‌شی خێڵهكیهكی مۆدێرنه، كێبڕكێی هێزه ناوهنجیهكانی جیهان ئه‌كات، له‌كاتێكدا ڕووبه‌ره‌كه‌ی هێنده‌ی گه‌ره‌كێكی تاران شتی زیاتره.
ئه‌گه‌ر گه‌شه‌كردنی ئابوریی بۆ خۆرئاوا ناوی " دیموكراتیه‌تی ئابوریی" بێت، ئه‌وا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا‌و خۆرهه‌ڵاتدا " ئیمپریالیه‌تی ئابوریی" هه‌یه. دیموكراتیه‌تی ئابوریی به‌پێی لیبراڵیه كلاسیكیه‌كان ئه‌وه‌یه: كه ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان (وسائل االانتاج) به‌ده‌ست تاكه‌كان و كۆمپانیاكانه‌وه بن، به‌مه‌ش موڵكیه‌تی تایبه‌ت و ئازادییه ئابورییه‌كان ده‌ست پێ ئه‌كات و ئه‌مه‌ش بۆخۆی دیموكراتیه‌تی ئابورییه. ئیمرۆكه له‌سه‌رده‌می ئابوریی نوێ‌دا بۆخۆی ئه‌و جۆره دیموكراسیه‌ته كه‌وتۆته به‌رپرسیار:
- یانی تۆ ئه‌بێت موڵكیهت و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بخه‌یته به‌ر قازانجی تایبه‌تی هه‌ندی كه‌س؟.
- مرۆڤ ناتوانی " سه‌رمایه‌داریی" دیموكراتیزه بكات. ؟!
- به‌كاربه‌ر (مستهلك) له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا به‌شداری ناكات له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكان دا، یاخود مافی ده‌ستوه‌ردان و تهحهكومكردنی به‌سه‌ر قازانجی وه‌ده‌ستهاتوو و دهموهردانی له‌ئامرازه‌كانی وه‌به‌رهێنان و دیاریكردنی خاوهندارێتیهكاندا نییه؟.
چاوه‌ڕوانی دیموكراسی ئه‌كه‌یت!. له‌كۆتایی (2015) ئۆكسفام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه (1%) ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌مزوانه زیاتر له نیوه‌ی سامانی دونیایان به‌ده‌سته‌وه ئه‌بێت (١٢) .
بۆیه، ئێمه پێش باسكردنی سیسته‌مه نه‌وتیه‌كانی كۆی جیهانی خۆرهه‌ڵاتی و ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریكا بكه‌ین، هاتین خودی ئایندهی دیموكراسیه‌ت و سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی مان خسته ژێر پرسیاره‌وه. له‌كاتێكدا ئه‌م ڕێگه‌یه له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه له دوای (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) ه‌وه خراوه‌ته به‌رگومان و پرسیاره‌وه. له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش ئابوریی نه‌وتی مه‌گه‌ر به قانونێك یاخود فشارێكی مه‌ده‌نی، به‌هیچ جۆرێك چاوه‌ڕوانی دیموكراتیزه‌كردنی لێ ناكرێت به‌تایبه‌تی له كوردوستان. چونكه سیسته‌مه‌كه ڕاگوزه‌ره، كۆمه‌ڵگه‌كه مۆدێرن نییه، ئاین زاڵه، ڕاچڵه‌كانێكی دونیایی و زانستی نییه. بۆیه ئه‌بینیت "قۆرخكردن" و " به‌ڕه‌ڵایی بازاڕ" یان ناوناوه ئازادی بازاڕ!. به ئه‌نجامیش دیموكراسیه‌ت ئه‌وجۆره ئابورییه په‌سه‌ند ناكات، چونكه ئه‌وه ڕێسایه " له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا چینی ناوه‌ڕاست زۆر بوون، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر یان دیموكراتی ڕاسته‌قینه‌یه". به‌ڵام له هه‌رێمی كوردوستان و ناوچه‌كه به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له كه‌م كهمتریشن پایه‌داری ئایبوریین، و چینی خواره‌وه‌ش ڕێژه‌كه‌ی زۆر زیاتره.
حه‌وته‌م: دیموكراسیه‌ت و پاشخان
ئاده‌ی ئه‌م حكومه‌ته دیموكراسی نییه؟. ئاده‌ی ئێمه دیموكراسیمان ئه‌وی؟. ئاده‌ی با بڕوخی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته؟. ئه‌ی چۆن هێزه ئیسلامیه‌كان و ئۆپۆزسیۆنه بێ مه‌عریفه‌كان بێن؟. له‌واقیعدا كوردوستان پێش هه‌رشت پێویستی به‌دادگایی كردنی ئه‌و له‌شكره له مرۆڤی قسه‌كه‌ر هه‌یه. پێش لێپرسینه‌وه له كه‌ناڵی ڕووداو پێویستی پرسینه‌وه هه‌یه له " ئێن ئاڕتی" چونكه ئه‌و هه‌وڵێكه بۆ كوشتنی قسه‌ی جددیی و، یه‌كێكه له‌گریمانه‌كانی ئه‌و دنیای سه‌رمایه‌دارییه، بۆخۆشی له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كان ئاو ئه‌خوات!.
یانی چی دیموكراتیزه‌كردن (Dimocratization)، یانی مۆدێرن بون، مۆدێرن بون یانی ڕێنیسانس و ڕیفۆرمی ئاینی و به‌زانستی بون (عهلمهنهكردنی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و ئابوریی)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش یانی ئه‌وروپایی بون (اوربه-Europeanization) . هه‌ندێك كه‌س وائه‌زانن دیموكراسی ههرجیاكردنهوهی دهستهڵاتهكانه كه مۆنتیسكۆ باسی كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه دیموكراسیه‌ت له یۆنانی كۆنه‌وه هه‌زاران ههورازو نشێوی پێویست بووه، تا گه‌یشتووه به‌م قۆناغه‌ی ئێستای مرۆڤایه‌تی. له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا بیرۆكه‌كان بوون به پێغه‌مبه‌ر و ئاینه‌كانی تیا هه‌ڵكه‌وتووه، ناونراوه " ئه‌رزی ریسالات". له‌ڕۆژئاواش فه‌یله‌سوف هاتونه‌ته دونیاوه. یه‌كه‌میان پرسیار‌و گومان ئهخنكێنی، دووه‌میان بره‌وی پێ ئه‌دات.
ڕۆشنبیره كانی كورد له سه‌ده‌ی (21) دا، یان دابه‌شبون به‌سه‌ر كوتله‌و حزب و كۆمپانیاكاندا، خه‌ریكی مه‌عمه‌عه‌ی سواوی فه‌یسبوك و نێوخۆیین، كه بۆشاییه ئهقڵیهكه ئه‌وه‌نده زۆره سه‌له‌فیه‌ت هاتۆته به‌رهه‌م. . له‌سه‌ده‌ی ١٧ و ١٨ هه‌ژده‌دا له ئۆروپا ده‌یه‌ها زاستی تازه‌و داهێنانی ئه‌قڵی گه‌وره كرا، ته‌نانه‌ت فهلاسیفهكانی ڕۆشنگه‌ریی خۆیان خویندنیان له " بیركاریی" دا ئه‌كرد وه‌كو ڤۆڵتێر، توێكارزانی (Anatomy) و زانستی كیمیایی و ئه‌ندامی یان شیئهكردهوه وه‌كو: دێریدا. ڕۆسۆ زانستی ڕووه‌كیشی خوێندووه‌و تیاقووڵ بۆته‌وه، به‌و شێوه‌یه ڕۆشنگه‌ریی و زانست تهرجهمهكراوهته سه‌ر سیاسه‌ت و باری كۆمه‌ڵایه‌تی (١٢) . ئه‌وه‌یه پاشخانێكی مه‌عریفی و زانستی، به‌پێچه‌وانه‌ی كوردوستان تازه به‌تازه كڵاوێكی سپی ئه‌كه‌نه سه‌ر مناڵه‌كان و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌ست دیزداشه لهبهرهكانیان ئه‌كه‌ن، تازه به‌تازه میزو كلینیكس به‌ناوی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن. له‌بنچینه‌دا مه‌عریفه‌یه‌ك نییه مرۆڤی كورد سه‌رقاڵ بكات، جگه له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كتری. بۆیه ئه‌بینیت عێراق كه‌هیچ مانایه‌كی ئابوریی و سیاسیی و مرۆیی و سه‌روه‌ریشی بۆنه‌ماوه‌ته‌وه، هێشتا به ملیۆنان مرۆڤ له چركه‌ساتێكدا دێنه سه‌رشه‌قامه‌كان، چونكه شیعه فه‌رهه‌نگێكه بۆخۆی له‌پشت ئه‌م ئاڕاستهكردنانهوه.
هه‌شته‌م: دیموكراسیه‌ت و قۆناغی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر، له‌سه‌ر شاشه‌ی حزبی ده‌سته‌ڵاتدار به سه‌رۆكی پارتی " بارزانی" ئه‌ڵێت: له‌گه‌ڵ قه‌زافی هیچ جیاوازییه‌كت نییه، له‌ناو په‌رله‌ماندا ئه‌ڵێن " سه‌دام شه‌ریفتر بو"!. ئه‌گه‌ر خۆمان فریونه‌ده‌ین له‌واقیعدا ئه‌وه دیموكراسیه‌ته ڕێگه‌ی به‌وانه داوه له قۆناغێكی هه‌ستیاری نیشتمانی دا، به‌و تۆنه قسه‌بكه‌ن. ئه‌وه هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتنه به دیموكراسیه‌ت و، قۆناغی ڕاگوزه‌ره، كه ئه‌م بونه‌وه‌ره جۆراوجۆرانه تێكه‌ڵ به په‌رله‌مان و سه‌حافه‌و سه‌قافه ئه‌كات و، وه‌ك ژه‌هر بهكۆمهڵگهدا ئه‌ڕژێن. به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه دیموكراسیه‌تی پارتی و یه‌كێتیه كه مه‌لایه‌ك له‌حزبێكی ئیسلامی توانای چوونه په‌رله‌مانی هه‌یه‌و، داوای گۆڕینی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ئه‌كات!. ئه‌وه دیموكراسیه‌ته كه شه‌و و ڕۆژ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌للا هه‌للا كراوه، له جنێو و ته‌شهیر و تانه‌و په‌لاماری كه‌سێتی دا حهوقی خواردۆته‌وه. ئه‌وه دیموكراسیه‌ته ڕه‌گی كوردبونی سڕیوه‌ته‌وه و، یه‌كێك لای ئیخوانه‌و، ئه‌ویان له زومره‌ی به‌عسی و فایلدارهكانه، ئه‌میان لای ئیتڵاعاته‌وه دێته‌وه، ئه‌وه‌كانی تریش لای توركیا‌و، باقیه‌كه‌شی بێ سه‌ر و سه‌ودا له‌وناوه ئه‌گه‌ڕێت و قسه‌ی به‌لاش ئه‌كات.
به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كانی قۆناغی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی، ئه‌و كه‌سانه نه‌ك نابێت ئازادانه بسۆڕێنهوه، به‌ڵكو له‌هه‌ر وڵاتێك كه گروپێكی ڕاسیستی تیابێت زمانی ئه‌وانه ئه‌بڕدرێت، له چ ولاتێكی شه‌رقی دا به‌قه‌د كوردوستان ئازادی ووتن هه‌یه؟. ده‌ی كی له‌سه‌رده‌می قه‌زافی دا دایك ئازابو له لیبیادا جنێو بات؟. نه له ئێران، نه له توركیا، نه له به‌غداو دیمه‌شق و یه‌مه‌ن و سوریا‌و سعودییه‌و. . . تاد. له‌كوی ئه‌وه هه‌یه؟.
به‌هه‌ر زانایه‌كی ئابوریی بڵێیت: په‌رله‌مانتارێك وتویه‌تی: ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت پلانی ئابوریی ئاشكرا بكات، تووك به‌سه‌ر خۆیه‌وه ناهێلێت!. پلانی ئابوریی و شه‌فافیه‌ت له داهات دا جیانه‌كه‌نه‌وه، هێشتا مشورێك و دوو ته‌كبیری جددیی نه‌كراوه بۆ میلله‌ت، په‌له‌یه‌تی دوو وێنه بگرێت و بۆ دوو كه‌ناڵ قسه بكات!. هه‌ر له‌خۆ وه بوون به ڕِۆشنبیر، بون به جهریدهنووسن بریتی له " به‌په‌له ڕۆشنبیربون". هه‌ركه‌سه‌و سایت و دوكانێكی داناوه، به ئاره‌زوو هه‌ڵه‌ی ڕێنوس و زمان، هه‌ڵه‌ی لۆژیكی و ڕۆژنامه‌وانی ئه‌كات، كاتێك دادگاش بانگی ئه‌كات هاوار ئه‌كات " دیموكراسی نییه"!.
به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و دۆخه‌ی كوردوستان، پێویستی به شهقوهشێنێكی دادپه‌روه‌ره، تا كۆمه‌ڵگا بخاته‌وه سه‌رسكه‌ی خۆی، " ئه‌تاتۆرك" شه‌قوه‌شێن بو، توانی توركیا بپارێزێت، سنوری بۆ دیاری بكات، ڕیفۆرمێك له تۆپ ه‌وه بۆ خوار بكات، تورك و كورد‌و عه‌له‌وی و ئه‌رمه‌نی و جیهانی بێدهنگكرد، تا وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده كه‌ناری ئارامی، له‌ساڵی (١٩٢٤) كۆماری توركیای مۆدێرن دامه‌زرا، كه‌چی له‌ساڵی (١٩٦١) ئه‌نجومه‌تی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری تازه پێكهات. تا ته‌مومژی مه‌ترسیه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان نه‌ڕه‌وێنه‌وه كه‌س له‌م جیهانه چاوه‌ڕێی ئایندهی دیموكراسی نه‌بێت.
له كۆتاییدا، ئه‌م نوسینه خۆی له‌خۆیدا جگه لهشیكردنهوه، گفتوگۆ و كهنكڵوژنێكیشه، كه قۆناغی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی و نوخبه‌گه‌رایی له‌سیاسه‌ت و فكر و نوسیندا پێویسته پێش دیموكراسیه‌ت بكه‌وێت، ڕێگه‌ی خه‌بات ئاوهایه: جه‌زائیر ملیۆنێك شه‌هیدی دا دیموكراسی نه‌هێنا، كوردوستانی باشور ڕاپه‌ڕینی (١٩٩١) ی كرد، دیموكراسی نه‌هێنا. میسر له سه‌عد زه‌غلول (١٩١٩) ه‌وه تا (٢٥ی یه‌نایه‌ری ٢٠١١) سێ جار شۆڕشی كرد، به‌ڵام دیموكراسی نه‌هێنا، بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌كیش وه‌ك تۆپ یه‌كگرتون له‌ناوخۆیاندا، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر (١٩١٧) له سۆڤیه‌ت كرا، دوای ئه‌وه به‌رپرسه كۆمۆنیسته‌كان به گادیلاك و ژیانی شاهانه ئه‌ژیان و، خه‌ڵكی كۆمۆنیستی ڕه‌شوڕووتیش به كیلۆمه‌تر بۆ نان و سه‌مونێك سه‌ره‌یان ئه‌گرت.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه ووڵاتانی ئه‌وروپای باشور له یۆنان و ئیسپانیا‌و ئیتاڵیاوه كه جوانترین سه‌رزه‌مینی دیموكراتین، هێشتا به‌ده‌ست قه‌یرانی مافیا‌و گه‌نده‌ڵی و بانكیه‌وه ئه‌ناڵێنن، به‌لجیكا نمونه‌ی دیموكراسیه‌ته به‌ڵام له‌سه‌ر لاشه‌ی كۆنغۆ ئه‌ژیت له ئه‌فریكای باشور، كهداگیری كردبو، تائێستاش نیوه‌ی هێزی به‌كاربه‌ری به‌لجیكی له كۆنغۆ وه‌یه. كه " كۆنغۆ" ساڵی (١٩٦٠) له‌ده‌ست داگیركه‌ر خۆی ده‌رهێنا، هێشتا نه‌یانتوانی ئاوه‌دانی و دیموكراسی به‌رجه‌سته بكه‌ن. دیموكراسیه‌ت و سیسته‌مه‌كانی دونیا دۆش داماون له‌به‌رانبه‌ر ئاوێته‌بونی ئه‌وروپادا، ته‌نها له‌هاوینی (٢٠١٥) دا به‌پێی ڕاپۆرتی (UNHCR) زیاتر له (٢٥٠٠) كه‌س له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا خنكاون، كه ویستویانه له خۆرهه‌ڵات و ئه‌فریكاوه به‌ره‌و خۆرئاوا كۆچ بكه‌ن، باشوری كوردوستان خۆی نزیكه‌ی (٤) ملیۆنه (٣) ملیۆن عه‌ره‌بی جۆراوجۆری تیادایه، لوبنان خۆی وڵاتێكی هه‌ژاره‌و چه‌ندین گرفتی ناوخۆیی هه‌یه كه‌چی (٢٥٪) ی دانیشتوانه‌كه‌ی بون به كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری سوریا. له (٢٠١٥) دا (٤) ملیۆن كۆچبه‌ر چونه‌ته ئه‌وروپاوه. (٥) فه‌له‌ستینی له ئوردون ئه‌ژین كه ئه‌كاته (٧٠٪) ی ژماره‌ی دانیشتوانی فه‌له‌ستین خۆی. دیموكراسیه‌ت بۆچی گرفتی مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر ناكات؟.
بیبلۆگرافیا:
(1) . Douglas، L (2010) The United States and the Kurds: A Cold War Story، Clark University. USA. p. 8.
(2) . same source، p. 11.
(3) . ÖZPEK، B، B. (2012) : Democracy or Partition: Future Scenarios for the Kurds of Iraq. p. 128. University Economices and Technology. Ankara.
٤- محاڤرات: الڕستاژ "عابد خالد رسول. " بجامعه التنمیه البشریه، قسم العلوم السیاسیه. لسنه دراسیه (2008-2009) .
٥- مجموعه من المۆلفین: نڤریه العامه فی القانون الدستوری والنڤام الدستوری فی العراق، گبعه الپانیه، جامعه بغداد، كلیه القانون، بغداد-2009. ێ 39
(6) . Roy Chillds، Jr (1993) : Karl Popper's Tthe open society and it's enemies (A Critique)، Londen. See here: www. libertarian. co. uk/lapubs/polin/polin083.
(7) . Brackman، H. (2011) : From Ally to Nemesis: How Erdoğan’s Islamists Hijacked Atatürk’s Nation and Put It on A Collision Course with Israel and the U. S. Simon Wiesenthal Center.
(٨) . العلوی (٢٠٠٨) : الاحزاب والاپرها فی رسم السیاسه الاسرائیلیه، مركز الدراسات الاقلیمیه، قسم العلوم السیاسه، جیامعه موێل. ێ٥.
(9) . Davutoğlu، A. (2010) : Strategic Depth: Turkey's role in the international arena. Al Jazeera Centre for Studies. Qatar. P. 410.
(10) . Same Source. P. 407--409.
(11) . Same source. P. 416.
(12) . Truth-out: Interview With Noam Chomsky: Is European Integration Unraveling?. Monday، 25 January 2016 00:00. see here:
http://www. truth-out. org/news/item/34551-is-european-integration-unraveling-an-interview-with-noam-chomsky
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
