هه‌رشتێك سه‌ری لێ دهرنهكهی،سه‌رتی لێوه ده‌رئه‌كات، ئێستا كورد كۆمه‌ڵێكی سه‌رلێشێواوه،گه‌لی كورد بووه به گه‌لێكی بێ سه‌ر.. مه‌دای تێگه‌یشتن و به‌دواداچوون له ئه‌قڵی تاك و حوكمڕانی شار‌و شاخی دا لاوازه.. هه‌ر ناوه‌ندێكی بڕیار شتێك ئه‌ڵێت، هه‌ر نوسه‌رێك به ئاره‌زووی هه‌واڵه‌كانی ڕۆژ شتێك ئه‌نوسێت،دوای مانگێك وا ده‌رناچێت،ئینجا شتێكی پێچه‌وانه‌تر ئه‌نوسێت!.. ئه‌كرێت له (4) لاوه هۆكاره‌كانی نا ئارامی كوردوستان بخه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: له‌سه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌ففانه‌وه،فیتنه‌و ئاشووب و جه‌نگ و خوێن،تا ئێستا به‌رده‌وامه،بۆیه‌ك ڕۆژیش ئه‌م مێژووه بێ خوێن و مهرگهێنان نه‌بووه،هه‌زاران گروپ و حزب و تایه‌فه‌ی ئیسلامی دروستبون،هه‌مووشیان به‌و شه‌ریعه‌ته لاستیكیه له سه‌ر هه‌قن،له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردوستان دا،كه به‌زه‌بری شمشێر خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمان بون،گروپێكی سه‌له‌فی و گروپێكی بێ ڕیشی میانه‌ڕه‌وی ئیسلامی ناسك،هه‌ردوكیان به نه‌سی ئایه‌ت و حه‌دیس له‌سه‌ر ههقبونی خۆیان ئه‌سه‌لمێنن!.. له‌سه‌رده‌می عوسماندا،گوایه كه‌سێكی وه‌همی په‌یابووه به‌ناوی (عه‌بدوڵای كوڕی سبڕ) له یه‌هودیه‌كانی یه‌مه‌ن بووه،به ده‌ستی یه‌هوود موسڵمان بووه بۆ فرتوفێڵ و درز تێخستنی ڕیزه‌كانی موسڵمانان،ئیتر ئه‌م ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی عوسمان بكوژرێت و،عه‌لی بێت و،شیعه‌گه‌رایی په‌یدابێت،له‌كاتێكدا مایه‌ی پێكه‌نین ئه‌وه‌یه ئه‌م "عه‌بدوڵا" یه،ته‌نها ناوه‌و كراوه به پاڵه‌وان و،خورافهكارییهكه، كه ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستیشی نییه،شتێكه هه‌ر بونی نییه (سه‌رچاوه‌ی زانستی و لینكی تایبه‌تمه‌ند له‌خواره‌وه بخوێنه‌وه) .. ببینه چۆن تاكه كه‌سێك ئاوها ڕێره‌وی دین و مێژوو به‌خراپ ئه‌گۆڕێت،له‌پاڵیشیدا ئه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌ب بخوێنه‌وه له‌دوای ئه‌و مێژووه كه وانییه چی‌یان كردووه تا ئێستا!!.
ئه‌مه‌وێت هه‌نگاو بۆ ئه‌وه بنێم،كه فارسه‌كان چۆن شیعه و مه‌زهه‌بیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ترانزله‌یت كردووه،چۆن پێشوتر ئیمپراتۆریه‌تی فارس سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی فاتمی له‌میسر گرتۆته‌وه،ئێستاش ئاماژه‌كان له دوای (11ی سێپته‌مبه‌ر) و داگیركردنی عێراقه‌وه،ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن: ئێران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاینێكی تایبه‌ت به‌خۆی دابنێت له‌ناوچه‌كه‌دا،به لێدانی پتر له‌هه‌ژمونی عه‌ره‌به سووننه‌كان له ناوچه‌كه‌دا،له‌نێوانیشیاندا سعودییه. له‌ڕووی سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه ئێران له‌گه‌ڵ (چین و ڕووسیا) پێكه‌وه‌ن له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا،له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه ئه‌یه‌وێت ده‌ست و په‌نجه‌و نینۆكه‌كانی سووننه بكات. هه‌رچه‌نده له‌مادده‌ی (154) له‌ده‌ستوری ئێران دا هاتووه: كه كۆماری ئیسلامی ئێران گوزارشته بۆ به‌خته‌وه‌ریی له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریدا،له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادیی و سه‌روه‌ریی و دادگه‌ریدایه،به‌ڵێن ئه‌دات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ست وه‌رنه‌دات له كاروباری هیچ كام له‌وڵاتانی تر"!!. *
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌یه: ئێران تا دێت له هه‌وڵی هه‌ژمونی زیاتره،ئێران به‌ته‌واویی له‌عێراقه، به فه‌رمانی خامه‌نه‌یی (هادی عامری) و (حه‌شدی شه‌عبی) جێگر‌و یاریده‌ده‌ری قاسمی سوله‌یمانین.. ئێران له‌سوریایه.. ئێران لای حزبولڵایه، له یه‌مه‌نه لای حوسییه‌كان.. . ئێ مه‌عقول نییه ئه‌م وڵاته خواستی ئیمپراتۆریه‌تێكی وای هه‌بێت، سوله‌یمانی و كوردوستان له‌بن ده‌ستی دا ڕێگر بێت و قووتی نه‌دات. !!. بیرمان نه‌چێت ئه‌گه‌رچی به ئاشكراش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا له دوژمنایهتیدان،به‌ڵام به‌شێوه‌ی ته‌كتیك بۆخۆیان تێگه‌یشتن و سه‌فه‌قاتی نهێنی زۆریان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا هه‌یه ** ئه‌ها بیرمان بێت، پێش هاتنی داعش بۆ موسڵ به ساڵێك له (24/11/2013) ئه‌ستێڵی مێژوو ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگی له‌خۆ گرت،ئه‌ویش ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1) بو له ڤیه‌ننا،سه‌باره‌ت به پرسی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.. كه پێشوتر چه‌ندان دانشتنی نهێنییان كردبو،تا گه‌شتنه ئه‌م ڕێككه‌وتنه. بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای بونیادنانی ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌ی، ئێران ئه‌م لێكنزیكبونهوانهشی به‌كارهێنا وه‌ك تاكتیكێك. یانی ئیسرائیل و ئێران و ئه‌مریكاش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زۆر باڵاتره له‌مه‌سه‌له‌ی كورد.
ببینه: ئێران كوردی پتر خزانده شه‌ڕی داعش،له سنوری موسڵ و مه‌خمور.. په‌كه‌كه‌و یه‌كێتی و هێزی ڕاسته‌وخۆی خۆشی به‌كارهێنا. كه شه‌ڕی خۆی به كورد بكات له‌لایه‌ك،له‌هه‌مان كاتدا هه‌رخۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردوستان ئه‌ندامانی پژاك لهدارئهدات كه كوردن و لقێكن له په‌كه‌كه!.
دووه‌م: بارزانی و حزبه‌كه‌ی به‌رپرسن له‌م دۆخه نا ئارامه.. . با دوو نمونه وه‌ربگرین، یه‌كێكیان: خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ر فراوانه،كه له میرنشینێكی بچوكه‌وه ده‌ستی پێكرد،وای لێهات كه (3) كیشوه‌ری گرته‌وه،،ئه‌وان چی‌یان كرد،تا ده‌سته‌ڵاتی خۆیان گه‌یانده (3) كیشوه‌ر،كورد بۆ ناتوانێت ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر (2) شار یان (4) پارچه‌ی خاكه‌كه‌یدا بسه‌پێنێت؟. له‌كاتێكدا ڕه‌گی به‌هێزی له‌مێژووی شارستانیه‌تدا هه‌یه،به‌ڵگه‌نامه‌كان له كتێبخانه‌كانی مه‌له‌كی له به‌ریتانیا،له پاشماوه‌كانی موسته‌عمه‌راتی ئینگلیز له هندستان شاهیدی بونی كوردن،ته‌نانه‌ت خودی (عوسبه‌تولئومه‌م) دانی به‌وه‌دا ناوه كه‌شارێكی وه‌ك موسڵ كوردستانییه،به‌پێی ئاماری توركه‌كان،حكومه‌تی به‌غدا خۆی،نه‌ك شوێنه‌كانی ئێستا به‌ڵكو موسڵیش كوردستانییه،تا كه‌ی كورد به دیار وههم دروستكردنه‌وه دا‌نیشێت بۆخۆی،حیكایه‌تی ئه‌وه‌ی دراوسێ و دوژمنه‌كانمان دڕنده‌ن و به‌هێزن و ئه‌مانه.. چه‌ند خۆخۆریی و بێ مۆراڵییهكه له سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبانه‌دا،جاسووسی ده‌وروبه‌ر هه‌بوبن،هی ئێران و هی به‌عس مان بینی،هی ئیخوان،ئه‌وه‌ش مان بینی كه قاچاخچێتی له‌گه‌ڵ داعش كرا‌و،كه‌یسه‌كه بزر كرا!!.
نمونه‌ی دووه‌میان، كاراكته‌رێكی وه‌ك ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه، ئایا داعش و ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی چی كرد تا ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌ی ڕاگه‌یاند،بۆچی كورد مێژوو بیری نایا به‌رخۆدان ئه‌كات ده‌وڵه‌تی نییه،ئاخر داعش به‌نزیكه‌یی هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بونی هه‌یه،ته‌نانه‌ت ده‌ركردنی بڕیار له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه دژی داعش،خۆی مایه‌ی خۆشحاڵیه بۆ داعش و،جۆرێكیشه له‌دانپیانانی، مۆریان هه‌یه،پاره‌یان هه‌یه، بنه‌مای شه‌رعی و شتێكیان هه‌یه پێی ئه‌ڵێن (ئه‌منی فكریی) . سوپا‌و ڕاهێنان و توانای هه‌واڵگریی و ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتی یه كانیان هه‌یه. ئه‌بوبه‌كر پێش ئه‌وه‌ی موسڵ بگرێت،كردی به‌هه‌راو هۆسه بڵێت: من موسڵ ئه‌گرم و،ڕاپرسی ئه‌كه‌م؟؟. ئایا ئه‌وان فه‌لاح مستهفایهكیان هه‌بوو بڵێ: ئه‌مریكا ڕازی بێت یان نا ئێمه ئیشی خۆمان ئه‌كه‌ین!؟. سه‌رۆكی هه‌رێم (بارزانی) ده‌یانجار باسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردیی كردووه‌و،نه‌یتوانیوه بیباته سه‌ر!. ئه‌مه شكانێكی مه‌عنه‌ویی نییه بۆ كورد؟. شتێك كه كارت بۆ نه‌كردووه، حاجی قادر وته‌نی " جۆشێ بده‌ن وه‌كو هه‌نگ و،ته‌كبیر بكه‌ن به بێده‌نگ".. خۆ گه‌ر كورد داوای ده‌وڵه‌ت نه‌كات و ئاقڵ دا‌نیشێت،نه‌ك هه‌ر مووچه،به‌ڵكو هه‌ر وه‌ك (قه‌ل) به‌خێوی ئه‌كه‌ن.
له‌م (20ی شوباتی 2015) هدا، له‌ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی میونخ بۆ ئاسایشی جیهانی كرا،له واشنتۆن،ئه‌گه‌رچی ئۆباما به‌یه‌ك ووشهش باسی كوردی نه‌كرد،به‌ڵام كۆنگره‌كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس بو له‌كورد،كه‌چی كورد له‌وی نه‌بو؟؟ كورد نه له ئه‌وروپایه،نه له ئه‌مریكایه،نه له‌ژێر ده‌ستی توركه‌كان و فارسهكانیشدا خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆرگانی نه‌ته‌وه‌یی ڕێكخستۆتهوه.. له‌وه‌نده ساڵه‌ی ڕابردوو كام حزب و كام كابینه توانیویه‌تی (4) گه‌نج و (4) ئه‌قڵ بۆ ئایندهی ئه‌م میلله‌ته دروست بكات؟. ههرههندێ هاژو هوژی ئیعلامی و نێوخۆیی و تێكبهردان و به‌س.. ..
سێهه‌م: ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ كورد نییه.. .. تا ئێستا نه نوخبه‌و نه شه‌قام، نازانێت گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چین و چی تیا باسكراوه.. هه‌رچه‌نده شه‌قام و نوخبه‌ی كورد،وه په‌رله‌مانی كوردوستان،بایی ئه‌وه لیاقه‌تی سیاسیی و هوشیارییان نییه،له‌م كه‌یسانه ئاگادار بكرێن.. به‌ڵام ئه‌وه دیاره كه له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌وه له كۆتایی (2015) هه‌رێم ده‌یه‌وێت (1) ملێۆن به‌رمیل نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه. به‌پێی پێشهاته‌كان سه‌رباری ئه‌وه‌ی كوردوستان پێداویستیه‌كانی توركیای پڕكردۆته‌وه له‌سامانی خۆی،هێشتا كوردستان (17) ملیار دۆلار قه‌رزاره. ئه‌م قه‌رزانه پاره‌ی توركیاشی تیایه.. . به‌گشتی ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا هاوبه‌شن له‌ده‌ستی به‌ده‌ستی كردن به كورد.
چواره‌م: ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم هۆكاری نا ئارامییه.. لێره (حكومه‌ت) نییه به‌مانای قانونی سیاسیی.. بۆچی؟ چونكه ده‌ستور نییه،كه ده‌ستور نه‌بو،په‌رله‌مان و یاسا نییه،كه په‌له‌مان و یاسا نه‌بون،كۆمه‌ڵێك گروپی مافیای جۆراوجۆر شته‌كان به‌ڕێوه ئه‌به‌ن،پێ ئه‌چێت سه‌دجار خراپ بكه‌ن و جارێكیش باش بكه‌ن.. نزیكه‌ی ساڵێكه كورد له‌شه‌ڕێكی قورسدایه، (1300) پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕدا شه‌هیدبون،هێشتا ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له‌هه‌رێم باری نا ئاسایی ڕانه‌گه‌یاندووه!!. هه‌ریه‌كه‌و به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌قڵی خۆی له‌شوێنێكه‌وه شیكار و پێشنیاری هه‌یه. له‌كوێی دونیادا هه‌یه خه‌ڵكانێك ئازادیی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی ئازادیی ئه‌كه‌ن (جا بڕۆ له ئه‌مریكا وا له‌سه‌ر شاشه‌و فه‌یسبوك قسه بكه،ئه‌وجا خۆت ئه‌بینیته‌وه) . ئه‌مه ئه‌و فهوزایهشی له‌گه‌ڵ بێت كه له هاتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ڕێكخهرێتی (نه‌وشیروان مسته‌فا) خوڵقاوه، ته‌نه‌كه‌چی و موزیع و ڕۆژنامه‌نوس و مه‌لاو پێشمه‌رگه‌ی كۆن و كوڕه‌كانی ئه‌و كلتوره خۆ شكێنه‌ی كورد،له‌هه‌رێم و به‌غدا بوون به نوێنه‌ر و په‌رله‌مانتار و شیكه‌ره‌وه شتی تر. ده‌ركه‌وت ئه‌مانه به هاژوهوژ و هۆیه‌كانی ئینته‌رنێت و خۆ فووتێكردن و فووتێكردن چونه‌ته په‌رله‌مان!!. كه ئه‌مه سووككردنی سیاسه‌ته نه‌ك دروستكردنی. ئه‌شێت ته‌مه‌نت سه‌د ساڵ بێت،به‌ڵام ساویلكه‌و مناڵكار بیت له سیاسه‌تدا.
به چ پێوه‌رێك سه‌رۆكی حكومه‌ت "نێچیره‌ڤان بارزانی" به‌میدیاكان ئه‌ڵێت" به‌غدا موفلیسه".. !!. كێ موفلیسه.. . ؟. هه‌موو ڕۆژێك به‌غدا چه‌ك ئه‌كڕێت له ڕووسیاو ئهمریكاو شوێنی دیكه، میزانیه‌و مووچه‌ی خۆی هه‌یه،یه‌ك ڕۆژ مووچه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشی دوا نه‌خستووه. به‌غدا ئێرانی له‌گه‌ڵه،ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆنی له‌گه‌ڵه، به‌ریتانیا عێراقی كردووه به‌ده‌وڵه‌ت و،كورد بۆ كۆنفرانسی له‌نده‌ن بانگ ناكات و عه‌بادی بانگ ئه‌كات. ئایا به‌غدا موفلیسه،یان هه‌رێمێك كه هه‌ر به‌رپرس و كۆمپانیایه‌كی حزبی پاره‌كانی خۆی له بازاڕ كێشاوه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی موفلیس كردووه.
له كۆتاییدا،فێربونی ڕێساكانی گه‌مه‌كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی،بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌ویت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تۆ ململانێت له‌گه‌ڵی هه‌یه،سه‌ركه‌ویت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شی تۆ لینك و هاوكارییت له‌گه‌ڵیان هه‌یه،به‌شی زۆری ئه‌م بردنه‌وه‌یه په‌یوه‌سته بهئامادهكردنی یاریكه‌ری باش،دۆڕان و سه‌ركه‌وتن له یاریگاكه‌دا به‌نده به خاونهبونهوهو گرژنهبونی دهمارهكانتهوه، كاری ئیستخباریی و ئه‌قلی دیبلۆماسیه‌تی هه‌واڵگریی و سیاسیی وه‌ك تهزووییهك،یان مادده‌یه‌كه له‌ناو دهمارهكاندایه".
سه‌رچاوه‌و لینك و بابه‌تی هاوپه‌یوه‌ست:
*مجمۆعه من المۆلفین: خریگه الشیعه فی العالم (دراسه عقدیه/ التاریخیه/ دیموجرافیه/ الاستراتیجیه،مركز الرساله لدراسات والبحوپ الانسانیه،مێر،قاهره- 2009. ێ 5-6
*د،سامی عگا حسن: عبدالله بن سبڕ الیهودی الیمانی بین الحقیقه والخیال http://www. saaid. net/bahoth/43. htm
* هه‌مان زانیاریی http://ar. wikipedia. org/wiki/%D8%B9%D8%A8%D8%AF_%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%87_%D8%A8%D9%86_%D8%B3%D8%A8%D8%A3
* مواد المرتبگ ببیان مهمات الرئاسه الجمهوریه (من ماده 113-155)
http://www. president. ir/ar/president/functions
*ڕاپۆرتی شیكاریی: ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1) – (21 ته‌مموزی 2014) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
http://www. penusakan. com/nusaran/171-behroz-ceafer/23970-2014-07-21-23-23-04. html
