
به‌شه‌ریه‌ت، به هیلاكه‌ت چوو، هه‌تا گه‌یشته چه‌مكه‌كانى فه‌رمانڕه‌وایی دروست ( حكم رشید-Good governance) هه‌تا گه‌یشته كۆمه‌ڵێك چه‌مكى ناوخۆشى وه‌كو " دیموكراسى- لیبرالیزم- فێمێنیزم- مافى مرۆڤ. . . تادوایی". . پیاوێكى وه‌ك خومه‌ینى وتویهتى " خۆمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین شتێكى باشتر لهدیموكراسیمان له‌به‌رده‌ست نییه". دیموكراسیه‌ت ڕه‌گه‌كه‌ى له یۆنانى كۆنه‌وه دێت، به‌ڵام له‌دواى دووه‌م جه‌نگى جیهانییه‌وه تا هه‌نوكه له‌مسه‌رى ڕاست بۆ ئه‌و سه‌رى چه‌پى دونیا به‌گرنگى ئه‌زانن. . ده‌ى ئه‌م "دیموكراسیه‌ته" ئیمڕۆكه خه‌ریكه پیر ئه‌بێت، به‌تایبه‌تیش "سۆشیال-دیمو‌كراتى" خه‌ریكه ئه‌بێته به‌شێك له‌مێژوو. "لیراڵ-دیموكراتیش" به‌هۆى فرتوفێڵى سه‌رمایه‌دارى و ئیمپریالیزم به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ئابڕووى چووه. . به‌واتایه‌كى تر هیچ دیموكراتیخوازێك نییه ئیمڕۆ دان به‌وه‌دا نه‌نێت كه دیموكراسیش بێ عهیبو عار نییه. ئه‌م قسانه‌ى من بۆ ئه‌وه نییه بڵێم دیموكراسى خراپه‌و، شتێكى تر له‌م كاته‌دا باشه . . . نا. .
ده‌ى ئه‌وه دیموكراسیه‌ت به‌و هه‌موو ههورازو نشێوهى بڕیویه‌تى، ئه‌گه‌ر لێم بپرسن به ئه‌زمونترین پیاوى دونیا كێیه ئه‌ڵێم "دیموكراسیه" ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه له‌كه‌و په‌ڵه به‌ناوچه‌وانییه‌وه بێت، ئه‌بێت بابه‌تێكى وه‌ك " ناسیۆنالیزم" حاڵ و باڵى چۆن بێت.
با نمونه‌یه‌كتان بۆ بهێنمه‌وه، كه به‌راوردێكى جوزئیه: ئەمریکا ساڵی (١٧٧٧) سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە، سلێمانیش ساڵی (١٧٨٣) دروست بووە، واتە ھەردوکیان بەنزیکی (٢٥٠) ساڵێک تەمەنیانە، کە بۆمێژوو ھیچ نییە، ئەمریکا کەدروست بوو، خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا چوونە ناوییەوەو، دروستیانکرد. لەھەر وڵاتێک سەدان و ھەزاران کەس بوون بەھاوڵاتی ئەمریکا. ئەوانەی کە دروستی یان کرد دەوڵەمەندەکان و عەقڵ کراوەکان بوون، سلێمانیش کەدروست بوو، خەڵکی ناوچەی پشدەرو قەڵاچوالان و قەرەداغ و پیرەمەگرون و دەوروبەرەکەی، ھاتنە شارەکەوە . واتە ئەوخەڵکانەی دەوڵەمەند بوون و، توانای دروستکردنی خانوویان لەشارەکەدا ھەبوو، ھەروەھا ئەوانەش کە خاوەن عەقڵ و داھێنان و ڕچەشکێن بوون، ئێستا ھەقە بپرسین بۆچی ئەمریکا لەماوەیەکی کەمدا توانی دروست بێت و ببێتە سەرداری عالەم، کەچی سلێمانی ساڵَ بەساڵی خۆزگەی بەپار !.
سلێمانی کەدروست بوو، ھەموو ئەھلەکەی موسڵمان بوون، کەمێکی زۆرکەم جولەکەش ھەبوو، ئەمریکا کە دروست بوو، مەسیحیەت و یەھودیەت و بێ دینی تیابو، لەناو مەسیحیەتیشدا سێ مەزھەب ھەبوو (کاسۆلیک و پرۆتستانت و ئەرسەدۆکسیش کەدەکاتە ماسۆنیەتی جاران) . واتە دین پەرت پەرت بوو، زاڵێتی خۆی نەنواند . لەسلێمانی دین وحوجرەو فەقێکان ھۆکاری بڵاوبونەوەی عەقڵ و خوێنەواری بوون، کۆمەڵگەیەکی تاسەر ئێسک خێڵەکی و داخراو لەکوردستان بەرجەستە بوبو. ئێستاش ھەمان ڕیتمە بەڵام تەکنەلۆژیا تەکانێکی پێی داوەو ئاڕاستەی ئەکا. لەئەمریکا مادام ھاونیشتمانییەکانی خڵتەیەکن لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاو دەوروبەرو ناوخۆیی، کەواتە شتێک نەبووەو نی یە ناوی (نەتەوە) بێت. بەڵکو (نیشتمان) ی ئەمریکا ھەیە.
ئه‌و نمونه‌یه‌ى سه‌ره‌وه زۆر به‌ڕوونى ئه‌و دیوه‌یه كه ناونراوه " حهماقهتى دینى و نه‌ته‌وه‌یی" به‌ناوى دین و نه‌ته‌وه وه كاره‌سات و گه‌وجاندن ئه‌كرێت، هه‌ر ئه‌م نمونه‌یه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌داته‌وه، بۆچى دیموكراسى چاره‌سه‌رى پێیه بۆ گرفتى جیاوازى ڕه‌گه‌زیی ئه‌مریكا به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌كى بۆ جه‌نگى تایه‌فى و دینى و قه‌ومى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نییه. . به‌لاى كه‌مى ململانێی ڕه‌گه‌زى مێژووه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده نییه له‌ئه‌مریكا. .
نمونه‌یه‌كى تر، "نه‌وشیروان مسته‌فا" له‌كتێبی "میرایه‌تی بابان له‌نێوان به‌رداشی ڕۆم و عه‌جه‌م"دا، له‌ژێر سه‌رباس و مانشێتی "5براو 37ساڵ براكوژیدا، باس له‌وه ئه‌كات كه میره‌كانی بابان، چۆن بۆ سه‌رشۆڕكردنی براكانی خۆیان، په‌نایان بردۆته به‌رئێران و عوسمانیه‌كان، كه بۆماوه‌ی (37)ساڵ ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌و (5) برایه ده‌بێت. له‌هه‌موو شۆڕش و مه‌رگه‌ساته‌كاندا سه‌ركرده‌یه‌ك خه‌تی تورك و ئه‌وی تر هی فارس و یه‌كێكی تر بێگانه‌یه‌كی تری ههڵبَژاردووه. . . ئه‌م نمونه‌یه تا هه‌نووكه به‌رجه‌سته‌یه. وه ئاماده‌گى نه‌ك له نیه‌تى سیاسیه‌كان، به‌ڵكو لاى قسه‌و باسى شۆفێرى تاكسیه‌كان و، پیاوه تهقاویتهكانیشدا هه‌یه. ئهیسهلمینێ " ناسیۆنالیزمى كوردى" ههرزهیهو، هێشتا دروست نه‌بووه. ناسیۆنالیزم كاتێك به ئیجابى خۆى ئه‌نوێنێت كه دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى تێپه‌ڕاندبێت:
یه‌كه‌م: سیسته‌مى نه‌ریتى و خێڵ ههڵتهكابێت و، به‌لاى كه‌مى قهبهلیهكى مۆدێرن بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه تازه له‌سه‌ده‌ى بیستویه‌كدا حزبى ناسیۆنالیستى و نه‌وتى كورد، حزبی سۆشیال-دیمو‌كراتى كورد ڤیستڤاڵى ساڵانه‌ى خێڵه‌كان به‌ڕێوه ئه‌بات. . مه‌لاى دینى به‌كرێ ئه‌گرێت. .
دووه‌م: ئه‌بێت "پیشه‌سازیی بوون" ڕوویدابێت، یان له حاڵه‌تى ڕوودان دا بێت، كۆمه‌ڵگه‌ى كوردوستان تاهه‌نووكه له‌حاڵه‌تى كشتوكاڵییهكى دهستهمۆكراوى دواكهوتوودایه، نهى توانیوه بازبدات. بگره سه‌دان ساڵ وه دواكه‌وتووین، ئاخه‌ر. كۆمه‌ڵى كوردى له " هه‌ره‌وه‌زى و سۆشیالیزم" دا به‌سه‌ت ساڵ له‌پێش قسه‌و باسه‌كانى ماركسیشهوه بووه. ئێستاش له لادێكانى كوردوستاندا ئه‌و كه‌لتوره ماوه كه پێی ئه‌ڵێن "ده‌سته‌وا. . یان هه‌ره‌وه‌ز و، هاریكاریی بۆ دروێنه‌و جووت و خشت بڕین و. . . تادوایی". . به‌گشتى ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رده‌م به "پیشه‌سازیی" پۆلێن ئه‌كرێت. ئه‌وه ناسیۆنالیزمه كه من بگه‌یه‌نێت به‌پیشه‌سازیی، له یه‌كێ بپرسه كه هیچیش نه‌زانێت، ئایا یابان به‌هێزه یان ئیتاڵیا؟. یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێ : یابان. . بڵێ: ئه‌له‌مان به‌هێزه یان ئیسپانیا. ئه‌ڵێ: ئه‌له‌مان. بۆ؟ چونكه ئه‌و پیشه‌سازیی ئه‌بینێت. .
پیترۆ-ناسیۆنالیزمى كوردى
خۆخه‌ڵه‌تاندن شتێكى باش نییه، له‌وێدا ئه‌وه‌نده ساڵى ڕابردوو ئێمه هه‌ڵه‌مان كرد، كه ووتمان" پارتى ئه‌وه‌ڵ و ئاخیرى كێشه‌كانه". . پارتى به‌و پێیه‌ى خۆى ویستویه‌تى له دواى ساڵى (2006) ه‌وه نه‌وت و كێڵگه‌كانى هه‌موو ته‌وزیفكردووه، خهتو ختوت هه‌موو ته‌واو بووه، (57) گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ شهریكاتى (27) ده‌وڵه‌ت مۆركردووه، گرێبه‌ستى (50) ساڵى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه. . هه‌تا ئێستا یه‌كێتى و گۆڕان و هه‌موو حزبه‌كانى تر ته‌نها یه‌ك كادریان ئاماده نه‌كردووه بۆ ئه‌و بواره !؟. بگره ئه‌وه‌ى مهبدهئى و خاوه‌ن پرۆژه بوبێت دووریان خستۆته‌وه.
به‌باش یان خراپ، پارتى ڕێبه‌رایه‌تى قه‌زیه‌ى كوردى ئه‌كات. نه‌ك په‌كخستنى په‌رله‌مان، هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان بشكوژێت، یه‌ك وڵاتى دونیا مته‌ق ناكات. وه‌لێ ڕه‌نگه بۆ داخستنى سنور به‌سه‌ر ڕۆژئاڤا یان به‌گژاچوونه‌وه‌ى به‌غدا هاوپه‌یمانان فشار دروست بكه‌ن!. به‌كورتى ئیمڕۆكه پیترۆ- ناسیۆنالیزمى كوردى پارتى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌كات. ڕۆشنتر له‌مه‌ش شوناس و ناسنامه له‌سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تدا گرنگه. مه‌سه‌له‌ن ئێران ئایدلۆژییه، رووسیا ئیشتراكى و، عروبه و به‌عسیزم . فاشیزم ونازیزم. . . تادوایی. گرنگ ئه‌وه‌یه ناسنامه‌و شوناسێكت هه‌بێت، تا بناسرێیت. پارتى پرۆژه‌و ناسنامه‌ى بۆخۆى دروستكردووه. خوردترى بكه‌ینه‌وه له هه‌ولێر به‌ردێك به‌ر جامى ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بكه‌وێت ئه‌زانیت كێیه‌و، قسه له‌گه‌ڵ كێ ئه‌كه‌یت، به‌ڵام له سوله‌یمانى و گه‌رمیان و كه‌ركوك قسه له‌گه‌ڵ كێ ئه‌كه‌یت ؟. . !!. .
پرسیارى ئاڕاسته‌كراو، لێره ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه ڕامان ناچڵهكێنێت به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى داعش ئه‌نجامى ئه‌دا، كه ناسیۆنالیزم باوى نه‌ماوه‌و، ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ى ڕق مان له‌ویتر بێت، ئه‌و شته چییه كه به‌رانبه‌ر عروبه‌و به‌عسى زه‌مانه، به‌رانبه‌ر توركه‌كان، كۆمان ئه‌كاته‌وه. . ؟. ئه‌و ته‌زووه چییه كه پێمان خۆش ئه‌بێت به‌ختیار عه‌لى لهعالهما باس بكرێت؟. ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ته‌كه ڕاست ده‌رچێت، ئێمه له‌ئاینده‌شدا هه‌میشه وه‌ك جووه‌كان ئه‌بێت له‌جه‌نگدا بین. ئيتر ئه‌م قسه ئیرۆتیكیانه چین گوایه ناسیۆنالیزم ناشیرینى به‌رهه‌م ئه‌هێنێت؟.
له بابه‌تى ئاینده، به‌شێوه‌یه‌كى تیۆریی تر ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام ئه‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام په‌یامى په‌له‌ى من ئه‌وه‌یه: تا بكرێت ئه‌م نه‌وه نوێیه به ستایلێكى زانستیانه‌و، قووڵ و، ئاماده. بچێته جیهانه‌وه. چونكه له‌دواى هاتنى داعش و به‌رباس كه‌وتنى ووزه‌ى كوردوستانه‌وه، دونیا ئه‌یه‌وێ بزانێت كورد چۆنن و كێن!. باشترین شتێك ئه‌وه‌یه " تیمێكى به‌شه‌رى" باش ئه‌م شانۆگه‌ریانه نمایش و شرۆڤه بكه‌ن. .
* به‌هرۆز جه‌عفه‌ر*
