
یه‌كه‌م: خۆی هه‌قه بپرسین، ئه‌وه بۆچی له‌به‌غدا (7) خاڵه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ چاكسازیی له‌حكومه‌ت هه‌ر له‌ماوه‌ی (12) سه‌عاتا بڕیاری لێدراو جێبه‌جێش ئه‌كرێت. . هینه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (5) ساڵی به‌سه‌راچوو. كه‌س باسیشی ناكات. !. تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌موو دروشمه سه‌رنج ڕاكێشهی هاوڵاتیانی به‌غدا بكه‌ن. . ماڵئاوه‌دان داوای به‌غدادییه‌كان له‌ژێر (55) پله‌ی به‌رزی گه‌رمادا، عیلمانیه‌ت و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیه. . كوردیش له‌به‌ر سپلیتی عامودی داوای عه‌مامه‌و سیستمی دینی و مادده‌ی 6 ئه‌كات. . !؟
كاكه. . ئه‌وه بۆ به‌غدا هه‌ڵئه‌سێت كورد هه‌ڵناسێته‌وه؟. چونكێكم ئه‌وان فه‌رهه‌نگ و ئه‌قڵیان له‌ده‌ست نه‌داوه. . ڕاسته سیاده‌و ئه‌رزو عاسمانیان بهڕهڵایهو. ته‌قینه‌وه هه‌یه. كاكه شیعه حهزارهتن و خۆیان خۆیانن. . به‌س كورد خۆی خۆی نییه. . نه تهئریخهكهی. نه جوغرافیاكهی نه كلتوره‌كه‌ی هیچی هی خۆی نییه. . نهتدییه وه‌ك به‌شه‌ر ڕێك ناكه‌ون له‌ناو یه‌كا. . ئه‌مریكا و ئێران و عێراق و توركیا سه‌ردانی هه‌رێم ئه‌كه‌ن له‌باتی باسی نه‌ته‌وه‌و ئابوریی و ئاسایش بكه‌ن، باسی سهراحیاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌ستور و پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌كه‌ن. .
ئه‌وه بۆ كۆمۆنیزم نامرێت؟. خه‌ڵك وائه‌زانێت ماركس كۆمۆنیزمی هاورده، نه‌وه‌ڵا پێش ماركس یش هه‌ر خۆی بوی. ئا ئه‌ی بۆچی ماركسیزم نامرێ؟. ئه‌و ماركسه كه مرد 11 كه‌س شوێنی كه‌وت بۆ سه‌ر قه‌بر. (15) پانزه پاوه‌ن له‌گیرفانیا بو. . به‌شه‌رتی هه‌موو حه‌یاتی باسی به‌شه‌ر و دیفاع له فه‌قیری ئێسكگران و ئابوریی و سه‌رمایه بو. . سه‌تی نه‌وه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا عاله‌می تێكهوته په‌یوه‌سته به‌و ئاوه‌ی ماركس ڕژانیهتی. دونیای خۆرئاوایی زنوقیان له كتێبی " سه‌رمایه" چووه (10) به‌رگه. . ده ده ده. . ماركسیزم چۆن ئه‌مرێت. . هه‌ر نامرێت. .
ئه‌ی ئیسلام بۆ نامرێت؟. هه‌ر نامرێت. . فكر و فه‌رهه‌نگ و بیانوی خۆی بۆ شته‌كان هه‌یه. . چۆن ئه‌مرێت.
په‌كه‌كه بۆ نامرێت؟. نامرێت نا. . كاكه ئه‌و عاله‌مه جاران گشتی یان تورك بون له‌و باكوره. . په‌كه‌كه هه‌موویانی كرده‌وه كورد. . فكر و ڕوئیایه‌كی ڕۆشن له‌پشتیه‌وه وه‌ستاوه.
وائه‌زانی وه‌ك ئه‌م سه‌رۆكانه‌ی باشور وان، ، ههریهكی 20 ئاژدیهای بۆ گیانی میلله‌ت په‌روه‌رده كرده، شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكی ڕاو ڕووتی و نه‌وت دزین و مناڵ ڕفاندنن له‌ملاو لا. . . خۆ ئه‌ونه‌ی چاودێریی ئێمه‌ومانان ئه‌كه‌ن هی داعش ناكه‌ن. . !!.
دووهه‌م: وابكات. وا بڕوات، ئه‌م پارتی دیموكراتی كوردوستانه. . ئه‌مجاره‌یان شوێنێكی خۆی ئه‌شكێنێت و، به حه‌یاتی چاكیش نابێته‌وه. خۆشی ئه‌زانێت بۆ. . !
سێهه‌م: خۆی هه‌تاكو ئێستا كه‌س ئه‌قڵی پیا ناشكی بپرسێ: سێ حزبی ئیسلامی و سه‌له‌فیه‌كان وه‌زیفه‌یان چییه له‌كوردوستان؟. ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیانه‌و بزوتنهوههای وه‌ك گۆڕان یش مه‌به‌ستی یان گۆڕینی بارزانی و چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی و مافی خه‌ڵك و خواپه‌رستی و شتی وا نییه. به‌ڵكو شوێن ئیمتیاز‌و پۆستی زیاتر كه‌وتون. . یه‌عنی ئه‌مان بۆیه داكۆكی له قورئان و ئیسلام ئه‌كه‌ن، چونكه ئیشیان پێیه‌تی. نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌قایه‌تی دین نیشان بده‌ن و خه‌ڵك بخه‌نه سه‌ر ڕێی چاكه. . له‌و ڕۆژه‌ی موحه‌مه‌د (د. خ) كۆچی كردووه، هیچ گروپێكی ئیسلامی خه‌ڵكی نه‌خستۆته سه‌ر ڕێگه‌ی چاكه. كوشتن و بڕین و ته‌خوین و توندوتیژیی نه‌بێت. .
ئه‌م خه‌ڵكه‌یش خۆشه ها. . . له‌به‌ر ته‌له‌فزیۆن و سپلێت دانیشته. . یه‌ك ئیش چییه نایكاو. . مانگی ملیۆنێكیش وه‌رئه‌گرێ. . ئه‌ها نه ئه‌زانن نان بخۆن. . نه ئه‌زانن به‌ڕێگایا بڕۆنه ڕێوه (20 ده‌عام له ڕۆ ژێكا هه‌یه ها) . . . كێ ئه‌وێرێ كتێب بخوێنێته‌وه. . نه بابه 1 شار 1 كه‌س كتێب ناخوێنێته‌وه. .
