توركیا و ئیسرائیل،دوو حاڵه‌تی شازی ناو بابه‌تی په‌یوه‌ندییه-نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن.. كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه،وا ئه‌كات كه ئه‌م دوو یه‌كه ئیقلیمیه په‌یوه‌ندیی بگرن،تا ئه‌وه‌ی له ساڵی (1996) دا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژییان ئیمزا كرد بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان،له كاری هه‌واڵگریی و مانۆڕی زه‌مینی و ده‌ریایی و ئاسمانی هاوبه‌شه‌وه،تا فڕۆشتنی ئاو و په‌موو پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانی،لهگهشتیارییهوه بۆ پرۆژه‌ی ئابوریی.. . تا دوایی.. . ئێمه له‌م توێژینه‌وه باسه‌دا،به میتۆدی خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و،وه‌سفكردنی ڕووداوه‌كان له: خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و وڵاتانه‌شی ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست،مژاره‌كانی تر كه ترسیان دروستكردووه له‌سه‌ر سیسته‌می ئاسایشی جیهانی، ڕیسینكین به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: گوزه‌رێكی مێژوویی.
- سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی
ڕۆكسلانه،كچێكی ئۆكرانی به‌ڕه‌گه‌ز جوله‌كه،له جوانیدا هه‌موو سنوره‌كانی تێپه‌ڕاندبو،له‌سه‌رئه‌م بنه‌مایه سوڵتان سوله‌یمانی قانونی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌كات،كه وه‌ك (جاریه) هێناویانه كه لهئیسلامیش دا ڕێگه پێدراوه. سه‌رده‌می سوڵتان سوله‌یمان (1520-1566) به‌وه ناسراوه كه‌ده‌سته‌ڵاتی خه‌لافه‌ت گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانای، سێ كیشوه‌ری گه‌وره‌ی داگیركرد بو، مێژوو نووسی به‌ریتانی ئارنۆڵد توینبی (Arnold Toynbee) ده‌وڵه‌تی عوسمانی تاكه ده‌وڵه‌تێكه له‌مێژوودا،كه حوكمی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردبێت.. . بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی به‌ین هێربهین (Penne Herpin) یش كه له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی دا ژیاوه (1629) ئه‌ڵێت: تواناكانی خه‌لافه‌ت ئه‌وه‌نده به‌رزبوبویه‌وه،كه ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جیهان دا ئه‌شكا،،له‌م كاته‌دا ڕۆكسلانه له‌ناو كۆشك و سه‌ڵته‌نه‌تدا سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت له‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سوڵتان به‌كاربهێنێت،ئه‌بێته هۆی كوشتن و له‌ناودانی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سوڵتان سوله‌یمان،كه (وه‌لی عه‌هده) ،بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌سته‌ڵات وه‌رنه‌گرێت. (1)
ده‌رئه‌كه‌وێت كه ڕۆكسلانه ڕۆڵی گێڕاوه له قه‌ناعه‌ت پێهێنانی مێرده‌كه‌ی كه سوڵتانی عوسمانی یه،بۆ ڕێگه‌پێدانی جووله‌كه ڕاكردووه‌كانی ئیسپانیا تا بێنه ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه،كه ئه‌وكاتانه دادگاكانی پشكنین له ئیسپانیا‌و زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا حوكمی توندیان بۆ جووله‌كه‌كان دانابو،به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌ی له (كیتابی پیرۆز) دا هه‌یانه. جگه له‌وه له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا ئاماژه به‌وه ئه‌كرێت كه ڕۆكسلانه سه‌ره‌تای فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌بووه له نێو سه‌ڵته‌نه‌ت دا‌و بۆته هۆی كوشتنی كوشتنی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له سوڵتان سوله‌یمان.. قۆناغی دوای ئه‌مه دوای چینێكی تازه ده‌رده‌كه‌ون كه "یه‌هودی دونمه" یه، ئه‌م چینه هه‌ستیان به گه‌وره‌یی و پله‌وپایه‌ی خۆیان كردووه له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا،به‌وه‌ی كه كه‌سێكی جوله‌كه له‌ناو كۆشكی سه‌ڵته‌نه‌ت دایه‌و،خێزانی سوڵتان سوله‌یمانی قانونییه. دوای ئه‌م قۆناغه سباتای زیفی (Sabatay Sevi) به‌دامه‌زرێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی یه‌هودی دونمه ئه‌ناسرێت،كه ساڵی (1648) به‌ده‌م چه‌ند ده‌ق و بانگه‌وازێكی دینی عیبرانیهوه ده‌ركه‌وت،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه مه‌سیحێكی تازه دێت و،حوكمی دونیا ئه‌كات، قودسیش ئه‌كاته پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌كان،دواتر هه‌ر له‌و ساڵی (1648) له‌ته‌مه‌نی (22) ساڵیدا خۆی ئه‌كات به مه‌سیح و خه‌ڵكێكی زۆری یه‌هودیش شوێنی ئه‌كه‌ون و باوه‌ڕی پێ دێنن.
سباتای،جووله‌كه‌یه‌كی ئیسپانیه،له دایكێكی جووله‌كه‌و له‌شاری ئیزمیر ی ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ له‌دایكبووه،له ئیسپانیاوه كۆچیان كردووه بۆ توركیا،له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی دا سیاسه‌تێكی لێبورده‌یی دینی به‌كارهێناوه، بووه‌ته حاخامی ئیزمیر،خه‌ڵكی له‌ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه‌و باسی ته‌ورات و ته‌لمودی بۆ كردون،هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كوتله‌ی یه‌هودی داوه‌و،ویستویه‌تی سوڵتانی عوسمانیش له‌خشته به‌رێت،به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردووه، له گرتوخانه‌ی زندان قابو زیندانی ئه‌كرێت،پاشان په‌لكێشی ئه‌كه‌ن بۆ شاری ئه‌ده‌رنه،له‌وی نوێنه‌ره‌كانی سه‌دری ئه‌عزه‌م ئه‌ماده ئه‌بن (سه‌دری ئه‌عزه‌م: كه‌سێك بووه هه‌موو مۆر و نهێنیه‌كانی سوڵتانی لابووه،له‌ڕووی ده‌سته‌ڵاته‌وه له دوای سوڵتان ئه‌و دێت) .. حوكمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رئه‌كه‌ن،به ئاماده‌گی پزیشك و وه‌رگێڕی ئیسپانی و.. . تاد.. له‌وێدا بڕیاری ئه‌وه‌ی پێ ئه‌ده‌ن كه ئیسلام بێت،پاشان له حوكمه‌كه‌ی ڕزگاری ئه‌كه‌ن، پاك ئه‌یشۆن،لهمهراسیمێكدا شه‌هاده‌تی ئیسلامه‌تی پێ دێنن،ئینجا جبه و عه‌مامه‌ی مه‌لایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، ئیتر گوایه حاخام بووه به موسڵمان!. له‌ناو كۆشكی سه‌ڵته‌نه‌ت پله‌ی به‌رپرسی ده‌رگاكانی ئه‌ده‌نێ،مانگانه بهمووچهیهك سه‌روو سه‌دو په‌نجا ئوقهی زیوی له‌وی ئه‌بێت.. . ئینجا داوایه‌ك به‌رز ئه‌كاته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه یه‌هووده‌كان بكه‌ن به موسڵمان، به‌لێشاو یه‌هود ئه‌بێته ئیسلام!. هه‌ر كه‌سێك و دوو ناوی هه‌یه،ناوێكی گشتی ئیسلامی و،ناوێكی تایبه‌تی یه‌هودی،وه‌ك هه‌ر موسڵمانێك نوێژ و ڕۆژوو حه‌ج ئه‌كه‌ن،ئه‌چنه مزگه‌وته‌كانیش،،،به‌ڵام له‌ژێر عه‌مامه‌و جبهدا بره‌و به یه‌هودییه‌تی خۆیان ئه‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت پارێزگاری له‌داب و نه‌ریت و زمان و جلوبه‌رگ و دروشمه‌كانی خۆشیان ئه‌كه‌ن،قوتابخانه‌و قه‌برسانی تایبه‌ت به‌خۆشیان هه‌بووه، دواتر به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بۆ ئیداره‌و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رز ئه‌كرانه‌وه، كه سباتای به‌فرت و فێڵ ئیسلام بووه‌و، ئه‌یه‌وێت گورز له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه‌شێنێت،له‌سه‌رده‌می سوڵتان (محه‌مه‌دی چواره‌م) دا سباتای ئه‌گرن و نه‌فی ئه‌كه‌ن بۆ شاری دۆلكۆن (Dolcigno) له (30ی ئه‌یلولی 1675) ئه‌مرێت. (2)
له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا،كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی تێك‌شكان و لاوازبون،ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی كه به‌تاقی ته‌نها ئیمپراتۆریه‌تی فارس و ڕوسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیای مه‌زن و تونس پێكه‌وه له‌دژی ئه‌چنه جه‌نگه‌وه هێشتا عوسمانیه‌ت ئه‌یباته‌وه،ئه‌گاته ئه‌وه‌ی بۆ ڕابواردن پێی بڵێن (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) !!.. ماسۆنیه‌تی جوله‌كه له‌سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مدا به‌هه‌مان شێوه كۆنترۆڵی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی یان كردبو،بۆنمونه: وه‌زیری ده‌ره‌وه مسته‌فا ڕه‌شید پاشا له‌سه‌رده‌می سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م (1839) یاسایه‌كی تازه‌ی ده‌ركرد،كه هانی كه‌مینه‌كان به‌دا بۆ جیابونه‌وه له ده‌وڵه‌ت و خه‌لافه‌تی ئیسلامی،ئینجا یاسای دیكه‌یان ده‌ركرد كه بانگه‌شه‌ی ڕۆژئاوایی بون (ته‌غریب) بكات،خه‌ڵك داوای چاكسازیی (ڕیفۆرم) بكه‌ن،ته‌نانه‌ت وه‌كو (سوڵتان عه‌بدولمه‌جید) له‌یاده‌وه‌رییه‌كانی دا باسی ئه‌كات و،ئه‌ڵێت:: سیاسی و ڕیفۆرمخوازی عوسمانی (مه‌دحه‌ت پاشا) به ئاشكرا بوبو به ماسۆنی،له‌كاتێكدا مه‌دحه‌ت پاشا ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانیش بووه. ، له‌مدواییه مورادی پێنجه‌م كوڕی سوڵتان عه‌بدولمه‌جیدی یه‌كه‌م بوبو به ئه‌ندام له ڕێكخراوه ماسۆنیه‌كان و دروشمی دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان ده‌گوته‌وه. (3)
ساڵی (1889) ڕیفۆرمخوازه عوسمانییه‌كان به‌هاوكاری یه‌هود و له‌سه‌ر ڕێنوێنی ئینگلیزه‌كان (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) یان،له‌شاری سالۆنیك دامه‌زراند. یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ماسونیهتیش هه‌رله‌وێ گرێدرا،هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دواتر سوڵتان عه‌بدولحه‌میدیان له ده‌سته‌ڵات دابڕاندو دوریانخستهوه،هۆكارێكیش بون بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌خاكی فه‌له‌ستین بفرۆشرێت و ده‌رگایان له یه‌هود كرده‌وه كه بچنه قودس و نیشته‌جێ ببن..
- هاتنی فریادڕه‌س و دامه‌زراندنی كۆماری توركیا 1923
جگه له‌وه‌ی یه‌هود ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕا له قه‌سابخانه‌و كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان له ئه‌نادۆڵدا،له‌لایه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كانیان هان ئه‌دا دژی سوڵتان بجه‌نگن، له‌لایه‌كیش یه‌هود پله‌و پایه‌ی به‌رزیان له داموده‌ستگه‌ی سه‌ربازیدا له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی گرتبو،قه‌ناعه‌تیان به سوڵتان موحه‌مه‌د ڕه‌شاد كرد،كه به‌شداری جه‌نگێكی دۆڕاو زیانبه‌خش بكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی میحوه‌ر (ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا) دژی وڵاتانی هاوپه‌یمانان (حلفا) شه‌ڕ بكه‌ن،له‌ئه‌نجامدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌و هۆیه‌وه به‌شی زۆری خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو ئابڵوقه‌ی ئیستانبوڵیش درا. سه‌ره‌نجام،ساڵی (1923) له‌سه‌رده‌ستی (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك) كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی توركی ڕاگه‌یه‌نرا،كه ده‌وڵه‌تی توركیا له خه‌لافه‌ته‌وه ئه‌بێته ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی كۆماریی سیكۆلار،له‌سه‌ر مۆدێلی ڕۆژئاوایی،به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به به‌ریتانیاو هه‌وپه‌یمانان درا ده‌وڵه‌ته‌كه: ده‌ستورێكی تازه‌ی عیلمانی ئه‌نوسێته‌وه، چه‌مكه‌كانی خه‌لافه‌ت هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه،گۆڕینی پیتی عه‌ره‌بی نوسین بۆ پیتی لاتینی توركی،نوێژ‌و بانگدانی ئیسلامیش بوو به توركی.. نه‌مانی خه‌لافه‌ت خۆی بۆخۆی دیارییه‌ك بوو بۆ ڕۆژئاوا‌و جوله‌كه‌كان.
ئه‌تاتۆرك له‌ساڵی (1938) مرد،ئه‌و توانی فریابكهوێت وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت و له‌ناو نه‌چێت،هێڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دوور له‌ئیسلام و نزیك له مۆدێلی خۆرئاوایی كێشا،له‌گه‌ڵیشیدا جۆرێك له‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی داهێنا،كه تیایدا ماف بۆ كه‌مینه‌كانی ناو خاكی توركیا ناهێڵێته‌وه. " عیسمه‌ت ئینونو" دووه‌مین سه‌رۆك كۆماری توركیایه له‌دوای خه‌لافه‌تی عوسمانی و ساڵی (1938) ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌گرێته ده‌ست، ئینونو كه‌سێكی نزیك و متمانه‌پێكراوی ئه‌تاتۆرك بو،پێشوتریش له‌ساڵی (1921) سه‌ركرده‌ی سوپا بوو له كوشتار دژی یۆنانییه‌كان. حه‌وت جار له سه‌رده‌می ئهتاتۆركدا پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی گرتۆته ئه‌ستۆ،بۆیه له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی ئه‌تاتۆرك ڕێبازیی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی گرته‌به‌ر، دوور له‌ئاینی ئیسلام و نزیك له خۆرئاوا‌و هاوپه‌یمانان كاری ئه‌كرد. له‌سه‌رده‌می عیسمه‌ت ئینونو دا بۆیه‌كه‌مجار ساڵی (1948) توركیا دانی نا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له فه‌له‌ستین. (4)
- سه‌رده‌می جه‌نگی سارد
به‌گشتی ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1948-1989) به قۆناغێكی سنوردار له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل ئهژمارئهكرێت،ڕوانگه‌ی ئیسرائیل بۆ سیاسه‌تكردن له‌و بارودۆخه‌دا زۆر دژواربو،به ئامانجی ئه‌وه‌ی قوتاری بێت له‌و ئابڵوقه‌دان و دابڕاندنه‌ی كه عه‌ره‌ب سه‌پاندبوی به‌سه‌ریدا،سیاسه‌تێكی گرته به‌ر كه ناسراوه به (ستراتیجی هاوپه‌یمانی ده‌وروبه‌ر- peripheral Alliance Strategy) به‌م پێودانگه ئه‌بێت ئیسرائیل جۆرێك له هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگریی و دیبلۆماتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه دروست بكات، كه به عه‌ره‌بی هاو دوژمن ده‌وردراون، له‌نمونه‌ی ئێران و توركیا‌و ئه‌سیوبیا.. . ئیتر لێره‌و له‌وی په‌یوه‌ندیی نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی، كه ده‌كه‌ونه ناو جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه گرێبدات،به‌تایبه‌تی كورده‌كانی عێراق، هۆزه‌كانی باشوری سودان.. به‌پێی ئه‌م ڕێچكه‌یه لهڕێرهوهی مامه‌ڵه سیاسییه‌كان بێت، ئێران و توركیا دوو وڵاتی گه‌وره‌ی ئیسلامی بون،به‌ڵام عه‌ره‌ب نین و،هاوكاری ئیسرائیلیان له سه‌رخستنی سیاسه‌ته‌كانی دا كردووه، دژی ئه‌و ده‌نگ و سه‌دایانه‌ی، كه ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئیسرائیل شتێكی نامۆیه، به خاك و كلتوری عه‌ره‌بی و دژه به ئاینی ئیسلام و.. . تاد.
هۆكارێكی تری، سووربوبونی ئیسرائیل له هه‌بونی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ توركیادا، له‌دوای (1949) ه‌وه ئه‌وه‌بو، كه توركیا دراوسێی عێراق و سوریایه،دواجار ئه‌كه‌وێته به‌ره‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته،كه نوێنه‌رایه‌تیه‌كی سه‌رسه‌ختی بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ئه‌كه‌ن،كه ئیتر له‌م قۆناغه به‌دواوه ململانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بونی هه‌یه به‌ڵام سنوری نییه..
به‌تایبه‌تی دوای هاتنی حزبی به‌عس بۆ سه‌ر حوكم له عێراق ساڵی (1963) له‌گه‌ڵ سوریا یه‌كێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ئایدۆلۆژییان دروستكرد.. له‌م سه‌روبه‌نده‌دایه ئیسرائیل زۆر بهگهرمو گوڕییه‌وه ئیشی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا نه‌ئه‌كرد،ئه‌مه له‌و سۆنگه‌یه‌ی كه توركیا خۆی وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ته‌ماشای سوریا‌و عێراقی ئه‌كرد،به‌هۆی كێشه‌ی ئاوی ڕووباری فورات (كه له‌توركیاوه هه‌ڵئه‌قوڵێت و به‌ناو خاكی سوریا‌و عێراق دا ئه‌ڕوات بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی) ئینجا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سوریا داوای هه‌رێمی ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ی توركی ئه‌كات و،وه‌ك به‌شێك له‌خاكی خۆی ته‌ماشای ئه‌كات. جگه له‌مانه‌ش كێشه‌ی ڕاپه‌ڕین و داخوازیی كورد له‌باشوری توركیا،هاندان و پاڵپشتی كردنیان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی توركیا،بۆیه ئه‌م ترسانه پێویستی به بونی په‌یوه‌ندییه‌كی دوو قۆڵی نهێنی هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی هه‌بو له‌نێوان ئیسرائیل و توركیادا. به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی،له‌دوای په‌یمانی به‌غدا (1955) كه توركیاش له‌گه‌ڵ پاكستان و عێراق به‌ستیان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سۆڤیه‌ت، یه‌كه‌مین ڕێككه‌وتننامه‌ی نهێنی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل له‌ساڵی (1958) له‌میانه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران (عه‌دنان مه‌نده‌ریس و داودبنگوریون) ئیمزاكرا،بۆهاریكاری هاوبه‌شی هه‌ردولا.
"ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین،ئه‌بینین ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی سارد دا بووه‌و گرنگیه‌كی تری ئه‌وه‌یه،كه توركیا‌و ئیسرائیل له‌به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان و خۆرئاوان،ڕێك ئه‌كه‌ون دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،به‌گشتی له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا،ئیسرائیل و توركیا و ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆشش یان كرد،هاوكاری ئیستخباراتی و سه‌ربازیی پێشكه‌شی یه‌ك كرد،له‌پێناو به‌گژاچونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی شیوعیه‌ت و به‌عسیه‌ت له‌خۆرهه‌ڵات،كه مه‌كۆی سه‌ره‌كییان له عێراق و سوریا بووه. "
- قۆناغی دوای جه‌نگی سارد: قووڵبونه‌وه‌و پته‌و بونی په‌یوه‌ندییه‌كان
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵانی دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تا كۆتایی جه‌نگی سارد، تیۆری (هاوپه‌یمانی ده‌وروبه‌ر-Alliance Parties) بوبێته بنه‌مای كاركردن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئیسرائیل،ئه‌وا قۆناغه‌كانی دوای ئه‌وه نیشانی ئه‌دات كه روئیای ئیسرائیل بۆ توركیا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌میش بێت پشتگوی خستنی تیانییه،به‌تایبه‌ت له داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و پایه گرنگانه‌ی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پێك ئه‌هێنن و ئه‌كرێت مامه‌ڵه‌ی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا،له‌لایه‌كه‌وه شا له ئێران ڕوخاوه‌و،كۆماری ئیسلامی به به‌رگێگی جیاوازه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت،له لیستی دوژمنه‌كانی ئێران‌دا ئیسرائیل بووه به ناوی یه‌كه‌م،له كاتێكدا پێشوتر هاریكاری له‌نێوان هه‌ردولا هه‌بووه، ئیسرائیلیش زیره‌كانه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا و هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو هاوپه‌یمانی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه‌و،نه‌یهێشتووه له‌كاروانی دیبلۆماتی و ههریێمایهتی داببڕێت و ئابڵوقه‌ی بده‌ن، به‌نمونه:
له‌ساڵی (1978) ڕێككه‌وتننامه‌ی (كامب دیفید- Camp David) ی له ویلایه‌تی میریلاندی نهتهوهیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا ئیمزاكرد به سه‌رپه‌رشتی جیمی كارته‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و به ئاماده‌گی سه‌رۆكی میسر (ئه‌نوه‌ر سادات) و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل (موناحیم بیغن) .. هه‌مان ساڵیش سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات خه‌ڵاتی نۆبڵ یان بۆ ئاشتی وه‌رگرت (Abdul Aziz،2014) . ئه‌گه‌رچی میسر كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌و تانه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن جامیعه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه، دواتریش هه‌ر ئه‌م نزیكبونه‌وه‌یه،ساڵی (1979) ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان میسر‌و ئیسرائیلی هێنایه ئاراوه، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك هات كه شێوه‌یه‌كی ڕونترو گره‌نتی دار بداته په‌یوه‌ندییه‌كانیان،چونكه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێران وه‌رچه‌رخانێكی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و،به ئایدۆلۆژیایه‌كی ئیسلامیه‌وه ئه‌ڕوانێته ئیسرائیل و، وه‌ك ده‌وڵه‌تی گه‌لی جوله‌كه ئهیناسێنێت،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌لای ئیسرائیله‌وه میسر هه‌ر به‌ته‌نها گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی نییه كه گرنگ و مه‌ترسیداربێت، دراوسێی ئیسرائیلیشه، به‌ڵكو نفوسێكی به‌رفراوانی له‌جیهانی ئیسلامی دا هه‌یه به‌هۆی داموده‌زگا ڕه‌سه‌ن و بهناوبانگهكانیهوه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه "ئه‌زهه‌ر" (5)
له نێوان ساڵی (1990-1992) دا،گۆڕانكارییه سیاسیی و ئابوریی و سه‌ربازییه‌كان به‌ڕوونی له جیهان،وه له‌ئاسیاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ركه‌وتن كه تیایدا:
- پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له كۆنگره‌ی مه‌درید دا،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بو، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌ك لهشێوهكانیش ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه قبوڵیانه ئیسرائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌ناوچه‌كه‌دا بێت و،مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن، بگره گفتی یان دا كه ململانێی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل هه‌ڵبگرن و كۆتایی پێ بێت..
- ئینجا هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له (1991) هه‌ڵوه‌شایه‌وه..
- كۆتایی به جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م هات،په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیاش كه‌م بوبۆیه‌وه.
- كێشه‌ی سیاسیی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌توركیا ده‌ركه‌وتن.
ئه‌مانه هه‌موو وای كرد كه پاڵ به توركیا‌و ئیسرائیله‌وه بنێن بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی و په‌یوه‌ندیگرتن و هاریكاری خێرا خێرای یه‌كتری بكه‌ن. دواجاریش، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌موو بارێكدا،ئه‌وه ڕوونه كه " ململانێی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل" ململانێیه‌كه بونی هه‌یه‌و سنوری نییه،بۆیه له ڕووی ئه‌منی یه‌وه توركیا گرنگیه‌كی به‌رچاوی بۆ ئیسرائیل هه‌یه:
له‌مه به‌دواوه گۆڕانكارییه‌كان به خێرایی به ئه‌نقه‌ره‌دا تێپه‌ڕین، توركیا ڕایگه‌یاند، كه له ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی مه‌دریده‌وه ڕاده‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رزئه‌كاته‌وه بۆ ئاستی باڵوێزخانه،له حوزه‌یرانی 1992 دا وه‌زیری پێشوی گه‌شتوگوزاری توركیا) عه‌بدولقادر ئه‌تاش - (Abdul kadir Ates سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد‌و هه‌ردولا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ ئاسانكاری له كه‌رتی گه‌شتوگوزارو هاتوچۆدا ئیمزاكرد، له نۆڤه‌مبه‌ری 1993 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد‌و له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلیه‌كه‌ی، یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتنی به‌رفراوانیان بۆ هاوكاری له زۆربه‌ی بواره‌كانی گه‌شتوگوزار و ئاڵوگۆری ئابوریی و زانستی و سه‌ربازیی دا ئیمزاكرد،وه ڕێككه‌وتن پێكه‌وه هه‌وڵی هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا (6)
له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، عیزهر وایزمان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له (25ی كانونی دووه‌می 1994) سه‌ردانێكی سێ ڕۆژه‌ی بۆ توركیا ئه‌نجامداو،تیایدا هه‌موو به‌دواداچونی بۆ هه‌موو ڕێوشوێنانه كرد،كه پێویسته له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا بیگرنه به‌ر تاوه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه.. هه‌ر له (ئازاری 1994) دا ئه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا "تانسۆ تشیلهر" سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد،كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتنی سیاسیی و ئابوریی و سه‌ربازیی ئیمزاكرد (7)
ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، به به‌هێزترین و گه‌رموگوڕ ترین قۆناغی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل دائه‌نرێت،له ساڵی (1990) ه‌وه،توركیا ڕێگه‌ی به ئیسرائیل دا كه وێستگه‌ی جاسوسی و هه‌واڵگریی و ئه‌منی دابنات له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ،به‌تایبه‌ت ئێران و عێراق و سوریا.. . ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی جه‌نگی كه‌نداودا توركیا ڕێگه‌ی به فڕۆكه ئیسرائیلیه‌كان دا له فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانییه‌وه كاری جاسوسی بكات به‌سه‌ر عێراقه‌وه،به‌جۆرێك هه‌موو ده‌رگاكانی توركیا بۆ ئیسرائیل له‌سه‌ر پشت بو تا جاسوسی به‌سه‌ر عێراق و سوریا‌و ئێران و ناوچه‌كانی تره‌وه بكات. سه‌رۆك ئه‌ركان و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام سه‌ردانی یه‌كتریان ئه‌كردو له كۆبونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییدا بون. سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بو،له ساڵی (1996) دیسان سه‌رۆك كۆماری توركیا سلێمان ده‌میرێل سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد‌و، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م میواندارییانه شیمون پیریس سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی توركیایان كرد،له‌گه‌ڵ چڕبونه‌وه‌ی یه‌كتر بینینیهكان و ئاڵۆگۆركردنی بیروڕاكاندا،هه‌رجاره‌و ئیمزایان له‌سه‌ر چه‌ند ڕێككه‌وتنێك كرد،كه تیایدا توركیا‌و ئیسرائیل ساڵی (1996) ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی سه‌ربازیی درێژخایه‌نیان ئیمزاكرد، ئینجا ئاڵوگۆڕی هه‌واڵ و داهێنانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان یان ده‌ستپێكرد،پاشان ڕێككه‌وتن كه ئیسرائیل هێزی ئاسمانی توركیا نۆژه‌ن بكاته‌وه‌و،توركیای كرد به خاوه‌نی فڕۆكه‌ی فانتۆم F-4. مناوه‌رات و مه‌شقی سه‌ربازیی ده‌ریایی و ئاسمانی هاوبه‌ش، به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر، تاوتوێ كردنی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه توركیا‌و ئیسرائیل شه‌ن و كهویان ئه‌كرد. (8)
یه‌كێك له‌هه‌ره پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردوستان (PKK) یه به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵانی (1985-1995) دا،كه ووزه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی و ئابوریی و مرۆیی له‌توركیا بڕی بو،كه توركیا (20000) هه‌زار قوربانی هه‌بو، زیاتر له (2000) گوندی وێران بو بو،تێچووی ساڵانه‌ی شه‌ڕی (PKK) بۆ توركیا له‌وكاته‌دا (6-8) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بو،بۆیه توركیا پێویستی تاكتیكی و هونه‌ریی و هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی به ئیسرائیل بو، تا یارمه‌تی بدات له‌م ڕووبه‌ڕوو بونهوانهدا.
دووه‌م: هاتنی ئاكپارتی بۆ حوكم (Adalet ve Kalkınme Partıse)
له‌دوای له‌ناوچونی دواهه‌مین خه‌لافه‌تی ئیسلامی كه (623) ساڵ ته‌مه‌نی بوو،ده‌یان هه‌وڵی جۆراوجۆر دراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی خه‌لافه‌تی ئیسلامی،وه‌كو دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین له‌میسر ساڵی (1928) كه لق و پۆپی چالاكیه‌كانی گه‌یشته (80) ده‌وڵه‌تی جیهان،له‌وانه توركیاش وێڕای زاڵبونی سوپا‌و عیلمانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌په‌رستی،هه‌ر ساڵی (1970) له‌سه‌رده‌ستی باوكی ئیسلامی سیاسیی توركی (نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان) حزبی (نیزامی میللی) دامه‌زرا،دوای ساڵێك دایانخست به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سیسته‌م و ده‌ستوری عیلمانی له‌توركیا،پاشان حزبی سه‌لامه‌ی دامه‌زراند،به‌هه‌مان شێوه دایانخست،ئه‌وسا حزبی (ره‌فاه) ی دامه‌زراند،لێره‌وه ئیسلامیه توركه‌كان ئه‌بن به‌دوو ئاڕاسته‌وه،دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه‌ش دائه‌خه‌ن،ئه‌ربه‌كان حزبی (فه‌زیله) دائه‌مه‌زرێنێت،ماوه‌ی (1) ساڵ ئه‌ربه‌كان پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی له (1997) گرته ده‌ست و،به جه‌بری سوپا لایاندا،یه‌كێكیان له‌دروشمه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م حزبه ئیسلامییه ئه‌وه‌بو "قودس ڕزگار ئه‌كه‌ین!".. . ئیتر ساڵی (2002) حزبی (دادوگه‌شه‌پێدان) كه هه‌مان ساڵ دامه‌زراوه‌و،ئینشقاقی كردووه‌و،سه‌ركرده‌كانی قوتابی خوێندنگه‌كه‌ی ئهربهكانن و له‌پشت دیواری قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ڵهاتون. وه‌ك لقێكی مۆدێرن و لیبراڵی ئیخوان موسلمین گه‌یشتنه ده‌سته‌ڵات.. بۆچی؟ چۆن؟. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی توركی هێنده هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی كردبو، هۆش و ئاگاییان له‌ده‌ستدابو،به‌دوای ههناسهیهكدا ئه‌گه‌ڕان كه له‌و هه‌موو قه‌یرانه گه‌وره‌یه قوتاریان بكات.. دادوگه‌شه‌پێدان وه‌ك ئیسلامێكی میانه‌ڕه‌وی موعته‌دیل،كه په‌یامی سه‌رمایه‌و بوژانه‌وه‌ی ئابوریی پێیه،ئامانجی ئه‌وه‌یه توركیا بكاته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا. په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا باشتر بكات. توانییان قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك بكه‌ن و بیبه‌نه‌وه. (9)
2-1. له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا خۆرئاوا به‌ته‌واوی توركیای له‌ده‌ستدا.
یانی چی توركیا ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا!؟. به‌مانای ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌بێت دیموكراتیزه بكرێت (ئه‌بێت ئاقڵ بكرێت) .. بۆئه‌وه‌ی توركیا دیموكراتیزهبكرێت،مه‌رجه‌كه ئه‌وه نییه ئه‌وروپایی بكرێت (ئێستا ئهوروپایهكه بۆخۆی،له‌ئه‌وروپا نێربازه‌كان "گه‌یی" خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن په‌نجا پۆلیس ئهیانپارێزی،له‌ئیستانبوڵ یه‌ك پۆلیس بهدهوریشیانهوه نییه) بانگه‌شه‌و هاپۆ هاپۆ كردنی كورده‌كان له ئیستانبوڵ بۆخۆی مانای ئه‌وه‌یه دیمراكسیهت هاتووه!. ئێمه دیموكراسیهتمان وه‌ك موئه‌سه‌سات وه‌ك بیروباوه‌ڕی نه‌گۆڕ مه‌به‌سته. كه‌واته ئه‌و فلته‌رانه چین پێویسته توركیا پیایدا تێپه‌ڕێت تا دیموكراتیزهیشن بكرێت،ئه‌وانه به‌مشێوه‌یه‌ن: (ئه‌وروپایی بون،یانی مۆدێرن بون،مۆدێرن بون یانی خۆرئاوایی بون،خۆرئاوایی بونیش یانی دیموكراتی بون) ،ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی له نهرمترینیانهوه بۆ ڕهقترینیان،ده‌سته‌ڵاتێكی فراوانخوازه،دژه موهئهسهساته (واته ترس هه‌یه له‌وه‌ی سوڵتان و سه‌رۆك خۆی چی ویست ئه‌وه بكات) .. دژه ئازادییه،بێ حه‌وسه‌ڵه‌یه.. . جگه له‌وه‌ی پێگه‌ی جیۆ- سیاسیی توركیا له‌نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپا،له‌نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا،بۆ به‌رگریی كردن له ناسنامه‌و چاره‌نوسی خۆی هه‌میشه خوازیاره سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕه‌نسیپی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی دابڕێژێت.
خۆی پرۆسه‌كه‌و ده‌رگاكه له توركوت ئۆزاڵ (Turgut ozal) ه‌وه ده‌ستی پێكرد، له (1987) ده‌رگایه‌كی كرده‌وه له‌گه‌ڵ خۆرئاوا،ئۆزاڵ له‌پێناو سیاسهتكرن و ڕاگرتنی باڵانسی توركیا له‌نێوان شه‌رق و غه‌ربدا، پارادۆكسێكی سه‌یری هه‌بوو،كه‌سێكی تورك و به‌ناسنامه ئیسلامی بو،به‌ڵام فكرێكی نیۆ-لیبراڵی هه‌بوو،هه‌رئه‌وه‌ش وایئهكرد سه‌رنجی ئه‌وروپاو به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا ڕابكێشێت (ماگرێت تاتچه‌ر دایكی نیۆلیبراڵیزم ه له‌به‌ریتانیا) .. سه‌یره موسڵمان بیت و نیۆلیبراڵ بیت!. ویسكی ئهخواردهوهو ڕێگه‌ی بۆ خواردنه‌وه كهولییه‌كان خۆش ئه‌كرد،ئاخر ئه‌و هه‌موو بزنسمان و سیاسیی و گهشتیارو پیاوه غه‌ریبه دێنه توركیا پێویستیان به خواردنه‌وه‌و دیسكۆ و كڵهپ و جه‌وێكی وایه،تا وه‌به‌رهێنان و كاری ئابوریی بكه‌ن. توركیا له‌نێوان دوو فه‌زای جیاوازدا،شوێنێكی جوگرافی سه‌یری بۆخۆی داگیركردووه،بۆیه له‌دوای مردنی توركوت ئۆزاڵه‌وه باڵانس و نرخی خۆی له‌ده‌ستداوه لای خۆرئاوا،به‌تایبه‌ت دوای هاتنی پارتی دادوگه‌شه (AKP) بۆ ده‌سته‌ڵات،،،چۆن؟.
سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه،له‌نێوان ئاك پارتی و ئه‌مریكادا،له‌وێوه ده‌ستی پێكرد،په‌رله‌مانی توركیا ڕێگه‌ی نه‌دا سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌خاكی توركیاوه هێرش بكاته سه‌ر عێراق له‌ساڵی (2003) .. بۆ؟. زۆر هۆكار هه‌بون،یه‌ك له‌وانه كۆمه‌ڵگه‌ی توركی ئه‌وكات به‌ئاشكرا پێیان وابوو، ئه‌مریكا هێزێكی داگیركهرو ئیمپریالییه،ئاك پارتیهك له (2001) دامه‌زراوه،له (2003) ڕێگه له بڕیاری كۆنگرێس بگرێت كو ده‌بیت!!..
ئینجا قۆناغی دوای ئه‌مه " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" هاته سه‌رحوكم له ئێران،ئه‌وه‌ی نه‌ژادی پێ ناسرابوو له‌ماوه‌ی (8) ساڵی ده‌سته‌ڵاتیدا،قسه‌یه‌كی باوه كه (ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌سڕینه‌وه) .. هه‌ركاتێك كه‌وای ئه‌گوت،توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوژمنێكی مێژوویی و مه‌زهه‌بی ئێرانه،یه‌كسه‌ر كه‌یف ده‌یگرتن و پشتگیریی نه‌ژادی ئه‌كرد.. (دوور نییه نه‌ژاد به‌پیلانی ئه‌مریكا وای نه‌گوتبێت تا توركیا تاقی بكه‌نه‌وه) .. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له (داڤۆس) كۆبونه‌وه‌كه‌ی بهسهرئیسرائیلدا جێهێشت،له (2009) ئه‌یگوت: ئیسرائیل مناڵی فه‌له‌ستینی ئه‌كوژێت،خۆشی مناڵی كوردی له‌خه‌ودا به‌تۆپباران ئه‌كوشت.. !!.. ئه‌وسا له‌دوای ئه‌مه (عومه‌ر به‌شیر) جینۆسایدی ئه‌نجامدابو له‌سودان،پۆلیسی ئنتهرپول به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕا،كه‌چی به‌فه‌رمی سه‌ردانی توركیای ئه‌كرد.. . !!. ئه‌م به‌ششار ئه‌سه‌ده‌ی ئیمڕۆكه ئه‌ردۆغان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕووخانی ئه‌گرێته‌به‌ر،پێش (4) ساڵ ئه‌وه‌نده هاوڕێ بوون،خۆیان به‌جیاو ژنه‌كانیشیان به‌جیا له‌ئیستانبوڵ به یانه‌كاندا ئه‌گه‌ڕان.. ئه‌زمونی گه‌نده‌ڵی و خۆپیشاندانه‌كانی (پاركی گازی) یش بینران.. . ئه‌و (داعش) هی دژه به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی به سه‌ده‌ها مانگی ده‌ستكرد چاودێریی ئه‌كرێت،هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به فڕۆكه یارمه‌تییان بۆ خه‌ڵكی سڤیلی كۆبانی ئه‌خسته خواری،ئه‌ردۆگانیش چه‌ك و ڕێنوێنی ئه‌دا به داعش!!.. خۆی سه‌ربڕین و دیارده‌ی مناڵ فڕاندن ومه‌شق پێكردنیان،هه‌مووی له ئاكارو كلتوری خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌وه بۆ داعش جێماوه. ئیتر ئه‌ردۆغان تا ئه‌هات ئه‌ولاتر ئه‌ڕۆیشت،كاری گه‌یاندبوه ئه‌وه‌ی بڵێت: " پێش كۆڵهمبۆس ئیسلام ئه‌مریكای دۆویوهتهوه.. ئه‌وروپا تاپۆی مه‌سیحیه‌ت نییه‌و.. .. تاد.. . "..
پرسیار: ئه‌گه‌ر تۆی خوێنه‌ر له‌بری ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بیت، توركیا وه‌رئه‌گریت له‌مه‌جلیسی خۆرئاوا‌و له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا؟. ئه‌م توركیایهت بۆ چییه؟.
2-2. توركیا: فول پرۆبلیم (2008-2015)
به‌رده‌وام سپه‌یسێكی زۆر له‌نێوان (خه‌ڵك و سیسته‌م) له‌توركیا هه‌یه. ئێمه ئامارێك ئه‌خه‌ینه ڕوو،تا بزانین توركه‌كان چ كاتێك ئه‌روپایان ئه‌وێت؟. له‌ساڵی (2004) دا (73%) ی توركیا ده‌نگی داوه توركیا ببێته ئه‌ندام له (EU) .. له (2012) دا (23%) ی توركیا ده‌نگی داوه،چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا توركیا گهسهندنێكی ئابوریی پێش چاوی به‌خۆیه‌وه بینی،ئێستا (2014) یه (52%) ده‌نگی داوه كه‌توركیا ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو،ڕێژه‌كه جارێكی تر به‌رزبۆته‌وه،چونكه زانییان ئه‌ردۆغان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و شێوازێك له دیكتاتۆریه‌ت ئه‌ڕوا. (10)
له‌وماوه‌یه،پڕۆفیسۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا) له حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی ئه‌ندازیاری داڕشتنی سه‌رجه‌م سیاسه‌ته ده‌ره‌كیه‌كان بووه، ئه‌یویست خۆی وه‌ك " كیسنجه‌ری تورك" نیشان بدات،ساڵی (2010) كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی " العمق الاستراتیجی – موقع تركیا دورها فی الساحه الدولیه". بڵاوكرده‌وه، زیاتر له (50) جار له چاپدراوه‌ته‌وه،به‌شێوه‌یه‌كی تیۆریی بانگه‌شه ئه‌كات كه توركیا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نه‌هێڵێت، هه‌مووی سفر بكاته‌وه (Zero Problem) . هه‌ر هێشتا كتێبه‌كه بۆنی چاپخانه‌ی لێ ئه‌هات، توركیا به بۆنه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه،له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌سنوره ئاوییه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌شه‌ڕهاتن، كه (كه‌شتی مافی مه‌ڕمه‌ڕه) له‌لایه‌ن كۆماندۆكانی ئیسرائیله‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و، (9) كه‌سی توركی تیا كوژران.. هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسییان له‌گه‌ڵ یه‌ك بڕی، هاوڵاتیانی خۆیان ئاگاداركرده‌وه كه سه‌ردانی گه‌شتیاری بۆ لای یه‌كتر نه‌كه‌ن. ده‌سته‌واژه‌ی " تیرۆری ده‌وڵه‌ت" هاته ناوفه‌رهه‌نگی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، توركیا چه‌ندین زنجیره فیلمی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن ئیسرائیل تیرۆریسته،له فیلمی " هاواری به‌رد –Cry Stone" نیشانی ئه‌دا كه مۆساد چۆن مناڵی عه‌ره‌ب ئه‌كوژن و سه‌رنگوم ئه‌كه‌ن!!.. دوای ماوه‌یه‌ك به فشاری ئه‌مریكا قه‌ده‌غه كرا.. كێشه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كێشه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.. له‌به‌شی دواتردا دێینه سه‌ر كێشه قووڵه‌كانی توركیا له‌ساڵی (2015) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی كورد‌و دۆڕانی ئاكپارتی..
3-2. كورد هه‌ره‌سی به ئاكپارتی هێنا!
سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیا،وایه كه ناوبه‌ناو ئه‌كه‌وێته له‌رینه‌وه (هه‌ززه) .. له‌هه‌ڵبژاردنی 15ی حوزه‌یرانی 2015 دا توركیا جارێكی تر تووشی هه‌ززه بویه‌وه، به‌یه‌كجار نرخی پاره‌كه‌ی دابه‌زی،قه‌یرانه سیاسییه‌كانی دوو هێنده بون، مه‌سه‌له‌ی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراتیخوازیی شاره‌كاندا گه‌یشته ترۆپك و،كورد به‌ربه‌ستی (10%) تێپه‌ڕاندو (80) كورسی له په‌رله‌مانی توركیا مسۆگه‌ركرد.. ئه‌ردۆگان خه‌ونی به (400) كورسیه‌وه بینی بو،به‌ڵكو سیسته‌مه‌كه بكاته سه‌رۆكایه‌تی و ببێته ئیمپراتۆر و تا باكوری ئه‌فریكا نه‌وه‌ستێت. وه‌لێ نه‌ك خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌ت،حزبه‌كه‌ی (258) كورسی هێناو،ناتوانێت حكومه‌تیش به‌ته‌نها پێك بهێنێت..
4-2. ئایا توركیا‌و ئیسرائیل ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات داخ ئه‌كه‌ن؟.
هه‌ڵه ناكه‌ین،ئه‌گه‌ر بڵێین توركیا به‌گشتی،به‌دیاریكراویش ئاكپارتی یه‌ك تاكه دۆست چییه نییه‌تی له‌ئێستادا،كێشه‌ی قوبرس به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، یۆنانییه‌كان هه‌قی كۆنیان لای توركیایه و ناحه‌زی ئه‌م وڵاته‌ن، ئه‌ڵمانیا له‌یه‌كه‌م چركه‌ساته‌وه توركیا ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه،له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چوارساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بچڕاوه (كه سنوری ئاویی هاوبه‌شیان هه‌یه) . ئه‌سه‌دو سوریا، میسری سیسی، ئێران، ڕووسیا،شیعه‌كانی عێراق، دژی توركیان، ئه‌مریكا له 2003 ه‌وه فاوڵهكانی توركیای ئه‌ردۆگانی ئهژمارئهكات، كورد و په‌كه‌كه وه‌ك تیرۆریست له ئه‌ردۆگان ئه‌ڕوانن، بێئومێدبووه له وه‌رگرتنی له یانه‌ی ئه‌وروپییه‌كان، سه‌رباری ئه‌مه‌ش له ئاستی ناوخۆدا توركیا به‌ده‌ست فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامییه‌وه ئه‌ناڵێنیت،كیشه‌ی كورد‌و عه‌له‌ویه‌تی هه‌یه،هه‌قی ئه‌رمه‌نه‌كان كۆن نابێت!. ئه‌مانه‌تی گوێزه‌ره‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی ووزه‌ی له‌سه‌ره.. دادوگه‌شه‌پێدان خۆی له‌به‌رده‌م ته‌كه‌تولات و پارچهبوندایه.. دوو گریمانه هه‌یه:
یه‌ك: یان توركیا وه‌ك سوریا و عێراق خراپتری به‌سه‌ردێ و،ئه‌بێته‌وه مه‌یدانی شه‌ڕ.. بۆچی خراپتر؟ به‌جارێك هه‌موو ئه‌وانه‌ی تورك و خه‌ونه‌كانی خه‌لافه‌ت به دژی خۆیان ئه‌زانن،ده‌ست وه‌رئه‌ده‌ن له‌كاروباره‌كانی و ئاگره‌كه خۆش ئه‌كه‌ن.
دوو: توركیا له‌ده‌رگای پشته‌وه بچێته‌وه بۆ ماڵی ئه‌مریكا كه (ئیسرائیل) ه. له دوای هه‌ڵبژاردنی 15ی حوزه‌یرانی 2015 ه‌وه،دووجار به‌مه‌به‌ستی پیاچونه‌وه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان توركیا‌و ئیسرائیل كۆبونه‌ته‌وه، جارێك له‌نه‌مسا، جارێكیش له ڕۆما. ڕۆژنامه‌ی "هارتس" ی ئیسرائیلی و پێگه‌ی " حوڕییه‌ت" ی توركی،ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند،كه: له‌سه‌ر ئاستی كه‌سانی شاره‌زا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و ئیسرائیل،دوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردولا كۆبونه‌ته‌وه.. .
سه‌رئه‌نجام (Conclusion)
له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژوودا،زه‌روره‌ت و پاڵنه‌ری ناوه‌كی و ده‌ره‌كی وایكردووه، دوو یه‌كه (س) و (ێ) هه‌رچه‌نده ماوه‌ی نێوانیان زۆر بێت، ڕێككه‌وتن یان په‌یوه‌ندیی دروست بكه‌ن. ئیسرائیل و توركیا هه‌ردوكیان له‌ڕووی نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه پێویستیان به‌یه‌كتره،ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌می گومانی سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌مان لائه‌بات بۆ نزیكبونه‌وه‌ی توركیا- ئیسرائیل جگه له دانیشتنه‌كان،نزیكبونه‌وه‌ی "حه‌ماس " ه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێككه‌وتنێكی دوور مه‌ودا ئیمزا بكات به پاڵپشتی توركیا‌و قه‌ته‌ر.. . ئێمه چه‌ند سه‌رئه‌نجامێكی گرنگترمان هه‌یه:
یه‌كه‌م: هیچ گومانی تیا نییه، هه‌ركاتێك توركیا‌و ئیسرائیل هه‌ر له‌یه‌ك نزیك بونهوهیهكیان هه‌بوبێت، له‌زیانی سوریا یه،وه له‌سه‌ر حیسابی ته‌كبیركردن و سانسۆركردنی سوریایه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان و ئێستا كورد له سوریا له‌كیانی خۆی نزیك بۆته‌وه!!.
دوو: توركیا پێویستی بهئیسرائیله، تا بیباته‌وه ماڵی ئهمریكاو،كلیلی چاره‌سه‌رییه‌كانی بدۆزێته‌وه. ئیسرائیل وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك یان مهنفهسێكه بۆ ڕزگاربونی توركیا،دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل داود بنگوریون له‌ساڵی (1950) ئه‌ڵێت: ئێمه هه‌رگیز چاكه‌ی توركیامان له‌پێش چاو لاناچێت!. ئه‌گه‌ری زۆره له‌وه‌ها كاتێكدا ئیسرائیل فریای توركیا بكه‌وێت و لهقوڕو چڵپاوی قه‌یرانه‌كانی بیتهكێنێت.
سێهه‌م: تا دێت جه‌نگی نێوان ڕووسیاو خۆرئاوا،یان ڕووسیاو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ گه‌رمتر ئه‌بێت له‌مه‌ڕ دوورگه‌ی كریمیا،وه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ڕووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا پتر ئه‌بێت، ئه‌مریكا به گرنگی ئه‌زانێت په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل و سعودییه پته‌و بكات بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ڕووسیا.
چواره‌م: بۆ لێدان له قه‌زیه‌ی كورد به‌گشتی، توركیا پێویستی به ئه‌قڵ و پلان و چه‌كی ئیسرائیله. به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی كورد له ڕۆژئاوای كوردوستان حكومه‌تی ئاكپارتی ته‌واو سه‌غڵه‌ت كردووه.
چواره‌م: توركیا‌و ئیسرائیل پێكه‌وه پرۆژه‌ی گاپ (GAP) ته‌واو بكه‌ن، له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، به‌مه‌به‌ستی ووشك كردنی ئاوی ڕووباری دیجله‌و فورات. ئه‌م ئه‌م دوو ڕووباره سه‌رچاوه‌ی بونی عێراق و سوریایه. هه‌ره دروشم و خه‌ونه‌كانی ئیسرائیل بریتی یه له‌وه‌ی " له نیله‌وه بۆ فورات" ده‌ست به‌سه‌را بگرن، ئه‌م ناوچه‌یه لانكه‌ی شارستانیه‌ته‌و لێره‌وه مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێكردووه.
پێنجه‌م: له ڕووی ئابورییه‌وه توركیا ئاو له ئاوه‌كانی سنوری خۆی (فرۆشتووه) و (ئه‌فرۆشێت) به ئیسرائیل.
شه‌شه‌م: ئیسرائیل ئه‌یه‌وێت خاكی توركیا به‌كاربهێنیت،بۆ زیاتر سانسۆركردنی ئێران، وه هه‌ر له‌ناو توركیاشه‌وه بگاته سنوری ده‌ریای ڕه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانی بباته بولقان و ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
(1) . الهام محمود كاڤم (2012) ، دور یهود الدونمه فی انهیار الدوله العپمانیه،مجله كلیه التربیه الاساسیه،جامعه بابل،العدد (7) .
(2) . زكریا سلیمان بیومی (1998) ، قرڕ و جدیده فی التڕریخ العپمانیین،القاهره.
(3) . الێفێافی ڕحمد المرسی (٢٠١٥) ، الحركات اڵاسلامیه فی تركیا المعاێره (دراسه فی الفكر والممارسه) ، القاهره، (12:32AM) .
http://www. ikhwanwiki. com/index. php%3Ftitle%3D%25D8%25A7%25D9%2584%25D8%25AD%25D8%25B1%25D9%2583.. .
(4) . Amikam،N (1987) . Israel، Turkey، and Greece “Uneasy relations in the east Mediterranean”، The Hebrew of Jerusalem، London
(5) . Inbar،E (n. d) . The Deterioration in Israeli-Turkish Relations and its International ramifications The begin Sadat center for stratigic studies، Mideast Security and Policy Studies No. 89
(6) . هشام فوزی عبدالعزیز (2014) ،العلاقات العسكریه الاسرائیلیه- التركیه،الاسلام دیلی، الاپنین 15 شوال 1435 (30/4/2015،5:33)
http://www. islamdaily. org/ar/scholars/11767. article. htm
(7) . سعید عكاشه & محمد عبدالقادر (2010) . العلاقات التركیه - اڵاسرائیلیه من التحالف إلی الێدام؟ (كراسات استراتیجیه) ،الاهرام، (29/4/2015: ساعه: 4:38) .
http://digital. ahram. org. eg/articles. aspx%3FSerial%3D716899%26eid%3D5303
(8) . Akgün M & Gündoğar Ss&، and Görgülü A (2014) ، Politics in Troubled Times: Israel-Turkey Relations، Foreign policy program. No (41) copyright. Istanbul. www. tesev. org. tr
(9) . Abadi،J Israel and Turkey: From Covert to Overt Relations (essay)
http://arsiv. setav. org/ups/dosya/28724. pdf
(10) . د. احمد داود اوغلو: العمق الاستراتیجی (موقع تركیا ودورها فی الساحه الدولیه) ،ترجمه: محمد جابر و تارق عبدالجلیل،مركز جزیره للدراسات،الدوحه – 2010
(11) . Barak Ravid، in secret meeting، Israel and Turkey renew reconciliation talks، (19:58 22. 06. 15) .
http://www. haaretz. com/news/diplomacy-defense/. premium-1. 662476
