پێشه‌كی:
كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد، سه‌ره‌تای گۆڕانێكی گه‌وره بو له‌توركیادا، هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كه‌وته سه‌ر ئاسایشی توركیا، به‌تایبه‌ت كه ئه‌ندامیش بو له ناتۆ دا، هاوكات ده‌وڵه‌تی تازه‌ی جۆراو جۆر له ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز و ناوچه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش و بولقان سه‌ریانهه‌ڵدا. به‌م پیودانگهش گۆڕان له هه‌موو توركیا به‌تایبه‌تی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا ڕوویدا، كه دواجار ده‌رفه‌تی تازه‌ی بۆ توركیا خسته گه‌ڕ، وه‌كو هێزێكی مامناوه‌ند له‌ناوچه‌كه‌دا كرانه‌وه‌و ئازادیی زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه دهرهكیهش له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی سارد دا، له‌لایه‌ن ئابوریزانهكانی پێشوو له بانكی دوه‌لی بو، هه‌روه‌ها توركوت ئۆزاڵ "سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران له‌ساڵی (١٩٨٣ بۆ ١٩٨٩) پاشانیش وه‌ك سه‌رۆك له ١٩٨٧ ه‌وه تا كاتی مردنی له ١٩٩٣دا. (1)
ئۆزاڵ، هه‌ستا به سه‌ره‌تایه‌ك له چاكسازیی ئابوریی له‌سه‌ر بنه‌مای لیبراڵیه‌تی نوێ، كه‌سێك بو به بیروباوه‌ڕ نزیك بو له ئیسلامیه‌كان، به‌ڵام سه‌رسام بو به " نیۆ- لیبراڵیزم" كه مارگرێت تاتچه‌ر ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داهێنه‌ریه‌تی. ئه‌مه‌ش وایكردبو كه خۆرئاواییه‌كان له‌توركیا نزیك بنه‌وه‌و، ئۆزاڵ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سه‌رمایه‌داریی و وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌توركیا. هاوكات له‌گه‌ڵیشیدا ئۆزاڵ پره‌نسیپی (خهسخهسهكردن) ی داهێنا، كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركه له كه‌رتی گشتی یه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت (2) .
له‌م دیده‌وه، زهرورهتم زانی، سه‌باره‌ت به پرسی به‌جیهانیبونی سیاسه‌تی توركی و، پێداگرتن له‌سه‌ر ده‌مار و ڕیشاڵه به‌هێزه‌كانی توركیا خۆی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی وه‌سفی (Descriptive and Historical Analysis) بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاكپارتی له‌ماوه‌ی ساڵانی (2002-2016) بكه‌م.
یه‌كه‌م: هاتنی ئاكپارتی (2002-2010)
1-1. هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات
حزبی دادوگه‌شه‌پێدان (Adalet ve Kalkınma Partisi) : خۆی وه‌ك حزبێكی دیموكرات- كۆنزێرڤات پۆلێن كردووه، كهباكگراوهندێكی ئیسلامی هه‌یه، ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه كه حزبێكی ئیسلامی وابێت دروشمه ئاینیه‌كان تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بكات، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه حزبێكی مۆدێرنه‌و ڕه‌گێكی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه، سه‌رمایه‌داریی و بازاڕی كردووه به به‌رنامه‌ی خۆی و تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بچێته پاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا (3) .
دادوگه‌شه‌پێدان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رفراوانی سیاسیی، به بێ جیاوازی ڕه‌نگ و ده‌نگ و بیروباوه‌ڕی سیاسیی و ئاینی پێكهێنراوه، دروستبونهكهشی لهكاتێكدابوه، كه بۆشاییه‌كی سیاسیی له‌ئارادا بوه، چونكه خه‌ڵك و سیاسییه‌كانیش بڕوایان به حزبه‌كان و په‌رله‌مان نه‌مابو، كهپێشوتر كاریان تێداكردبو، له ڕۆژگارێكدا كه باری ئابوری وڵات ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ خراپ و خراپتر ئه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش پاڵی به سیاسیه‌كانه‌وه نا كه هیچ نه‌بێت بنچینه‌یه‌كی گرنگ كۆیان بكاته‌وه، ئه‌ویش ڕزگاركردنی نیشتمان له‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی تێی كه‌وتووه، تا به‌ره‌و ئاستی ڕهفاهیهتێكی ئابوریی بیبه‌ن. به‌دوای وه‌ها سیاسه‌تێكی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بكه‌ون، به بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازییدا به‌یه‌كدا بكێشن. لێره‌وه گرنگترین بنه‌ماكانی كه حزبی دادوگه‌شه‌پێدان به‌رگریی لێ ئه‌كات بریتی یه له‌مانه:
١- پره‌نسیپی كۆماریی مه‌ركه‌زیی یه‌كگرتوو، كه پشت ئه‌به‌ستێت به بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و عیلمانیه‌ت، ده‌وڵه‌تی مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت.
٢- پره‌نسیپی به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌موان و، داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان.
٣- پره‌نسیپی زه‌مانی یه‌كسانی له باج و دابه‌زاندنی باج و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات‌دا بگونجێت.
٤- پره‌نسیپی پێداگرتنی حزب له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و تیرۆر و ئیهانه‌كردن (4) .
سه‌رۆكی حزب خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه سیكۆلاریزم بابه‌تێكه لهڕێگهدایهو، به‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه له ئاڕاسته‌كانی بیركردنه‌وه‌و بیروباوه‌ڕدا، ئه‌مه‌ش نیشاندانی وێنه‌یه‌كه له زامنكردنی دیموكراتیه‌ت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاكپارتی له توركیا، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له (٣) سێ ته‌یاری سه‌ره‌كی كه: حزبی فه‌زیله خاوه‌نی دهستپێشخهرییهكهیهتی، وه باڵێكی نه‌ته‌وه‌ییش كه له حزبی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیابونه‌ته‌وه، ئینجا باڵێكی لیبراڵی جیابوه‌وه له حزبه لیبراڵه جیاوازه‌كان، هه‌ریه‌كه له‌م سێ پارچه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕا نه گه‌یه‌نراو هه‌یمه‌نه‌ی سوپا‌و سه‌ربازیان به‌سه‌ر ژیانی سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌وه ره‌تكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌مكی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگایی "موئه‌سه‌ساتی بون" كاراتر بكه‌ن، له به‌رنامه‌كه‌یاندا پاشگه‌ز نه بونه‌وه له پرۆژه‌ی چونهپاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سوپا له بڕیاره سیاسیه‌كان به‌هه‌ند وه‌رئه‌گرن.
بۆیه توانییان خێرا قه‌ناعه‌ت به هاوڵاتیان بكه‌ن، له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانیشهوه متمانه‌یه‌كی زۆریان پێدرا. . به‌وجۆره حزبی دادوگه‌شه‌پێدان له‌هه‌ڵبژاردنی (نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٢) سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد، بردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ (٣) هه‌ڵبژاردن به‌دوای یه‌كدا تاكه حزب بێت زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا قه‌ده‌غه‌كرا كه ئه‌ردۆگان ببێته سه‌رۆكوه‌زیران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵی (١٩٩٤) دا چیرۆكێكی خوێندۆته‌وه كه ئینتیمای ته‌واوه بۆ ئیسلامیه‌كان، بۆیه عه‌بدوڵا گویل پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرت، دواتر له‌ساڵی (٢٠٠٣) ڕێككارییان له‌ده‌ستوری توركیادا كرد، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یدا كه ئه‌ردۆگان ببێته سه‌رۆكوه‌زیران. . . له هه‌ڵبژاردنی (٢٠٠٧) دا حزبی دادوگه‌شه‌پێدان (٤٧٪) ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ڕیًژهی ده‌نگه‌كانی دابه‌زی بۆ (٣٤١) كورسی په‌رله‌مانی. دووباره ئه‌ردۆگان یان ڕاسپارد كه حكومه‌ت پێك بهێنێت و، پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیاش به عه‌بدوڵڵا گویل ڕا‌سپێردرا (5) .
له (نیسانی ٢٠٠٧) سوپای توركیا له ڕێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه، حكومه‌تی توركیای ئاگاداركرده‌وه له‌و سیاسه‌تانه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی سوپا په‌شیمان بێته‌وه، حكومه‌ت ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كوده‌تا وه‌رگرت. به‌تایبه‌ت له‌كاتیكدا كهجهماوهری حكومه‌ت به سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی لهزیادبوندابو، به‌گشتی له‌دوای به‌یاننامه‌كه‌ی سوپاوه، هه‌ستی یان كرد كه حزبه‌كه ئه‌بێته قوربانی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دا، بۆیه دادگای ده‌ستوری جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لابرد. . ئه‌م ڕووداوه بیرهێنانه‌وه‌ی ساڵی (١٩٩٦) بو، كه سوپا هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان كرد و، به بێ به‌كارهێنانی هێز وایان لێ‌كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه. به زانینی ئه‌وه‌ی كه دادوگه‌شه‌پێدان له‌نێوان (٢٠٠٢-٢٠٠٧) سه‌ركه‌وتوو بووه له فهرههمكردنی ئارامیه‌كی ئابوریی و، زیادكردنی گه‌شه‌ی ئابوریی به‌تێكڕای (٧٪) ی ساڵانه (6) . ، ده‌ریش كه‌وت كه ده‌سته‌بژێرێكی ئابوریی به‌توانا پاڵپشتی ئاكپارتی ئه‌كه‌ن. بۆیه پاڵپشتی كردنی جه‌ماوه‌ریی بۆ دادوگه‌شه‌پێدان زیاتر بوو له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سوپادا
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، هێزه‌كانی سوپا په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان له‌سه‌ر ئاكپارتی بو، به‌وه‌ی حزبێكه كار بۆ پشتگوێ خستنی عیلمانیه‌ت ئه‌كات له توركیادا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دادگای ده‌ستوری بڕیاریدا كه هه‌یمه‌نه‌ی سوپا له‌ناو كاری مه‌ده‌نیدا دووربخاته‌وه‌و، بڕیاری ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیشی دا، كه نیه‌تیان هه‌بووه كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تدا بكه‌ن. له‌هه‌ڵمه‌تێكدا پۆلیسی توركیا: فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه ئاسمانیه‌كانی توركیا جه‌نه‌راڵ "ئیبراهیم فیرتینا-Ibrahim Fırtına " و، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین " ئۆزدین ئورنیك -Özden Örnek" و (٣٤) ژه‌نه‌راڵی سه‌ربازیی تر و، (٩٨) ئه‌فسه‌ری ده‌ستگیركرد (7) .
1-2. هه‌ڵكشانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاكپارتی
له ساڵی (٢٠٠٢) به‌دواوه، له سه‌رده‌ستی حوكمڕانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (AKP) سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێدی هێدی و پله به پله به‌ره‌و چالاكبون و به‌رفراوانی چوو، به‌رده‌وامبون له سه‌ر چالاكی و كاره‌كانی ئۆزاڵ، هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا، توركیا پێ به‌پێ هه‌وڵی خۆی دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌ندامێتی خۆی له ناتۆ دا كاراتر كرد. دروستكه‌رانی بڕیاری سیاسی جه‌ختیان له باری جیۆ-سیاسیی كرده‌وه‌و، گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵه‌كانی قووڵایی ستراتیجی له‌توركیا، به‌جۆرێك هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی له ناوه‌ندی بولقان و قه‌وقاز، وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایه، وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێك بۆ پیاتێپهڕین و گواستنه‌وه‌ی ووزه له: ئاسیای ناوه‌ڕاست، قه‌وقاز، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. (8) .
له‌به‌رئه‌نجامی كارابونی زیاتری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ناوچه‌یه‌كی ئێجگار به‌رفراواندا، توركیا: پۆستی ئه‌مینداریی گشتی له ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی (OIC) وه‌رگرت، سیفه‌تی (چاو‌دێر) ی پێ سپێردرا له جامیعه‌ی عه‌ره‌بی. . چووه پاڵ كۆمه‌ڵه‌ی G-20 وه‌ك گه‌وره‌ترین ڕووگه‌ی ئابوریی جیهانی، ئه‌ندامێكی ناهه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو-ده‌وڵه‌تی بۆ دانرا، دانانی یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی له په‌یمانی ناتۆ له‌لایه‌ن توركیاوه، ئینجا له ئه‌مینداریی گشتی ڕێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی و گه‌شه‌پێدان (OECD) . . ئه‌وسا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌ك له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له بانكی ده‌ولی (9) .
ته‌نانه‌ت توركیا له‌ماوه‌ی (٢٠٠٢-٢٠٠٨) دا، سه‌ركه‌وتو بو له كه‌مكردنه‌وه‌ی دوودڵی و ڕاڕایی دراوسێكانی به‌رانبه‌ر خۆی، نزیكبونه‌وه‌ی سیاسیی و ئابوریی به كردار له‌گه‌ڵ: سوریا، ئێران، ڕووسیا، وه دووریش كه‌وته‌وه له كێبركێی جیۆسیاسیی و به‌كارهێنانی پێگه‌كه‌ی بۆ دژایه‌تی ئه‌وانی تر. . سیاسه‌تێكی واقیعی به‌كارهێنا له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی له قوبرس دا، مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاوی له‌گه‌ڵ قه‌زیه‌ی ئه‌رمه‌نی دا كرد، هه‌نگاوی نا بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان، كۆششێكی دیبلۆماتی ده‌ستپێكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی سوریا‌و ئیسرائیل، وه فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، تا دواتر توركیا خۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی تێكچوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له (٢٠٠٩) دا (10) .
1-2-1. ڕۆڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسه‌تی توركیادا.
هه‌رچی ڕۆڵی ئه‌مریكایه، بونێكی گرنگ و مێژووییه له‌ناوچه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و توركیاش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای جه‌نگی سارد له (١٩٤٥) ه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، كه ته‌ماسێكی توندی ئابوریی و سیاسیی و ئه‌منی له‌نێوانیاندا هه‌بووه، به‌لای ئه‌مریكاوه توركیا دۆستێكی ستراتیجییه و ئه‌توانێت له‌ناوچه‌كه‌دا ڕۆڵی گرنگ بگیڕێت، هه‌م له ماوه‌ی جه‌نگی سارد و، دواتریش له ململانێ نوێیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، هه‌م له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا توركیا‌و ئیسرائیل دوو هاوپه‌یمانی گرنگی ویلایه‌ته یهكگرتوهكانن. نه‌ك ئیمڕۆكه به‌ڵكو له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، ئه‌مریكا هه‌وڵی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه بۆ ڕێكخستنی هه‌ژمونی به‌ریتانی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌و سۆنگه‌یه‌ی كه بایه‌خێكی جیۆ-ستراتیجی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا.
سه‌رباری ئه‌وه‌شی، توركیا تاكه ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه، كه ئه‌ندامه له‌په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و سنوری له‌گه‌ڵ نیشتمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، به‌شێكی گرنگیشه له سیسته‌می خۆرهه‌ڵاتی كه ئهمریكاو ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندییان لهدروستكردنهوهیدا هه‌یه. له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئه‌بینین ئه‌جێنده‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكی – توركی له‌ده‌وری چه‌ند خاڵێكی گرنگ ئه‌خولێته‌وه:
١- دروستكردنی هێڵێكی به‌رگریی له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت.
٢- هه‌ستكردنی پێشوه‌خته‌و خوێندنه‌وه‌ی وورد بۆ بایه‌خی ڕۆڵی توركیا له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
٣- توركیا خۆی ویستی هه‌یه پارێزگاری له بارودۆخی نێوده‌وڵه‌ی بكات كه ئارامییه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه.
٤- سوود وه‌رگرتن له پێگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چوونه پاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
٥- ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، وه زۆر كاری سیاسیی تایبه‌تی كردووه له‌و باره‌یه‌وه.
٦- توركیا ئه‌خوازێت هاوكاری سه‌ربازیی و ئابوریی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وه ده‌ستبهێنێت.
٧- توركیا پێویستی به دروستكردنی سوپایه‌كی به‌هێز و ڕاهێنراوی باشه، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ.
٨- توركیا "به‌تایبه‌ت له قۆناغه هه‌ستیاره‌كان" دا بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی، پێویستی به هاوپه‌یمانێتی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تا له ڕێگه‌ی ئیسرائیل و له‌ده‌رگای پشته‌وه بچێت بۆ ماڵی ئه‌مریكا (11) .
جگه له‌مانه‌ش، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ته‌مویلی ماددیی به‌شێكی زۆر له‌تێچووی تازه‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیای كردووه، كه له ڕێككه‌وتنی ساڵی (١٩٩٦) دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردویه‌تی. ئه‌مریكا به‌شداری زۆری له مناوه‌راتی سه‌ربازیی توركی – ئیسرائیلی دا كردووه، وه‌كو مناوه‌راتی ساڵی (١٩٩٩)، مناوه‌راتی (كانونی دووهمی٢٠٠١) له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، مناوه‌راتی (حوزه‌یرانی ٢٠٠١) و، مناوه‌راتی (ئابی ٢٠٠٧) . هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مریكا دوای گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل، بۆ زامنكردنی په‌یوه‌ندییه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، كه‌سێكی یه‌هودی ئه‌مریكی ئه‌كاته باڵوێزی خۆی له ئه‌نقه‌ره، به‌و پێیه‌ی سه‌فیرێكی جوله‌كه باشتر ئه‌زانێت پێداویستیه‌كانی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره چۆنن و چین(12) .
"به‌م مانایانه‌ش، ئه‌توانین بڵێین:په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكی – توركی، ڕاسته‌وخۆ گرێدراوه به په‌یوه‌ندیی توركی – ئیسرائیلییه‌وه. ڕاڕایی و ساردبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له نێوان توركیا‌و ئیسرائیل‌دا، ڕاسته‌وخۆ ساردبونه‌وه‌و ڕاڕاییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو توركیادا. چونكه لۆبی سه‌هیۆنی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو توركیادا، یه‌كێك له هه‌ره هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌له‌قی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر توركیای ئه‌ردۆگانی ئه‌وه‌یه، كه پێش هاتنی ئاكپارتی سه‌فه‌قاتی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌منی و سه‌ربازیی له‌نێوانیاندا بووه!. ".
جیاوازییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا، دوای هاتنی حزبی دادوگه‌شه‌پێدان له (٢٠٠٢) بۆ ده‌سته‌ڵات سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌خاكی توركیاوه هێرش بكه‌نه سه‌ر عێراق، بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی (سه‌دام حوسه‌ین) له (٢٠٠٣) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حزبی دادوگه‌شه‌پێدان حه‌زیده‌كرد ئه‌مه ڕووبات، به‌ڵام په‌رله‌مانی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌تی كرده‌وه ڕێگه به هێز و بنكه‌كانی ئه‌مریكا بدات لهخاكهیهوه هێرش بكه‌نه سه‌ر عێراق. . !.
ئایا جێگه‌ی پرسیار نییه، كه ئاكپارتییهك (٥) مانگ بێت، هاتبێته سه‌ر حوكم، ڕێگه به بڕیارێكی چاره‌نوسسازی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بگرێت؟. دواتر له به‌رانبه‌ر پێدانی (1) ملیار دۆلاردا توركیا كارئاسانی بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێگه‌نه‌ده‌ن پرسی كورد له باكوری عێراق دوای ڕووخانی سه‌دام گه‌شه بكات.
به‌گشتی، ئاكپارتی له‌دوای هاتنی بۆ سه‌ر حوكم، ده‌ستی دایه ڕێچكه‌یه‌ك له‌سیاسه‌تكردن، كه پله به پله كاریگه‌ریی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان كه‌مبكاته‌وه، به‌بۆنه‌ی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ له ڕووی جوگرافیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا "عه‌بدوڵا گویل" له (١٤ی شوباتی ٢٠٠٤) سه‌ردانی كوه‌یتی كرد، بۆچی. ؟. بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی ئه‌منی و ئابوریی و سیاسی له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاستدا، وه‌ك ئهلتهرنالتیڤێك بۆ پرۆژه‌ی ئه‌مریكی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مریكا له دوای (١١ی سێپته‌مبه‌ر) ه‌وه ده‌ستی دابویه (13) .
1-3. ستراتیژیی سه‌ره سێگۆشه
پڕۆفیسۆر (د. ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) له كتێبی " قوڵایی ستراتیژیی" دا، نوسیویه‌تی:" توركیا له‌ڕابردووشدا یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌بووه، به‌ڵام به‌خۆی نه‌زانیوه كه خاوه‌نی: ده‌مارێكی به‌هێزه‌و، ماعیدهیهكی لاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دڵی كێشه‌ی هه‌یه و دهماغیشی مامناوه‌نده (14) . به‌واتایه‌كی تر سوپایه‌كی به‌هێز و ئابورییه‌كی لاوازیی هه‌یه، به‌ڵام متمانه‌ی به‌خۆی له‌ده‌ستداوه، وه بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجیشی باش نه‌بوه.
له‌دوای ئه‌مه ده‌بینین، توركیا جگه له‌وه‌ی نێوه‌ندگیریی " وه‌ساته‌ت" ی جۆرجیا و ڕوسیا له‌لایه‌ك و، سوریا‌و ئیسرائیلی له‌لایه‌كی تره‌وه كردووه " له‌سه‌رده‌ستی داود ئۆغلۆ ". له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاكپارتییه‌وه توركیا بۆخۆی به‌دوای په‌یڕه‌وكردنی (ستراتیژییه‌تی سه‌ره سێگۆشه) كه‌وت. كه بۆهاتنه سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له ساڵی (٢٠٠٢) پلانیان بۆ دانابوو، كه پشت ده‌به‌ستێت به (٣) ئامانجی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: ئاشتی ناوخۆیی "په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه".
دوووه‌م: شه‌رعیه‌تی ناوچه‌یی.
سێهه‌م: په‌یوه‌ندیی و یارمه‌تی و ته‌ماسگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا (15) .
به پوختی: حزبی دادوگه‌شه‌پێدان له‌ماوه‌ی (٢٠٠٢-٢٠٠٨) دا، سه‌ركه‌وتوو بو له‌وه‌ی كه له‌ژێر عه‌بای حزبی ئیسلامی سیاسیی هاته‌ده‌ر، كه پێشووتر میتۆدێكی ئه‌ربه‌كانی بو، ڕێبازێكی تازه‌ی بۆ خۆی دیاریكرد له مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك واقعێكی تازه‌دا، كه ئه‌مه ئه‌و توڕه‌ییه بو، حزبه ئیسلامیه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌ربه‌كان دژی بون له‌لایه‌ك، وه داموده‌ستگای عیلمانی سه‌ربازیی له‌لایه‌كی تر دژی بون. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی ڕووبه‌ڕووی دادوگه‌شه‌پێدان بۆیه‌وه، توانیتی ئاستێكی باش له گه‌شه‌پێدان بۆ وڵاته‌كه‌یان فه‌راهه‌م بكه‌ن، گرنگترینیان گه‌شه‌ی ئابوریی بو، جێ به‌جێ نه‌كردنی مافه ڕه‌واكانی كوردی لێ ده‌ربكه‌ین، كه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانی پرسه مێژووییه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌گشتی توانییان ئازادییه‌كانیش له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رجه‌سته بكه‌ن، هه‌روه‌ها توانییان چاكسازیی ده‌ستوریی ئه‌نجام بده‌ن، كه گرنگترین پرسێك بو، هاونیشتمانی توركی كرد به‌خاوه‌ن بڕیار.
هه‌روه‌كو سیاسه‌تی " قووڵایی ستراتیجی" و سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، وه سیاسه‌تی فره ڕه‌هه‌ندی كه حكومه‌تی توركیا كاری له‌سه‌ر كرد بۆ ئیحتیواكردنی ناوچه‌كه‌و ویلایه‌ته یهكگرتهكان، هێزی حزبه‌كه‌ی له‌ناوخۆی توركیادا زیاتر كرد له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سوپای عیلمانی توركیادا، توانییان سه‌ركه‌وتوانه به‌ره‌به‌ره ده‌سته‌ڵاتی سوپا كه‌م بكه‌نه‌وه. به‌گشتی له‌ماوه‌ی (٢٠٠٢-٢٠٠٨) دا پارتی دادوگه‌شه‌پێدان حزبێكی باوه‌ڕپێكراوی ناوخۆیی و ئیقلیمی و جیهانی بو، متمانه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر ههڵچنرابو له ئاستی ناوخۆی توركیادا.
1-3-1. ئاكپارتی و قه‌یرانی دارایی له توركیا (2002-2010) .
سه‌رده‌می حكومه‌تی ئاكپارتی به‌دیوێكی تری‌دا، سه‌رده‌می ئاشتی نێوخۆییه، كه ئه‌ویش خۆی له پرۆسه‌ی ئاشتی دا ئه‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردوستاندا، ئاشكرایه ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك له‌شه‌ڕدا بێت، له‌گه‌ڵ وه‌ها گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌قی مێژووییان لای توركیایه، ناتوانێت گه‌شه‌كردنی ئابوریی به‌خۆیه‌وه ببینێت. به‌مشێوه‌یه توركیا له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا ئه‌گه‌ر ناسنامه‌یه‌كی هه‌بێت، بریتی له بوژانه‌وه‌ی ئابوریی و خوڵقاندنی موعجیزه‌یه‌كی ئابوریی.
قه‌یرانی ئابوریی توركیا له‌ماوه‌ی (١٩٨٠- ٢٠٠٤) : گه‌وره‌ترین قه‌یرانێكه كه مێژوو له‌دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه تا ئه‌وكاته به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، لیره‌ی توركی له (٢٠٠٤) دا به‌ڕێژه‌ی (٤٠٪) له‌ئاست دۆلاری ئه‌مریكیدا هێزی خۆی له‌ده‌ستدابو، قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كانی توركیا له‌ساڵی (١٩٨٠) دا (١٥. ٧) ملیار دۆلار بووه، به سووی ساڵانه‌ی (١) ملیار دۆلاره‌وه كه ئه‌چێته سه‌ری، له‌ساڵی (١٩٩٩) دا قه‌رزه‌كه (١٠٠) ملیار تێئه‌په‌ڕێنێت، به‌سووی ساڵانه‌ی (٥) ملیاریشهوه كه ئه‌چێته‌سه‌ری. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌و قه‌رزانه كه كراون هیچیان بۆ ژێرخان و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌كار نه‌هێنراون. ئینجا قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی توركیا له‌ساڵی (١٩٨٠) دا (٧. ٩) حه‌وت ملیار‌و نۆسه‌ت ملیۆن دۆلار بووه، له ساڵی (١٩٩٩) دا گه‌یشتبووه (٦٣، ٦) ملیار دۆلار. . . به‌پێی ئابوریزانه توركه‌كان: توركیا له‌سه‌ره‌تای ساڵی (٢٠٠٠) دا بڕی (٤٢٧) ملیار دۆلار قه‌رزار بووه، له‌كاتێكدا به‌هه‌موو هه‌وڵی خۆی ئه‌وسا توانیویه‌تی ساڵانه (١٢-١٥) ملیار دۆلار به‌قه‌رز له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت (16) .
له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، حزبی دادوگه‌شه‌پێدان هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتوانه‌ی نا به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوریی، به‌نمونه: هه‌نارده‌كردن له توركیاوه له‌ساڵی (٢٠٠٢) بایی (٣٦) ملیاربووه، له (٢٠١٠) هدا چووه (١٠٢) ملیار دۆلار، داهاتی قه‌ومی توركیا له (٢٢٠) ملیاری ساڵی (٢٠٠٢) ه‌وه گه‌یشته (٦١٨) ملیار له ساڵی (٢٠١٠)، توركیا بووه (٦) شه‌شه‌مین وڵاتی ئابوریی گه‌وره له‌ئاستی ئه‌وروپادا، داهاتی تاكه كه‌ش له‌ساڵی (٢٠٠٢) ته‌نها (٣٥٠٠$) بو، له (٢٠١٠) دا بو به (٨٥٩٠$) . هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد، كه له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی (٢٠٠٧) دا (٤٢، ٥٣٢) چل و ملیۆن و پێنج سه‌ت و سی و دوو هه‌زار ده‌نگده‌ری هه‌بێت له‌كۆی (٧٤) ملیۆن ده‌نگده‌ر له (١٥٨٧٠٠) ناوه‌ندی ده‌نگداندا، به به‌شداری (١٤) حزبی سیاسیی و، لیستی سه‌ربه‌خۆ، پێشبڕكێ بۆ (٥٥٠) كورسی په‌رله‌مانی ئه‌كه‌ن، كه (٧٣٩٣) پاڵیوراو هه‌بوه‌و له‌ناویاندا (٦٩٩) یان سه‌ربه‌خۆ بون. سه‌رئه‌نجام حزبی دادوگه‌شه‌پێدان (٣٤١) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست ئه‌هێنێت (17) .
دووه‌م: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ماوه‌ی نێوان (2010-بۆ ئایاری 2016)
به‌شێكی زۆر له توێژه‌ران و ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه، ماوه‌ی سه‌ركه‌وتنی پله به‌پله‌ی سیاسه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ئاكپارتی به ماوه‌ی نێوان ساڵی (2002-2014) دائه‌نه‌ن و، دوای ئه‌وه هێدی هێدی گڵۆڵه‌ی حوكمڕانی ئابوریی و دیبلۆماسی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوخۆیی كه‌وتۆته لێژی، تا ئه‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ركردایه‌تی "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" له‌ساڵی (2016) دا قه‌یرانه‌كانی له ژماره نه‌یه‌ن. . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ماندا، سه‌ره‌تای داكشانی سیاسه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان به‌گشتی ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ساڵی (2010) و، ئه‌یكه‌ین به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ قه‌یرانه گه‌وره‌كانی كه دوور نییه له كۆتایی (2016) دا سه‌ری "ئه‌ردۆگان" بخوات و، توركیاش بكاته گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی ململانێی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌وه ناسراوه، هه‌میشه ئه‌گه‌ر و ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی هه‌یه شۆك لێی بدات و، تووشی له‌رینه‌وه " هزه" ببێت، هۆی ئه‌مه‌ش خوێنه‌ر ئه‌توانێت به‌شێكی وه‌ڵامه‌كه‌ی لای سه‌ره‌وه وه‌رگرتبێت و، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌دا، شی ئه‌كه‌ینه‌وه:
2-1. جیوپۆڵهتیكی توركیا و فه‌تحكردنی ده‌وروبه‌ر.
كارل هوسهۆڤهر، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی میونخ بۆ جیۆپۆڵهتیكا، وای ئه‌بینێت جیۆپۆڵه‌تیك په‌یوه‌ندییه له نێوان زه‌وی یان زه‌مینه‌یه‌ك كه سیاسه‌ت شیره‌و ئیلهام له‌وه‌وه وه‌رئه‌گرێت. . بۆ نمونه زه‌مینه‌ی ئیسرائیل و هه‌ڵكه‌وتنی شوێنه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌یه كه ناوه‌ندی بڕیاری ئیسرائیل دای ئه‌ڕێژێت. .
له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، دوو فاكته‌ر ڕه‌چاو ئه‌كرێت، یه‌كێكیان " فاكته‌ری نه‌گۆڕ" ئه‌وه‌كه‌ی تریش " فاكته‌ری گۆڕاو". . جیۆپۆڵه‌تیك فاكته‌رێكه گۆڕاوه‌و، قابیلیه‌تی گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندن یان جوڵانی هه‌یه. بۆنمونه جیۆپۆڵه‌تیكی توركیا له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی دا جیاوازه له دوای دامه‌زراندنی كۆماری توركیا له (1923) . . جیۆپۆڵه‌تیكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێش سایكس پیكۆ (1916) جیاوازه له‌دوای سایكس پیكۆ و په‌یمانی به‌لفۆڕ (1917) . . لقه‌كانی ئه‌م زانسته جوگرافیا‌و به‌رزی و نزمی و كه‌شوهه‌واوه ئه‌یگرێته‌وه بۆ ژماره‌ی دانیشتوان و. . . تاد. . لێره‌دا ئیشی ئێمه شیكردنه‌وه‌و جیاوازی كردن نییه له نێوان چه‌مكه‌كانی " جیۆپۆڵه‌تیك" و " جیۆستراتیجی " و " جوگرافیای سیاسی" دا. . ئه‌وه نه‌بێت كه بڵێین هه‌ڵكه‌وته‌و ئه‌و ژینگه جوگرافییه سیاسیه‌ی توركیای تیا ده‌ركه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه، وای كردووه كه توركیا ببێته حاڵه‌تێكی شاز له‌ناو بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا:
- هه‌ڵكه‌وتنی توركیا له‌نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپا، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا.
- توركیا ئه‌كه‌وێته چه‌ق و خاڵی یه‌كتربڕینی ململانێی مێژوویی- سیاسیی- هزریی. جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كانی دونیا، وه‌كو جه‌نگی سارد، په‌یمانی به‌غدا 1956، سه‌رهه‌ڵدانی به‌عسیزم و كۆمۆنیزم له ڕۆژهه‌ڵات، سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزم. .
- توركیا بۆته ته‌رمیناڵێكی جیهانی، هه‌موو جیهان له تاران و ته‌لئه‌بیب و قاهیره‌و مۆسكۆ نیین، به‌ڵام هه‌موو جیهان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتۆرك له ئیستانبوڵدا ئه‌بینیت.
- توركیا بۆته ئه‌كسیس " تێپهرگه-معبر" ی ووزه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به بۆڕی نابۆكۆ (بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا) . . هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ووزه له هه‌رێمی كوردوستانه‌وه بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. .
- توركیای تاكه ووڵاتی ئیسلامی یه خاوه‌نی زۆرترین ڕێژه‌ی دانیشتوانی موسڵمانن، كه عه‌ره‌ب نین و، ئه‌ندامێكی كاران له ناتۆ.
- ململانێی مه‌زهه‌بی و مێژوویی له‌گه‌ڵ ئێران و، سیاسیی و جوگرافی له‌گه‌ڵ سوریای دراوسێی.
- توركیا ئه‌كه‌وێته سه‌ر دوو گه‌وره‌ترین و ستراتیژیترین ڕووباری ده‌ریایی له‌جیهان، له باكوری خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌ریای ڕه‌ش و، له ڕۆژئاواشیه‌وه ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كه ئه‌م ده‌ریایه (3) سی كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریكاو ئه‌وروپا ئه‌كه‌ونه سه‌ری. . ئه‌وسا سێ ده‌ریاچه‌و ته‌نگه‌به‌ری ئاویی به‌ناوه‌ڕاستی توركیا دا تێئه‌په‌ڕن (مه‌ڕمه‌ڕه‌و بۆسفۆڕ و ده‌رده‌نیل) . . كه ده‌ریای ڕه‌ش ئه‌گه‌یه‌نن به ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
- ململانێی ئیتنی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له دانیشتوانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی توركیا، ئه‌مه یه‌ك له‌و هۆكارانه بوو كه بووه هۆی شكست پێهێنانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و، نه‌یتوانی كۆنترۆڵی بكات، وه‌كو: تورك و كورد‌و عه‌له‌وییه‌ت و ئه‌رمه‌نی و جوله‌كه‌و موسڵمان و ئاشوریی.
- كێشه‌ی قوبرس له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ده‌ره‌كی توركیای سه‌رده‌مه. كه حكومه‌تی ئاكپارتی نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێكی وا بۆ چاره‌سه‌ركردنی بهاوێژێت. به‌هۆی درۆزینهوهو گه‌ڕان و هه‌نارده‌كردنی ووزه‌وه له قوبرسی باشور (قوبرسی یۆنانی) دوور نییه ئه‌م كێشه‌یه گه‌وره‌تر ببێته‌وه.
- كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو ئاڵۆزه، شاره‌كانی: كۆنیا له ئیستانبوڵ ناچێت، ناسنانه‌ی ئامه‌د له هی ئیزمیر جیاوازه، ترابزۆن له ئه‌نقه‌ره‌و. . . تادوایی. . واته قه‌یرانی نه‌بونی ناسنامه‌یه‌كی دیاریكراو به‌شێكی گه‌وره‌ی گرفته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیایه. ئێمه چۆن له توركیا بڕوانین؟. ئیسلامی؟ سیكۆلار؟ مه‌سه‌له‌ی كورد؟ كێشه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان؟. مۆدێرن؟. ئیسلامی توندڕه‌و و فهندامێنتاڵیسمی ئیسلامی وه‌كو حزبولڵای توركی یاخود وه‌ك گویلهنیزم (ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تی) . ؟. وه‌یان وه‌ك پانتاییه‌ك له‌سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسیی میانه‌ڕه‌و (ئاكپارتی) ؟. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات یان سه‌رلێشێواو؟. چه‌پی ڕاسیزم (جه‌هه‌په) یان چی؟.
2-2. داكشان و كورتهێنانی سیاسه‌تی ئاكپارتی (2010- بۆ ئایاری 2016) .
وه‌كو گوتمان، ئێمه سه‌ره‌تای داكشانی سیاسه‌تی ئاكپارتی ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ساڵی (2010) . بگره ئه‌م تهراكوماتانه ئهشگێڕینهوه بۆ (29ی كانونی دووه‌می 2009) له مونته‌دای ئابوریی جیهانی (داڤۆس) له سویسرا "ئه‌ردۆگان دوای ته‌واوبونی قسه‌كانی كاغه‌زه‌كانی به‌ڕووی "شیمۆن پیرێز" ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا فڕیدا. ئه‌ردۆگان ڕوویكرده پیرێز و گوتی:
" به‌ڕێز. . . تۆ به‌ته‌مه‌ن له من گه‌وره‌تری، واهه‌سته‌كه‌م كه تۆ كه‌مێك هه‌ست به تاوان بكه‌یت، ڕه‌نگه بۆیه كه‌مێك توند بویت، من ئه‌و مناڵانه‌م بیردێته‌وه كه له‌كه‌نار ده‌ریا كوژران، ووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ووڵاتهكهتانم دێته‌وه یاد كه گوتی ئێمه له‌سیاسه‌تی خۆمان ڕازین، بێگومان هه‌ردوكتان هه‌ست به ڕازی بون ئه‌كه‌ن كه به‌تانك هێرش بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌كه‌ن. . . من هه‌ست به خه‌مباری ئه‌كه‌م كاتێك خه‌ڵك چه‌پڵه بۆ قسه‌كانت لێئه‌ده‌ن، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر كوژران، پێموایه كارێكی هه‌ڵه‌و نامرۆییه، كه خه‌ڵك چه‌پڵه بۆ كارێك لێبده‌ن ئه‌و جۆره ئه‌نجامانه‌ی هه‌بوبێت " (18)
به‌ره‌به‌یانی (٣١/٥/٢٠١٠) : بهیهكداكێشانێكی دوژمنكاریی خوێناوی له‌نێوان ئیسرائیل و توركیا ڕوویدا. بووه هۆی كوشتنی (٩) نۆ كه‌سی مه‌ده‌نی تورك و برینداربونی ده‌یان كه‌سی تر و، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و كه‌شتیه گه‌وره‌یه‌ی توركیا وه‌ك هاوكاری مرۆیی ڕِهوانهی كردبو بۆ كه‌رتی غه‌ززه. ئه‌و یه‌كه‌مین جاره له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ده‌وڵه‌تێكی بێگانه، بتوانێت هاونیشتمانی توركی بكوژێت. . لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌م ناكۆكییه‌ی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل، ئه‌وه‌نده به قورسی له‌سه‌ر حكومه‌تی ئاكپارتی و توركیا كه‌وتن، كه پێده‌چێت تاهه‌تایه به‌هۆی بیروبۆچونه‌كانی دادوئۆغلۆ به‌رانبه‌ر جوله‌كه له كتێبی "قووڵایی ستراتیژیی" و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌شییه‌كانی ئه‌ردۆگانه‌وه، نه‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوتری خۆی، په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو وڵاته كه له (1948) ه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و، له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی ستراتیژیی و توندوتۆڵی. . ، وتارێكی ئاگرینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی توركیا له (١/٦/٢٠١٠) له دژی ڕه‌فتاره‌كانی ئیسرائیل دا گوتی "هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا چه‌ند به‌هێز بو، دوژمنایه‌تیش ئه‌وه‌نده به‌هێز ئه‌بێت" (19) .
ئیسرائیل لهنهوهدهكانهوه، یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی توركیا بووه، به ده‌یان ملیار دۆلار، تێچووی تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌بابه‌ی توركی بووه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، یه‌كه‌م فرۆشی فڕۆكه‌ی فانتۆم بووه به توركیا. . ته‌نها كۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردولا له‌و چركه‌ساته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان تێكچوو (3، 439) سی ملیار‌و چوارسه‌ت و سی و نۆ ملیۆن دۆلار بووه. . دوای (5) ساڵ له بێده‌نگی و كپی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته كه سنوری ئاوییان هه‌یه، له (2015) دا ده‌یان جار و له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌ردۆگان جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه " ئێمه‌و ئیسرائیل پێویستمان به‌یه‌كه". . " ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ ئیسرائیل". . "پێویستمان به ئیسرائیله". . چونكه تاهه‌نووكه‌ش سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتدا، بریتی یه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل. كاتێك ڕووداوی كه‌شتی مهڕمهڕهش ڕوویدا، ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگریی ئه‌مریكا پاڵپشتی ئیسرائیلیان كرد. . وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك داود ئۆغلۆ سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و، خواستی نیشان ئه‌دا كه ئێران و به‌رازیل به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێت، بۆچی؟. بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئیش له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم بكه‌ن!!.
ئێره، سه‌ره‌تای توڕه‌بونی ئه‌مریكایه له توركیا، نه‌ك ئه‌و ڕۆژانه‌ی جه‌ندرمه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2015) به‌شه‌ق و بۆكس به‌ربونه گیانی ڕۆژنامه‌نووسه خۆرئاواییه‌كان و، په‌لاماری " نیۆرك تایمز" ی ئه‌مریكیان ئه‌دا. . ئه‌مه سه‌ره‌تای به‌تاڵبونه‌وه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه كه له (2002) ه‌وه ئاكپارتی فووی تێ ئه‌كرد، وه‌ك نیاز نیشاندانێك بۆ ئاماده‌گی بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا. .
2-2-1. لێكه‌وته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر توركیا
دروشمی سه‌ره‌كی ئاكپارتی له ستراتیجهكهیاندا بریتی بو له " توركیایه‌كی نوی و، ئابورییه‌كی به‌هێز تا ساڵی 2020". بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تی سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان (Zero Problem) ڕاگه‌یاند، هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتوانه‌یه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو كه‌سێتی " داود ئۆغلۆ" وه‌زیری پێشووی توركیا، وا به‌رجه‌سته بوبو، كه " وه‌ساته‌ت-Mediation" ی ئه‌كرد له جیهاندا، بۆ نمونه: نێوه‌ندگیریی نێوان جۆرجیا‌و ئۆسیتای باشور، نێوهندنگیریی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل، نێوه‌ندگیریی ناكۆكیه‌كانی سوریا‌و ئیسرائیل یشی ده‌ست دابویه. ته‌نانه‌ت " ئه‌ردۆگان" ئه‌و ڕۆژانه نزیكترین هاوڕێی " به‌شار ئه‌سه‌د" و " عومه‌ر به‌شیر" بو.
هه‌روه‌كو ئیسرائیل ساڵی (٢٠٠٧) له نزیك "دێره زور" گورزێكی له پێگه‌ی " كوپه‌ری سوری" وه‌شاند. كه به‌سه‌ر زه‌مینی خاكی توركیادا تێپه‌ر بو بو. ئه‌مه‌ش توركیای خسته به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكی پڕ له ئیحراجی و ڕوو زه‌ردی له‌لای سوریا‌و جیهانه‌وه، ڕای ناوخۆیی توركیاشی به شێوه‌یه‌كی خراپ له‌دژی حكومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان جوڵاند (20) . تا ئه‌هات به‌بۆنه‌ی سووربونی ئه‌ردۆگان له هاوكاری كردنی فه‌له‌ستینیه‌كان و كه‌رتی غه‌ززه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل گرژ ئه‌بون، توركیا له‌ساڵی (2009) ڕایگه‌یاند، واز له نێوه‌ندگیریی كردنی نێوان " سوریا- ئیسرائیل" ئه‌هێنێت. . ده‌ره‌نجام په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی دراوسێی گرنگ ڕووه‌و كزبونه. .
زۆری نه‌برد، له‌كۆتایی (2010) دا، به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆڕش له وڵاتانی ئیسلامی سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش دوور و نزیك له حیساباتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا وه‌كو (ئه‌گه‌ر، بژارده) بیری لێنهكرابۆیهوه، توركیا كه‌وته به‌رده‌م هه‌ڵوێست و بڕیاری ئیحراج و بی سه‌روبه‌ر. . ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی توركیا پاڵپشتی ئیخوان و (موحه‌مه‌د مورسی) كرد، كه‌وت. باری میسر گۆڕاو، " عه‌بدولفه‌تاح سیسی" وه‌ك سه‌رۆكی میسر هات و، "ئه‌ردۆگان" ی به‌سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره ناوزه‌ند كرد. . ئینجا ئاگری شۆڕش گه‌یشته سوریا‌و، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له سوریا "ئه‌ردۆگان" و ئاكپارتی بوون به ناوی یه‌كه‌م له لیستی دوژمنه‌كانی سوریادا، ئه‌وسا بزوتنه‌وه‌ی كوردی به‌ڕێبه‌رایه‌تی " په‌یه‌ده" په‌ره‌ی سه‌ند له‌باكوری سوریا‌و ناوچه سنورییه‌كانی توركیا، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و هاتنی ڕاسته‌وخۆی ئێران و ڕووسیاوه بۆ سوریا. . ڕاسته‌وخۆ تا ئاستی به‌یه‌كدادانی سه‌ربازی و ئاسمانی ڕووسیاو ئێرانیش بوون به ناحه‌زێكی گه‌وره‌ی توركیا‌و ئه‌ردۆگان. ئینجا شه‌ڕ له ئۆكراین و ناوچه‌ی قڕم سه‌ریهه‌ڵدا، دیسان توركیا هیچ ڕۆڵێكی پێ نه‌گێڕدراو، ناتۆش له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا پاڵپشتی توركیای نه‌كرد. . پاشان " قۆناغی ئاشتی" له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه تێكچوو، شه‌ڕ له باشوری توركیا‌و ناوچه‌كانی تر له‌نێوان سه‌رباز و گه‌ریلادا ده‌ستی پێكرده‌وه. . ئه‌وه بێجگه له خۆپیشاندانه‌كانی " پاركی گازی" له توركیا.
هێشتا كێشه‌ی قوبرس چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و، یۆنان و ئه‌ڵمانیاش، دژی هه‌موو جوڵانه‌وه‌و خواستێكی توركیان به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا، شان به‌شانی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه، میدیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، ڕۆژانه به نێگه‌تیڤ له‌مامه‌ڵه‌و سیاسه‌ت و كاردانه‌وه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌سه‌رده‌ستی " ئه‌ردۆگان" ئه‌خوێنن. . ته‌واو ئه‌م سیستمه توركیهیهیان وه‌ڕس و شه‌كه‌ت كردووه، ئه‌ردۆگانیش به‌ده‌م خه‌ونی سوڵتانییه‌وه ئه‌یگوت " پێش كۆڵۆمبۆس ئیسلام ئه‌مریكای دۆزیوه‌ته‌وه"!!.
2-2-2. ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داود ئۆغلۆ.
دوای ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ی كه حزبی دادوگه‌شه‌پێدان پیایدا گوزه‌ری كرد، شكستی یه‌كه‌می پارتی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی (15ی حوزه‌یرانی 2015) له توركیادا، كێشه‌كانی نێوان سه‌ره‌كوه‌زیران" داود ئۆغلۆ" و " ئه‌ردۆگان" ی سه‌رۆك كۆمار و كه‌سی یه‌كه‌می ئاكپارتی، قووڵتر بۆیه‌وه. جیاوازییه دهرنهبڕاوهكانی نێوان ئه‌ردۆگان و ئۆغلۆ زیاتری ئه‌كرد. به‌تایبه‌تی ناكۆكییان هه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می ووڵات بۆ سه‌رۆكایه‌تی. حزبی دادوگه‌شه‌پێدانیش حزبی خودی ئه‌ردۆگانه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی بناغهداریهتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی حزب دا، ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌مان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له كۆنگره‌كانی پێشوودا ده‌نگیان داوه. .
ئۆغلۆ، له ڕۆژی (5ی ئایاری 2016) ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و حزبیش كێشایه‌وه.
داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاوشێوه‌ی "هنری كیسنجه‌ری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریكا، كاری گرنگی كردووه بۆ نێوه‌ندگیری لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌شێكی گرنگی سیاسه‌ت و ئه‌جێندای كاری ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه سیاسیه، وهساتهتكردن بووه له‌نێوان ئهلف و باو سین وجیمهكانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. بۆیه زۆر شتی یان لێك ده‌چێت، بۆنمونه:هه‌ردووكیان وانه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان خوێندووه‌و تایبه‌تمه‌ندییان له‌وبواره هه‌یه، وه هه‌ردوكیان (ئۆغلۆ و كیسنجه‌ر) له‌پێناو ئاشتی دا كاریان له‌سه‌ر دانوستانی (عه‌ره‌ب-ئیسرائیل) كردووه، هه‌ردوكیان وه‌زیری ده‌ره‌وه بونه، وه هه‌ردوكیشیان له‌په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نیان بون به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان (كیسنجه‌ر له 1923 له‌دایك بوه‌و له 1973 بوه به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئۆغلۆش له 1959 له‌دایك بوه‌و له 2009 بوه به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه) .
ئه‌گه‌ر به‌ووردی دیققه‌ت به‌ین، ئه‌م شتانه بیانویه‌ك نابن بۆئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌یه‌ك بچن، هنری كیسنجه‌ر ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی له‌ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیست بینی، له‌سه‌ر سیاسه‌تی (هه‌نگاو. . . هه‌نگاو) ی ئه‌مریكی به قازانجی ئیسرائیل له‌سه‌ر حیسابی عه‌ره‌به‌كان. به‌ڵام ئۆغلۆ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌گۆڕی (شارستانیه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێزه بۆ ده‌وڵه‌ت) نێوه‌ندگیری عه‌ره‌ب و ئیسرائیلیه‌كانی كرد. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م تێزه‌ش وهساتهتی نێوان (سوریا-ئیسرائیل) و (فه‌له‌ستین – ئیسرائیل) ی كرد. بۆیه ده‌بینین لوتكه‌و لوببی سیاسه‌ت و بیردۆزه‌كه‌ی ئۆغلۆ ئه‌وه‌یه كه: "ئێمه هێزی ڕاسته‌قینه‌و بنچینه‌یی بناسین، وه‌هێزی ئه‌مری واقیع (دیفاكتۆ) ش بناسین. ئینجا هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه ڕابگرین. ". له‌كاتێكدا كیسنجه‌ر سه‌رسامه به تیۆری (پێكداكێشانی شارستانیه‌ته‌كان) كه ساموێڵ هۆنتگتن پێشكه‌شی كردووه، وه‌پاڵپشتی نه‌زه‌ریه‌ی (كۆتایی مێژوو) ه، كه فرانسیس فۆكۆیما دای ناوه‌و لایوایه، لیبراڵیزم قوفڵی مێژووی داوه. وه‌له‌گه‌ڵ تیۆری (فه‌وزای خه‌للاق) كه بوشی كوڕ په‌یڕه‌وی ده‌كا، ئه‌مه‌ش ئۆغلۆ به‌ته‌واوی له‌دژی ده‌وه‌ستێت.
سه‌رئه‌نجام.
یه‌كه‌م: له ڕووی ستراكچه‌ری نێوخۆیی توركیاوه:
ڕِاسته به‌پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی توركیا، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسییه، به‌ڵام سیاسه‌تی (16) ساڵه‌ی ڕابردووی ئاكپارتی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆگان، ده‌ریخست توركیا وڵاتێكی موئه‌سه‌ساتی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر میزاجی كاراكته‌ره باڵاكان و ئیسلامی سیاسیی ئه‌چێت به‌ڕێوه، یانی " خۆم چیم بوی ئه‌وه ئه‌كه‌م"!.
تازه له (ئایاری 2016) ئه‌ردۆگان ئه‌ڵێت: ئێمه ئایندهی توركیامان له‌سه‌ر (4) بنه‌مای سه‌ره‌كی داناوه، " یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك خاك، یه‌ك ده‌وڵه‌ت" داڕشتووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین، وتیشی ئێمه ئاڵایهكمان هه‌یه ڕه‌نگی سووره، واته خوێن!. (بڕوانه یوتیوب: https://www. youtube. com/watch?v=v7XFgfvoQFo) . له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م سیناریۆیانه‌ی لای خواره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌ردۆگان ئه‌كات:
- كوده‌تای حزبی (له 22ی ئایاری 2016 دا هه‌ڵبژاردن ئه‌كرێت)، كوده‌تای جه‌ماوه‌ریی (له‌ڕێگه‌ی ده‌ره‌كییه‌وه جموجوڵی جه‌ماوه‌ریی دروست بكرێت له‌ناو توركیادا، دواتر ئه‌ردۆگان كۆمه‌ڵكوژییه‌ك بكات و، كۆی قه‌یرانه‌كان له‌مه‌دا كورت ببێته‌وه)، كوده‌تای سه‌ربازیی (توندبونی ئه‌ردۆگان له ڕابردودا سه‌باره‌ت به شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه و، مرونه‌تی داود ئۆغلۆ له‌ترسی توڕه‌بون و قبوڵنه‌كردنی سوپا بوو) . .
- ڕێككه‌وتنی (جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په) بۆ زاڵبون یاخود سنوردانان بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئاكپارتی. . به‌تایبه‌تی ده‌نگی جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا كه‌میكردووه. . په‌نا بۆ ڕێككه‌وتن ئه‌به‌ن، ، ، ، ، ، هه‌وڵدان بۆ درێژبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان تا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و پارێزگاكان. .
دوو: له ڕووی هاوپه‌یمانی نێو-ده‌وڵه‌تییه‌وه:
ئهلف: له‌ڕووی تیۆرییه‌وه، پێگه‌ی توركیا گرنگیه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه‌و، هی ئه‌وه نییه ئه‌م هه‌ڵكه‌وته ستراتیجیه فه‌رامۆش بكرێت له‌لایه‌ن هیچ یه‌كه‌و هێزێكی جیهانییه‌وه. .
باْ: له ڕووی پراكتیكییه‌وه، سیاسه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی توركیا، هه‌ركات قابیلی گۆڕانكاریی و، هاوسه‌نگی تازه‌یه. له‌ناكاو گه‌شه‌سه‌ندنی پێش چاو و خێرا، له‌پڕ داكشان و نزمبونه‌وه.
بیبلۆگرافیا.
(1) . Davutoğlu، A. (2010) : Strategic Depth: Turkey's role in the international arena. Al Jazeera Centre for Studies. Qatar. P. 208.
(2) . Sumer، F. (2013) . Turkeys Changing Foreign Policy and the Arab Spring. The Public Sector Innovation Journal. 18 (1)، American University of Iraq- Sulaimani. Article 8. P. 6.
(3) . ریز لگیف ێادق (2011) : علاقات الامریكیه- التركیه: فی چل عهد حزب العداله والتنمیه (2003-2011) . جامعه الشرق الاوسگ. اردن. ێ 41.
(4) . Balci، A. kardeş، T (2012) . The Changing Dynamics of Turkey’s Relations with Israel: An Analysis of „Securitization، Insight Turkey Vol. 14 / No. P. 111.
(5) . Sumer، IBID. P. 10.
(6) . یسری عبدالرۆوف یوسف الغول (2011) : اپر ێعدو حزب العداله والتنمیه التركی علی العلاقات التركیه- الاسرائیلیه. الجامعه الازهر-غزه. ێ 99-100.
(7) . نفس مێدر. ێ99.
(8) . Stern& Ross. (2013) . the Role of Syria in Israel -Turkish Relation، Political& Diplomacy، Georgetown Journal of International Affair، P. 116
(9) . Sumer، F (2013) . Ibid. P. 8.
(10) . Aydin & Chakir. (2007) . “Political Islam in Turkey: Center for European Policy Studies، Document NO. 265، and website: Website (http://www. ceps. eu) .
(11) . Balci، A. kardeş، T (2012) . IBID. P. 101.
(12) . Olson، Galen. (2013) . Normalizing Turkish - Israel Relation and the Possibilities for U. S Involvement، Boston University، U. S. P. 10.
(13) . یسری عبدالرۆوف یوسف الغول (2011) . مێدر سابق. ێ 109-112.
(14) . Davutoğlu، A. (2010) . IBID. P. 634.
(15) . Balci، A. kardeş، T (2012) . IBID. P. 104.
(16) . جزیره نت (2014) : الازمه الاقتێادیه التركیه (الاسباب والتوقعات) . اعداد: اورخان محمد علی.
www. aljazeera. net/NR/exeres/53807D45-1809-4A87-A20F-F022CFDAFAE7. htm
(17) . سمر محمود محمد حسان (٢٠١٢) : الدور التنموی التركی فی الڕراچی الفلسگینیه المحتله فی ڤل حكومه حزب العداله والتنمیه (٢٠١٠-٢٠٠٢) . جامعه النجاح الوگنیه. نابلس، فلسگین. ێ ٤٦-٤٧.
(18) . Brackman، H. (2011) : From Ally to Nemesis: How Erdoğan’s Islamists Hijacked Atatürk’s Nation and Put It on A Collision Course with Israel and the U. S. Simon Wiesenthal Center. P. 4.
(19) . التقریر الاستراتیجی الفلسگینی لسنه (2010) . مركز الزیتونه للدراسات. ێ 173-175.
(20) . بی بی سی (28/6/2010) : http://www. bbc. com/arabic/middleeast/100628/06/2010_turkey_israel_ban. shtml
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

