
له‌ڕووى مێژووییه‌وه، پیترۆڵ له‌كوردوستان، تا ئێستا به (5) پێنج قۆناغى سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه:
یه‌كه‌م: خۆماڵى كردنى نه‌وتى كه‌ركوك له (1927-1991) . له ئۆكتۆبه‌رى 1927 دا كۆمپانیاى نه‌وتى عێراق (IPC) به ئاگادارى ستاندارى ئۆیهڵى جیهانى، نه‌وتى كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌و، ناشناڵیزه كرا. ئیتر مه‌سه‌له‌ن پێشوتریش له‌چوارچێوه‌ى گه‌ڕانى خۆرئاواییه‌كان و مه‌سه‌له‌ى سایكس پیكۆ و، پێداویستیه‌كانى وزه بۆ جه‌نگى مۆدێرن دا، غازى چه‌مچه‌ماڵ له (1920) دۆزرابۆیهوهو، وه كۆى ناوچه‌كه‌ش مه‌سح كراوه. بۆنمونه: غازى كۆرومۆر له 1953، نه‌وتى ته‌قته‌ق كه جینێڵ ئینێرژى له (2002) به ساڵێك پێش ڕووخانى سه‌دام پێی گه‌یشت، به‌ڵام له 1978 دۆزراوه‌ته‌وه. (ئه مه به‌و مانایه‌ى ده‌مێكه جیهان له‌پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنات ى كوردستان ئاگاداره).
دووه‌م: دیفاكتۆى سه‌ربه‌خۆیی له 1991-2004. جگه له ئۆتۆنۆمى و دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم و، دیاریكردنى هیڵى 36 و، بڕیارى 986 ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان. پاسه‌وانى كردنى كانه دۆزراوه‌كانیش بو له‌م ماوه‌یه.
سێهه‌م: قۆناغى گه‌یشتنى كۆمپانیا جیهانیه‌كانى بوارى پیترۆڵه بۆ كوردوستان له (2004-2010) . دواى ڕووخانى سه‌دام له‌عێراق، له (ئایارى 2006) وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردوستان دامه‌زرا. ساڵى (2007) یش یاساى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى كوردوستان ده‌چوێنرا. سێ پاڵاوگه‌ى قه‌رمى كرانه‌وه ( ئێستا جگه له‌و سێ پاڵاوگه فه‌رمیه، نزیكه‌ى 250 پاڵاوگه‌ى نافه‌رمى و ناقانونى به‌رپرسان هه‌یه) . ئینجا دى ئێن ئۆ ى نه‌رویجى و جینێل ئینێرژى وـ وێسترن زاگرۆس و، كهنهدیهن وێسترن ئۆیه‌ڵ و، رۆِیاڵ دۆتش و، غاز پرۆمى ڕووسى و، ئه‌وسا كۆمپانیاى خۆماڵى نێوخۆیی بۆ بوارى نه‌وت وه‌كو " دانا غاز و، كۆمپانیاى كار" له بلۆكه‌كانى نه‌وت ده‌ستیان به‌كار كرد. ئینجا ناوچه‌كه دابه‌شكرا بۆ چه‌ند بلۆك و كه‌رتێكى ووزه‌یی. . كۆمپانیاكان گرێبه‌ستى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت (Production-Sharing Contract) یان ئیمزا كرد. . جگه له‌وه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ناوه‌نجیش جگه له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه به‌شدارییان له‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كوردوستاندا كرد وه‌كو كۆمپانیا كۆریه‌كان.
قۆناغى چواره‌م: ئیكسۆن مۆبێل هات! (ExxonMobil) له ماوه‌ى نێوان (2011-بۆ ناوه‌ڕاستى 2014) : ئیكسۆن مۆبیل ئه‌ژدیهاى بوارى ووزه‌یه له‌جیهاندا. حوكمى حوكمه‌ته‌كان و، بانكه‌كان یش ئه‌كات. هه‌رێمى كوردوستان له‌و ماوه‌یه كێشه‌ى قانونى و ده‌ستورى له‌نێوان هه‌رێمدا دروست بوبو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم (6) شه‌ش له‌و بۆندانهى ئیمزاى كردووه، له‌سنورى ناوچه دابڕاوهكاندان. وه‌كو قه‌ره‌نجیر و موسڵ و كه‌ركوك . . .
قۆناغى پێنجه‌م: هاتنى داعش له ( ناوه‌ڕاستى 2014 ه‌وه به بۆچونى من تا سه‌ره‌تاى 2017) ئه‌خایه‌نێت . له‌م قۆناغه هه‌ندێ له بۆڕییه‌كان نۆژه‌ن ئه‌كرانه‌وه، هه‌ندێكیشیان داعش ده‌ستى به‌سه‌رداگرتن و، ته‌قاندنیه‌وه. زۆریشى نه‌مابوو مهركهزىى هێڵ و هێڵكارى و بنكه‌ى سه‌ره‌كى ووزه له خورمهڵهى نزیك مه‌خمور بكه‌وێته چنگى داعش. .
پرسیار ئه‌وه‌یه: قۆناغى شه‌شه‌م چى ئه‌بێت ؟؟. ئه‌م ئه‌گه‌رانه له ئارادایه:
یه‌ك: دابه‌شكردنى كوردوستان به‌م شێوه‌یه:
لاى خواره‌وه، سوله‌یمانى و كه‌ركوك بدرێته ده‌م یه‌ك و، به‌ده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه، ببێته به‌شێك له ویلایه‌تى ئێرانى و، ده‌وڵه‌تێكیش بۆ كورد له‌م ناوچه‌یه دروست بكه‌ن ئێرانیه‌كان، چونكه پێیانوایه: ده‌وڵه‌تێكى كوردى - ئێرانى باشتره له ده‌وڵه‌تێكى سعودى-ئه‌مریكى- ئیسرائیلى كه بارزانى ڕێبه‌رایه‌تى ئه‌كات . وه ڕێگریش بكه‌ن له سه‌ركێشى و هه‌وڵه‌كانى بارزانى كه له 2014 ه‌وه باسى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كات.
هه‌روه‌ها لاى سه‌ره‌وه‌ش " ویلایه‌تى موسڵ" دروست بكرێت. هه‌ولێر و دهۆكیش ببنه به‌شێك له‌مه. . وه‌ك جۆرێك له ئینتیدابى توركى یان عوسمانى جارانى لێ بكه‌ن.
دوو: جه‌نگێكى تێكشكێنه‌ر (حرب محطم) ى دیكه ڕووبات. دۆخه‌كه به‌و جۆره‌یه كه پێی ئه‌وترێت (لا بد ان یكون الحرب) " ئه‌بێت شه‌ڕێك هه‌ر ڕووبدا "! . . . بۆ ؟. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێران واز لهههیمهنهكردن به‌سه‌ر كه‌نداو دا ناهێنێت. ئێستا له ناوچه‌ى ئه‌هواز له خوارووى ئێرانه‌وه، ئاڵۆزییه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ كوه‌یت هه‌یه، خۆرئاوایهكان كوه‌یت و وڵاتانى كه‌نداو هان ئه‌ده‌ن دژى ئێران. تا ئێران به‌ره‌و ئیحتیواكردنى ئابوریی و سه‌ربازیی و جوگرافى ببه‌ن. . ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به جه‌نگ و بچڕانى ده‌زووه‌كه له‌ئه‌نجامى زیاد ڕاكێشانیهوه.
سێ: سه‌ردانى كردنى جه‌نه‌راڵى ئه‌مریكى بۆ كۆبانى و، ڕێككه‌وتنى پێشوترى ڕووسیاو ئه‌مریكا و، ى كشانه‌وه‌ى ڕێژه‌یی هێزه ڕووسیه‌كان له‌ناوچه‌كه. نیشانه‌ى ڕێككه‌وتنى یه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه له‌سه‌رچى ؟. له‌سه‌ر دابه‌شبونى ناوچه‌كه له‌به‌رئه‌نجامى ووزه‌و، هێڵى غازه‌وه. پێده‌چێت گڵۆپى سه‌وز بۆ هه‌رێم له‌باشور هه‌ڵبكه‌ن، تا ڕیفراندۆم بكات. بیكه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت به‌و مه‌رجه‌ى كه غاز‌و نه‌وت له ته‌قته‌ق و خورمه‌ڵه‌و كه‌ركوكه‌وه به‌ڕێگه‌ى باكورى سوریادا بچێته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، له‌وێشه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا. . هه‌روه‌ها باكورى سوریاش بۆ كورده‌كان بكه‌ن به هه‌رێمێك و، سه‌ر به‌حكومه‌تى مه‌ركه‌زیی سورى بێت .
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
