
دڵنیام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى بارزانى سازى كردووه، لهسهرخواستى لایه‌نه‌كانى تر بووه. بۆنمونه: جه‌نابى مامۆستا عه‌لى باپیر خۆى به‌ر لە دوو هەفتەی داوای لە بارزانی كردبوو دەستپێشخەرییەك بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی سیاسی بكات، بەڵام ئەمرۆ بڕیاریداوه نەچنە كۆبوونەوەكەی بارزانی . گۆڕان، یه‌كێتى و، هه‌موو لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانى تریش له‌و ماوه‌یه: داوایان كرد بارزانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات و بانگیان بكاته سه‌ر مێزى خۆى، وانەبو؟ كه‌چى ئێستا بایكۆتى كۆبونهوهکەی ئه‌كه‌ن !. یانى ڕوئیایهكیان بۆ سیاسه‌تكردن نه‌ماوه ئه‌م حزبانه ؟. دوێنىً براده‌رانى گۆڕان له ئه‌نقه‌ره به بێ پرۆتۆكۆڵ خۆیان كرد به په‌رله‌مانى توركیایه. وایانزانى په‌رله‌مانى كوردوستانه، نه‌یانهێشت بچنه ژوورێ، له‌به‌رده‌رگا ئه‌یانوت: سوكایه‌تیمان پێكراوه ؟!. ئه‌مه‌ش كوردوستان نييه، ده‌نگه ده‌نگ بكه‌ن . ئه‌وه ده‌لاله‌ت له بێ سه‌لیقه‌یی و بىً تهربیهتى سیاسی‌یان ئه‌كات، ئابڕووى میلله‌تێك ئاوا ببه‌ن.
هیچ قسه‌یه‌كیان پیً نییه ڕووبه‌ڕوو به بارزانى خۆى بڵێن، ته‌نها هاژوهوژێگه، بۆ ده‌ستگرتن به‌جه‌ماوه‌ری خۆیانەوە، وە بۆ چوونە پێشه‌وه له توڕه‌یی خه‌ڵك، تا دواتر داواکانی خەڵک بفرۆشن، ئه‌ى وانییه؟.
كوامه سه‌ركرده ڕووبه‌ڕوو توانى به‌بارزانى بڵێ ئه‌مه هه‌قى خه‌ڵكه‌و، شه‌ڕێكه تا ئیمڕۆ له‌گه‌ڵت نه‌یكه‌م، ناچمه خواره‌وه له‌م سه‌رى ڕه‌شه.
تا له‌ده‌سته‌ڵات بون، خه‌ریكى گۆڕینى سرودى ئه‌ى ڕه‌قیب بون، چه‌پكه گوڵ یان ئه‌دا به‌حكومه‌ت، ئه‌یانگوت" ئه‌م هه‌رێمه له‌ده‌ستێكى ئه‌میندایه"، وه‌زیرى دارایی گۆِڕان ئه‌یگوت" ئاگام لهههموویهتى و پێیان وتوم". به‌ڵێ تا له‌ده‌سته‌ڵات بون ئێمه باسمان له‌ترسى قه‌رزى ده‌ره‌كى ئه‌كرد، ئه‌وان ڕ‌ازى بون به‌قه‌رزى ده‌ره‌كى، ئێستا كه به‌هۆى هاتنى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و گرفت له‌گه‌ڵ به‌غداو به‌هه‌ده‌ردانى نێوخۆیىه وه، پاره نه‌ما. ده‌ورى موعاره‌زه ئه‌بیننه‌وه. وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى گۆڕان، دهریشیان كردووه، كهلیمهیهكى نییه بۆ ووتن!. كام حزب له‌وانه‌ى بۆڵه بۆڵ ئه‌كه‌ن، پرۆژه‌یه‌كى زانستى دیراسهكراویان هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه، باسهردانێكیان بكه‌م ؟.
من خۆم دوو گرفتم له‌گه‌ڵ بارزانى هه‌یه، یه‌كه‌م: دیكتاتۆر نییه و هه‌ندێكجار شه‌رم ئه‌كات، دووه‌م دادپه‌روه‌ر نییه له‌وه‌ى پاره‌ى ونبو له قاسه‌ى سه‌رمایه‌دارانى حزب بخاته سه‌ر خه‌رمانى پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكى به‌شمه‌ینه‌ت .
بۆیه : یان بهێڵن، دیكتاتۆر بێت، یان نوێنه‌رێك بۆ شوێنه‌كه‌ى بارزانى بدۆزنه‌وه به هه‌ڵبژاردن بچێته شوێنه‌كه‌ى ؟.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "
