بۆشایی سیاسیی یانی بۆشایی له‌بونی ده‌سته‌ڵات، سێ به‌شی سیاسه‌ت له‌ده‌وری چه‌مكی (ده‌سته‌ڵات) دا ئه‌خولێته‌وه،ده‌سته‌ڵات یانی (هێز) سه‌یری كه له‌زمانی ئینگلیزیشدا زۆرجار له‌به‌رانبه‌ر سێ ووشه‌ی ده‌سته‌ڵات و هێز و سیاسه‌تدا،ووشه‌ی (power) ئه‌توانی به‌كاربهێنیت..
هێز له‌فیزیادا ئه‌وه‌یه، كارتێكهرێك هه‌یه كارده‌كاته سه‌ر جه‌سته‌ت،یان هه‌ر ته‌نێك بۆئه‌وه‌ی بكه‌وێته جووڵه. لای ئیسحاق نیوتن هێز یه‌كسانه به لێكدانی بارستایی (كوتله) له‌گه‌ڵ خێرایی.. له زانستی سیاسیی‌دا ترسناكترین قۆناغی سیاسه‌ت ئه‌و قۆناغه‌یه كه بۆشایی سیاسیی دروست ئه‌بێت. چونكه كۆمه‌ڵگه بێ سیاسه‌ت نابێت،وه‌ك "ئه‌رستۆ" لهكتێیی سیاسه‌ت دا باسی ئه‌كات،له‌هه‌رشوێنێك كۆمه‌ڵگه هه‌بو،سیاسه‌ت هه‌یه،بۆ. ؟. له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی بۆخۆی ئۆتۆماتیكیهن (حاكم) و (مه‌حكوم) دروسته بێت. كه‌مینه‌یه‌ك حوكم ئه‌كه‌ن،زۆرینه‌یه‌كیش ئیتاعه‌و ملكه‌چن.. قۆناغی بۆشایی سیاسی یانی ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ڵات و هێز له‌ده‌ست دراوه. یان به‌ش به‌ش بووه به‌هۆی ململانێی یه‌كه سیاسییه‌كانه‌وه. ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی زۆرجار ئه‌بێته هۆی دروستبونی دیكتاتۆر نمونه‌ی ئه‌مه‌مان له ئیتاڵیا هه‌یه،زۆرجار بۆته هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ده‌ركه‌وتنی میلیشیاو ئاشوب وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌یه‌مه‌ن هه‌یه كه له بۆشاییه‌كی سیاسی و دهستوریدان. هه‌ندێ جار له به‌ره‌نجامی بۆشایی سیاسیی و ده‌ستوریدا گروپی دینی و ئیتنی توندڕه‌و یان سه‌له‌فییه‌ت و تیرۆر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا په‌ره‌ئه‌سێنێت،له‌ئه‌فغانستان،له سعودییه‌ی دوای جه‌نگی كه‌نداو،له كوردوستان،ئه‌م نمونانه هه‌ن و ئه‌بینرێن.
ئێمه له‌ڕووی سیاسیی و واقعییه‌وه،له هه‌رێمی باشوری كوردوستان،موناقه‌شه‌یه‌كی به‌تاڵ ئه‌كه‌ین و سه‌ری خۆمان دێشێنین،كه باسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كورسیه‌كه‌ی بارزانی ئه‌كه‌ین،له‌به‌ر دوو هۆ،یه‌كێكیان حزبه سیاسییه‌كانی كوردوستان له كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر و حزبی هیواوه تا ئه‌كاته ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كێكیان ئه‌ویتر ته‌واو ئه‌كات،ڕوونتریش به بێ ئه‌میان ئه‌ویتر ناتوانێت بژیت،چه‌ند شه‌ڕی براكوژیی و خوشك كوژییان كردبێت،چه‌ند گرژی هه‌بوبێت،دواجار سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبانه هه‌ر ته‌باو هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی بون،له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ئه‌وه‌ی باجه‌كه‌ی داوه خه‌ڵك بووه.. .. . دووه‌میان: به‌ئاشكرا دیاره پارتی دیموكراتی كوردوستان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه شكستی هێناوه،له‌سیاسه‌تی پێشبینی و به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر،له په‌یوه‌ندییه ئیقلیمیه‌كانی،له سیاسه‌تی دارایی،له ئیداره‌دانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك،له دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه،ئه‌وه ئه‌ردۆگانیش كه‌وت!. لێره‌وه پارتی ئه‌یه‌وی به مه‌سه‌له‌ی (ده‌ستور) خۆی هه‌ڵسێنێته‌وه.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌ر به پارتی بگرێت تا ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێت نه‌یكات،به ئاشكرا‌و نهێنی ڕێگه بۆ پارتی خۆشكراوه،هه‌م بارزانی بكاته‌وه به‌سه‌رۆك،هه‌م له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا ئه‌وه بكات كه خۆی ئه‌یه‌وێت.. با ڕۆشنتریش بڵێین سه‌رۆك هه‌ر سه‌رۆكه،ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیش سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێت ئه‌وه بارزانیهكی تر ئه‌بێت به‌سه‌رۆك،یان پارتیه‌كی تر له‌مه‌ركه‌زیی بڕیار ئه‌بێت به‌سه‌رۆك.. بۆیه خۆسه‌رقاڵكردن به مه‌سه‌له‌ی (به‌دیل) بۆ بارزانی كارێكی نا واقیعیه‌و،كوردوستان به‌ره‌و گرژی زیاتر ئه‌بات (ئیتر من نازانم ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه چۆن لێك ئه‌درێته‌وه،گرنگ واقیعهكهم فهحسكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه) . دوو ئاماژه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه هه‌یه،له‌لایه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كردن و خوڵقاندنی ئه‌م قه‌یرانی مووچه‌و كاره‌باو ئاو‌و بێدادییه، به‌شێكه له‌سیناریۆی پارتی بۆ سزادانی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانی تر تا بیر له ئۆبشنی تر نه‌كه‌نه‌وه،له‌لایه‌كی تریش ئه‌وه‌تا به ئاشكرا هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی كوردوستان جگه له‌وه‌ی (تاكه یه‌ك كاندیدیان نییه) پشتگیریی مانه‌وه‌و دانانه‌وه‌ی بارزانی ئه‌كه‌ن. له‌وێنه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو،وه لێره‌و له‌وی به‌رپرسه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیش باس له‌مانه‌وه‌ی بارزانی ئه‌كه‌ن.. بیانوش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی سیاسیی و ئیداری له كوردوستان په‌كی نه‌كه‌وێت و،ئه‌و بۆشاییه‌ی دروست بووه به هۆی حكومه‌تی بنكه فراوانه‌وه خێرا پڕ بكرێته‌وه.
تێبینیه‌ك له كۆتاییدا،ئه‌بێت ڕای گشتی و نوخبه (ئه‌گه‌ر هه‌بێت!) بیزانن،ئه‌وه‌یه: پارتی سه‌رچاوه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌موو به‌ڵاو قه‌یرانانه‌یه (به‌سه‌ت به‌ڵگه) ،به‌ڵام هاوكاریكردن،یان چونه پاڵ هه‌ر هێزێكی سیاسیی تر،كه به‌گژی پارتیدا ئه‌چێته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌و ناهوشیارییهكی ته‌واوه،ئێمه له 1964 ه‌وه بۆ 2015 زۆرترین ئه‌زمونی ئه‌م هێزانه‌مان له‌به‌رده‌سته،كه شه‌ڕی ناوخۆیان كردووه‌و خه‌ڵكیان تێكبهرداوهو، دوایش خۆیان چی‌یان كردووه؟. یان ڕێككه‌وتون له‌گه‌ڵ پارتی داهات و ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕیان به‌شكردووه،یان له‌پارتی خراپتر ده‌سته‌ڵاتیان به‌كارهێناوه!. كۆمه‌ڵگه له‌خۆیه‌وه فووی كرده زۆركه‌س و كردیه پاڵه‌وانی وه‌همی و موفه‌كیری زه‌مانه، وه‌لێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بو؟.