
له‌میانه‌ی تووش كردنی هه‌رێمی كوردوستان به‌قه‌رزی بانكی له‌ده‌ره‌وه‌و، دروستبونی كوتله - كوتله‌و، گروپ گروپی باندی مافیایی له بواری عه‌قارات و نه‌وت و ده‌رمان و بانك دا، دامنابو، له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئابوریی و بانكی جیهانی و، ئیفلیجكردنی هه‌رێمی كوردوستان له‌رێگه‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و، ناردنی كۆمپانیای به‌حیساب بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوریی. . پاشان له‌مه‌ڕ گومان له‌سه‌ر جموجوڵه‌كانی كاك قوباد تاڵه‌بانی دا، شیكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكه‌ینه‌وه. به‌ڵام باری زانستی و میتۆدی ئه‌وجۆره شیكردنه‌وه‌یه ڕێگه‌ی نه‌ئه‌دا، ناوی قوباد‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌وه بكه‌م. بۆیه به‌جیا لێره تیشكێك ئه‌خه‌مه سه‌ر، ئه‌و ڕایه‌ڵه بنه‌ماڵه‌ییه‌ی كه له‌ناو یه‌كێتی! دا دروستبووه.
بێ ڕتووش: له‌ساڵی (2007) ه‌وه ڕۆژنامه‌كان و پێگه‌كان شاهیدن، ئێمه وتومانه: یه‌كێتی ئه‌گه‌ر نه‌یارێكی هه‌بێت سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌تی. . واته به‌نزیكه‌ی ده ساڵه یه‌كێتی لهشارێی خۆی لایداوه‌و، نه‌ك هه‌ر قه‌یرانی بێ ساحێبی هه‌یه‌و، بووه‌ته بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه‌و كه‌س به‌كه‌س نییه. به‌ڵكو ترسی دیكه‌ش هه‌یه.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه، ئیستغلال نه‌كرێت، هه‌فته‌ی پێشوو خودی چاكسازییه‌كه‌ی پارتیمان ڕه‌خنه كرد، زۆری نه‌برد شتێكی عه‌نتیكه ڕوویدا " كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ" له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی سعودی ئه‌ڵێت: هیرۆخان ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر سامانی یه‌كێتی دا‌و، ئه‌یه‌وێت بنه‌ماڵه‌كه‌ی بهێنێته پێشه‌وه. !. جا وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردوستان جه‌ریده‌ی تیانه‌بێت و، هیرۆخانیش زۆر له‌ماڵی ئه‌وانه‌وه دوور بێت. یان وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ خۆی له‌و پۆخڵه‌وات و پیسخۆرییه‌ی بواری ده‌رمان و نه‌وت و بودجه‌ی یه‌كێتی دوور بو بێت، جگه له‌وه‌ی دوو مناڵی خۆی كردۆته وه‌زیرو سه‌ركردایه‌تی و. . . شتی تریش.
- به‌شێوه‌یه‌كی خشۆكانه ئه‌ركه‌كان دابه‌شكراون.
- ته‌نها له‌ناو ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆردا نزیكه‌ی (7) كه‌سی سه‌ره‌كی له ماڵباتی تاڵه‌بانی له‌جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی دا، دانراون.
- هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی جیهازی ئه‌منی و كۆمپانیاكان و پاره‌ی یه‌كێتی یه.
- هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دوو كارگه‌ی (چیمه‌نتۆ، ئاسن) ی له بازیان هه‌یه، به‌بێده‌نگی هه‌موو سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك ئه‌كات، بۆ نمونه: گه‌وره‌ترین یاریچی بواری بۆرسه‌و بانكه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، (بۆرسه نهوعێكه له‌قومار كه ده‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌و ڕۆتهیشنی پاره‌یه له‌هه‌موو بانكه‌كانی جیهانداو، قازانجی ئه‌و سوڕانه‌وه‌یه وه‌رئه‌گریت) .
- باڵوێزی عێراق له ڕووسیا تاڵه‌بانیه (ئاسۆ تاڵه‌بانی)
- قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته!. بێئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی حزبی هه‌بێت، به‌هه‌مان شێوه نماینده‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان و سه‌رمایه‌دارییه!! له كوردوستان و كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) . به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌م دوانه گه‌وره‌ترین ترس له‌سه‌رئاینده‌ی هه‌رێم و كه‌ركوك، پێده‌چێت هه‌رئێستا هه‌رێمی كوردوستان یان خستبێته ناو ته‌ڵه‌ی بانكی دوه‌لی و قه‌رزی جیهانییه‌وه‌و، هه‌موو سه‌ربه‌خۆییه‌كی كوردوستان یان كهواندبێته ژێر چنگی ئیمپریالیزمی نوێوه. (ئای خوایه له ووشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ش ئه‌ترسن، كاكه من مه‌به‌ستم ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی فه‌نته‌ڵۆسی ئه‌وبه‌ر نییه) .
- له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش كۆمیدی تر، (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ه، پوری ئه‌و كاك قوبادهیه، خوشكی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، خێزانی ئه‌و دكتۆر له‌تیف ڕهشیدهیه، كه وه‌زیری پێشوتری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و، گه‌وره ڕاوێژكاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌ی ئێستایه‌و، خوا بزانێت چی ئه‌كا له‌به‌غدا!؟. ئه‌ركی خاتوو شاناز ئه‌وه‌یه خه‌ڵك و كادرانی یه‌كێتی كوێر بكات و خۆڵ و لم بكاته چاویان، به‌وه‌ی گوایه ئه‌م ڕه‌خنه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌گرێت!. هه‌ڵبه‌ت (ش) بۆخۆی بێ پله‌و پایه نییه، به‌ڵكو به‌رپرسی وێرانكردنی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه. هه‌ر به‌جدی ئه‌مه كێیه قسه ئه‌كات و ڕه‌خنه ئه‌گرێت؟!. جا حه‌تمه‌ن ئه‌م ئه‌ركه‌ش بێهۆ نییه.
ئیمڕۆ سه‌دان كه‌س خه‌ریكی كلاوات و فریودانێكی سه‌یرن: كه گوایه كه‌سێك ڕه‌خنه‌ی توند‌و جنێوی باش به پارتی ئه‌دات، ئه‌بێت " خۆشه‌ویست" بێت لای خه‌ڵكی و، به پاڵه‌وانی سه‌ده بناسرێت، له ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ئیفلاسی ئه‌قڵی و به‌تاڵی سیاسییه‌و، هه‌قه لای خه‌ڵكی كوردوستان ئه‌م دیارده‌یه به‌سه‌ر بچێت. . ئێ ئۆكه‌ی پارتی مۆدێلی بنه‌ماڵه و قۆرخكردن و ئه‌مه‌یه كه هه‌یه. ئه‌ی به‌رهه‌می فكریی و سیاسیی و ئابوریی تۆ چییه؟. تۆ خۆت چیت پێیه؟. مه‌سه‌له‌ن ئه‌نیشتاین به نه‌زه‌ریه‌ی نسبی و ماركس به له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌داری له‌ڕێی مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیه‌وه به‌ناوبانگه، هیگڵ به ئایدیالیزه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی و، فرۆید به ده‌رونشیكاری و، ئۆگه‌ست كۆنت به سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵناسی و، ماكس ڤێبه‌ر به بیرۆكرات و، چوزانم ئاكپارتی به گه‌شه‌ی ئابوریی و، ماگرێت تاتچه‌ر به داهێنه‌ری نیۆ-لیبراڵیزم و. . . ئیتر ئاوها. زه‌یدو عه‌مر و عائیشه‌و فاتمهكانی كوردیش به واته وات و مه‌عمه‌عه‌ی به‌تاڵی ناوخۆیی، ته‌بعه‌ن ئه‌م تایپه له مرۆڤ هه‌میشه بۆ شاردنه‌وه‌ی بهتاڵیهكانی ناخی خۆیان، ئه‌بێت شتێك بدۆزنه‌وه كه خۆیانی پێدهربخهن!. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆ خاتوو شاناز زۆر كه‌سی تر له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش و، له‌ناو میدیاشدا خه‌ڵكی وامان زۆره. كه شه‌خسیه‌تی خۆی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه بیناكردوه دژی پارتی یان یه‌كێتی یه؟. ئێ ئه‌وه گریمان هه‌فته‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌رگاكه‌یان داخست و، گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتی نه‌ما. یانی تۆ هیچت نه‌ما بۆ ووتن؟. وه‌كو كه‌ڕو لاڵهكانی ئه‌مڕۆ كه دوێنی یان میدیاوانی ئه‌هلی بون، یان موعاره‌زه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و شتی وا بون. . قسه‌ی تریان نه‌ماوه. . جا خاسیه‌تێكی تری ئه‌مانه ئه‌وه‌یه: حه‌زه‌كه‌ن كوردوستان له‌سه‌رده‌ستی به‌رانبه‌ره كورده‌كه‌یان، یان كوتله‌كه‌ی تر، ببێته قه‌ره‌بروت تا بێژن ئهه نه‌مانوت!.
به‌پێوه‌ری ئه‌رزو ئاسمان ئیمڕۆ له هه‌رێم به‌گشتی، له‌ناوچه‌ی سوله‌یمانی به‌تایبه‌تی تر، هیچ جۆره ئاسایش ێكی وه‌ك: ئاسایشی سیاسیی و ته‌ندروستی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه. . ئێخۆ سوله‌یمانی و ناوچه‌ی سۆران په‌نجا ساڵ پێش ئێستا له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێشكه‌وتوو تر بو. عیلمانی تر بو. ئازادتر بو. ڕۆحیه‌تی كاركردن باڵاتر بو. .
دیاره، خاتوو شاناز، ئه‌ركێكی تریشی سه‌رقاڵكردنی كوتله‌كانی تری یه‌كێتی و، شپرزهكردن و ته‌نگ پێههڵچنینیانه. !. ئاخر ئێستا مه‌سه‌له‌ن، ناكرێت تۆ هاوڵاتی و تۆی كادری دڵسۆزی یه‌كێتی، تۆی كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفال، به‌م چوارچێوه حزبیه‌ی ئێستا بڵێیت (یه‌كێتی!) !. مادام تۆی كۆمه‌ڵی كوردیی قبوڵت كرد جاش‌و موسته‌شار فایلدار عه‌فو بكرێت و، ببن به ملیۆنێر. . مادام شه‌ڕی ناوخۆت له‌بیركرد، مادام ئه‌نفال و گازبارانت بیرچوو. مادام به‌توندی له‌سه‌ر قاچاخچێتی له‌گه‌ڵ داعش نه‌هاتیته ده‌نگ. مادام قبوڵ ئه‌كه‌ی ئه‌م به‌رپرس و شتانه ڕه‌خنه‌ت بۆ بگرن كه خۆیان به‌شێكن لهوێرانكردنی خاك و تاك و پاره‌ی كوردوستان. دڵنیابه ئه‌گه‌ر ڕاچڵه‌كانێك له كۆمه‌ڵگه‌دا دروست نه‌كه‌ین، دووساڵی تر ئه‌و كوردانه‌ی ئێستا له‌ڕیزی داعشدان، بهقاتو بۆینباخه‌وه له‌په‌رله‌مان ئه‌بن به نوێنه‌ری تۆ له به‌غدا.
ته‌نانه‌ت، به‌پێی " هیگڵ" یش، به‌مجۆره بێت یه‌كێتی دواییه‌تی، هیگڵ لایوایه دووباره بونه‌وه‌ی مێژوو گرنگی هه‌یه، شتێك كهڕووئهدات، ئه‌وه ڕووداوه‌و، ئه‌ڵێن خۆزگه وانه‌بوایه، به‌ڵام هه‌مان شت كه دووباره بویه‌وه، ئه‌وه یانی گرفتێكی هه‌قیقی هه‌یه‌و، كۆتایی به‌و كایه‌یه دێت. ناپلیۆن پێشوتر چه‌ند شارێكی له‌ده‌ستدا، وه‌ك ڕووداوێك بینرا، كه دوباره بۆیه‌وه‌و له (واته‌رلۆ2) دۆڕا، یانی ناپلیۆن ئه‌كه‌وێت. كه‌وت.
ئا، بیرم چوو. . . جا ئه‌م به‌رپرسه باڵایانه‌ی ناوم هێنان، سكرتێر و به‌رپرسی نوسینگه‌ی وایان هه‌یه، به‌قه‌د خودی خۆیانیان به‌ده‌سته. ئه‌ونه‌ی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندن، هه‌ندێكجار ئه‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی سكرتێر و حیمایه‌ی به‌رپرسه باڵاكان یه‌كێتی به‌رێوه ئه‌به‌ن، زیاتر ئه‌گه‌ڕێن و، سهفهقاتیان هه‌یه‌و، عقوبه‌ی كادر ئه‌ده‌ن و. . . ئیتر ئاوا. . جا ئه‌مه كه‌ی یه‌كێتی یه؟!. ئیتر توخوا شیعر‌و شانامه‌ی ناوی: وه‌ڵا یه‌كێتیه‌كه‌ی مام و، شه‌ڕی داعش ئێمه شه‌هیدو به‌رگریمان دا‌و. . . تادوایی. . ناتوانی له شاره‌كه‌ی " شێركۆ" كه گه‌وره‌ترین شاری غازی و كاره‌باییه له‌چه‌مچه‌ماڵ كاره‌با دابین بكه‌یت. لاژه لاژی چی ئه‌كه‌یت؟. مناڵی فه‌قیر شه‌هیدبوه‌و سهبڕدراوهو، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش وێنهیهكیتان بۆ كه‌سوكاری هه‌ڵواسیوه، بۆئه‌وه‌ی تا قیامه‌ت هه‌ر برینیان بكولێتهوهو، خه‌ڵكه عامه‌كه سه‌رقاڵ بكه‌ن به قوربانیدانهوهو، خۆشتان (. . . . . . . . . . . . . . . ) . .
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
