ئه‌م (20/4/2015) یه، (100) ساڵی ڕه‌به‌ق تێ ئه‌په‌ڕێت به‌سه‌ر جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان دا،له‌و پێناوه‌شدا ئه‌رمینیا بۆ پێشكه‌شكردنی یادێكی مێژوویی نمونه‌یی (200) هه‌زار چالاك و نوسه‌رو كه‌سانی جیهانی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بانگهێشتكردووه، منیش وه‌ك كوردێك یه‌كێكم له‌و میوانانه.. به‌شداری كردنی كوردێك له‌جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان زۆر حاڵه‌تێكی شهرمهاوهره،چۆن له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا مناڵی یۆنانیان ئهڕفاندو مه‌شقیان پێده‌كرد،ئاوهاش كوردیان به‌كارهێناوه بۆ كوشتنی ئه‌رمه‌نه‌كان.. (ئه‌ها ئێستاش داعش وائه‌كات) .. جینۆساید‌و كۆمه‌ڵكوژیی لهتوركهكانهوه بۆ نازییه‌كان ماوه‌ته‌وه،داعش ئیلهامی سه‌ربڕینی له خه‌لیفه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه وه‌رگرتووه،توركه‌كان (1،5) یه‌ك ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نی و (950،000) نۆسه‌ت و په‌نجا هه‌زار یۆنانی و (750،000) حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار ئاشورییان كوشتووه،تا ئێستا به‌گشتی له‌گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی دا به توركیا ناوترێت كوردتان كوشتووه؟. جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان و ئاشورییه‌كان كه‌متره له‌قوربانی و چه‌رمه‌سه‌ریی له مێژینه‌ی كورده‌كان،كه‌چی بابه‌تێكی زۆر ناسراوتره..
له‌ساڵی (1915) توركه‌كان جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانیان ده‌ست پێكرد، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وكاتی توركیا "محه‌مه‌د ته‌ڵعه‌ت پاشا" ئه‌ندازیاری قڕكردن و برسیكردن بو، كه له‌ماوه‌ی (2) ساڵ دا زیاتر له (1) ملیۆن ئه‌رمه‌نیان له‌ناودا،بۆچی؟ چونكه به‌زمانی خه‌لیفه‌كانی ئه‌وان نادوێن.. كاتێك گه‌نجێكی چالاكی ڕزگاربووی ئه‌رمه‌نی، كه هه‌موو خێزانه‌كه‌ی بونه‌ته قوربانی ده‌ستی جینۆساید، بۆی ههڵئهكهوێت و له‌به‌رلین ساڵی (1921) ته‌ڵعه‌ت پاشای وه‌زیری ناوخۆ ئه‌كوژێت،ئه‌م گه‌نجه ئه‌گرن،پارێزهرو نوسه‌ری پۆڵه‌ندی "ڕافایل لیمكین" خێرا خۆی هه‌ڵئه‌ماڵێت و به‌رگری له‌كه‌یسی ئه‌م گه‌نجه ئه‌كات،به‌سه‌دان نوسین بڵاوئه‌كاته‌وه،له‌ناو دادگا‌و له‌به‌رده‌م دادگا جیهانیه‌كان نوسیبوی " بۆچی له‌هه‌ر شارێكدا،دادگایه‌ك یان زیاتر بۆ لێپرسینه‌وه له‌كوشتنی تاكه كه‌سێك هه‌یه،به‌ڵام له‌هه‌موو جیهاندا دادگایه‌ك نییه بۆ لێپێچینه‌وه له له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ".. . هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌جیهان و مێژووی شارستانیه‌تدا نییه دوژمن و قوربانییه‌كانی خۆی بیربچێته‌وه،كورد نه‌بێت،له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قوبرس نه‌ك په‌نجا ساڵی ڕابردوو یۆنان و توركیا ناحه‌ز بون،نه‌ك هه‌ر یۆنان هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌چێته یانه‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه،به‌ڵكو سه‌ت ساڵی دیكه‌ش ڕه‌نگڕێژی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌كات، كورد له‌وه ئه‌چێت جانه‌وه‌رێك بن كێشه‌ی جینات یان هه‌بێت (دی ئێن ئه‌ی و ئاڕ ئێن ئه‌ی) ه‌كه‌ی هاوسه‌نگ وئاسایی نه‌بن!!. به‌س كورده ڕقیان له‌یه‌كتر و باوه‌ش به دوژمن دا ئه‌كه‌ن.. !. له‌به‌رایی (2015) كه پارتی چه‌پی ڕادیكاڵ " سیریزا" هاتنه سه‌رحوكم، سه‌رۆكوه‌زیران "تیسبراس" هه‌ر دوای مه‌راسیمی ده‌رچونه‌كه‌ی خێرا چوو چه‌پكه گوڵی له‌سه‌ر ئه‌و (99) تێكۆشه‌ره دانا كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ساڵی (1934) ئه‌ڵمانیا كوشتبونی.. . وه‌كو كوردبن به‌پێش چاوی عاله‌مه‌وه سهرئهبڕدرێن،ئه‌تك ئه‌كرێن،كه‌چی له‌ناوخۆدا خه‌ریكی بره‌وپێدانی سه‌له‌فییه‌تن و،مه‌لاكانی به‌ئاشكرا هاوشێوه‌ی داعش بانگی جیهاد ئه‌ده‌ن!!. خزمه‌تی جاش و موسته‌شار ئه‌كه‌ن، كچ و كوڕه لاوهكانیشیان له‌خه‌م و ڕاڕاییدا ئه‌تلێنه‌وه.. باوه‌ڕكه‌ن میلله‌تی كورد زۆر زۆر دواكه‌وتووه له‌چاو ئه‌و تهكانهی كه‌جیهان ئه‌یدات!!.
جینۆسایدی كورده‌كان، ته‌نها له "ئه‌نفال" و " هه‌ڵه‌بجه" دا كورت ناكرێته‌وه،كاره‌ساتی " ده‌رسیم" یش له‌باكور جینۆسایده،كوشتن و به كه‌نیزه‌ككردنی شهنگالییهكانیش له (10/6/2014) له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه.. . ئه‌نفال یه‌كه‌مین زه‌نگی پڕ له‌مه‌ترسیداری له‌ناوبردنی گه‌لی كورده،كه ئه‌بێت ئاسایشی نیشتمانی هه‌رێمی كوردوستان به ووردی چاودێریی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌عسیزم بكات،چۆن جوله‌كه‌كان چاودێریی ئه‌وه ئه‌كه‌ن نازیه‌ت سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.. .. به‌پێی ووته‌ی "مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی" ڕاوێژكاری ئاسایشی سه‌دام حوسه‌ین،له كاره‌ساتی ئه‌نفال (200000) دووسه‌د هه‌زار كورد له‌ناوچوون،ئه‌گه‌ر گه‌لێك به‌قه‌د ئه‌ندازه‌ی به‌كتریایه‌ك ئه‌خلاق و مۆراڵی هه‌بێت،له‌دوای كوێركردنه‌وه‌ی دێیه‌كان و كانیاوه‌كانی،له‌دوای وه‌ها زامێكی گه‌وره‌وه،ته‌نها به‌چه‌ند ساڵێكی كه‌م به‌رئه‌بنه‌وه گیانی یهكترو شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌كه‌ن؟. شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی و پارتی به‌قه‌د ئه‌نفال و زیاتریش گورچكبڕه.
گۆگڵ سه‌ری هارو ماری ئه‌م كه‌ونه‌ی تیایه بۆچی ئه‌نفالی كوردی تیا نییه؟. بۆچی هۆڵۆكۆستی جوله‌كه‌كان و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان،سربه‌كان،ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی گه‌وره‌ی هه‌یه،ئه‌نفال نییه‌تی.. بۆ ئه‌م سه‌روه‌خته ئه‌نفال و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه پرۆژه‌یه‌كی له قوتونراون بۆ سه‌ربه‌خۆ بونی كورد،به‌س كورد هه‌موو ساڵێك بۆ خۆبادان و موزایه‌داتی حزبی و ئایدۆلۆژی،چه‌ند سه‌عاتێك یادی ئه‌كه‌نه‌وه‌و ته‌واو،،له‌ساڵی (2011) پرۆژه‌یه‌كی (250) لاپه‌ڕه‌ییم به‌ناونیشانی " چۆن ئه‌نفال ببه‌ینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان" له‌گه‌ڵ پتر له (3000) هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌و،بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه نزیكه‌ی (1000) لاپه‌ڕه‌یه و ئه‌نفالی به جینۆساید ناساندووه،وه بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له (2008) ئه‌نفالی به‌جینۆساید ناساندووه،هه‌موویم كۆكرده‌وه،له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان (كه‌مال كه‌ركوكی) دانیشتم،سه‌ره‌تا هه‌موو به‌ڵێنێكی دا،به‌ڵام پاشتر پرۆژه‌كه‌ی له گۆڕنا.. ته‌نانه‌ت ئالیه‌تی چوونی پرۆژه‌كه‌ش مان دانابو له‌گه‌ڵ "د. دیندار زێباری" و " گۆران ئه‌دهه‌م" قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سانی دی.. . له‌و پرۆژه‌یه‌دا،كه بچوكترین ده‌ستخۆشیشی تیانه‌بو، ویستم (3) كاری گه‌وره بكه‌م:
یه‌كه‌م: له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه،به‌پاڵپشتی حكومه‌تی عێراقی (ئه‌وكات شیعه‌كان زۆردۆستی كورد بون هه‌مان ئازاریان هه‌بو،ئه‌مانتوانی وه‌به‌رهێنانی سیاسیی تیابكه‌ین) ئه‌م كه‌یسه ببه‌ینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان،بۆئه‌وه‌ی ئه‌نفال و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید بناسرێت.
دووه‌م: كه به‌جینۆساید ناسرا،زه‌مانه‌تێك ده‌بێت تاجارێكی تر ئه‌م گه‌له تووشی وه‌ها نه‌هامه‌تیه‌ك نه‌بێته‌وه،هه‌میش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چۆن قه‌ره‌بووی داوه‌و ئه‌دا بهكوهیت،ساڵانه له‌بودجه‌ی عێراق ئێستاش به‌شێكی بۆ كوه‌یته.. چۆن ئیتاڵیه‌كان داوای لێبوردنیان له لیبیهكان كرد،ئاوها قه‌ره‌بوو بدرێته كورد،وه داوای لێبوردن بكرێت.
سێهه‌م: ئه‌مویست ئه‌وه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك كه ئه‌نفال به داموده‌زگا بكرێت،دوو ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون،له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌كوردستان هه‌بن. چۆن ئه‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال بفرۆشێن به‌ئه‌مریكییه‌كان؟ چۆن ده‌بێت حزبه گه‌وره‌و بچوكه‌كان ته‌سفییه‌ی حیسابی یه‌كتری به‌م به‌ڵگه‌نامانه بكه‌ن؟. له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم (18) تۆن به‌ڵگه‌نامه‌یان ده‌ست كه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌نفال كوا؟ چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن ته‌له‌ف بكرێن؟ بیسوتێنن؟. ئه‌نفال پرسێكی نیشتمانییه. نه‌ك حزبیی.