
وێنه‌یه‌كى به‌نده له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "مه‌سعود بارزانى" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ناوى منه‌وه هه‌ندێك شت نوسراوه "ته‌بعه‌ن ئاگام لێی نییه‌و نوسینى من نییه". له واقیعدا هه‌ر به ئاسایی ئه‌و شته‌م وه‌رگرت، به‌ڵام له‌سه‌ر خواستى هاوڕێیان و خوێنه‌ران، پێم باش بوو، چه‌ند خاڵێك وه‌ك كۆته‌ره بخه‌مه سه‌ر ئاو:
یه‌كه‌م: به‌ڵێ، ئه‌و وێنه‌یه ڕاسته‌و، من "بارزانى" م پێش (5) ساڵ بینیوه، ئه‌وه‌ش له دواى چاوپێكه‌وتنێكم له‌كه‌ناڵى كوردسات، كه زۆر توند بوم، سكرتێرى جه‌نابیان كاك " فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ" ته‌له‌فۆنى كرد، له‌سه‌ره‌تا بڕیارم دا، له‌و بارودۆخه نه‌چم، به‌ڵام دواتر چووین، وه پێش ئه‌وه‌ى پێكه‌وه دانیشین، بیرمه كاك فه‌یسه‌ڵ گوتى " ئه‌و قسانه‌ى له سایته‌كان ده‌یكه‌ى، به بێ سانسۆر چیت هه‌یه لێره پێی بڵێ، هه‌رواشم كرد، زۆر به باشیش گوێی گرت و، تواناى گوێگرتنێكى باشى هه‌یه.
دووه‌م: سه‌ردانه‌كه، له‌سه‌ر ئیزنى خودى كاك نه‌وشیروان بوو، من به‌جیاو، هه‌ندێ براده‌رى دیكه‌ش به‌جیا سه‌ردانى بارزانى یان كردبو، هه‌ردولامان ئیزن مان له براده‌رانى یه‌كێتى و كاك نه‌وشیروان وه‌رگرت ئه‌وكاته، پێشى خۆش بو، هه‌رئه‌وه‌یه هه‌ندێكجار كه كاك " د، فایه‌ق گوڵپى" ئه‌ڵێت" بزوتنه‌وه‌ى گۆران وه‌ك كه‌روێشك ئازادى كردین و، تانجى خسته دوامان". پێی وتین بڕۆن زۆر باشه‌و، دواتریش جنێوفرۆش و تهشهیرچى و ته‌خوین چى خسته دوامان له‌ملاولا له ئامرازه‌كانى میدیاى خۆیان. . ئيَستاش بێئه‌خلاقى بگات به‌وه‌ى له‌م په‌یج و له‌و سایت به‌ناوى منه‌وه بڕیاربه‌ن و شت بنوسن و بلاويشى بكه نه وه !!!.
سێهه‌م: ئێخۆ ئه‌و سه‌ردانه نهێنى نه‌بووه، من له ده‌نگى ئه‌مریكاش له (25ى نیسانى 2011) باسم كرد، له میداكانى تریش به‌هه‌مان شێوه باسكرا‌و، كاتى خۆیشى یه‌كێك ئه‌یوت باشتان كردووه‌و یه‌كێكى تر ئه‌یوت خراپ!. .
چواره‌م: من نه‌ك خۆم باوك و باپیره‌شم له‌وانه بوێرتر و تێكۆشه‌رتر بوون كه به‌ناوى خوازراو (مستعار) ه‌وه جنیۆ و قسه‌ى بێسه‌روبه‌ر ئه‌كه‌ن. . ده ساڵیشه كارى ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌كه‌م، ڕێبازى من ڕه‌خنه‌گرتنه بێ جیاوازى، ئه‌ندامم له فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى، دبلۆمم له ته‌كنه‌لۆژیا هه‌یه، به‌كالۆریۆس م له زانستى سیاسى، ماسته‌رم له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوێندكارى دكتۆرام له سیاسه‌تى ئابوریی نێوده‌وڵه‌تى، خۆم فێرى نووسین، فێرى : عه‌ره‌بی، ئینگلیزى، توركى، كردووه، ته‌حه‌ددا ئه‌كه‌م هه‌ر خۆم ئه‌مانه‌م هێناوه‌و، له‌وه‌ته‌ى هه‌م نه‌ك ده‌ستم نه‌گیراوه، به‌ڵكو هه‌ر په‌لامارم دراوه و كۆڵم نه‌داوه. شانازى ئه‌كه‌م مناڵى لادێ م و، جێگه‌م به دهستوسپییهكانى شار له‌ق كردووه‌و، خه‌وم لێ زڕاندوون. . "پیره‌مێردى نه‌مر" به سواڵ و سه‌ده‌قه ئاگرى نه‌ورۆزى بۆ كورد ئه‌كرده‌وه، كوردیش پێیان ئه‌ووت : پیاوى ئینگلیزه. !.
پێنجه‌م: من له‌ژیانى خۆمدا، سێ جار جه‌نابى "مام جه‌لال" بینیوه، هه‌موو سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش دوور‌و نزیك من ئه‌ناسن. ئیتر ئه‌و ههلڵایه كه من "بارزانى" م بینیوه، چێشتى كۆنه گه‌رمى ئه‌كه‌نه‌وه، ناتوانن به قه‌د یه‌ك تاڵه موو شتى تر بدۆزنه‌وه؟!!. من " بارزانى" م بینیوه " بارزانى" خۆ نه میت و نه ئیتڵاعات و نه مۆسادو موخابه‌راتى وڵاتانم نه‌دیووه قوربان!!. سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه ئێوه ئه‌تانوت " له‌ده‌ستێكى ئه‌مین دایه!". بارزانى سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه ئێوه به‌دیلتان تا ئێستا بۆى نییه، لاى ئێمه جنێوى پێ ئه‌ده‌ن و، لاى خۆشى به "هه‌ڵۆ" وه‌سفى ئه‌كه‌ن. . به ئاشكرا به‌عس و ئیتڵاعات و میت و كێ و كێی تر له ناو قیاده‌ى ئه‌م حزبانهدایهو، فایلدارهو ڕۆژانه كوردایه‌تیمان پێ ئه‌فرۆشنه‌وه. من مووچه‌م بڕیوه؟ ده‌ستى مالكى م ماچ كردووه؟. سه‌رۆكى په‌رله‌مانم ناردۆته ماڵه‌وه؟. ڕه‌خنه‌م نه‌گرتوه‌و بێهه‌ڵوێست بوم؟. ئه‌وه ئه‌م هه‌موو جنێوه له‌پاى چى ؟. ته‌نها مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م حزبانه له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیان حه‌زناكه‌ن كه‌س بونى هه‌بێت، ئه‌یانه‌وێ له‌سه‌ر لایه‌ك ساخ مان بكه‌نه‌وه. !. . . زۆر چاكم بیره تازه ده‌زگاى پێنوسهكان مان دانابو، دوو نامه له ڕۆژێك دا هات، یه‌كێكیان " ئه‌ڵێ. . به‌هرۆز جه‌عفه‌ر گۆڕانه، ئه‌ویتر ئه‌یگوت زانیارى یه‌كێتى یه، پاشان وترا پاراستنیشه". . كاك لوقمانى حاجى كه‌ریم (ئێستا پیرى زه‌رده‌شتیان) ه، داى له‌قاقاى پێكه‌نین گوتى " هه‌ى هاوار ئێستا باوه‌ڕ بهكامهیان بكه‌ین!". . ئه‌وانه هه‌موو ئامرازه‌كانى میدیایان لێ داخستم، ئێستا ئه‌یانه‌وێ به‌م بالۆرانه سه‌رقاڵ مان بكه‌ن!!؟؟. یه‌كێك له‌نزیكه‌وه من بناسێت، ئه‌زانى جیاوازیم له‌گه‌ڵ دهستگێڕٍى حزبه‌كان ئه‌وه‌یه، كه كه‌س فووم تێ ناكاو خۆم هه‌م، وه بۆ ده‌ستكه‌وت و پله‌وپایه نههاتومه ناو ئه‌م گێره‌و به‌رانه‌وه.
شه‌شه‌م: مادام كاروان به‌رده‌وامه، با خه‌ڵكى دیكه‌ش هه‌ر ڕه‌خنه بگرن، زۆرجار به‌هاوڕێ نزیك و خزمهكانیش ئه‌ڵێم: ئاساییه، مادام هه‌ین، ئه‌بێت : جنیۆ و بوختان و ڕه‌خنه‌و ته‌شهیر و هێرشى ده‌روونیش چاوه‌ڕێ بكه‌ین . من بۆ خۆم خاوه‌نى پرۆژه‌م و دواى پرۆژه‌ى كه‌سیش ناكهومهوه، ئێستاش نه‌ك هه‌ر بارزانى سه‌ركرده‌ى هه‌ر حزبێك منى بوێت و، پرس و ڕاى هه‌قیقى بكات، من ئاماده‌م. .
له‌كۆتاییدا، سوپاس بۆ خوێنه‌رانى هێژاو، هاوڕێیانى خه‌مخۆر. . دڵنیابن " كۆلاره به باى پێچه‌وانه به‌رز ئه‌بێته‌وه" . من له‌سه‌ر گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌ى هه‌مه به‌تاقى ته‌نها به‌رده‌وام ئه‌بم، ته‌سلیمى پرۆژه‌ى هیچ كه‌سێك نابم. به‌ڵێ شانازییه من "بارزانى" بنێرێت به‌شوێن ما‌و، ئێوه‌ش كه ئێستالهژێر ده‌مامكه‌وه و به‌ناوى خوازراوه‌وه جنیۆ و ڕه‌خنه ئه‌گرن، له‌به‌رده‌م كه‌ناڵى ڕووداو دا ئه‌وه‌ستن، تا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى بێته‌وه، وه‌ڵامتان باته‌وه. ئا. . باسى "ڕووداو" مان كرد، ئه‌و ماوه‌یه دووجارى ترپێیان گوتم، كه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ر توێژینه‌وه‌كه‌یان كاربكه‌م، به‌براى ئازیزم كاك "د. ئازاد عه‌لى" م گوت" ببوره من خۆم خاوه‌نى پرۆژه‌ى خۆمم". . .
دوباره ڕێز‌و خۆشه‌ویستى بێ پایانم بۆ هه‌موو لایه‌ك.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
4/8/2016
