یه‌ك: ده‌سته‌ڵاتى ئیسلامى فراوانخوازه، ده‌وڵه‌تى عوسمانى سێ كیشوه‌رى داگیركردبو، دواتر له‌ناوه‌وه بۆگه‌نى كرد‌و، سوڵتانه‌كان خه‌ریكى ڕابورادن بون، ئیداره‌ى ئه‌و فراوانخوازییهشى پێ نه‌درا، ئیختراقیش كرا، ئیتر له‌ناوچوو. . ترس له‌ئه‌ردۆگان ترسه له ئیمپراتۆریه‌ت، ئیمپراتۆریهتێكى فاشیستى ئیسلامى توركى . ئه‌وه‌ى سه‌ره واوێكى ئه‌و مێژووه بزانێت، ئه‌زانێت كه توركه‌كان بون زه‌وى فه‌له‌ستین یان به جوله‌كه فرۆشت . عه‌ره‌ب هه‌میشه وه‌ك عهمیلێك و داگیركه‌رێك ته‌ماشاى تورك ئه‌كه‌ن .
به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ى لۆزانى 1923 كه ئه‌تاتۆرك ئیمزاى كردووه، یه‌ك له‌مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه: " توركیاى نوێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى ئه‌و زه‌وى و ناوچانه ناكات، كه پێشتر به‌ده‌ست خه‌لافه‌ت و ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى دا بووه. . . ". . . جارێكیان داود ئۆغلۆ ووتى: ئه‌مه چییه، پرسیار ئه‌كه‌ن ئایا ئێوه عوسمانییه نوێیه‌كانن. . ؟ به‌ڵێ ئێمه عوسمانییه نوێیهكانین . . جا بۆیه عوسمانیهتى نوێ یانى گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش لۆزان . ئه مه جكه له وه ى عوسمانییه نوێیه‌كان ته‌واو تۆقیون، ئه‌زانن ئه‌گه‌ر له‌م كهوڵهدا بمێننه‌وه كه ئه‌تاتۆرك سنوره‌كانى كۆتایی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كێشاوه، هه‌قی ئه‌رمه‌نیان لایه، هه‌قى كوردیان لایه، حه‌قى سوریا یان لایه (ناوچه‌ى ئهسكهندهرونه) یان داگیركردووه . هه‌قى یۆنانیه‌كانیان لایه، هه‌قى داگیركردنى 40% ى قوبرص و كوشتنى هه‌زاران یۆنانیان لایه له‌سه‌رده‌مى بولند ئهجاویدهوه.
دوو: ده‌سته‌ڵاتى ئیسلامى، بێ حه‌وسه‌ڵه‌یه، دژه موئهسهساته، دژه ئازادییه، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ى دابێت شكڵێك له موهئهسهسات و ئازادى و ئاوه‌دانى و لیبراڵی تیا به‌رقه‌راربێت، ئه‌وا هیچ نییه‌و ته‌نها تاكتیكێكه . بيكومانم له وه ى له م هةلبزاردنه دا دةستةلات ساخته كارى دةكات. . شيوازةكةيشيم له وتارى بيشوو خستؤته روو. .
ته‌نانه‌ت به‌پێی سهوابیتى شه‌ریعه‌تى ئیسلامیش ئه‌ردۆگان و حكومه‌تى ئاكپارتى ئیسلامى نین، ئه‌ربه‌كان ئه‌ڵێت: "لهوكاتهوهى دادوگه‌شه‌پێدان هاتووه، توركیا به‌رگى ئیسلامى داكه‌ندووه". . ته‌نانه‌ت له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆی ئاكپارتى دا هاتووه كه حزبێكى وا ئازاد و وا سیكۆلار و ده‌یان چه‌مكى خۆرئاوایی باسكراوه . . وه‌لێ ئه‌مانه هه‌موو تاكتیكن، هه‌ركات ویستى یان ئه‌چنه‌وه قاوغهكهى خۆیان .
مێژوو پێمان ئه‌ڵێ: هه‌ركاتێك ئیسلامیه‌ت بوو به ده‌سته‌ڵات، ئه‌بێت به كوشتن و تراژیدیا‌و مه‌رگه‌سات . ئه‌بێته هۆى ده‌ستدرێژیی كردن و توندوتیژیی .
* توركیا نه‌بووه به دامه‌زراوه‌یه‌كى ده‌ستوریی و یاسایی
له‌میانى ئه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌ى نیۆرك تایمز (چاپى ئه‌مریكى) ڕه‌خنه‌ى له ئه‌ردۆگان گرتووه، كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵمه‌تى سه‌ركوتكردنى به‌كارهێناوه، ئه‌ردۆگان ده‌ماره‌كانى گرژبووه و به‌توندییه‌وه به نیۆرك تایمز ئه‌ڵێت: بێ ئه‌ده‌بى مه‌كه‌ن و سنورى خۆتان بزانن". .
خۆى نیۆرك تایمز و ڕۆژنامه‌كانى دیكه‌ش بیریان چووه له‌وه زیاتر ڕه‌خنه له ئه‌ردۆگان بگرن كه به پێی ده‌ستور یاساغ و قه‌ده‌غه‌یه سه‌رۆك كۆمار بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ حزبه‌كه‌ى بكات، وه ئه‌بێت بێلایه‌ن بێت . . . وه‌یلێ ئه‌ردۆگان شاربه‌شار ئه‌گه‌ڕێت ؟. باشه نازانێت عاله‌مى خوا له توركیایه‌و هه‌ست به‌مه ئه‌كه‌ن ؟!.
بۆ یه‌كێ له توركیا بگه‌ڕێت شاره‌و شار، یا هه‌ر ده‌رفه‌تى هه‌بێت له جه ند ڕۆژێكدا هه‌موو ئیستانبوڵ بگه‌ڕێت، به‌ڕووكه‌ش ئه‌ڵێت : ئهششههدو بیلا ئه‌مانه دایك و باوكى شارستانیه‌تن، سه‌یرسه‌یر ئه‌م هه‌موو ته‌لارسازیی و ئاوه‌دانیه، له خۆته‌وه ئه‌و جهوهیان ئه‌بینى خه‌تاى په‌كه‌كه ئه‌گریت كه لێیان تێك ئه‌دا ؟!. سوێند ئه‌خۆى دامه‌زراوه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ن ئه‌مانه . . . وه‌ختێك باش قووڵ بیته‌وه له‌مێژووى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى له‌هێرش و ڕه‌فتارو كوشتارى سوڵتانهكانیان، یا هه‌ر قووڵیش نه‌بیته‌وه، ئه‌م به ئاشكرا پێشێلكردنهى ده‌ستور لاى ئه‌ردۆگانه‌وه به‌ته‌نها ئه‌یسه‌لمێنێت :
كه توركیا نه‌بووه به دامه‌زراوه‌و، حوكمى موئه‌سه‌سات جێگه‌ى خۆى وون كردووه له‌سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا . موئهساتى بون یانى یاسایی بون، یانى ئه‌وه‌ى هه‌ركاتیك سه‌رۆكێك، یان ئهجندهیهكى دینى ده‌مامكدار چى خۆى ویستى ئه‌وه نه‌كات . . هه‌ر ئه‌م سامپڵه ش به‌نزیكه‌یی به‌سه تا لهنیازى خراپى ئه‌ردۆگان بگه‌ین، چونكه دواى ده‌رچونى دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه، یان ئه‌وه‌یه كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكات، یان ببێت به ئیمپراتۆر و تا باكورى ئه‌فریكا نه‌وه‌ستێت (ئیمه له‌وتارى بێشوودا به ڕوونى نهینیه‌كانى ساخته‌و تهزویركردنمان بلاوكرده‌وه) .
هێدى هێدى خۆرى دادوگه‌شه‌پێدان به‌ره‌و ئاوابون ئه‌چێت، ڕكابهرهكانى له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ر گویلهنیهكان نین، هه‌ر چه‌پ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان نین، هه‌ر هاده‌پ نییه كه‌ده‌نگ لهئاكپارتى ئه‌بات . . به‌ڵكو له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌كه‌ونه سهردهریاى سپى ناوه‌ڕاست توركیا دۆستێكى نییه، یۆنان و قوبرس ناحه‌زى گه‌وره‌ى توركن، له 2008 ه‌وه له‌سه‌رده‌ستى ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندیی توركیا‌و ئیسرائیل تێكچووه پێشتر به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتى یان هه‌بووه، وه میسر له نه‌جیبه‌وه بۆ سیسى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه توركیا‌و ئهردۆگانیشیان به‌سه‌رچاوه‌ى فیتنه ناوزه‌ند كردووه، سوریاى ئه‌سه‌د، ئێرانى ڕۆحانى . . ئه‌رمه‌نه‌كان، زۆربه‌ى كورد. . . كى له كه ل تورك و دادوكه شه بیدانه؟؟؟!! بیكومان هیجیان . . سیاسه‌تى سفركردنه‌وه‌ى كێشه‌كان كه داود ئۆغلۆ له (قووڵایی ستراتیژیی- 2010) نوسیویهتى بۆ نه‌زه‌ریات ڕاست بو، به‌ڵام له‌واقیعدا هه‌موو پێچه‌وانه بۆیه‌وه . له‌هه‌موو ئه‌وروپادا 90 ساڵه توركیا دۆستێكى نییه لێی به‌گومان نه‌بێت، ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تاوه پێی وایه داعش باڵى سه‌ربازیی ئه‌ردۆگانه,,!!. فه‌ڕه‌نسا له‌دواى شارل ئیبدۆ وه لێی به‌گومانه . . ئه‌مریكا له‌وكاته‌ى له 2003 په‌رله‌مانتاره‌كانى ئاكپارتى ڕێگه‌یان نه‌دا به‌وه‌ى سه‌ربازیی ئه‌مریكى لهخاكهكهیانهوه هێرش بكاته سه‌ر سه‌دام حوسه‌ین، تاوه‌كو ئێستا ده‌یان تێبینى له‌سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته ئیسلامییه ناوه‌ندییه هه‌یه . .
بۆ كورد وا باشه له حیساباتى خۆیدا سیاسییانه بیر بكاته‌وه، نا له‌به‌رئه‌وه‌ى گرێی ئه‌ردۆگان بۆخۆى دروست بكات، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌كه‌په له‌سه‌ر حیساب و ده‌نگ گرتنى كورده‌كان له‌ناوبچێت، ئه‌وا ڕكابهرهكانى ئاكه‌په بێنه سه‌رده‌سته‌ڵات چی‌یان بۆ كورد پێیه ؟. به‌هه‌مان شێوه بۆ باشورى كوردوستان و پارچه‌كانى تریش . .
