
جاروبار، له‌كوردوستان هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دوو سێ ته‌كسى به‌كرێ ئه‌گرم و، ختوكه‌یان ئه‌ده‌م، قسه‌ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌وشى جیاجیا، زۆر مه‌نتقی تر، گوزارشت له‌دۆخه‌كه ئه‌كه‌ن له‌چاو په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ره سیاسییه‌كانى كورد له‌به‌غدا!. ئێستاش هه‌موو نوێنه‌رانى كورد بكه هۆڵێكه‌وه بڵێ ئه‌وه چییه؟ نازانن گوزارشتى لێ بكه‌ن. جگه له‌ده‌نگه ده‌نگێكى بێ‌مانا، نازانن " ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات ؟". كه تۆ له مه‌نتق و ناوچه تاریكه‌كانى سیاسه‌ت نازانیت، حه‌تمه‌ن ئه‌بێت چاوه‌ڕێی شه‌ق و زلله‌و سوكایه‌تى گه‌وره گه‌وره‌ش بكه‌یت.
من بۆیه، به‌و زمانه قسه ئه‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشوتر، هه‌م له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین، دیموكراسیه‌ت و ئابوریی، دیموكراسیه‌ت و شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵه ڕاگوزه‌ره‌كان، له‌سه‌ر ئاینده‌ى عێراق به قووڵی ڕاوه‌ستاوم. . یه‌ك هه‌فته پێش ئێستا باسى ئیمڕۆى په‌رله‌مانم له‌كه‌ناڵى ئاسمانى ڕێگا كردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان به‌زاز، له‌ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كان، سه‌رۆكوه‌زیران بو، ئه‌یوت " تا سه‌ت كورد له‌و شاخانه بن، عێراق ئارامى به‌خۆیه‌وه نابینێت". . جا ڕێك ئه‌مه ترانزله‌یت بكه بۆ ناو كوردوستان، تا ئه‌م له‌شكره په‌رله‌مانتار و قسه‌كه‌ر و ڕۆشنبیر و تهلهفزیۆنچییه، دونیاى ئێمهوهیان به‌ده‌سته‌وه بێت، ئاسایشى سیاسی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌روا ئه‌بێت. بۆچى پێم ناخۆش بێت به‌شه‌ق لێیان داویت؟. له‌سه‌ر كوردایه‌تى بووه ؟. مه‌گه‌ر جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى به‌پاڵ و به زۆر نێردراوه‌ى كوردمان!. بیست ڕۆژ پێش ئێستا له لێدوانێكدا نه‌ی ئه‌وت " هێشتا مه‌جالى ئه‌وه ماوه له عێراق كاربكه‌ین. هێشتا پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م حه‌شاماته عێراقییه باشتره
"!. ئەمە ئەو دەرفەتە بوو کە مابوو بۆ مانەوەمان لە بەغدا. . ؟
ئاى ئه‌مانه، چى ده‌ستێكى خراپیان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه وه‌شاندووه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى پڕوپووچ پێبگه‌یت و سه‌ربكه‌ویت، هه‌ر به‌شتى پرٍوپووچیش دائه‌به‌زیت و كۆتاییت دێت، مه‌سه‌له‌ن: شۆڕشى ئێران 1979 به دوو سیدى و كاسێت و پارچه كاغه‌ز دروست بو، هه‌ر به‌دوو پارچه كاغه‌زو كاسێت یش كۆتاییان دێ، به‌ڵام شۆڕشى فه‌ڕه‌نسا میرابۆكانشى سزاداو، ده‌ماخ و ئه‌قڵ، ڤۆڵتێر و مۆنتسكۆ و ڕۆسۆ كان باكگراوه‌ندى بون، بۆیه مێژووى كرد به دووله‌ته‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌ر پارتیهك لێدانى خواردبایه، ئه‌یانگوت: به‌رئه‌نجامى شكسته‌كانى بارزانییه، به‌ڵام باڵاترین به‌رپرسى گۆڕان له‌به‌ر نه‌زانى و بێئاگایی، په‌لامار بدرێت له‌لایه‌ن عه‌ره‌به ڕهشۆكیهكانهوه، ئه‌مه كوردایه‌تییه ؟!. هه‌ر بێئاگایی و ده‌به‌نگى به‌و شێوه‌یه، كه نه‌ك مێژووى عێراق، له یه‌ك ڕۆژدا 7 بازگه ببه‌زێنرێت 1 ملیۆن كه‌س بگاته ناوچه‌ى سه‌وز، خۆتى تیا حه‌سر بكه‌یت!. باسى پێكه‌وه ژیان و ته‌كنۆكراتى و پرۆسه‌ى سیاسیی له‌عێراق بكه‌یت، ئه‌وه نه‌فامى كه ئه‌مه‌ى ڕووئه‌دا سڕینه‌وه‌ى فره‌ڕه‌نگییه له‌عێراق و، هه‌وڵێكه بۆ به‌عێراقی كردنه‌وه‌ى عێراق.
نه سیاسه‌ت و نه توێژینه‌وه‌و نوسینى ئاسایی، به ڕهدولفیعل و كۆنه قین ناكرێت، به‌ڵام كاكه سه‌رده‌مێك ئه‌مانه : ڕۆژه بۆیه‌وه، جنێویان پێ ئه‌داین، سوكایه‌تى و توخوینیان ئه‌كردین، بوختان و درۆ، له‌و كه‌ناڵانه قسه‌مان ئه‌كرد، مونتاجیان ئه‌كرد. . ده‌یان ژوور و خزم و كه‌سیان گرتبو، ڕیكلامیان بۆ بكا‌و، ڕهشو ڕووتیان بۆ سه‌رقاڵ بكات، هه‌ریه‌كه‌یان چه‌نه‌ها سایت و په‌یج و دهستو پێی هه‌بو، بازرگانییان به میدیا‌و به‌خوێنى 17ى شوبات و به كاوه‌و سه‌رده‌شت و سۆرانه‌وه ئه‌كرد. . كاك نه‌وشیروان یان له‌خشته ئه‌برد. . حه‌تمه‌ن كه‌سانێك ئاوها سیاسه‌ت بكه‌ن و، پێگهشتبن، نه فڕیان به‌سه‌ر كوردایه‌تیه‌وه هه‌یه. نه له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسیی و پره‌نسیپى ئه‌خلاقى و به‌هاى به‌رز (وه‌ك ڕۆسۆ باسى ئه‌كا) هه‌ڵساونه‌ته‌وه.
