خوا له قورئاندا،ئه‌فه‌رموێت (مرج البحرین یلتقیان * بینهما برزخ لایبغیان) واته: دوو ده‌ریا هه‌ن،یه‌كێكیان شیرین و فرێشه،ئه‌ویتریش ئاوه‌كه‌ی شۆره،یه‌كیان گرتووه، واههستهكهیت تێكه‌ڵ بون و به‌یه‌كیشه‌وه ئه‌ڕۆن،به‌ڵام له‌واقیعدا به‌رزه‌خ و جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه.. ئیتر ته‌فسیری زۆر بۆ ئه‌و دوو ئاوه كراوه،هه‌ندێ ئه‌ڵێن مه‌به‌ست لێی ئه‌رزو ئاسمانه،هه‌ندێكی تر لایانوایه مه‌به‌ست لێی شه‌رق و غه‌ربه.. هه‌شه ئه‌ڵێ مه‌به‌ستی ده‌ریای فارس و ڕۆمه.. . تاد
یه‌كێتی و گۆڕان،یا هه‌ر یه‌كێتی خۆی، به (پاڵپشتی خه‌ڵك) وه‌ك ئه‌ڵێن پێویستیه‌كی مێژووییش وایكرد ئه‌م حزبه دروست بێت،،به‌ڵام ئه‌م حزبه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هه‌ڵه له‌دایكبووه. چواریان، نه‌خێر سیانیان، نا دوانیان.. نادۆزیته‌وه دوو كاتژمێر پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و پاشقول له‌یه‌ك نه‌ده‌ن!!. یه‌كجار ئه‌گه‌ر ده‌ماخت هه‌یه،بزانه: نه خوێنی شه‌هید و،،نه ده‌نگی ده‌نگده‌رو،،نه خه‌می نیشتمان و.. نه پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش،،یه‌ك فلوسی قه‌ڵب ناهێنی لای ئه‌م سه‌ركردانه.. .. به‌یانی ڕۆژه بێته له ڕۆژنامه‌و سایته‌كان ورته ورت دژی یه‌ك ئه‌كه‌ن،، خه‌ڵكیان به‌كرێ گرتووه له‌ڕێی ئیعلامه‌وه جنێو به‌یه‌كدی بده‌ن،،، كه‌چی شه‌ویش ئه‌مانه خزمی یه‌كدین و،زۆربه‌یان له كۆمپانیا‌و ته‌نكه‌ری نه‌وتدا شه‌ریكن و،،كوڕه‌كانیان له‌یه‌ك مهدرهسهیهو،ژنه‌كانیان خوشكی یه‌كتره‌و.. .. ئه‌مانه.. .
من له‌ماوه‌ی (5) ساڵ دا به‌رده‌وام هاتوهاواری خۆم دژی ئه‌م دوو ڕێكخراوه كردووه،وه‌لێ ئه‌مجاره یه‌كێتی لێ ده‌رئه‌كه‌م و هه‌قم به‌سه‌رییه‌وه نییه.. . چونكی ئه‌وه من هه‌رچی بڵێم ناكاته ئه‌وه‌ی كه خۆیان به‌خۆیانی ئه‌ڵێن.. !.
چوارساڵ،نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ئه‌ندازیاری تیرۆری كه‌سێتی ئینسانه‌كان،سوكایه‌تی به‌دارو به‌ردی ئه‌و كوردوستانه كرد،،چوار ساڵ دزو چه‌ته‌و پیاوكوژ و شه‌رواڵ پیس و نه‌خوینه‌وار و مناڵی سه‌رجاده نه‌ما ئه‌و هێزه نه‌یهێنێته سه‌رشاشه‌و،نه‌یكات به‌پاڵه‌وان.. . وه‌ڵا من خوێنی تازه‌م هێناوه؟!.. . عه‌زیزم: تۆ ڕیفۆرم و سیاسه‌تت سووك و سه‌لیم كرد له‌پێناو ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك كێكه‌كه‌ت به‌ربكه‌وێت.. . ئێستا له‌په‌رله‌مان بهشهقیش تێتان هه‌ڵئه‌ده‌ن هه‌ر ملشۆڕییهكهتان قبوڵه..
له (17ی شوبات) گوتم: حزبه كوردییه‌كان له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه،له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌ژین، ئه‌گه‌ر گۆڕان و ئیسلامییه‌كان نه‌بن،پارتی و یه‌كێتیش نابن.. چۆن له‌شه‌ڕی ناوخۆ (33) هه‌زار مناڵی خه‌ڵكیان به‌كوشت دا،به‌ڵام به‌ڕێزو ئیحترامه‌وه سه‌ركرده دیله‌كانی یه‌كتریان ئازاد ئه‌كرد.. ڕه‌نگه شه‌ویش پێكه‌وه سه‌یری تیڤی بكه‌ن " به‌خوا ئه‌و خه‌ڵكه گه‌مژه‌یه،،دیوتانه چۆن تێكمان به‌رداون!!!".. ئاوهاتان پێ بڵَێن..
بیرمه له ساڵی (2012) بابه‌تێكم نوسی بو به‌ناونیشانی (گۆڕان گه‌وره‌ترین درۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌كا) .. سایتی كوردستان پۆست كه هه‌ر نزیكبوه له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی گۆڕان،بابه‌ته‌كه‌یان دوای چه‌ند كاتژمێرێك لابرد.. منیش چیتر له‌و سایته نهمنوسیهوه..
یه‌كێتی و پارتی له‌ونه ساڵی ڕابردوودا،نه‌ك هه‌ر ئاسایشی نیشتمانی یان نه‌پاراستووه،به‌ڵكو به یارمه‌تی هێزه ئیسلامییه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانیشیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه،بوون بهههڕهشهیهك به‌سه‌رییه‌وه.. پێش داعش ئه‌م هێزه كوردییانه له ڕێگه‌ی جۆرێك میدیای هه‌لپه‌رسته‌وه ده‌ستی خراپیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی وه‌شاندووه.. ئه‌وه‌ی ئیمڕۆكه ئه‌م هێزانه له‌ژێر ئاڵای كورددا به كوردی ئه‌كه‌ن،له‌ژێر ئاڵای دوژمن دا وای پێ نه‌كراوه.. هه‌ریه‌كه له‌م هێزانه ئه‌ویتر تهواوئهكات.. ئه‌وه‌تا هێشتا سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌یگوتووه خۆم هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه،"عه‌لی باپیر" له‌بری تۆڵه‌ی پاسه‌وانه به‌غه‌در كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر بكاته‌وه،شایه‌تومانی به‌بارزانی هێناو،ئه‌لێ له‌و باشترمان ده‌ست ناكه‌وی.. . !!..
یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان،یان ته‌نانه‌ت هه‌ر باسكردنیشی،وه یاخود ئه‌م نمایشه دۆڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو سیسته‌می حوكمڕانی كوردیدا ئه‌یكات،لوتكه‌ی بێ ئه‌خلاقییه له سیاسه‌تی كوردیدا.. . لوتكه‌ی مه‌ڕ بون و كۆیله‌بونی خه‌ڵكه له‌به‌رده‌ست ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره درۆزنانه‌ی كه هه‌رجاره‌ی به‌ده‌مامك و ناوێكه‌وه خه‌ڵك ئه‌ده‌ن له‌به‌ر.. .
له كاتی خۆی دا،بۆ ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه شاره‌زای بنه‌وانی ئه‌مانه بون،دیاربو كه: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك تاكتیك باسی عه‌داله‌ت و ئازادیی و شه‌فافیه‌ت ئه‌كه‌ن.. وه‌لێ ئاسایی بو كه‌سانێك ئه‌مه هه‌زم نه‌كه‌ن و به جنێو و ته‌خوین و لاده‌ر وه‌ڵاممان به‌نه‌وه،وه‌ك جانه‌وه‌رێكی عه‌جایه‌ب لێمان بنواڕن..
به‌ڵام: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك،جه‌ماوه‌رێك. جارێكی تر به‌دوای وه‌ها هێزێك بكه‌وێته‌وه،له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا بێت،هه‌ر ماشێنێكی ئیعلامی و عاتفی بۆ بخه‌نه گه‌ڕ.. . هه‌زارجار ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌ی پیرۆز بێت.. .. كوردوستان تینوی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه دیدو بۆچونی تاكه‌كانی بگۆڕێ كه هه‌یانبوه بۆ هه‌موو دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر.. . ئێمه له‌به‌رده‌م شۆڕشێكی گه‌وره‌داین نابێت كه‌س خۆی لێ بشارێته‌وه..
