
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى، توركیا تاكه ده‌وله‌تى ئیسلامییه، كه ئه‌ندامه له‌په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) و سنورى له‌گه‌ڵ نیشتمانى عه‌ره‌بیدا هه‌یه، به‌شێكى گرنگیشه له سیسته‌مى خۆرهه‌ڵاتى كه ئهمریكاو ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندییان لهدروستكردنهوهیدا هه‌یه. له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌موو ئه‌مه‌شدا، سه‌ره‌تاى دروستبونى په‌یوه‌ندیی توركیا‌و ئه‌مریكا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی دووه‌م جه‌نگى جیهانیی (1945) و سه‌ره‌تا جه‌نگى سارد، له‌وكاته‌وه هه‌تا ئه‌م چركه ساته له (2015) ئه‌بینین ئهجێندهى په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكى – توركى له دواى دووه‌م جه‌نگى جیهانییه‌وه ده‌ورى چه‌ند خاڵێكى گرنگ ئه‌خولێته‌وه :
١- دروستكردنى هێڵێكى به‌رگریی له‌به‌ره‌ى پێشه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت .
٢- هه‌ستكردنى پێشوه‌خته‌و خوێندنه‌وه‌ى وورد بۆ بایه‌خى ڕۆڵى توركیا له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست .
٣- توركیا خۆى ویستى هه‌یه پارێزگارى له بارودۆخى نێودهوڵهى بكات كه ئارامییه له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه.
٤- سوود وه‌رگرتن له پێگه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بۆ چوونه پاڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا .
٥- ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان باوه‌ڕى به‌وه هه‌یه كه توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا، وه زۆر كاری سیاسیی تایبه‌تى كردووه له‌و باره‌یه‌وه .
٦- توركیا ئه‌خوازێت هاوكارى سه‌ربازیی و ئابوریی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستبخات.
٧- توركیا پێویستى به دروستكردنى سوپایه‌كى به‌هێز و ڕاهێنراوى باشه، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تى وڵاتانى دراوسێ .
٨- توركیا (به‌تایبه‌ت له قۆناغه هه‌ستیاره‌كان) دا بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كانى، پێویستى به هاوپه‌یمانێتى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تا له ڕێگه‌ى ئیسرائیل و له‌ده‌رگاى پشته‌وه بچێت بۆ ماڵى ئه‌مریكا .
توركیا، ته‌نها له‌سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا (2002-2015) ئه‌م هه‌موو لاسارییهشى كردووه، كه‌چى ئه‌مریكا ههرچاوى لێ ئهنوقێنێت :
١- په‌رله‌مانى توركیا ڕێگه‌ى نه‌دا، سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان لهخاكى توركیاوه هێرش بكه‌نه سه‌ر عێراق له (2003). ئه‌مریكایان به ئیمپریالیزم ناوئه‌برد. هه‌رچه‌ند دواتر (1) ملیاریان وه‌رگرت و ڕێگه‌یاندا، به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌مریكا وابكات مه‌سه‌له‌ى كورد نه‌بێته كێشه بۆ توركیا .
٢- ڕهفافهتكردنى ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ: به‌شیر له سودان و، ئه‌سه‌د له سوریا .
٣- ساڵى (2004) عه‌بدوڵا گویل، سه‌ردانێكى بۆ ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌ستپێكرد، بهونیهتهى یه‌كێتیه‌كى ڕۆژهه‌ڵاتى دروست بكه‌ن، هاوشێوه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا و، خۆرئاوا وه‌لاوه بخه‌ن!.
٤- هه‌ركاتێك ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ئه‌یوت: ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌سڕمه‌وه، ئه‌ردۆگان كه‌یف و خۆشى ئه‌یگرت !
٥- تا دوا ڕاده گرفتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروستكرد‌و، مانۆڕه ده‌ریایی و ئاسمانییه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ناتۆ و ئه‌مریكا په‌كخست .
٦- له‌هه‌مووى واوه‌تر، كارى كرد تا ئێران و به‌رازیل به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به چه‌كى ئه‌تۆمى بده‌ن .
٧- گرفتى زۆرى له‌به‌رده‌م ماف و ئازادییه گشتى و ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا، دروستكرد، لێدوانى سه‌یریان ئه‌دا، واى پێهاتبو، مسته‌ر ئه‌ردۆگان ئه‌یگوت: ئه‌مریكاش پێش كۆڵهمبۆس ئیسلام دۆزیویه‌تیه‌وه .
٨- یارمه‌تیدانى داعش له‌لایه‌ن توركیاوه .
- ڕێبه‌رى كورد " عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" لایوایه: خۆرئاوا بۆیه پاڵپشتى توركیا ئه‌كه‌ن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و سه‌ربازیی و ئابورییان له‌گه‌ڵى هه‌یه". . جا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى كوردیی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی و " نه‌رمه هێز- Soft Power" و " هێزى ڕه‌ق-Hard Power" تێگه‌یشتووه، ئه‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ئیشى خۆى بكات .
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "
