
قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی كوردوستان، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی شارستانیه‌ت، بێ ئاگاداریی مێژووی ناوچه‌كه‌و. بێ لێكدانه‌وه‌ی سیسته‌م و ڕه‌فتارو ئاكاری زلهێز و هێزه ناوه‌نجیه‌كان. به‌بێ هۆشێك له‌سه‌ر ڕه‌گی ململانێ سیاسیی و خێڵه‌كییه ناوخۆییه‌كان، خافڵ له‌وه‌ی هێزه شاراوه‌كان دونیا به‌ره‌و كوێ ئاڕاستهئهكهن، هه‌روا چواركه‌س له پیشه‌ی تهنهكهچێتی و پاسه‌وانێتی و چایچێتی بێزاربون. شنه‌بایه‌ك هێناونیه‌تیه كۆڕی قسه‌كردن. . تانیوه‌ڕۆ ئه‌خه‌ون : وه‌ڵا "ئه‌مانه‌وێت دیموكراسی و مۆدێرنه به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه موتوربه بكه‌ین و، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی هاوڵاتیبون و، ده‌ستی حزب و سكرتێرهكان دووركهین له‌ژیانی خه‌ڵك". . ئه‌مانه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رشتێكی كاتی وسه‌رپێی ئه‌بێت. ئه‌بینن ئه‌گه‌ر تا ئێستا نیه‌ت له‌ووتنی هه‌موو ئه‌و ئیدیۆمانه ساف بوبێت، بێگومان هاتبونه دی. . مه‌سه‌له‌ن حزبێكی ئیسلامی باسی داوه‌ری و سیسته‌می په‌رله‌مانی ئه‌كات، كه‌چی سكرتێره‌كه‌ی خۆی بێ ڕكابهرهو له‌خۆیدا جێبه‌جێی ناكات، به‌كورتیه‌كه‌ی هه‌موو هێزه ڕیفۆرمخوازه‌كانی خۆرههلأت ته‌نها بۆ كلاواتێكی سیاسی باسی ئازادی و حوكمی ڕه‌شید ئه‌كه‌ن. نه‌ك وه‌ك باوه‌ڕێكی چه‌سپاو. .
ههربهجدیی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان حزبێكی گه‌وره‌ی له‌تكرد، تائه‌وپه‌ڕی ئیشی له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی حزبی دایك كرد‌و، شوختیان خسته سه‌ر كه‌رامه‌تی گه‌وره‌و بچوكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، بێئه‌وه‌ی بتوانن نه‌ك سیسته‌می سیاسیی هه‌رێم بگۆڕن، به‌ڵكو تاكه سه‌رمایه‌دارێكیش سزا بده‌ن، یه‌كه‌مین ئیشێك كردیان ده‌ستكاریكردنی بودجه‌ی حزبه‌كان بو، كه بودجه‌كه‌ی خۆیان به یاسا كرد به (6) هێنده، تا دوا ڕاده ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و خۆڕسكه‌كانی شه‌قامیان پشتگوێ خست، ژیانێكی بێده‌نگیان پڕ له‌ژاوه‌ژاو كرد، به‌ناوی هێنانه پێشه‌وه‌ی ده‌م وچاوی تازه سیسته‌می ڕاگه‌یاندن و سیاسیی و حوكمدارییان پڕكرد، له كه‌سانی هه‌لپه‌رست و ناپڕۆفیشناڵ. . تائه‌وه‌ی وابزانن حكومهتكردنیش بریتی یه: له‌قسه‌كردن و په‌لاماردانی ئه‌م و ئه‌و و، ئاشكراكردنی نوسراوه فه‌رمییه‌كان و نهێنی كۆبونه‌وه‌كان و. . . تاد . .
ئه‌بو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كه ئێستا ته‌ره‌فێكی كێشه‌كانه) به تیمێكی سیاسی ئاقڵ به‌شداری كۆڕبه‌ندی حوكمڕانی هه‌رێم بكات و، ئیش له‌سه‌ر گۆڕینی مێنتاڵیه‌تی كه‌سانی شكسخواردو بكات و، تا ئه‌وپه‌ڕی كاری دیپلۆماتی بكات بۆ نزیكبونه‌وه‌و تێكه‌ڵبون له‌ناو سیسته‌مه‌كه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كردیان دابڕان بو. پێش هه‌رشتێك متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی خۆی كه‌مكرده‌وه . وایكرد ڕه‌خنه‌گره جددییه‌كان دووربخاته‌وه‌و. كه‌سانی به‌سه‌لیقه‌و پرهنسیپدار له‌خۆی بته‌كێنێت . ده‌نا كوا له‌و ڕۆژه‌وه لهسهیتهرهكه ڕێیان لێ گیرا، كێ گوێی له گوتارێكی فكریی و ئه‌قڵانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه، جگه له قسه كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌ی موسه‌قه‌ف و عه‌شایه‌ریان ههرئێژن " بۆتان ناچێته‌سه‌ر !" به‌م پێیه‌ش ئه‌وه‌ی پارتی ئه‌یكات چه‌ند قازانجی خۆیه‌تی، دوو هێنده بۆ یه‌كێتییه، یه‌كێتی و پارتی زیره‌كانه توانییان (دوو ڕوویی) یان بخه‌نه پێش چاو، نیشانی بده‌ن: ئه‌مانه مهجموعهیهكن، به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌یان نییه. ئه‌یانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئا ئه‌م جۆره كه‌سانه‌وه (كه خولیای پارهوپۆستن) ده‌ستبگرن به‌سه‌ر قاڵبه‌كه كێكهدا. .
له‌به‌رانبه‌ریشدا، پارتی ویستی خۆدزینه‌وه‌ی له‌و چاكسازییه ڕاسته‌قینه‌یه، له په‌لاماردانی سه‌ركرده‌كانی فه‌نته‌ڵۆسی ئهمبهردا به‌تاڵ بكاته‌وه، به مه‌نتقی هێز وه‌ڵامی خه‌ون و خواسته‌كانی خه‌ڵكی دایه‌وه . له‌واقیعدا به‌ویستن یان نه‌ویستن پارتی هێزی یه‌كه‌مه، مه‌سافه‌ی سیاسه‌تكردنی له‌لایه‌نه‌كانی تر جیاوازه، ڕاسته هێزی كاریگه‌ری دیكه‌ش هه‌ن، به‌ڵام نێوانهكهیان زۆره، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی پارتی وه‌ك هێزێكی تاوانبار له ڕووداوه‌كانی (50) ساڵی ڕابردووئهكهن، هه‌قیانه. به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه كه‌ی ئه‌كه‌ن ؟له‌كوێ ئه‌یكه‌ن ؟، نیه‌ت تان لێی چییه ؟. فكر‌و ڕوئیای ڕۆشنتان چییه ؟. فكر‌و ڕوئیای ڕۆشنی پارتی ئه‌وه‌یه له‌دوای مه‌لیك مه‌حموده‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌كن به خاسو خراو ده‌ستیان له‌كایه‌كانی سیاسه‌تكردندا هه‌یه‌و، ئاگاداری ڕهوشهكهن و، یه‌ك ده‌ست و بڕیار‌و لێدوانن، به‌رانبه‌ر هه‌ر چییه‌ك سه‌نگیان له‌ق بكات. . ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رئه‌مه‌یه " بۆتان ناچێته‌سه‌ر" بۆچی به‌شداری سیسته‌مێكی كرد، كه بۆ گۆڕینی هاتبو ؟.
له‌به‌رئه‌وه، "ئهدمۆنك بێرك"یش لایوایه: گۆڕانه‌كان پێویستی یان به پلهبهپلهو، قۆناغ به‌قۆناغی هێمنانه هه‌یه. . یه‌ك تاكه نمونه‌ش له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتدا نییه شۆڕشێكی توندوتیژیی به‌رهه‌مێكی لێ چنرابێتهوه. پێشنیاره‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌موچاوه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی سیاسیی، به‌رنامه‌و بیری سیاسیی، دوور له‌مه‌رامی سیاسیی و ده‌نگه ده‌نگ، بگۆڕێن و، خێرا ئه‌نجومه‌نێكی زیره‌ك دروست بكه‌ن، ده‌نا هه‌موو ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه. نمونه‌كانی له‌مێژوودا زۆرن .
پێدراوه ئیقلیمی و كێبڕكێ خێراكانی جیهان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش هه‌ر ئه‌بێت ئه‌و هێزه سیاسیانه سیاسه‌ت مان بۆبكه‌ن، كه باری كوردوستانیان گه‌یاند به‌و ئاسته‌ی تا دوا لوتكه‌ی به‌زاندنی سنوره نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیه‌كان، ئیشیان له‌سه‌ر تێكدانی ئاسایشی مرۆیی و نیشتمانیمان كردووه، ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر شتێك بخوازێت، ئه‌وه‌یه: ئه‌منی ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی تیاپارێزراو بێت، هه‌ر به‌رپرسێك بۆچه‌ند ڵایك و كۆمینتێك تێنه‌كۆشێت . لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم (پرۆسه) یه‌كی چاكسازیی ده‌ست پێبكات، هه‌یئه‌تێكی نیشتمانی و حكومی دروست بكه‌ن، تا ئه‌م دووساڵهش بۆ ئه‌و كابینه شكستخواردوهی ناوی نرا "بنكه فراوان" زیاد بكات و، ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دا ناوخۆیی و قه‌یرانه داراییه‌كان و. گۆڕانكارییه ناوچه‌ییه‌كان ببنه‌وه .
*به‌هرۆز جه‌عفه‌ر *
