
قه‌یرانی ئابوریی هه‌رێم له‌ساڵی (2014) ه‌وه، نیشانه گه‌وره‌كانی ده‌ركه‌وتن، كاتێك كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق " نوری مالیكی" پشكی هه‌رێمی له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵ بڕی كه به (17%) ناسراوه. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی وا به‌خێرایی قه‌یرانه‌كه كوردوستانی ته‌نیه‌وه؟. له بنه‌ڕه‌تدا سیاسه‌تی ئابوریی له‌هه‌رێمی كوردوستان، له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك دانه‌نراوه. یاخود نه‌رمتر بڵێین دروستكردنی بینایه‌ك بووه له‌سه‌ر لم، بنچینه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێزی نه‌بووه، له‌ماوه‌ی ساڵی 2003 ه‌وه هه‌تا لێدانی جه‌ڵده‌كه له 2014، سێ چه‌كوشی به‌هێز له ته‌وقی سه‌ری ئابوریی كوردوستان دراوه، بۆیه ئێستا وه‌ك ئاگری ناوپووش ئه‌م گڕو ئازاره ئه‌ته‌نێته‌وه:
یه‌كه‌میان: بڕی (75%) له‌بودجه‌ی گشتی هه‌رێم بۆ به‌كاربردن یان نه‌فه‌قاتی ته‌شغیلی بووه " كه زۆری ئه‌م بڕه بۆ مووچه‌بووه". بڕی (25%) ی بودجه بۆ وه‌به‌رهێنان و ژێرخانی ئابوریی دابین كراوه!. كه له‌سیاسه‌تی ئابوریی هاوچه‌رخدا ئه‌بێت ئه‌و دابه‌شكردنه به‌پێچه‌وانه‌وه بێت، یاخود (13%-20%) ی بۆ به‌كاربردن بێت. ووڵاتێكی وه‌كو توركیا له‌سه‌رده‌می توركوت ئۆزال ساڵی (1984) به‌دواوه ئیشی له‌سه‌ر بهتایبهتمهندنی كردنی كار (خێخێه- Privatization) كردووه، واته گواستنه‌وه‌ی سوقلیهت و موڵكیهت له كه‌رتی گشتی یه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت. . كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌شی له‌ناو كورددا ئه‌و بڕه بێشوماره‌ی بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن دابین كراوه، هیچ سه‌رمایه‌یه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی له‌هه‌رێمی كوردوستان دروست نه‌كراوه. مه‌سه‌له‌ن ده‌بوا هه‌ر حزبه‌و هه‌ر كه‌رته‌و هه‌ر وه‌زاره‌ته ته‌نها (4) كادری به كوالێتی یان دروستكردایه. كه‌واته قه‌یرانه‌كه پێش ئه‌وه‌ی گرفتی دارایی بێت، گرفته له (موارد بشری) دا.
دووه‌میان: له‌وماوه‌یه (2003-2014) وه‌ك ساتوسهودایهكی زۆر به‌پاره‌و بازاڕی عه‌قارات و موڵكه گشتی یه‌كانه‌وه كرا، نرخی شمه‌ك به‌تایبه‌تی له‌بواری خانوبه‌ره‌و وه‌به‌رهێناندا زیاد له‌پێویست به‌رزبۆیه‌وه و پاره‌ی پێ ئه‌درا. كه‌پاره‌كه نه‌ما كاڵا‌و شمهكهكانیش نرخیان زۆر دابه‌زی. ئێستا پاره‌كه‌ش بزربوهو كاڵاكانیش بێ نرخ بون. ئه‌ها هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه دارایی و بانكیانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه وڵاتانی ئه‌م دونیایه‌یان گرتۆته‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كی فه‌خفه‌خه كردن بووه به چه‌كی بانكی و عه‌قاراته‌وه (جا ئه‌وه چونكه كورد فه‌رهه‌نگێكی وای نییه‌و به‌شداری له‌سیاسه‌ت و ئابورییدا نییه، ته‌نانه‌ت ووشه‌یه‌كی كوردیشت ده‌ست ناكه‌وێ بۆ ئه‌و شتانه) . ساڵی (2008) شۆكی دارایی ئه‌مریكای گرته‌وه‌و، به‌ساڵی قه‌یرانی دارایی جیهان دانرا، چونكه (90%) ی جیهان مامه‌ڵه به دۆلار $ ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌شی نه‌وت ئه‌فرۆشن دۆلار وه‌رئه‌گرن، له‌ساڵی (1989) دا (583) بانكی ئه‌مریكی هه‌ره‌سی هێنا، به‌دیاریكراوی له (2008 تا جه‌نیوه‌ری 2016) هه‌موو مانگێك بانكێك شكست ئه‌هێنێت. بۆیه ئه‌و قوماركردنه به پشكی نه‌وت و موڵكیهت و بازاڕی عه‌قاراته‌وه له هه‌رێمی كوردوستان، كه هۆكاری ده‌ستكه‌وتنی قازانجێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ هه‌ندی ده‌سته و تاخم، بێ هیچ ماندوبون و هه‌وڵ و هه‌لێكی كار، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا له‌چركه‌یه‌كدا هه‌ر بته‌قێته‌وه، كه قه‌یرانه‌كه سه‌ری ده‌رهێنا، ساده‌ترین شتێك ده‌ركه‌وت كه ئه‌م پارانه یان له‌ده‌ره‌وه سپی كراونه‌ته‌وه، یان هه‌ر له بۆشاییدا سوڕاوه‌ته‌وه له‌ناوه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ش له‌وه‌نده ساڵه‌دا هه‌رله‌خۆیه‌وه پاره‌ی خستۆته بازاڕه‌وه‌و، ئاستی به‌رهه‌میش هه‌ر له‌شوێنی خۆی وه‌ستاوه. وه‌ك ئه‌وه وایه كڵاشینكۆفێك ڕۆژ تائێواره به‌شانته‌وه بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌خزه‌ن و فیشه‌ك و گولله‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بێت.
سێهه‌م و: كۆتا چه‌كوشی به‌هێز، ماعیده‌ی حكومه‌ت و سیسته‌مه‌كه‌ی چرچ و سڕ كرد، گۆڕانكاریی هه‌رێمایه‌تی و بارودۆخی سیاسی و ئابوریی نێوده‌وڵه‌تیه، وه‌كو هاتنی داعش و بڕینی بودجه‌ی (17%) له‌گه‌ڵیداو، دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت، كه وا پێویسته نوخبه‌و دروستكه‌رانی بڕیاری كوردیی لێره‌وه چمكی كێشه‌كه بگرن، چونكه دیوێكی تری ئه‌م بابه‌ته لهنگهرشكانی جه‌مسه‌رگیریی هه‌رێمایه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، به‌م مانایه ئه‌مه قه‌یرانێك نییه ته‌نها له كوردوستان هه‌بێت و، میدیاكانی جیهان باسی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕۆین ئه‌گه‌ر ووڵاتێك قه‌یرانی نه‌بێت باسی ئه‌وی بكرێت، له‌ساڵی (2015) دا (4) ملیۆن كه‌س له ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ئه‌فریكاوه كۆچیان كردووه بۆ ئه‌وروپا، ته‌نها له‌هاوینی (2015) دا به پێی ڕاپۆڕتی (UNHCR) نزیكه‌ی (2500) كه‌س له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا خنكاون، چاوه‌ڕێ ئه‌كرێت ئه‌م خوێنبه‌ربونه ببێته هۆی ئاوێته بونی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ك ئه‌مریكاش مه‌كسیك به‌كارئه‌هێنێت ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكای ناوه‌ڕاستن نه‌گه‌نه كه‌ناره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی جه‌زیره زیاتر له (5) ملیۆن فه‌له‌ستینی له ئه‌رده‌ن ئه‌ژین، كه ئه‌كاته (70%) ی دانیشتوانی فه‌له‌ستین خۆی، هه‌رێمی كوردوستان خۆی مه‌زه‌نده ئه‌كرێت به (4) ملیۆن (3) ملیۆن عه‌ره‌بی ڕووی تێكردووه، لوبنان خۆی وڵاتێكی هه‌ژاره‌و چه‌ندین كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه كه‌چی ئێستا (25%) ی دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌ڵكی سوریان!. ئه‌م كاره‌ساتانه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌یه كه لیبراڵیه‌تی نوێی ئابوریی ماناكه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بریتی بووه " له ڕووتاندنه‌وه‌ی ئه‌ویتر، یان ژیان له‌سه‌ر ئه‌ویتر". مه‌سه‌له‌ن: به‌لجیكیا نیوه‌ی ئه‌و بهكاربردنهی هه‌یه له‌سه‌ر كۆنگۆ بووه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌فریكا، كۆمپانیا جیهانیه‌كان له‌دوای داگیركردنی عێراقه‌وه به‌هه‌مان شێوه. . جا بۆیه پێویسته كورد ته‌نها خۆی و عه‌بادیی نه‌بینێت، مه‌شهه‌ده‌كه قووڵتر ڕام بكات، كه زیاتر قووڵاییه‌كه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته، كۆلكه هاوبه‌شه‌كه له‌وێدایه كه‌ناوی " ووزه" دێت، مه‌سه‌له‌ی بۆڕی غازی سروشتی و نه‌وت له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ڕاسته‌وخۆ سه‌ری له‌ناوخوانی سیاسه‌تی ووزه‌ی هه‌رێمی كوردوستاندایه (به‌تایبه‌تی له دووساڵی ئاینده‌دا) .
دیارده‌یه‌ك كه هه‌رێمی كوردوستان له‌به‌رده‌میدا هه‌ماهه‌نگ نییه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "عه‌بادی"ه. له‌سه‌ره‌تای (2016) ه‌وه، ده‌ستی داوه‌ته لێدوان و كۆنفرانس گرتن سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردوستان، پێش هه‌رشت عه‌بادی كه‌سێكی عیلمانییهو، جیاواز له سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی مێژووی عێراق كهڵكهلهی خه‌ونێك لهسهریدایهو، ئه‌یه‌وێت عێراق بگێرێته‌وه بۆخۆی، وه هه‌یبه‌تێكی گه‌وره بداته‌وه به عێراق، مه‌سه‌له‌ن: شپرزه‌یه‌و زۆر به‌حه‌ماسه‌وه هه‌موو ئیتیكهكانی قسه‌كردن به‌رانبه‌ر كامێرا ئه‌به‌زێنێت و، ته‌حه‌دا ئه‌كات له‌هه‌موو شوێنێك سوپای عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه به سه‌ر داعش دا جگه له ڕوومادی. . پاشان ئه‌یه‌وێت هه‌ژمونی ئێران كه‌م بكاته‌وه له‌عێراق و، سێبه‌ری تاران كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مه دژایه‌تی ئه‌كرێت، چه‌ند جارێكیش به ووته‌كانی هێرشی كردۆته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و، ئه‌یه‌وێت له قاڵبی بدات. به‌مانایه‌كی تر بۆ هه‌لێك ئه‌گه‌ڕێت شتێك بكات له‌ناوچه‌كه‌دا.
" نهوتهكهتانمان به‌نی و مووچه‌تان ئه‌ده‌ینی"!. بایی ئه‌وه‌یه له‌پاڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا، هه‌موو مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌م بنوسیته‌وه. له (11ی ئازاری 1970) یه‌ك كۆمپانیای ده‌ره‌كی نه‌وتی كوردوستانی ده‌رنه ئه‌هێنا، ئه‌گه‌رچی ڕووپێوی چاڵه نه‌وته‌كان لای به‌ریتانیاو ئهمریكاو توركیا‌و عێراق هه‌بوون و هه‌ن، وه مووچه‌ش نه‌بوو، حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی ئه‌هات له قوتابخانه‌یه‌كدا كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌كردو، دانی به بونی كورددا ئه‌نا، ئیمڕۆكه كورد (20) ملیار قه‌رزاره (نازانم نه‌وتی فرۆشتووه یان كڕیویه‌تی!) . وه به‌غدا دانیشی پیا نانێت!. ئینجا جیهانیه‌ن و ئێرانیهن و كوردییهن فشار هه‌یه كه هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا؟.
عێراق، دووه‌م وڵاتی گه‌نده‌ڵ و یه‌كه‌مه له‌بێوه‌ژن له تیرۆر و تۆقاندن دا، هه‌رچی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیریی و بونیادییه تیایدا بڕدراوه، سیاسیه‌كانی خۆیان ئه‌ڵێن" ئه‌گه‌ر به ملیار تاڵانی نه‌كه‌ین، جه‌ماوه‌ر و خزم و دۆست گاڵته‌مان پێ ئه‌كه‌ن!". بۆ (2015) وه‌زاره‌تی پلاندانان وتویه‌تی (30%) ی عێراقیه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان ئه‌كه‌ن، ڕێژه‌ی بێكاری (25%) ه. كه‌چی به‌ملیاره‌ها بۆ نزرگه‌و گۆڕی پیاوه ئاینیه‌كان خه‌رجده‌كرێت. ئه‌وسا له (2015 و 2016) شدا بودجه‌كه‌ی كورتی هێناوه، له‌ترسی زیاتر دادڕانی كورتهێنانه‌كه (7) تریلیۆن دیاری عێراقی كه ئه‌كاته (6) ملیار دۆلار وه‌ك سهنهدانی ده‌ره‌كی به‌گه‌رخستووه. . دیاره گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد به‌درێژخایه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئابوریی هه‌رێم نییه، جگه له‌وه‌ی زیان به سومعه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌دات، هه‌رێم جگه له چاكسازیی پێویستی به‌وه‌یه " ستراتیجی ئابوریی خۆڕاگرانه" په‌یڕه‌و بكات، تا ئه‌م دووساڵه گۆڕانكارییه‌كان به‌باشی له‌سه‌ر جیۆپۆڵه‌تیكی ووزه ده‌رئه‌كه‌ون له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌وه ئێران له دوای ساڵی (1979-2015) فشار‌و ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ربو، كه‌چی سیسته‌می ڕادار و چه‌كی ئه‌تۆمی و كارخانه‌ی گه‌وره‌شی وه‌به‌رهێنا، دیاره من گومانم نییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات و، كه‌یسه‌كه بداته‌وه حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی، بێ دواكه‌وتن به‌غداد مووچه دابین ئه‌كات، له‌به‌ر (4) خاڵ:
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ئه‌دات به به‌غدا نه‌ك غازی سروشتی، ئه‌مه ئه‌و گه‌مه‌یه كه لوتكه‌ی بڕیاری ووزه له كوردوستان بۆ كات كوشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌یكات، تا ئه‌وكاته‌ی چێشتی مهتبهخهكهی هه‌رێم پێ ئه‌گات، كه بریتی له‌و بۆڕییه‌ی وابڕیاره غازی كێڵگه‌ی میران و بینا باوی بگه‌یه‌نێته جیهان. واته له‌م خاڵه‌دا قازانجی دوو لایه‌نه بۆ هه‌ردولا هه‌یه.
دووه‌م: ئاگربه‌ست له سوریا‌و هه‌ماهه‌نگی ڕووسیاو ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌رزئه‌كاته‌وه.
سێهه‌م: عه‌بادی ههربهجدیی ده‌ستی داوه‌ته حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات و چاكسازیی ڕیشه‌یی، به ملیاره‌ها بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌گێڕێته‌وه، ئه‌و چاكسازییهشی بارزانی ده‌ستی داوه‌تی ههرجدییهو كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان كاری عه‌بادی به‌زیاده‌وه بكات و، هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كاته‌وه. . . به‌غدا له دیبلۆماسیه‌تدا زۆر لاوازه، ته‌نانه‌ت وڵاتێكی گرنگی وه‌ك توركیا، ڤیزه‌ی له عێراقیه‌كان حه‌رامكردووه، بێ كه‌ڵكترین پاسپۆڕتیان هه‌یه، هاونیشتمانیه‌كانی نابوترین كه‌سێتیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام هێشتا به‌غداد پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێم زیاتره. به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا خۆی بهواریسی عێراق ئه‌زانێت.
چواره‌م: ڕاسته هه‌رێمی كوردوستان نزیكه‌ی (1، 4) ملیۆنێك و چوارسه‌ت هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌یه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا نزیكه‌ی (200) هه‌زار كه‌س له‌و ژماره‌یه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه مووچه‌یان سه‌ر به به‌غدایه، وه‌كو: پۆلیسی سنور و، گومرك و، زیندانی سیاسی و، پاسه‌پۆرت و، هه‌ندی داموده‌ستگه‌ی تر. .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
