دوو حزبی سیاسیی له‌باشوری كوردوستان، وه هه‌موو حزبه‌كانی تریش به‌گشتی، هیچ خیانه‌تێك نه‌ماوه،نه‌یكه‌ن،هیچ شتێك نه‌ما،مافی میلله‌ت و مرۆڤ بێت سڵی لێ بكه‌نه‌وه، نه‌یبه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا،مێژووییه‌كی تازه دروست بو،كه من ناوم ناوه (قۆناغی كوشتنی ئازایه‌تی و دانیشتن له‌بن ده‌واری ڕه‌ش) .. هیچ سه‌رده‌مێكی مێژوویی،هێنده‌ی 17ی شوبات هێرش نه‌كرایه سه‌ر شكۆی مرۆڤی كورد (به پاك و پیسیه‌وه) . كێ ئه‌مه‌ی كرد؟. بچن فه‌رهه‌نگی كوردیی بگه‌ڕێن له‌كوێ له‌به‌لاش و بۆ مه‌رامی هه‌لپه‌رستانه زاراوه‌ی (جاش،به‌كرێگیراو، خۆفرۆش، جاسوس، نه‌خوێنه‌وار،ناپیاو) بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌كارهێنراوه؟،،، تا ئه‌گاته ده‌ستوه‌ردان له‌ژیانی عائیلی و سیڤی كه‌سیی كه‌سه‌كان، تا ئه‌گاته دۆبلاجكردن و مۆنتاژكردن و ناشیرینكردنی ڤیدیۆ و قسه‌و به‌رنامه‌كان) . كی ئه‌مه‌ی داهێنا؟. ئینجا تۆ سه‌ی هه‌ندێك فه‌ریكه ڕۆژمانهنوس و ئهلڵاهوئهكبهرچی و به‌عزێك ڕۆشنفكرو میدیاوان و ده‌رگاوانی ئه‌هلیش ناكه‌ی،له‌پاڵ ئه‌مانه‌وه نه‌شئه گردبونی، ده‌میان وه بان یه‌ك نه‌ئه‌نا!!.
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بێت،هه‌موو شت بو،مرۆڤ نه‌بێت،هه‌ندێ مناڵی كاسه به‌تاڵ،كه نهمێژووی ئه‌م زاتانهیان ئه‌زانی، نه به‌رنامه و بیركردنه‌وه‌و پلان یان،،،ئیتر بزان له‌كوی كابرایه‌ك دوو قسه‌ی بۆكردون و شوێنیان كه‌وتون،، ئه‌ویش ههریهكی ژوورێكی بۆ كردونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌دڵی نه‌بوو: بیشكێنن، ناشیرینی بكه‌ن، وای لێ بكه‌ن ڕووی نه‌یه‌ت بچێت بۆ بازاڕ.. .. تا دوایی.. ئه‌مه خولاسه‌ی كار‌و فه‌لسه‌فه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕیفۆرمخواز بو.. . ئێستا هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن په‌شیمانین،ئیتر نازانم!. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مینبه‌ر داخستن و ده‌م داخستنه،به‌س نه‌بوو تۆزێك زوو له‌و خۆپیشاندانه كشاینه‌وه و هۆشداریمان دا به جه‌ماوه‌ر، ده‌نا دوور نه‌بوو ئێستا كوردوستان وه‌كو سوریا نه‌بوایه!!.
وامزانی وه‌ك غاندی، وه‌ك هۆشی مینه، چوزانم وه‌ك ڤۆڵتێر و مۆنتیسكۆ بارودۆخی كۆمه‌ڵگه ئه‌گۆڕن و،مێژوو له‌ت ئه‌كه‌ن،،وه‌ك هیرتزل پێشبینی و نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تان پێیه! وه‌ك ئه‌براهام لینكۆڵن لهههژارگهراییهوه شه‌ڕی ئه‌هلی ناهێڵن و ده‌ستور دائه‌نه‌ن و پێ له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌مریكا دائه‌گرن!. خه‌ڵك نه‌یئه‌زانی هه‌رئه‌ونه ده‌ستیان بگاتی،یه‌كه‌م كار بودجه‌كه‌یان به یاسا ئه‌كه‌نه (6) ئه‌وه‌نده‌و، سه‌ری خۆیان كز ئه‌كه‌ن له‌وه‌ها ئه‌زمه‌یه‌كی قووڵ دا‌و،ئه‌ها نه باسی شه‌هید، نه (دیلێك) ئه‌كه‌ن.. . !. خه‌ڵك نه‌یئه‌زانی ئه‌و سیستمه‌ی داوای ڕووخانی ئه‌كه‌ن،دوایی به‌شداریی تیائهكهن!.
سه‌یره،خه‌ڵك دوای چی كه‌وتون،گۆڕانیان بۆ بكات!؟؟. ئه‌م ڕه‌وته سه‌خیفترین ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌یه له‌مێژووی كورددا، كه جگه له‌وه‌ی قیادهكهی لقێكیان له‌ده‌زگای زانیاری بو، كۆنتاكتیان هه‌بو (له‌سه‌ره‌وه زۆر ئاگایان له‌یه‌ك بو!!!) .. ئینجا به پاره‌ی خه‌ڵك درۆیان ئه‌كرد،زه‌وی و ماركێت‌و بیری نه‌وت و كارگه‌ی چیمه‌نتۆیان داگیركرد. له‌هه‌مان كات دا وه‌ڵامی ئه‌قڵیان به‌بێ ئه‌قڵی ئه‌دایه‌وه، وه‌ڵامی بونی كه‌سێكی بێلایه‌نیان به جنیۆ و ته‌خوین و ته‌شهیر ئه‌دایه‌وه.
17ی شوبات، ئه‌بوو،دایك‌و باوكی سه‌ربه‌رزی شه‌هێدان و قوربانیانی ڕابهێنایه،كه چیتر ئه‌و كامێرا‌و چالاكه‌وانه حزبیانه له‌خۆیان به‌دوور بگرن، تا موزایه‌ده‌یان پێوه نه‌كه‌ن. ئێستاش هه‌ركه‌سێك باسی ئه‌م جوڵانه‌وه ناڕه‌زاییه ڕاسته‌قینه‌یه بكات، نابێت ئۆپۆزسیۆن و میرابۆ به‌ناو ئه‌هلیه‌كان كاروانی نا كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی توخنی بكه‌ون!.