هه‌میشه عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌تی له‌ئه‌ده‌بیاتی میسریدا، توركه‌كان وه‌ك به‌كرێگیراوی خۆرئاوا ناوزهندكراون، كه‌چی ئه‌وه‌ش دیاره كه "شه‌ریفی مه‌ككه" دامه‌زرێنه‌ری شانشینی حیجازی هاشمی، كه‌خۆی له ئیستانبول له‌دایكبووه، چوو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان به‌ست دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، تاوه‌كو خه‌لافه‌ت بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی عه‌ره‌ب. !!.
ئیمڕۆكه، هه‌قه عه‌ره‌به‌كان دیبه‌یتی ئه‌وه بكه‌ن، بۆچی (1) نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه، به‌ڵام زیاد له (22) وه‌زاره‌ت و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی عه‌ره‌بی هه‌یه، ناسنامه‌و ئه‌ركی عه‌ره‌ب چییه؟. بۆچی له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئه‌مریكای لاتین ده‌بنه دیموكراتی، جیهانی عه‌ره‌بی نابێت؟
له‌كاتێكدا، سێ به‌شی جیهانی ئیسلامیی " ئه‌تاتۆرك" به خیانه‌تكار ئه‌زانن، كه ده‌وڵه‌تێكی عیلمانی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ستوردا چه‌سپاند. . به‌ڵام عیلمانییه‌ت و ستایلی خۆرئاوایی به توركیا شتێكی نامۆ نه‌بو؟ چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا چاكسازیی و هه‌ڵته‌كاندنی سیسته‌می كلتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه هاته‌كایه‌وه، بۆئه‌م ڕیفۆرمه‌ش له كاتی حوكمی " سوڵتان عه‌بدولمه‌جید" دا " ته‌نزیمات" دروست بو. ئینجا كۆمه‌ڵه‌ی "ئیتیحادوته‌ره‌قی". . . یانی ململانێی ساردی دین و ده‌وڵه‌ت توركیای پێشخست، ڕۆشنتر له‌مه عوسمانییه‌كان حه‌ریسی توركایه‌تی و ده‌وڵه‌تداریی بون نه‌ك دین. له‌ئه‌وروپا " سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕه‌ست "هه‌یه، ئینجا دێنه سه‌رده‌می ڕێنیسانس (سه‌نته‌ربونی ئه‌قڵ و دیموكراسییه‌ت و لیبراڵیزم) ئه‌وسا شۆڕشی پیشه‌سازیی، دوو جه‌نگی جیهانی. . . (تا ئه‌م چركه‌یه‌ش یه‌ك گولله چییه نه‌گه‌شتۆته كه‌ناری لادێیه‌كی ئه‌مریكی) ببینه چونكه له‌ئه‌مریكا دین و نه‌ته‌وه نه‌بوو به ناسنامه چه‌ند خێرا و به‌ڕێگه‌یه‌كی كورت بون به‌سه‌رداری جیهان.
بۆیه، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یرانی ناسنامه هه‌یه، قه‌یرانه‌كه لهناسنامه ده‌رچووه، له‌ته‌ك كێبركێی و ململانی ئابورییه‌كانی چین و یابان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، هاوته‌ریب ترسیشیان خستۆته سه‌ر سیسته‌می نوێی جیهانی. . (17) ملیۆن عه‌ره‌ب له‌خۆرئاوا ئه‌ژین، هه‌موویان یان له‌ترسا یان له‌برسا چوون بۆ خۆرئاوا، وه‌ختێك به‌ده‌یان درۆ و بیانوو پهناههندهییهك وه‌رئه‌گرن، له‌ژێر نیعمه‌تی ئازادیی ئاینی و سیاسی و هه‌لی یه‌كسان دا، ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌خۆڕێكخستنه‌وه دژی سیسته‌می خۆرئاوایی!؟.
ڕوونتر، چۆن شه‌ریفی مه‌ككه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خلافه‌ت و سه‌ڵته‌نه‌ت بۆ عه‌ره‌ب ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان تێكه‌ڵ كرد لهتوركهكان بدات. ئیمڕۆكه داعش و قاعیده‌ش كێبركێیانه، تا ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بگرنه به‌ر بۆئه‌وه‌ی لایه‌كیان سه‌ركه‌ون. توند‌وتیژترین و بكوژترین پیاوه‌كانی جیهان له‌ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه ڕائهكێشن بۆخۆیان. تانیشانی بده‌ن ئه‌میان به‌هێزتره. هه‌موو مرونهتێك بۆ هه‌ر هێزێكی نێوچه‌یی ئه‌نوێنن تاهاوكاری مادیی و لۆجستی یان بكات، تا لایه‌كیان سه‌ركه‌وێت. ئه‌وه‌تا داعش نیشانی دا خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته فه‌ڕه‌نسا. چۆن ئه‌لقاعیده به‌ناوی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی زه‌وتكراوه، (11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001) ی ئه‌نجامدا، داعش یش (7 ی جێنی وه‌ری 2015) ی له‌ئه‌وروپا ئه‌نجامدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.