(1)
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی له‌به‌رده‌م شۆڕشێكدا وه‌ستاوه‌و هیچی تر، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی و سه‌رجه‌م پارته‌كان ڕزگاربكرێت، گرنگه له‌ده‌ست نوخبه‌یه‌كی سهحافی و میدیاوانی ئه‌هلی كۆن و تازه‌و، كۆنه په‌رله‌مانتار و وه‌زیر قوتار بكرێت. . !.
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه به‌قه‌د حكومه‌تی به‌عس، زیاتر له‌یه‌كێتی و پارتی ڕێگری له‌ئازادی ووتن كردووه، من كه به‌م فۆنته ئه‌نوسم، بێگومان زه‌مه‌نێكی باش كوشته‌ی ده‌ستی ئه‌م پێڕه میدیاكاره ده‌مامكداره به ناو ئۆپۆزسیۆنانه بوم. . (3) مانگی ڕێك هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك وتارێكم ئه‌نارد بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه، له‌گه‌ڵ هه‌ر ناردنێكیشدا ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌كردن، یه‌ك دێڕیان بۆ دانهئهگرتین. . وه‌لێ له‌گه‌رمه‌ی ئیرحه‌ل و 17ی شوباتا وتاریان بۆ به‌رپرسی لقێكی پارتی دائه‌گرت، كه ئێستا په‌رله‌مانتاره!. بۆیه ووتم به قه‌د حكومه‌تی به‌عس، چونكه زه‌مانی به‌عسیش چه‌ندین ڕۆژنام و، ڕادیۆ به‌كوردیی هه‌بون، به‌س چه‌ند هونه‌رمه‌ندو نوسه‌رێكی كورد ده‌ستی یان بهسهراگرتبو، ڕیًگریان له ووتن و ده‌ركه‌وتنی توانا نوێیه‌كان ئه‌كرد. . !ئه‌وه (3) ساڵیشه كاغه‌زێكی كوردیم نه‌خوێندۆته‌وه، بێ زانیاریش نیم!.
تێناگه‌م، خزمه‌تی ئه‌مه‌نده ساڵی میدیای ئه‌هلی چی بووه، جگه له‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته‌یان وه‌ك هوتێلێك بۆ مانه‌وه‌و پاڵپشتی بهكارهیناوهو، ئاویان كردۆته ئاشی ئه‌م و ئه‌و!. ناگه‌مه ئه‌وه‌ی بڵێم زانیاری ووردیشیان فرۆشتووه‌و ڕێنوێنی كه‌ری هه‌ندێ لهدهستهڵاتداره سه‌ر زله‌كان بون!. . ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌شی به ئاشكرا بوون به دوكانێك بۆ ڕیكلامكردن بۆ كۆمپانیا شڕه‌خۆر و خوێنمژه‌كانی ده‌سته‌ڵات و، بۆیاخكردنیان به‌وجۆره‌ی كه ویستی خۆیانه!.
وه‌رن بۆ ئاوێنه!. فووی كردۆته كێ به ئه‌وه بیكڕێت!. به‌بڕوای من ئه‌و نوخبه‌یه‌ی له‌ئاوێنه كۆبونه‌وه‌و، هاوكاری ئاوێنه‌یان كردووه به‌رپرسیاری هه‌قیقین له ئهحمهقكردن و گهوجكردنی تاكی كوردیدا، له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م ڕوودانی شۆڕشێكی ڕاسته‌قینه بون، ده‌نا خێره هێزێكی سه‌له‌فی هه‌ر به زه‌كات و وتاری جۆشدراو كه‌ناڵێكی ئاسمانی بكاته‌وه‌و گرفتی مادیشی نه‌بێت، به‌سه‌دان (ڕۆشنبیر!!) نه‌توانن جهریدهیهك بۆخۆیان ببه‌نه ڕێوه!. . ئه‌مه مانایه‌كی هه‌بێت ئه‌وه‌یه: له‌وه‌نده ساڵه‌دا دونیایه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیر و په‌رله‌مانتاری فشۆڵ و به‌تاڵ مان به‌رهه‌مهێناوه‌و هیچی تر. . ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌هلی به‌خۆڕا نییه ئه‌خرێته ژێر فه‌رش و سینی پاقڵاوهو پێڵاوی ئه‌خرێته سه‌ر، چونكه دێرێك خزمه‌تی به (ئه‌قڵ) نه‌كردووه، گوتارێكی میدیایی نه‌بووه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی یان هونه‌رێكی نوسینی ڕۆژنامه‌نووسی نه‌بووه. . وا ڕۆژنامه‌یه‌ك به ئاشكرا پارێزگار و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسیه‌كان له كۆمه‌كی دا بن، بێگومان به‌نهێنیش كۆنتاكی زۆری له‌سێبه‌ردا كراوه!!. . ئاخر ئه‌وه بۆ كۆمه‌كی من ناكه‌ن (ئایا پێویستم پێی نییه؟!) . . ئاوێنه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش به‌قه‌د ئه‌كاونتی نه‌خوێنه‌وارێك له فه‌یسبوك كاریگه‌رییان نه‌ماوه. . . بۆچی؟.
ئیمڕۆكه بۆ هه‌موو شتێك ئه‌بێت (گومان) مان هه‌بێت، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه له پارتی و یه‌كێتی ئه‌گرێت، چونكه من نازانم تۆ بۆچی ڕه‌خنه له‌پارتی ئه‌گریت؟. چ به‌هایه‌ك له‌پشت ئه‌م بۆڵه بۆڵه‌ی تۆ وه وه‌ستاوه؟!. . بۆ ئه‌وه‌یه پۆستێك له ئاینده‌دا وێران بكه‌یت؟. یان خزمه‌ت به هێزێكی تر بكه‌یت؟. هه‌رچییه‌ك بێت بۆ گۆڕانێكی ڕاسته‌قینه نییه. . ئاخر خۆ تۆ ئه‌بێت (به شه‌وو ڕۆژ) ڕۆشنبیر بیت، ناكرێت به ڕۆژ میدیای ئه‌هلی و ئه‌لڵاهو ئه‌كبه‌ر بكه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌لاكان، به‌شه‌ویش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شار له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی قه‌راخ شار بخۆیت و بخۆیته‌وه!!. ماوه‌یه‌ك ڕه‌خنه بگریت، ، ، ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بیت!!!. . باوه‌ڕكه‌ن ئه‌م پیاوانه زۆر له كادره باڵاكانی حزب ده‌ستڕۆیشتوو ترن. .
(2)
زه‌مه‌ن ده‌مامكه‌كان ئه‌خاته خواره‌وه. . . كێ ئه‌یگوت ئاشتی هه‌ورامی له 100 ده‌نگ 99 ده‌نگ به‌ده‌ست ئه‌هێنێت و ئه‌بێته‌وه به‌وه‌زیر. . كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئێمه ڕه‌خنه له‌ده‌سته‌ڵات بگرین، كۆنه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك جاران ته‌خوین و ته‌شهیرمان پێ بكه‌نه‌وه!!. . وایانئه‌زانی به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت و سیسته‌مه‌كه‌دا وه‌ك جاران هه‌ر قسه‌كردن و په‌یج كردنه‌وه‌و وته‌ی بریقه‌داره، وه‌لێ ئه‌زمونی زیاد له‌ساڵێك ده‌ریخست ئه‌مانه جگه له گیرفان پڕكردن و چاوچنۆكی، جگه له بارێك به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، شتێكی تر نین!. با چه‌ند نمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه:
كاتێك یه‌كێتی و پارتی به سه‌دان كه‌سی نه‌خوێنه‌وار له لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانیان ئه‌خه‌نه سه‌ر ڕیكخراوه‌كان و به پله‌ی حكومی خانه‌نشینیان ئه‌كه‌ن، به مووچه‌ی هه‌شت سه‌ت یان نۆسه‌ت یان ملیۆنی دینار، وه‌زیری دارایی هاتووه هه‌موو ئه‌مانه‌ی هێناوه‌ته‌وه ناوحكومه‌ت، بۆ نمونه ئه‌مانه زۆربه‌یان مودیر عامن، بێئه‌وه‌ی ڕۆژێك مودیرعام بوبن. . یان كاری ئیداریان كردبێت، ئێستا كه دێنه‌وه مووچه‌كه‌یان ده‌بێته دوو قات و به نهزانیشیان سیسته‌مه‌كه ئیفلیج ئه‌كه‌ن. . !. . دامه‌زراندنی سه‌دان ڕاوێژكاری بێ ئیش له‌و بێ مووچه‌ییه، زیادكردن و به یاساییكردنی بودجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ (6) هێنده‌ی خۆی له په‌رله‌مانه‌وه. . ئه‌مانه له‌كاره سه‌ره‌تاییه‌كانیان بون. . . له‌مه قورس‌تر یه‌ك له‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (4) ساڵه فووی تێ ئه‌كات، سه‌دان هه‌زار كه‌س (بهخهڵهتاوی و خه‌ڵه‌فاوی) ده‌نگی پێداوه، بۆئه‌وه‌ی ببێته شه‌ریكه دز و شه‌ریكه به‌شی ئه‌و هێزانه‌ی لۆمه‌یان ئه‌كردن، كه‌چی وه‌ك خه‌ڵكی به (حه‌یوان) بزانێت ئه‌ڵێت: من یه‌ك وه‌عدم به‌كه‌س نه‌داوه!!. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق (له لیستی گۆڕان) سایتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی تازهكردۆتهوه، بڕی (100) ملێۆنی تێچووه!!. دوو ملیۆن ئاواره له‌هه‌رێمه، دوو سه‌ت هه‌زار خێزان هاتۆته كه‌ركوكه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رنامه له‌سه‌ر په‌تاته ئه‌كه‌ن!!. مه‌گه‌ر وه‌زیری كۆچوكۆچبهران وه‌زیفه‌ی چییه؟. . گرفتی هه‌ره قورس بۆ ئاینده ئه‌وه‌یه: ئێمه له كۆمه‌ڵی كوردیی به ئه‌نجام خاوه‌نی له‌شكرێك په‌رله‌مانتار و وه‌زیری ته‌قاعودی پیسخۆرین، كه هه‌ر ئه‌مانه دۆزه‌كه‌یان به‌و ده‌رده بردۆته‌وه، سبه‌ی كه خانه‌نشینیش ئه‌بن، نازانن دانیشن، جارێكی تر ده‌ست به چه‌له‌حانی ئه‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان ئه‌كه‌ن به‌ده‌مڕاستی خه‌ڵك و فیت و فات ئه‌كه‌نه‌وه. . (بارێكی قورسن!!) !!.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر به‌ده‌م قسه‌كردن و لهخشتهبردنهوه، خه‌ونی هه‌زاران گه‌نجی نیشتمانی كوشت، له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین په‌یج و سایت و میدیای سێبه‌ره‌وه ده‌ستێكی خراپی له‌كۆمه‌ڵگه وه‌شاند. . ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكدا. . ده‌ره‌تانێك بوو باشیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بو زوو بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بو!!. لووشدانی 5 ملیار دۆلاری شیرینی نه‌وتی بۆ ده‌سته‌ڵات حهڵاڵكرد، ده‌نگیش به 16 ملیار قه‌رز ئه‌دات، كه ئه‌بێت نه‌وه‌كانی ئاینده له داخیلهكانی خۆیان بیده‌نه‌وه. . ناكرێت چیتر ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده بۆش و به‌تاڵ بێت به دوو ووشه‌ی بریقه‌دار یان به په‌لاماردانێكی ئه‌ویتر باوه‌ڕ به‌مانه بكاته‌وه!!.
بیللا. . . نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌تانی سیاسه‌تی كوردییه، به‌لایه‌وه ئاساییه نه‌ك بێئاویی و بێ كاره‌بایی و بێ مووچه‌یی و دانه‌مه‌زراندن و ڕاو ڕووتی هه‌بێت، نه‌ك سه‌له‌فییه‌ت باڵ بكێشێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵكو هه‌موو قه‌زیه‌ی كورد به‌ته‌ڵه شقارته‌یه‌ك بسوتێنێت، له‌پێناو گه‌یشتن به مه‌رام و دامركاندنه‌وه‌ی ڕقهكانی دا، به‌جارێك ئه‌م هه‌موو مناڵ و مهزمهی تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت كرد، ماڵی ئه‌رستۆ و كۆماره‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن و ماكیاڤیللی به قووڕ دا!!. ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی، له‌ئێمه‌ی دزی (ئێمه بۆ تێكدان یان ساخته‌چێتی ده‌ستمان نه‌داوه‌ته ڕه‌خنه‌كردن و داگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشێك) . . له‌سه‌ر حیسابی خواست و ئامانج و ڕه‌خنه‌كانی ئه‌وده‌می ئێمه‌ومانان ئه‌م دیواره‌ی به‌رزكرده‌وه، وه‌لێ بیناكردن له سه‌ر ئه‌ساسی خه‌ڵكی دیاره ئاقارهكهی چییه!. . هه‌موو ئه‌مانه خاوه‌نی هیچ قه‌زیه‌و ستراتیجێك نین ئه‌وه نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندی بابه‌تی ڕۆژ ئه‌له‌وه‌ڕێن و قسه‌ئه‌كه‌ن. . به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هیچ به‌دیلێك یان بۆ شوێنی بارزانی نییه‌و، ئیمانیان پێ هێناوه، كه‌چی به گاڵته به‌عه‌قڵی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن. . !!. . ئایا خه‌ڵك جارێكی تر به‌هه‌ر بیانویه‌ك له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، شوێن قسه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه و هه‌ندی قه‌ره‌باڵه‌غی ئه‌كه‌وێته‌وه؟؟!. گوێ نه گرتن و باوه‌ڕنه‌كردن به‌مانه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی – نیشتمانی – ئاقڵانه‌یه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه بتوانێت بیكات. . !.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
16/6/ 2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
