چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنى توركیا‌و ئیسرائیل... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

یه‌كه‌م: هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كى توركیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر حیسابى كوردى باكور و په‌كه‌كه‌یه. چونكه فاكته‌ره نێوخۆییه‌كان هه‌میشه هۆكارى به‌ستنى په‌یوه‌ندیین له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا. له نه‌وه‌ده‌كاندا تێچووى شه‌ڕى په‌كه‌كه بۆ توركیا ساڵانه (8-10) ملیار دۆلار بو. ئیسرائیل بارى توركیاى سووككرد. به پوختى ئه‌م ڕێككه‌وتنه دژى پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى یه بۆ ڕۆژئاڤا. وه لهدهقهكانیشیدا نه‌وتراوه ئیسرائیل ئه‌مه بۆ توركیا ئه‌كات، باسى ئه‌و شتانه كراوه كه توركیا بۆ ئیسرائیلى ئه‌كات.
دووه‌م: خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه زۆربه‌یان بۆ چاوبه‌ست كردنن. به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى توركیا هاوكارى حه‌مماس نه‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌ته‌ر و توركیا‌و سعودییه‌ش له (2015) ه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ن حه‌مماس له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندیی ستراتیجى ببه‌ستێت. هه‌روه‌كو یه‌كه‌مین جار به‌سه‌رۆكایه‌تى "جیمى كارته‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له ویلایه‌تى میریلاندى ئه‌مریكا ڕێككه‌وتننامه‌ى كامپ داڤید-1978 مۆركرا له‌نێوان میسر (وه‌ك سه‌رى جیهانى عه‌ره‌بى) له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. ساڵى دواى ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى به‌و بۆنه‌یه‌وه درایه ساداتى سه‌رۆكى میسر و موناحیم بیغنى ئیسرائیل. دواتریش كۆنگره‌ى مه‌دریدى 1991 ى به‌دواداهات. . ئیتر ئه‌مانه سه‌ره‌تاى ئاشتى نێوان عه‌ره‌ب-ئیسرائیل بون . . تاواى لێهات میسر بۆ ماوه‌ى (15) ساڵ غاز به ئیسرائیل بفرۆشێت و، سنورى فه‌له‌ستین یش بۆ ئیسرائیل بگرێت!.
سێهه‌م: توركیا تاقه وڵاتى ئیسلامى بو، كه‌زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانى موسڵمانى هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجار دانى نا بهدهوڵهتى ئیسرائیل‌دا.
چواره‌م: هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كى توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل: ئه‌مریكا تیایدا به‌شداره له (1948ه وه تا 2016). جونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نییه هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ناوچه‌كه له‌یه‌ك داببڕێن.
پێنجه‌م: تێكدان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ساڵى (2010) سه‌ره‌تاى شۆك و قه‌یرانێكى گه‌وره بو له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا. كه دواتریش به‌هارى عه‌ره‌بى به‌سه‌رداهات له (2011) به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات به ئێران و ڕووسیاشه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا تێكچوون. ئه‌ڵمان و یۆنان و كێشه‌ى قوبرص و كوردیش له‌ولاوه بوه‌ستێت. . فشارى میدیاى جیهانى و سۆشیال میدیاش له‌سه‌ر ئاكپارتى بووه سه‌ربارى هه‌مووى.
شه‌شه‌م: ووزه، به‌تایبه‌تى غازى سروشتى هۆكارى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندیی توركیا ئیسرائیله. توركیا ساڵانه (25) ملیار پێ سێجا غازى له ڕووسیا وه‌رئه‌گرت، (9,5) ملیارى له ئێران، (4,5) له ئازه‌رباینجان وه‌رئه‌گرێت، گریبه‌ستى (10) ملیار یشى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه، له كێڵگه‌ى " میران" و " بینا باوى" ه‌وه ساڵى (2017) ئه كه‌وێته رێ . له‌ناوخۆى خۆیشیدا كهمێكى زۆركه‌م به‌رهه‌م دێنێت. ڕووسیا (25) ملیار پێ سیجاكهى خۆى ڕاگرت. بۆیه ئیسرائیل ئێستا بۆته وڵاتێك كه غاز هه‌نارده ئه‌كات، له ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه توركیا غازى لێ ئه‌كڕێت.
حه‌وته‌م: ئیسرائیل ئه‌یه‌وێت نفووسى هه‌واڵگریی و جاسووسى و ئابوریی خۆى به‌ناو خاكى توركیادا بگه‌یه‌نێته ناوچه‌ى قه‌وقاز و ئۆراسیا (كه به‌دڵى جیهانى ناسراوه). وه له توركیاشه وه چاودێریی ئێران -سوریا-عێراق بكات. .
هه‌شته‌م: هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ێ شه‌ش ساڵى لاوازى په‌یوه‌ندییه سیاسى و دیبلۆماسیهكانیاندا ماوه‌یه‌كى چۆڵیان له‌په‌یوه‌ندى به‌ڕێكردووه. به‌ڵام ژماره‌ى گه‌شتیار و كۆى گشتى بازرگانى هه‌ردولا زۆر گه‌شه‌ى كردووه له‌ماوه‌ى (2010- ئایارى 2016). قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌ردولا له (2015) دا بڕى (5، 5) ملیار دۆلاربووه. له (2015) دا كه ڕێژه‌ى گه‌شتیارى توركیا زۆریش كه‌مى كردووه (42) ملیۆن گه‌شتیار بووه. ژماره‌ى گه‌شتیارى ئیسرائیلیه‌كان هه‌ر زیاترى كردووه.
نۆیه‌م: هه‌موو ڕێككه‌وتنێكى توركیا-ئیسرائیل، جێگه‌ى تهوتهر و مه‌ترسى عێراق و سوریایه ئه‌وجا ئێران. توركیا تاكه وڵاتى ئیسلامیه كه ئه‌ندامه له ناتۆ و، ڕاسته‌وخۆ سنورى له‌گه‌ڵ دوو وڵاتى گرنگى نیشتمانى عه‌ره‌بیدا هه‌یه، ئه‌وانیش عێراق و سوریان. . چونكه له په‌نجاكاندا عێراق و سوریا شوێنى بڵاوبونه‌وه‌ى فكرى شیوعیه‌ت بووه، ئه‌مه‌ش دژى پرهنسپیى ئه‌مریكا-توركیا-ئیسرائیله. له‌شه‌سته‌كاندا عێراق و سوریا مه‌ڵبه‌ندى سه‌رهه‌ڵدانى بیرى عروبه‌و بان-عه‌ره‌بیزم و به‌عسیه‌ت بووه. وه له سه‌ده‌ى بیستویه‌كیشدا عێراق و سوریا شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆریزم و توندوتیژى بووه. ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات توركیا-ئیسرائیل- ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیدا بن. .
ده‌یه‌م: سروشتى توركیا‌و ئیسرائیل وایه، كه ده‌ست به‌ردارى یه‌كتر نه‌بن. ئه‌گه‌رچى ناوه‌ندى بڕیارى ئیسرائیلى و ڕاى گشتى جوله‌كه متمانه‌ى به توركیایه‌ك نییه له‌سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"
خوێندكارى دكتۆرا‌و ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌رده‌مى حوكمى ئاكپارتى دا.