كاروباری سه‌ربازیی وه‌ك سیاسه‌ت نییه،فره بڕیاری و ڕاو ڕای به‌رانبه‌ری تیا بێت،به‌ڵكو به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌ندازه‌و هه‌لومه‌رجی جوگرافی و هه‌واڵگرییه‌كی نشتمانی هاوچه‌رخ،یه‌ك ده‌ست و یه‌ك بڕیاری ئه‌وێت. هاتنی داعش له‌هه‌لومه‌رجێكدا بو،كه كورد هیچ پلانێكی نه‌ك هه‌ر بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كانی وه‌ك (كه‌ش و هه‌واو،لافاو و سه‌رماو سۆڵه، بومه‌له‌رزه‌و،ژینگه‌ی جوگرافی و.. . تاد) نه‌بو.. به‌ڵكو نه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی هاوبه‌ش،نه هێزێكی پۆشته‌و په‌رداخ و به بیروباوه‌ڕ، نه پلانێكی ئابوریی و. نه‌و.. . نه‌و.. . هه‌ر ئه‌وه هه‌بووه چۆن سه‌رمایه‌گوزاریی به‌پاره بكه‌یت بۆخۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت و شتێك ببچڕیت و ببه‌ی.. سه‌رمایه‌گوزاریی له‌ئه‌قڵ و له‌دامه‌زراوه‌و له‌توێژینه‌وه‌و دیراسهتدا نه‌بووه‌و نییه.. خه‌ڵك ئاخێنراوه‌ته ژووره‌كانی ماڵ و به‌هه‌واڵی درۆینه‌ی هه‌مه‌جۆری كه‌ناڵه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ووڕو كاسكراون. له‌بازاڕ مامه حاجییه‌ك ته‌حلیلی سیاسیی ئه‌كرد گوێم لێ بو" ئه‌یگوت: هه‌مووی ده‌ستی توركیایه،خه‌ڵكه‌كه ده‌وریان داب‌و،گوێیان قوڵاخ كردبو!!!" به‌هه‌رحاڵ.
داعش له (8/6) موسڵی گرت،ده‌بوو ئێمه به‌ره‌ی نیۆخۆیی كوردمان له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه یهكلاكردبایهتهوه، ده‌بوو ڕای گشتی ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندایه كه له‌مه‌ولا هه‌ركه‌سێك باسی (دیموكراسییه‌ت و ئیسلام) ی پێكه‌وه كرد،به‌پێی خودی ئه‌حكامه‌كانی دیموكراسی و ئیسلامیش،ئه‌بێت له‌یه‌كێكیاندا درۆ بكات، هه‌ر كه‌سێك باسی (ئاین و نه‌ته‌وه) ی پێكه‌وه كرد،ئه‌وا به‌دڵنیایی له‌یه‌كێكیاندا درۆ ئه‌كات. كه ئه‌مه‌ش نه‌كرا به‌هه‌رحاڵ.
لێره‌دا، ته‌نها سێ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیجی سه‌ربازیی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ئه‌خه‌ینه ڕوو،كه‌بونه‌ته هۆی شه‌هیدبونی سه‌دان مرۆڤی كورد.
چركه‌ی یه‌كه‌م: له (9ی ئاب 2014) مه‌خمور ئازادكرا، له (11ی ئاب) داعش جه‌له‌ولای گرت،له هه‌ڵمه‌ت بۆ گرتنی مه‌خمور ئه‌مانه‌مان بینی:
* وه‌زیری په‌روه‌رده،له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕو خه‌ریكی ته‌حلیلی سیاسیی و لێدوان دان بو.
*وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگه‌وبان،له‌ژیانیا كاری سه‌ربازیی و ستراتیژیی نه‌خوێندووه‌و نه‌بینیوه،نه‌خشه‌ی ئه‌كێشا.
* دژه تیرۆر و پۆلیس و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی كاره‌با كاریان پاراستنی ناوشارهكانه لهشهڕهكان بون (نابێت ڕۆڵی گه‌وره‌ی ئه‌م هێزانه سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتییه‌كان نادیده بگیرێت) .
* به‌رپرسی كۆمیته‌و ناوچه‌و لق و مه‌ڵبه‌ند،سوپایان ئاڕاسته دهكردو فه‌رمانیان ده‌كرد.
زۆر دیارده‌ی دیكه‌ی تریش،ڕوویدا. هه‌ر به‌هه‌رحاڵ.. به‌ڵام فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی گه‌رمیان زیاد له (2) مانگ شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی له‌گه‌ڵ داعش كرد،دوای شه‌هیدبونی (300) كه‌س و تێچووییه‌كی ماددی زۆر،ئینجا گوتیان ده‌بێت بكشێینه‌وه،له‌قه‌راغ شاره‌كه جێگه‌ی خۆمان قایم بكه‌ین،كهكشانهوه،ده‌یان ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یان به‌جێهێشت. دوای (3) مانگ كه‌وتنه‌وه ده‌ست كه‌سوكاریان.
چركه‌ی دووه‌م: میحوه‌ری گوێر، له (9/1/2015) ،جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌زیری به‌رگریی و چه‌ند به‌رپرسێكی سووننه،به‌ئاشكرا سه‌ردانی به‌رپرسی میحوه‌ر (سیروان بارزانی) یان كرد،ئه‌مه بۆ داعش زۆرجێگه‌ی قه‌ڵس بون بو،چونكه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسه باڵاكانی سووننه له‌گه‌ڵ كورد ته‌كبیر ئه‌كه‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ،له‌بن ده‌ستی داعش دا چپه چپ ئه‌كه‌ن!!. بۆیه له شه‌وی (10/1/2015) داعش له‌چه‌ند هێرشێكیدا وه‌ك مه‌سجێك په‌لاماری (سه‌رێكانی،كه‌ركوك،گوێر،شه‌نگال) یان دایه‌وه، كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه گوێر بو،له‌ئاوه‌كه به به‌له‌م په‌ڕینه‌وه‌و،ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌ئاسایش و پێشمه‌رگه شه‌هید بون.
چركه‌ی سێهه‌م: له (28/1/2015) ئاهه‌نگ گێران بۆ ڕزگاركردنی كۆبانی،ده‌ستی پێكرد، ده‌بو دوای ئه‌وه‌نده ئه‌زمون،كورد بیزانیبایه په‌لاماری كه‌ركوك یان جه‌له‌ولا ئه‌ده‌نه‌وه!!. له‌شه‌وی (30/1/2015) داعش لهچوارقۆڵهوه په‌لاماری كه‌ركوكی دا،ناله‌باری كه‌ش و هه‌واو ته‌م و نه‌بونی هه‌واڵگریی هاوبه‌ش و به‌هێز،نه‌بونی ئاله‌تی ته‌كنه‌لۆژیی وا بۆ سانسۆركردنی دوژمن،وای كرد به‌سه‌دان كه‌س ببنه قوربانی كه‌تیایدا ئامرلیوای 1 ی پیاده (شێركۆ فاتیح شوانی) هه‌بو. بێجگه له‌وه‌ی له‌ناو كه‌ركوكیش له (عه‌مه‌له شه‌عبی) عه‌ره‌به‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرتبو،له (قه‌سر كه‌ركوك) چه‌ند چه‌كدارێكی داعش پشێویان دروست كرد.
ده‌بوو ئه‌مجاره‌یان، بیركه‌ره‌وه سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی كورد،له‌ته‌كتیك و هونه‌ری جه‌نگه‌كه و نامه‌كانی داعش تێبگه‌یشتنایه،به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی كۆبانی ووتی" ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و خۆرئاوا،دونیایان شڵه‌ژاند بۆ كۆبانی، له‌ڵام بۆ حه‌له‌ب هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كرد،له‌كاتێكدا كۆبانی به‌قه‌د گه‌ڕه‌كێكی حه‌له‌به".. !!.
