په‌ندو وانه‌كانی هه‌ره‌سی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئێران – عێراق،خه‌ڵكی ئێمه‌ی تی نه‌گه‌یاند!
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و قۆڵقۆڵێن له دوای (1975) ه‌وه،هه‌تا كتێبی (سه‌گوه‌ڕ) ه‌كه‌ی حه‌مه موكریش، كوردی هه‌ر ڕانه چڵهكاند.. ..
ئه‌نفال و گازباران میلله‌تی كوردی ڕانهچڵهكاند، دوای چه‌ند ساڵێك چوون شه‌ڕی ناوخۆیان كرد،ده‌یان هه‌زاریان له‌یه‌كتری كوشت و ئه‌تك و په‌تك كرد!!..
ڕووخانی سه‌ددام،سیاسییه‌كانی ئێمه‌ی هوشیار نه‌كرده‌وه.. .. .. .. .. .. ..
ڕه‌شه‌بای عه‌وله‌مه‌و ئامرازه‌كانی پۆستمۆدێرنیتهو سه‌ته‌لایت و جێپ ته‌له‌فۆن و ئایپاد و ئایفۆن و یوتیوب و تویتهرو چی‌و چی.. . وای نه‌كرد ته‌نها 1 خولهك،1 خولهك و هیچی تر بیر بكه‌نه‌وه ئه‌قڵ گه‌یشتۆته كوی؟.
ڕووخانی دیكتاتۆریه‌ت لهمیسرێكی كۆماری نیشتمانی،ڕووخانی تۆتالیتاریه‌ت له لیبیا، ده‌نگ تێكه‌وتنی شۆڕشی به‌رده‌وام له جه‌زائیری ملیۆنه شه‌هیده‌كه، گۆڕانی شكڵی له مه‌غریبی پاشایه‌تی دا،هه‌ر كوردی به‌خه‌به‌ر نه‌هێنا!!
شۆڕش و به‌هار و شه‌ڕ له بن ده‌ستی خۆی،بۆ ڕووخانی شۆفێنیزمی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سه‌د،هیچی فێر كورد نه كرد!
ئه‌و هه‌موو هاتوهه‌را زۆره‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌ع و كوتله‌و سه‌رۆكه‌كانی به‌غدا،هه‌ر كوردی تی نه‌گه‌یاند!!..
ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و تاڵانی و ژماره گه‌وره‌یه‌ی كه ڕۆژانه ئاشكرا ئه‌بێت بۆمان، تیرۆركردنی ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووس و خه‌لكه سڤیله.. هه‌ر نه‌بووه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ كورد..
ساڵێكه،شه‌ڕی داعش خه‌به‌ری نه‌هێناوین،به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌مان به‌هێز نه‌كردووه، له به‌ره‌كانی دواوه و له‌ناو شار‌و قه‌زاكان به ئاشكرا ڕیكلام بۆ داعش و بیری سه‌له‌فیی توند ڕه‌وی ئه‌كرێت، ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێن (ئیسلام پیاوی ئه‌وێت پیاوو!!) ..
سه‌ربڕینی دیله پیشمهرگهكانمان،به‌ده‌ستی كورده‌كانی ناو داعش،یه‌ك تۆز ڕای نهچڵهكاندین،په‌یتا په‌یتا له‌بری دایه‌نگه‌و باوه‌ش به‌یه‌كداكردن،ئه‌چین مزگه‌وت دروستهكهین، له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه كورد خۆی كردووه به خزمه‌تكاری دینی ئیسلام،له‌كاتێكدا كه‌س كورد به‌خاوه‌نی فلته‌ری جگه‌ره‌یه‌كیش نازانی..
ئه‌وه ئێمه،ته‌مه‌نی گه‌نجی و هه‌رزه‌یی خۆمان،له‌هاتن و چونی ڕێكخراوه‌یی،ڕۆژنامه‌وانی، خۆپیشان دا،سه‌رفكرد،مێشكمان ته‌قی ئه‌ونه هاوارمان كرد،سایتێك،گۆڤارێك،ڕۆژنامه‌و ڕادیۆیه‌ك،ته‌له‌فزیۆنێك نه‌ما، تیا نه‌ی ڕێسین.. . هه‌ر ڕانهچڵهكاو ڕانهچڵهكا ئه‌م كورده.. .
له مێژووی زۆربه‌ی وڵاتان،گرتنی شه‌قامێك،گۆڕینی باخچه‌یه‌ك،دیارنه‌مانی بڕێكی زۆركه‌م له‌پاره،كوژانه‌وه‌ی ترافیك لایتێك،ئه‌بێته هۆی ڕووخانی سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی.. . بۆچی (نوقته‌ی ئینتڵاق) له كوردوستاندا درووست نابێت؟. ڕووداوه گه‌وره‌كان نابنه هۆی گۆڕانی ئه‌قڵی كورد.. .
ئه‌وه دیله‌كانیان سه‌ڕبڕی، پێویسته زوو.. زوو.. كوردیش (20) دیلی داعش بهێنێت،به پێش چاوی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه، به‌ده‌ستی چه‌ند عه‌ره‌بێكی سوووننه كه ئێستا له‌كه‌ركوك و هه‌ولێرن یان سوله‌یمانی، له داریان بدات و بیانكوژێت.. . ؟. ئیتر داعش‌یش ئه‌زانێت چاره‌نووسی دیله‌كانیان به‌نده به مامه‌ڵه‌كانی خۆیانه‌وه.. ئه‌ی كورد ئه‌و دیلانه‌ی بۆچییه؟. بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی مه‌سئولێك به‌پاره بیانفرۆشێت به داعش!!؟. هاكا.. گوێمان له‌شتێكی واشش بوو.. چونكه سه‌یر نییه‌و،له‌وه‌نده ساڵه كورد سیاسه‌تێكی قه‌ومی په‌یڕه‌و نه‌كردووه له‌ناوچه دابڕاوه‌كان.. .
ئه‌وه " بێكه‌س" ی شاعیریش ئه‌ڵێت:
بۆ قسه‌ی زل بێ قسورن باسی كوردییهت ئه‌كه‌ن
كوردییـهت خورمایـه بۆچی یا قسه‌ی شێتانه‌یه
میلله‌تی بێ عیلم و ئه‌خلاق چۆن به ئیستقلال ئه‌گا
واسیته‌ی به‌رزی و ته‌ره‌قی هیممه‌تی مه‌ردانه‌یه
