
له نوسینێكیدا، كاك كامیار به به‌نده ئه‌ڵێت " ده‌ماره نهژادپهرستیهكانى دانه به دانه ئه‌ژمێررێت". . !. پاشان دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه "من خۆم به ئه‌كادیمیست و نه‌وت ناس ئه‌زانم و، گاڵته‌شم به‌سیاسی كورد دێت له‌و ڕووه‌وه":
یه‌كه‌م: كێشه‌ى سه‌ره‌كى كاك كامیار ئه‌وه‌یه، ناوى له یه‌كێتى و پارتى ناوه " حزبى ناسیۆنالیست و نه‌ته‌وه‌یی " و كردوشیانى به نیشان بۆ خۆى. كه‌سیش نییه له‌و شاره‌زاتر بێت پێی بڵێت " ئه‌وه‌ى تۆ فیشه‌كى پێوه ئه‌نێیت كه‌روێشكه بۆر نییه". . ئه‌رێ ئه‌وه كه‌س نییه پێی بڵیت " ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ى داركه‌ر و حزبى هیواوه (1937-1938) یشه‌وه حیسابى بكه‌یت، هێشتا ناسیۆنالیزمى كوردى ئهلف باى نه‌بڕیوه. . !. كامه ناسیۆنالیزمه تۆ به‌ردى تێ ئه‌گریت؟.
دووه‌م: ناسیۆنالیزم وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له ئاسیا‌و ئه‌فریكاو ئه‌مریكاى لاتین دژى ئیمپریالیزم و داگیركارى هاتۆته ئاراوه، ئایا ئیمپریالیزم نه‌ماوه؟. یان فۆڕمه‌كه‌ى گۆڕاوه؟. ئایا ئه‌كرێت پیترۆ-ناسیۆنالیزم ببێته پاڵنه‌رێك بۆ ئاسایشى نیشتمانى؟. چۆن ؟. بؤيه "ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه و بڕیارتداوه من به وه " ئاو" ئه‌كه‌مه ئاشى كوردایه‌تى یه‌كێتى و پارتییه‌وه، كه‌واته تۆش "ئاو" ئه‌كه‌یته ئاشى ئیمپریالیزم و داگیركه‌رانه‌وه. "!.
سیًههم: من پێش ئه‌وه‌ى توێژه‌ر و ئه‌كادیمیست و، ئه‌م ناونیشانه زلانه بم، مرۆڤێكى ڕاچڵهكاوم، له چوارده ساڵیدا له ئه‌منى كهرامهى به‌عس سڵم نهكردبێتهوهو، به قاچاخ پێ به پێی كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ هاتبم و، هه‌موو لادێ موحهڕهمهكانى ناوچه‌ى جه‌بارى و شێخان و زه‌نگه‌نه‌م كردبێت، ده‌یان شه‌و له قشلاخه كۆنا ڕۆژم كردبێته‌وه، له پرۆسه‌ى ئازادی‌دا له ژێر ناوى ئه‌و كوردایهتیهى تۆ ئه‌یڵێی برینداركرابم. . تۆ بڵیی ئێستا له حزبى كوردى و ڕۆشنفكرى ئه‌م عه‌صره سڵ بكه‌مه‌وه له ووتن!!. به‌ده‌ر له‌و تاريكاندن و ئاڵۆزكاندنهى جه‌نابتان، من له‌هه‌ناوى بهشمهینهتیهكانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه ده‌رپه‌ڕیوم، پێش ئه‌وه‌ى تۆ بنوسمه‌وه، خۆمم نوسیوه‌ته‌وه. ئه‌م ئازیزه‌مان به تۆنێك ئه‌ڵێت " ئه‌م گه‌نجه ئه‌كادیمیسته" وه‌كو ئه‌وه‌ى لهخێڵى حه‌مه یان قه‌تڵوعامى یه‌زیدییه‌كاندا به‌شداریمان كردبێت!. به‌شانازییه‌وه سه‌دان كه‌س شاهیدن به‌هه‌وڵى خۆم گه‌یشتوم به خوێندنى دكتۆرا له سیاسه‌تى ئابوریی نێوده‌وڵه‌تى دا. .
چواره‌م: ئه‌وانه‌ى له بنه‌ماكانى زانستى سیاسیی تێگه‌یشتوون، ئه‌زانن "میتۆدۆلۆژیا" چییه، وه میتۆده‌كانى قسه‌كردن و توێژینه‌وه چین؟. یاخى بوونى به‌حت و ڕووت و قووت كارێكى زانستانه ى سیاسیانه نییه. وه له‌چوارچێوه‌ى زانستى كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ (contemporary social science ) یشدا جێی نابێته‌وه. به‌ڵكو به‌كارهێنانى "میتۆدى به‌راوردكارى-Comparative Approach" و " میتۆدى بینین و مه‌یدانى: واته ڕاسته‌وخۆ توێژه‌ر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تزانان و مه‌ركه‌زى بڕیار‌و لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكات و پرسیاریان ئاڕاسته بكات". . . هه‌روه‌ها " میتۆدى مێژوویی-Historical Study" و پاشانیش به‌دواداچون و خوێندنه‌وه بۆكردن له‌سه‌ر دیارده‌كان " استقرائی" و چه‌ندین ڕێگه‌ى تر هه‌ن، تا بنه‌ماى ئاخافتن و نوسینى له‌سه‌ر دابڕێژیت . به‌مانایه‌كى تر وه‌كو كاك كامیار ئێمه به‌ناوى خوێنه‌ره‌وه قسه ناكه‌ین، وه بریاریش ناده‌ین. . . نوسه‌ر، وه توێژه‌ر ته‌نها نوێنه‌رى خۆیه‌تى، نوێنه‌رى بیركردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانى خۆیه‌تى. توێژه‌رى سیاسیش هه‌میشه له‌گه‌ڕاندایه، له‌په‌یوه‌ندیدایه تا بزانێت ئه‌وه چییه ڕووئه‌دا؟ به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕۆین ؟.
پێنجه‌م: من ئه‌توانم له‌یه‌ككاتدا گفتوگۆى ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م كه دژى ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌ییم، ئه‌شتوانم له‌هه‌مان كاتدا داكۆكى له‌وه بكه‌م كه ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی كارێكى گونجاوه بۆ ئێستاى كورد. . تۆچى ئه‌ڵێیت!!. هه‌تا ئایدۆلۆژیا ماوه سوودى سه‌لكه تورێك له من نابینێت، من قسه له‌سه‌ر شته‌كان ئه‌كه‌م نه‌ك نرخ و به‌ها یان بده‌مێ، له‌بنه‌ڕه‌تدا شته‌كان خۆیان به‌ها یه‌كیان هه‌یه. . وه‌لێ ئه‌وه‌ى تۆ ئه‌یكه‌یت هه‌موو ڕۆژێك كوردایه‌تى به حه‌ماقه‌ت ناو ئه‌به‌یت و، نه‌ژادپه‌رستى بهكهرێتى . . ئه‌وه به‌ردگرتنه له خودى كورد و له خودى نه‌ژادى كورد ئه‌زیزم. . "ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه و بڕیارتداوه من " ئاو" ئه‌كه‌مه ئاشى كوردایه‌تى یه‌كێتى و پارتییه‌وه، كه‌واته تۆش "ئاو" ئه‌كه‌یته ئاشى ئیمپریالیزم و داگیركه‌رانه‌وه. ". ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزم: توندوتیژى و به‌قوربانى كردنى مافه‌كانه، وه هۆكاره بۆ ڕقلێبونهوهى ئه‌ویتر. . ئێخۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ر- 1917 نـه به‌رهه‌مى دیدى (نه‌ته‌وه‌یی) بو، وه نه (دینى) یش بو، ئه‌ى بۆچى ئه‌و هه‌موو مافیا گه‌وره‌و ترسناكه‌ى به‌رهه‌مهێنا، كه له‌جیهاندا وێنه‌ى نییه؟!. . مه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ر ناسیۆنالیزمه ماف پێشێل ئه‌كاو مافیاى نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه م دێنێ ؟.
شه‌شه‌م: سه‌یرم پێ دێت ئێوه ئه‌ونه عاشقن به دونیاى مۆدێرن و سه‌رمایه‌دارى و، باسى فڕینى به‌شه‌ریه‌ت ئه‌كه‌ن، كه‌چى له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئێوه توند بهپهكهكهوه بیروباوه‌ڕى خۆتان گرێداوه، له‌كاتێكدا به‌ڕێز ئۆجه‌لان نوسیویهتى" ڕۆژێك له‌داخى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى سه‌رى خۆم هه‌ڵئه‌گرم". . باشه ئه‌و شته چییه وا ئه‌كات ڕقت له فاشیزمى ئه‌ردۆغانى بێت و دۆستى به‌رخۆدانى باكور بیت ؟. ئه‌گه‌ر دژى فاشیزمى بۆ له سه‌ر گه‌لانى ڕهوانداو كۆمارى كۆنغۆى دیمو‌كراتى یان كاره‌ساته‌كانى شیللى و كۆمارى مۆز به‌ده‌ست فاتو فێڵى سه‌رمایه‌دارییه‌وه نایه‌یته ده‌نگ ؟. غه‌یر ئه‌وه كوردایه‌تییه و، ده‌ماره نهژادییهكانى تۆیه دژى ئه‌ردۆگان ئه‌جوڵێت؟. نازانم ئه‌م دهمارانهى ئێوه بۆ دژى ئه‌ردۆگان ئه‌جوڵێت و دژى عه‌ره‌ب ناجوڵێت ؟؟!! ئه‌مه ئێوه خۆتان هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن یان ئه‌تانه‌وێت به‌ده‌م جنێودان به فاشیزم و كوردایه‌تى ناوتان بكه‌وێته ناوان؟. زۆر به‌ساده‌یی ئێره هۆڵه‌نداو به‌لجیكا نییه هێڵێكى باریك سنوریان بێت. . ئێره كه‌ركوك و سوله‌یمانیه‌و، دراوسێكه‌ى حه‌ویجه‌و ڕیازو ڕه‌شاده، حه‌زئه‌كه‌ین به‌ڵام كورد ناتوانێ ئینسانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت به‌كاربێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هاوسێیه. تۆش ئینسانى و مه‌ده‌نى بیت ئه‌و وانییه!. فه‌رموو دوو شه‌و له ته‌لوه‌رد و باشورى كه‌ركوك به‌و تاریكیه بخه‌وه‌و، باسى مه‌ده‌نیه‌ت و ئینسانیه‌ت بكه؟. قوربان ئه‌و فاشیزمهى تۆ به‌ردى تێئهگریت كه‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یی تۆ ئه‌پارێزێت . ئه‌گه‌ر مه‌فهومى قه‌ومییه‌ت نه‌بێت كێ هه‌یه بێ مووچه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ بێت!.
ئه‌و لینكه‌ى لاى خواره‌وه‌یه، بيَش (2) سالَ له ( 7ى ئایارى 2014) بڵاومكردؤتهوه، شیكردنه‌وه‌یه‌كى فیكریی مێژوویی جیهانیشه، له‌سه‌ر چه‌مكى " كوردایه‌تى" به‌ناونیشانى كوردایه‌تى چییه؟" با خوێنه‌ر بڕیار بدات كێ زووتر و ڕاشكاوانه‌تر باسى له ئه‌صڵى كوردایه‌تى كردووه‌و، ڕه‌خنه‌ى حزبه كوردییه‌كانى كردووه، بيخويَننه وه ئه‌وجا به‌گوێره‌ى ته‌مه‌ن بڕیار به‌ن، كێ موحازه‌ره بۆ كێ شه‌رح ئه‌كا:
http://archive. penusakan. com/nusaran/171-behroz-ceafer/22320-2014-05-07-16-56-55. html
