ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی،بۆ بزافی ئیسلامگه‌را،به‌گشتی ئه‌وه‌ی نیشان دا،كه ئه‌م هێزانه له‌ڕووی سیاسییه‌وه،سه‌دو هه‌شتا پله شكستیان هێناوه، له میسر‌و جه‌زائیر و عێراق و سوریا ئیخوان به‌هه‌موو دیدهكانیهوه تووشی داهێزران بون،ئه‌وانه‌ی " تونس" ی لێده‌رچێت،تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش جێگیربون له ده‌سته‌ڵات و سه‌ركه‌وتوبون،له نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و (80) وڵاته‌ی ئیخوان له‌مێژووی خۆیدا ده‌ستی گهیشتوهتی،ته‌نها شكستێكی سیاسی‌یان چنیوه‌ته‌وه.. !. زاراوه و دروشمی " نیۆ-ئیسلامیزم" زاده‌ی ئیجتیهادی فكریی هاوچه‌رخی ئه‌م حزبه ئیسلامیانه بو،تا بكرێت خۆیان له‌گه‌ڵ جیهانی پێشكه‌وتوو،لیبراڵیزم و،زانست و شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیی،بگونجێنن،بۆیه تا دوا ڕاده له نه‌سی فه‌رموده‌و ئایه‌ت ئیخوانه‌كانی تونس،سازشیان كرد،هه‌تا بیسه‌لمێنن،ئه‌توانن دیموكراتیك بن، وه‌لێ ئه‌مه هه‌رگیز جێگه‌ی متمانه‌ی خۆرئاوا‌و سكۆڵهر شیپهكان نییه.. له‌سه‌رێكیشه‌وه ڕاسته (180) پله له‌ڕووی سیاسییه‌وه هێزه ئیسلامییه‌كان شكستیان خوارد،به‌ڵام گروپه ئیسلامییه‌كان (180) پله‌ش له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ركه‌وتو بون.
توركیا،یه‌ك وڵات و ده‌یان ناسنامه،یه‌ك وڵات و سه‌دان گه‌راج و ته‌رمیناڵی نێوده‌وڵه‌تی،یه‌ك سیاسه‌ت و سه‌دان دیدی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ممو شتێكی دوو ڕوو یان زیاتری هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌ی باوكی ئیسلامی سیاسیی "نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان" له توركیا،باوكی ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌تحوڵا گویله‌ن"یش هه‌یه. ڕابه‌ری قوتابخانه‌ی "گویلهنیزم" خۆی له‌ویلایه‌تی پنسلڤانیای ئه‌مریكایه‌و، (300) قوتابخانه‌ی له توركیا‌و (200) لقی تری له‌جیهاندا بڵاوه‌پێكردووه،ساڵانه چه‌ندین كۆر‌و كۆڕبه‌ندی له ئهمریكاو به‌ریتانیاو یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وا له‌توركیاوه،به ده‌یان كۆمپانیای گه‌وره‌و ده‌زگای خێرخوازییه‌وه،بانگه‌شه‌ی كرانه‌وه به‌ڕووی دونیادا بكات. له‌یه‌ك كاتدا گوزارشت له (4) توخمی دژبه‌یه‌ك ئه‌كات:" میراتی عوسمانی، میراتی عیلمانی،ئابوریی و بازاڕ،وه دیموكراتیه‌ت".. له‌هه‌مان كاتدا ده‌رچوانی ئه‌م قوتابخانه‌یه دوپاتی بكه‌نه‌وه،كه ئامانجێكی سیاسیشیان نییه!؟. ئامانج له بزافێكی وا كه زۆرترین نوخبه‌و،باشترین زانكۆكانی جیهانی هه‌ڵبژاردووه تا تاكی تیاپهروهرده بكات،بێ ئه‌وه‌ی گرفتی ته‌مویلی مادی هه‌بێت،ته‌نها بریتی یه له بڵاكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی و كلتوریی توركی له‌گه‌ڵ به‌های ئیسلامییدا.. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده پیاوه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی تورك و چینی پێشكه‌وتوو به‌ته‌نگ گویلهنیزمهوهن،له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له‌سوپادا،گویله‌ن و دژه گویله‌ن هه‌یه،پانتاییه‌كی باشیان له‌ناو توركیادا هه‌یه،بۆچی ڕابه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ده‌سته‌ڵات و سیسته‌می توركییه‌وه،یاساغ ئه‌كرێن؟. ئه‌ردۆغان ڕۆژی پێنج شه‌ممه (22 ی جانیوه‌ری 2015) گوتی: هه‌وڵه‌ده‌ین قوتابخانه‌كانی گویله‌نی له ئهفریكاش دابخه‌ین".. سیسته‌م له‌توركیا دوای خۆپیشاندانه‌كانی ته‌قسیم و،دوای ده‌ركه‌وتنی گه‌نده‌ڵی و فه‌زیحه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له‌نگه‌ری شكاوه،ئاك پارتی هۆكاری ئه‌مه بۆ هاندان و گه‌وره‌كردنی كه‌یسه‌كه له‌لایه‌ن گویهلهنیهكانهوه ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه. یانی ئایا گویلهنیهكان ئه‌یانه‌وی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن بونیش بگێڕن،وا هه‌وڵی بنكۆڵكردنی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ردۆغان ئه‌ده‌ن؟.
به‌كورتی،جێی گومانه،به‌شێك له هێزه ئیسلامییه‌كان بهسهلهفییهكانی ناوچه‌كه‌شه‌وه،به‌تایبه‌ت له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه،كه ئه‌و كارته‌یان سوتا كه به‌ڕیش تاشین و خۆ به‌دیموكراتی زانین و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی مرونه‌ت و خۆگونجاندن،سیسته‌مه‌كان بگۆڕن،ئێستا ده‌ستی یان داوه‌ته ئه‌وه‌ی كه ئامانجی سیاسیان نییه‌و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییشیان ڕوونه‌و،به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن و،بهرنامهكهشیان به‌رنامه‌ی خوا‌و په‌روه‌رده‌كردن و هاوكاریی مرۆییه!! (هه‌موو ئه‌م جۆره هێزانه له‌داعش و قاعیده‌وه تا ئه‌گاته گویله‌نییه‌كان له‌پێشدا له‌لایه‌ن خودی سیستهمهكانهوه هاوكاری ئه‌كرێن و شتێك بۆخۆیان ئهبچڕن) .. له‌واقیعدا له‌و دیو پۆخڵه‌واتی سیستمه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه،توانای ئاڕاسته‌كردنێكی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌شیان مسۆگه‌ر كردووه.. له‌ساڵی (1999) كاتێك "فه‌تحوڵا گویله‌ن" توركیای به‌جێهێشت و چوو له‌ئه‌مریكا دانیشت، وتی: له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌كردن له‌سیسته‌می توركی هه‌ڵهاتوم".. وه‌ختێك داواكاریی گشتی لهمهسهلهكهی هه‌ڵداو،ڕاگه‌یاندن كردی بهباسوخواس،سه‌رۆكوه‌زیران "بڵند ئه‌جه‌وید" له‌ترسی بۆنی كوده‌تایه‌ك،خێرا له‌گه‌ڵ گویله‌ن مه‌سه‌له‌كه‌ی به گفتوگۆ چاره‌كرد،به‌مه‌رجێك له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان شته‌كه گه‌وره نه‌كرێته‌وه. دواتر له‌و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی (یوتیوب) دا،به‌ئاشكرا فه‌تحولا گویله‌ن له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له‌هه‌وادارانی ئه‌ڵێت "ئێمه ئه‌م جوڵانهوهیهمان ده‌ست پێكردووه،به‌هێواشی سیستمه‌می عیلمانی ئه‌گۆڕین بۆ سیسته‌می ئیسلامی ".. !!.. .
ئه‌وه‌ی ئیسلامه پهرگیرهكان پێی ئه‌ڵێن عه‌لمانیه‌ت و به‌ره‌لڵایی له‌توركیا وه‌ها ڕه‌گی داكوتاوه،به ئهردۆغانهكان و ئهربهكانهكان و گویلهنهكان وا به‌ئاسانی ناگۆڕێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئیسلامیش ڕیشه‌كه‌ی ئه‌وه‌تا له مامه‌ڵه‌ی خه‌لیفه عوسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه یۆنانیه‌كان،كه به‌زۆر له‌مناڵییه‌وه،وه‌ك چۆن ئێستا داعش مناڵی ئه‌وروپی و خۆرئاوایی فێری خولی فكریی و كاراتی و جه‌نگ ئه‌كات و ڕاهێنان و مه‌شقی فكریی و پراكتیكی یان پێ ئه‌كات.. . مامه‌ڵه‌ی ئیسلامگه‌رای توركی ڕیشه‌ی نزیكی ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئاشورییه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان دا،له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زمانی خه‌لیفه‌كانی ئه‌وان نادوێن،چاره‌نوسیان جگه له مه‌رگێكی ترسناك چیتر نییه،سه‌ربڕین كلتورێكه ئه‌وه‌تا له‌مانه‌وه بۆ داعشگهراكان ماوه‌ته‌وه،ڕاسته داعش به‌رهه‌می سۆشیال میدیا‌و لێكه‌وته‌كانی مۆدێرنیتی یه،به‌ڵام داعش له‌پڕێكدا لهنهعلهتیهكانی مۆدێرنیتی دا كورت ناكرێته‌وه. ڕیشه‌كه‌ی له‌ناو مامه‌ڵه‌و ده‌قه مێژووییه‌كان و ستایله تهربهوییهكاندایه. ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی قۆناغ به‌قۆناغه،له‌هه‌ر زه‌مه‌نێكدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه، (19) ساڵ پێش ئێستا،په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسیی توركیا‌و ئۆزبه‌كستان تێكچوو،به‌وه‌ی كه توركیا له‌ڕێگه‌ی گویلهنیزمهوه،ئه‌یه‌وێت سه‌قافه‌ی خۆی له ئۆزبه‌كستان دا بڵاوبكاته‌وه‌و،هه‌وڵی كوده‌تا بدات. ئه‌گه‌ر گویلهنیزم به‌ته‌نها قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خلاقی په‌روه‌رده‌ییه،بۆچی له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی عیلمانیه‌تدا،به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می سوله‌یمان ده‌میرڵ دا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه‌سابه‌تیان ئه‌كرد،ئێستا حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌زانێت،له‌كاتێكدا به‌قسه‌ی " موسته‌فا قاسم" كه‌سێتی دیاری گویلهنیهكان بۆ ڕۆژنامه‌ی " شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ئه‌ڵێت: له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوودا،به‌شی زۆری گویهلهنییهكان ده‌نگیان به‌ئه‌ردۆغان داوه. ؟. ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها خه‌ریكی دینن،چی‌یان داوه له‌كاری دونیایی و بازاڕ و وه‌به‌رهێنان. ؟. چونكه جیاوازیی سیاسیی هه‌یه له‌نێوان دیدی داد‌و گه‌شه له‌گه‌ڵ گویله‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد، بۆ عه‌له‌ویه‌ت له‌توركیا،بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا.
ئه‌م بنه‌مایه‌ی "فه‌تحوڵا گویله‌ن" دایناوه،هه‌ر ده‌وڵه‌تێك نییه له‌ناو ده‌وڵه‌تێكدا،هه‌ر ڕایه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ربه‌وی،ئابوریی،میدیایی نییه له‌پێنج كیشوه‌ردا لقی هه‌بێت،به‌ڵكو مانایه‌كی تریشی ئه‌وه‌یه،له‌ڕێگه‌ی كۆنێكتكردنی ئیسلام و مۆدێرنه‌وه،ده‌ستبخاته ناو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و،بهپهیژهكهدا بچێته سه‌ربانه گه‌وره‌كه.