تا نرخی نه‌وت دابه‌زێت، نرخی دۆلار به‌رزئه‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه تا نرخی دۆلار دابه‌زێت نرخی نه‌وت به‌رزئه‌بێته‌وه، نه‌وت: كاڵایه‌كی بازرگانی گرنگه، بۆیه وڵاتانی جیهان یاسایه‌كیان نییه بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبیل و بۆیاغی جۆراوجۆر، یان یاسایه‌ك نییه به‌ناوی گه‌نم و جۆ و برنج و شه‌كر و.. . تاد.. به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو كاڵانی تر نه‌ك له‌هه‌ر وڵاتێك یاسای تایبه‌تی نه‌وت و غازی سروشتی هه‌یه، به‌ڵكو سه‌ده‌ها ڕێككه‌وتننامه‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه.
چونكه نه‌وت، یانی دۆلار، دۆلار یانی ئه‌مریكا،، ئه‌مریكا یانی ئه‌وه‌ی خوازیاره بۆ (100) ساڵی دیكه‌ش حوكمی گه‌ردون بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه بكات پێویستی به ووزه‌ی زیاتره، نه‌وت و گاز یش كۆڵه‌گه‌ی ووزه‌ن. له‌ڕێگه‌ی بازاڕ و بۆرسات و ئاڵوگۆڕه جیهانییه‌كانه‌وه، بره‌و به شاده‌ماری ئابوریی سیاسیی خۆیان ئه‌ده‌ن.
له‌كۆتا هه‌فته‌كانی (2014) هدا، نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی پێوانه‌یی تۆماركرد، هۆكاری ئه‌وه‌ش زۆربو (كاتی خۆشی خستمانه ڕوو) له‌وانه: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێگه‌ی زه‌یتی حه‌جه‌ری وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی نوی.. . وه كه‌مبونه‌وه‌ی دۆلار له‌بانكه‌كانی ئه‌مریكا و كشانه‌وه‌ی دۆلار به ئاڕاسته‌ی خۆی، ئینجا ململانێ سیاسییه‌كانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ لێدانێك له‌ئابوریی ڕووسیاو ئێران و هه‌ندی وڵاتی باكوری ئه‌فریكا.. . تاد.
له ڕۆژه‌كانی یه‌كه‌می (2015) ه‌وه، وا (4) مانگ به‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت دا تی ئه‌په‌ڕێت، خراپی ژیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریكی و ئیسلامی، سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزم و دیارده پیسكه‌ره‌كانی شارستانییه‌ت، به‌جۆرێك له ڕێره‌وه ئاوییه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له (1) هه‌فته‌دا (900) كه‌س له‌و ژیانه پڕ لهمیحنهته هه‌ڵهاتون و خنكاون، ژیانێك كه هه‌ڵهاتنیش تیایدا بۆته زه‌حمه‌ت!!. ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌و دهستشكانهوه سیاسییانه‌یه كه جه‌مسه‌ره‌كان ئه‌یانه‌وی له‌م ناوچه‌یه ده‌ست و نینۆكی یه‌كتری بكه‌ن.. .
له‌م پێناو مشاوهرهكردن بۆ ئه‌م دۆزه ئاڵۆزانه، له‌ماوه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌می (2015) هدا، (3) كۆنفرانسی فه‌رمی گه‌وره تایبه‌ت به ئاسایشی جیهانی به به‌شداری زیاتر له (120) وه‌زیری ده‌ره‌وه (70-100) سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدراوه. یه‌كه‌میان (كۆنفرانسی له‌نده‌ن) بو ئه‌وه‌ی كوردیان بانگهێشت نه‌كردبو، عه‌بادی تیایدا باسی جه‌نگی دژی تیرۆری ئه‌كرد!. دووه‌میان (كۆنفرانسی میونخ- له‌ئه‌ڵمانیا) ئه‌وه‌ی له‌ئاستی ده‌ره‌وه وه‌فدی كوردی ڕۆڵ و باسێكی گه‌وره‌ی هه‌بو، له‌ناوخۆدا كه‌س گرنگی پێ نه‌دا.. سێهه‌م: له (واشنتۆن) ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كورد بانگهێشتكرابو، به‌ڵام به بیانوی ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ناساخهو، ئه‌ویتریش ڤیزای پێوهرناگیرێت، كورد تیایدا غیاب بو (مه‌به‌ستمه بڵێم: كورد له‌ده‌ره‌وه نه خۆی ڕێكخستۆتهوه، نه ئاگای ته‌واویشی له‌وه‌یه له‌جیهان چی ڕووئه‌دا) .. .
ئه‌م (3) كۆنفرانسه، سه‌باره‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م: شه‌ڕو ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی ئۆكرانیا‌و ململانێی وڵاتانی به‌شدار له (ناتۆ) له‌گه‌ڵ ڕووسیا.. . چونكه ئه‌وروپاو ئه‌مریكا پێكه‌وه ئه‌یانه‌وێت له بنكه ده‌ریاوانییه‌كانی ڕووسیا بده‌ن و، ڕووسیا له‌مه زیاتر سێبه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه.. . به‌پله‌ی دووه‌م: شه‌ڕ دژی تیرۆر و داعش له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌پله‌ی سێهه‌م: ئه‌زمه‌كه به‌ره‌و ماعهسكهرات و به‌ره‌ی جه‌نگی ئه‌چێت، چونكه سروشتی هه‌موو دیارده مێژووییه‌كان وایه، سه‌ره‌تا كێشه‌ی ئابوریی، تادواتر هه‌ڵئاوسانی گه‌وره‌ی نێوخۆیی و جیهانی، پاشان له خاڵێكدا ئه‌ته‌قێت و ئه‌بێت به‌شه‌ڕ.. نزیك له‌وه‌ی كه ماركس ئه‌ڵێت" سه‌رمایه‌داری كۆتاییه‌كه‌ی ئیمپریالیزمه".. .
ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی (1) ی (2015) نرخی نه‌وت گه‌یشته (48$) كاردانه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌مریكا، به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو.. . ئێستا نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان هێدی هێدی به‌رزئه‌بێته‌وه، گه‌یشتۆته (64$) . جارێكی تر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئاسته هه‌قیقیه‌كه‌ی خۆی، مانایه‌كی هه‌بێت ئه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی كردووه له‌سیاسه‌تی ئابوریی نێوخۆیی خۆی، كه شاراوه نییه قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا خه‌یاڵین، وێڕای ئه‌و ئابورییه زه‌به‌لاحه‌ی كه‌ته‌نها له ساڵی (2012) هدا بایی (94) بلیۆن چه‌كی فرۆشتووه‌و، گه‌وره‌ترین كڕیاریشی سعودییه بووه.. له‌هه‌مان كاتدا ده‌ره‌قه‌تی قه‌رزه‌كانی ئهمریكاو پێداویستی نێوخۆیی و كێشه له دۆلاردا نایات.
دووه‌م: ڕكابه‌ره ئابوریی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌پله‌ی یه‌ك (چین و یابان) نن، به‌پله‌ی دوو (ڕووسیاو هند) به‌پله‌ی سێ (ئێران و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) . هه‌موو ڕكابه‌ره‌كانیشی هاوپه‌یمانن و له‌یه‌ك به‌ره‌دان، بێجگه له‌وه‌ی باشوری ئه‌وروپا كه‌وتۆته ده‌ست چه‌په ڕادیكاڵه‌كان و ئه‌گه‌ر هه‌یه پابه‌ند نه‌بن به‌و چوارچێوه‌یه‌ی پێشوتر.. بۆیه به‌رزبونه‌وه یان به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت مانای پاشه‌كشێ كردنی ئه‌مریكایه، وه زیاد بونی نفوسی ڕووسیاو ئێرانه له‌ناوچه‌كه‌دا.
