پێش هاتنی داعش، له مانگی (11ی 2013) لهنوسینێكدا به‌ناونیشانی (له 2014 هدا كوردوستان ئه‌بێت به‌ده‌وڵه‌ت،پێشبینی ده‌وڵه‌تێكی كوردیم كردبو) ، ئه‌وه‌ش به‌گه‌یشتن به‌كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتا،وه لێك تێگه‌یشتنی كوردانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی تر (كه لینكی نوسینه‌كه لای خواره‌وه‌یه) .
ئه‌وكات داعش نه‌بو،كه‌سیش پێشبینی ناوێكی وای نه‌بو، به‌دوایدا له‌ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی خه‌ندان دیراسه‌یه‌كی ترمان له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی قاعیده بۆ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كرد (كه ئه‌گه‌ر ئه‌وكاتانه مشوری سه‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و نوسینه بخورایه،گومانم هه‌یه زیانه‌كانی جه‌نگی داعش نیوه‌ی ئێستا ئه‌بو) .. ئه‌وه‌بو داعش هات. ئینجا پێش گرتنی موسڵ به (10) ڕۆژ دیسان دیراسهیهكم له‌سه‌ر موسڵ و گرنگیهكهی و سه‌ره‌نجامه‌كانی كرد (كه لینكه‌كه‌ی لای خواره‌وه‌یه) .
ئێستاش دڵنیام پێشبینیه‌كه‌م كۆتایی پێ نه‌هاتووه، ده‌قاو ده‌ق پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تێك له‌میانه‌ی دیراسه‌و تهتهڵهكردندا مه‌رج نییه بێته‌دی، بگره له‌مێژووی گه‌لاندا كاراكته‌ری زۆر له‌ئێمه‌ش واوه‌تر زاری خۆیان به‌نیه‌تی هاتنه‌دی ئامانجه‌كه‌یان هه‌ڵداوه، له‌دوای ساباتای سیفی (Sabatay zıvı) ه‌وه،هرتزل دامه‌زرێنه‌ری سه‌هیۆنیه‌تی جیهانییه، له‌ساڵی 1898ه‌وه پێشبینی دروستبونی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی كرد،له (14ی ئایاری 1948) ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌نرا،كه بۆ بیرهێنانه‌وه (8) ڕۆژی تر یادی (67) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله.
ئێمه له‌كوردوستان له‌به‌رده‌م دوو گرفتی قووڵداین،یه‌كێكیان نه‌بونی موئه‌سه‌سات و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی حزبه‌كانه. ئه‌وه‌كه‌ی تریش كێشه‌و زامێكی قووڵه به‌جه‌سته‌ی هه‌رتاكێكی كورده‌وه له‌سه‌رانسه‌ری دونیا،كه گرفته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیهكهمانه،كێشه‌ی (بون) و ناسنامه‌یه. كه به‌بێ بونی ده‌وڵه‌ت كێڵگه‌كانی ده‌ستورو دیموكراسی و مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌میشه دانامه‌زرێن و ئیفلیجن.
گوایه، ئه‌مریكا گوتویه‌تی و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنوسین نیم و ئه‌بێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌ز چاره‌سه‌ر بكرێن!!. هه‌موو یه‌كه ناوخۆیی و ئیقلیمی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بهكوتلهسیاسییهكانی عێراقیشه‌وه ئه‌وه ئه‌زانن كه عێراق چه‌ند ساڵه سێ پارچه‌یه‌و،به‌زۆر و به‌هێزو ناچاریی و به كڕینی چه‌ك و پاره سه‌رفكردن،ئه‌م گرفتانه چاك ناكرێن، گشت جیهان ئه‌زانێت كورد ئیمڕۆ یان سبه‌ی ئه‌بێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و جیابێته‌وه.
له ئهلف بای په‌یوه‌ندییه نێو-دهوڵهتییهكاندا،حاڵه‌تێك هه‌یه كه‌نابێت هیچ زلهێزو ئه‌ندامێكی یوئێن (UN) توخنی بكه‌وێت،ئه‌ویش هاندان یان ڕاسته‌وخۆ باسكردنه له‌وه‌ی پشتگیریی دروستبونی ده‌وڵه‌تێك بكرێت،ئه‌مه به یاساش ڕێكنه‌خرابێت،نابێت كه‌س ڕاسته‌وخۆ باسی بكات.. . با ڕۆشنتر بڵێم و: ئیمڕۆش كۆشكی سپی نوسیویانه پشتگیریی عێراقی یه‌كگرتو ئه‌كه‌ین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر سبه‌ی كورد ئیعلانی ئیستقلال بكات ئه‌مریكا پێچه‌وانه‌ی گوته‌كانی ئیمڕۆی، دانی پیا ئه‌نات. ئیسرائیل و به‌دوایشیدا ڕای گشتی جیهانی و ده‌وروبه‌ر.. لانی كه‌م ڕكابه‌ره‌كانی ئێران به‌یه‌ك زنجیره دان به ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه‌دا ئه‌نێن.
گرنگ وایه و پێشتریش،باسی غیابو بێ ئاگایی كوردمان له‌ده‌ره‌وه كردووه،یان با به‌ڕه‌خنه بیڵین له‌وه‌نه ساڵدا كورد نه‌یتوانیوه ده‌یان كه‌سی ئاقڵی خۆی له جیهاندا پێ بگه‌یه‌نێت و بۆخۆی دروستی بكات، تا ئیمڕۆ به‌رده‌وام بڵێن: ئێمه ملیۆن و نیوێك ئاواره‌وه ده‌یان زمان و ئاین و كیانی جیا بهخێوئهكهین.. ئێمه كوردین و كاروانه‌كه‌مان له‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌یه به‌ڕێوه‌یه،"ئێمه كۆبانی" ین، تا له‌هه‌ر پێشهاتێكدا ئاماده‌گیان هه‌بێت. ئه‌مه هه‌ر به‌كوردی باشور ناكرێت،كوردی پارچه‌كانی تر و په‌كه‌كه‌شی گه‌ره‌ك.. . ئه‌بێت په‌كه‌كه و كوردی باكور وا لی نه‌كرێت و ئیستفزاز بكرێت،كه بێلایه‌ن و ته‌ماشاكه‌ر بوه‌ستێت، یان با تۆختر بیڵێم: كه ئه‌م حزبانه له‌سه‌ره‌وه كار ئه‌كه‌ن، چۆن ئه‌بێت لایهنگرێگر ێكی گیرفان به‌تاڵ و بێ ئاگا،له‌گه‌ڵ ڕێزم مامه‌ڵه‌و موناقه‌شه‌ی پۆلیس یان دوو كارمه‌ندی پرسگه‌یه‌ك،ڕیسه‌كه‌یان بكاته‌وه خوری.
به ئومێدی ئیستقلال.. .
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر.. 6/5/2015
لینكی یه‌كه‌م: 2014 كوردوستان ئه‌بێته ده‌وڵه‌ت (له مانگی 11ی 2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه) :
http://www.kurdistannet.org/2013kn/index.php?option=com_content&view=article&id=2294:-2014-------&catid=16:2012-01-01-20-39-03&Itemid=32
لینكی دووه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده بۆ ناوه‌ڕاستی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كان (له‌مانگی 2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه)
http://www.kurdistannet.org/2014kn/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/89-2013-12-26-01-53-02/210-2014-01-12-11-59-00
لینكی سێهه‌م: كورد موسڵیشی بردۆته‌وه:
http://www.kurdistannet.org/2014kn/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/89-2013-12-26-01-53-02/1078-2014-05-28-05-44-49