
“ناسینی قۆناغه‌كه، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانه” له‌میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی مندا ئه‌م قۆناغه ناوی "ڕزگاریخوازی نیشتمانی" یه، به‌مانایه‌كی تر هێشتا كورد ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕینی (1991) ی ته‌واو نه‌كردووه، له‌مه‌ش ڕۆشنتر یانی ئه‌ركی ڕه‌وته سیاسییه‌كه به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسیی و سیكۆلاریزم نییه، تا گله‌یی ئه‌وه‌یان لێبكه‌یت بۆ نایكه‌ن، كارل پۆپه‌ر له باسی هه‌ژاریی مێژووگهراییدا، ئه‌ڵێت "خۆ ئێمه تازه نامانه‌وێت به‌هه‌شتێك له‌ڕووی زه‌مین دروست بكه‌ین، هه‌ر نه‌بێت دۆخه‌كه كه‌مێك له‌مه باشتر بێت". .
یه‌ك نمونه له‌مێژوودا نییه كه: گروپێك، یان كۆنفدراسیۆنێكی حزبی و خێڵه‌كی، وه یا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخواز، دیموكراسی بۆ گه‌له‌كه‌ی هێنابێت، به‌ڵام ته‌نها له ڕۆژهه‌ڵاتدا (50) نمونه هه‌یه كهئۆپۆزسیۆنهكان دواجار ئه‌بنه‌وه هه‌مان فۆڕمی ده‌سته‌ڵاتی پێشوو، به‌واتایه‌كی تر جه‌للاده‌كانی دونیا هه‌موو ئه‌وانه بون كه پێشوتر قوربانی بون.
كوردوستانی خۆمان ڕاپه‌رینی كرد، به‌ڵام ئازادی نه‌هێنا. . جه‌زائیر (1) ملیۆن شه‌هیدی دا، ئازادی و دیموكراسی نه‌هێنا، لیبیا‌و عومه‌ر موختار به‌و چاره‌نوسه چون، هیچیان وه‌ده‌ست نه هاورد، میسر له سه‌عد زه‌غلول (1919) ه‌وه تا (25ی یه‌نایه‌ری 2011) سێ جار شۆرشی كرد، تائێستاش ئازادی نه‌هێناوه، هه‌موو سهرۆكهكانیشی له (نه‌جیبه‌وه بۆ سیسی) هه‌ر به كوده‌تا هاتون. . له سۆڤیه‌ت دا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر (1917) ڕوویدا، دواتر شۆڕشگێره كۆمۆنیسته‌كان له‌بری مافی ڕه‌شوو ڕووت به‌رجه‌سته بكه‌ن، خۆیان های لاڤ ئه‌ژیان. له‌مێژووی عێراقدا شه‌ریفترین سه‌ركرده "عه‌بدولكه‌ریم قاسم" ه، سیستمه‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام هه‌یكه‌لی ئیداری و سیاسیی وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و، خراپتریش بو. . له سوریا شه‌ڕه به‌رد ترانزله‌یت كرا به گولله‌و تۆپ و ته‌یاره‌و. . . تاد. دوو ملیۆن كه‌س خانه‌و لانه‌یان جێهێشت و، سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژران و. . . تاد. كوا دیموكراسی؟.
له میسر (15) ملیۆن كه‌س به هێمنی، بێئه‌وه‌ی به‌ردێك بوه‌شێنن له (18) ڕۆژدا كۆتایی یان به حوكمی موباره‌ك هێناو سه‌ركه‌وتن، به‌قه‌ده‌ر خۆپیشاندانی ئه‌و (3) ڕۆژه‌ی كوردوستان زیان و تانه‌ی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا؟!. . ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرایه خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌و هێمنیه هه‌موو كوردوستان بته‌نێت، دوور نه‌بوو هه‌موو حزبه‌كانی كوردوستانی له نه‌خشه‌ی سیاسیی‌دا ده‌ربكردایه.
ته‌نها له‌شارێكی وه‌ك كه‌ركوك دا (27) داموده‌ستگه‌ی هه‌واڵگریی جیاجیا هه‌یه، كانگای دزی و مافیایی نه‌وت و، داهاتی به‌رپرسانه. . نزیكه‌ی (2، 5) دوو ملیۆن و نیو عه‌ره‌ب له‌خاكی هه‌رێمی كوردوستانن، شه‌ڕی داعش به‌پێی ستراتیژی ئه‌مریكا ساڵ و نیوێكی ماوه، به‌درێژایی (12) مانگی ساڵی (2014) به‌غدا (1) دیناری بۆهه‌رێم نه‌ناردووه، حاڵه‌تی جه‌نگیش له ئابورییدا پێویستی به‌وه هه‌یه چی پێویست بو بكرێت، به (حسابی مفتوح) . . ئێران گه‌یشتۆته سودان و باكوری ئه‌فریكا، شارێكی وه‌ك سوله‌یمانی وه‌ك تهبرێزو مه‌ریوان ته‌ماشا ئه‌كات، له‌شوێنه گشتی یه‌كان ته‌ماشای ڕوخساری هه‌ركه‌س ئه‌كه‌ی، نائومێدی و بێزاری له‌ژیان داگیریكردووه، به كورتیه‌كه‌ی ئێمه دراوسێی داعش و ئێرانین، له باشترین حاڵه‌تدا توركیا هیچ هاوكارییه‌كی مرۆییش پێشكه‌ش ناكات. یه‌كه‌یه‌ك پێویسته به زه‌بری (هێز) ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین گروپی ئابوریی و نێت ۆركینی بیانی دا، بچێته‌وه كه خه‌ریكی ئیفلیج كردنی كیان و قه‌واره كوردییهكهن، ، ئایا ماقوله تا نێوه‌ڕۆ ئه‌خه‌وێت و، باسی مۆدێرنیزاسیۆن و مه‌ده‌نیه‌ت و هیومانگهراییش بكات؟. ، مه‌گه‌ر له‌م جیهانه‌دا ناژین و نازانن باو باوی چییه؟. قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانی كه‌خۆی له: خوێندنه‌وه‌ی ده‌لاقه نێوچهییهكان و باسوخواسی لهنگهرشكانی سیسته‌می نێو-ده‌وڵه‌تی و بۆڕیی نه‌وت و گازهكاندا، ئه‌بینێته‌وه؟؟. (من ناڵێم دیموكراسی و تازه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و سیسته‌م گرنگ نییه و، ئازادی ڕاده‌ربڕین كه ده‌ساڵه خۆمان پێوه‌ی ماندوین، بڤه بێت و. . تاد. . ئاده‌ی دیموكراسی یانی چی له‌ژێر چه‌پۆكی داعش و چه‌ته‌كانی ئابوریی و ئه‌لیكترۆنی جیهانی دا؟. دیموكراسی یانی حوكمی گه‌ل. . ئه‌سڵه‌ن له هیچ شوێنێكی دونیادا (گه‌ل) حوكم ناكات، ئه‌وه‌ی حوكمی هه‌یه‌و ڕه‌نگڕێژی سیاسه‌ته‌كان ئه‌كا، نوخبه‌یه‌كی زۆر كه‌من.
كورد له سه‌ده‌ی (7) ی پێش میلاد خاوه‌نی ئیمپراتۆریه‌تێك بووه، له (میدهكانهوه) تا ئیمڕۆ خوێنی لێ ئه‌چۆڕێت، گوایه موماره‌سه‌ی ئازادی و مافی مه‌ده‌نی ئه‌كه‌ین، ئه‌قڵی خه‌ڵك مان داوه به‌ده‌ست یه‌ك دوو په‌یج له‌فه‌یسبوكدا. " په‌ندی پێشینان ئه‌ڵێت " كورد یان ناچی بۆ ئاش، یان كه چوو ئاشهوانهكه ئه‌كوژێت ".
فه‌رهه‌نگی كوردایه‌تی له بۆته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا توایه‌وه، ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتارێك له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، له‌ماوه‌ی (4) ساڵی په‌رله‌مانیدا ته‌نها یه‌ك قسه‌ی كرد، گوتی " سه‌ددام شه‌ریفتره!". .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوای سیسته‌می په‌رله‌مانی ئه‌كات و، له‌خۆیشیدا جێبه‌جێی ناكات. ئایا به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان ئاماده‌یه ببێته په‌رله‌مانتار (له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا سه‌رۆكی حزب سه‌رۆكی كوتله‌ی په‌رله‌مانه) . . ئایا ئه‌وه كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی نه‌بو له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تدا، به‌ته‌نیشت كاك نێچیرڤانه‌وه پێئه‌كه‌نی ئه‌یوت " قه‌ی چێكه. . با یه‌كێتی ببێته موعاره‌زه ". . ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان حزبی قائید نییه؟. كوامهیه دوو توێژینه‌وه‌ی ڕێكوپێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. . . هه‌یه؟. ئایا حوكمداری و ئیداره‌و زانستی سیاسه‌ت، ته‌نها قسهههڵڕشتن و په‌لاماردان و سوكایه‌تی كردنه؟. ئاخر خۆ ئه‌بێت ناسنامهیهكت هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ دژی پارتی و خه‌ڵكیش شوێن هاتوههراو قهرهباڵغیهكهت بكه‌ون؟. ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌یه نابێت به ڕق و كینه وه‌ك جاران وه‌ریبگرن، مادام پێتانوایه هێزێكی گه‌وره‌ن، ئه‌بێت فێری ڕه‌خنه قبوڵ كردنیش بن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه:
ئه‌گه‌ر ئازادی نییه، له چ شوێنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، كه‌سێك كه ده‌رچووی قوتابخانه‌ی (عه‌مید) یه، كۆمپانیای ئه‌هلی و ناوی ڕه‌هه‌ندی سه‌یری به‌خۆیه‌وه نوساندووه، له‌سێبه‌ری حزبێكدا (6) ملیار بودجه وه‌رئه‌گرێت له‌حكومه‌ت، ئه‌توانێت باسی دوو ئیداره‌یی بكات؟. یه‌ك مه‌تر زه‌وی بدۆزه‌ره‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵاتدا بتوانێت به‌ئازادی باسی دوو ئیداره‌یی بكه‌یت؟. . كه‌واته كۆمه‌ڵگه پێویستی به‌وه‌یه: پێش ده‌سته‌ڵات ئه‌م نوخبه ڕزیوه ته‌مه‌ڵه تێپه‌ڕێنێت. ئه‌مانه ڕاوێژكاری ئۆپۆزسیۆن بون بۆیه له بێشكه‌دا خنكێندرا. . سه‌یری دوو ڕوویی ئه‌م ڕۆشنبیره فهل و موزه‌یه‌فه بكه‌ن، له (2005) دا وتاری ناردووه‌و، بۆمان داگرتووه، ئه‌نوسێت " دوو ئیداره‌یی، گورزه لهدارایی وڵات و، (42) وه‌زیر شتێكی بێمانایه، هه‌روه‌ها گورزه له‌فه‌رهه‌نگ، له نه‌ته‌وه، له خاك، دابه‌شكردنه‌وه‌ی كوردوستان و له‌یه‌ككردنی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی ". . ئه‌ها چۆن (حزبی) بون (بابه‌تی بون) ت لێ ئه‌شارێته‌وه.
ڕه‌نگه به‌وخێراییه، نه‌توانین نوخبه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان دروست بكه‌ین و، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌كه‌دا، میلله‌تێك بكاته خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و، بزاڤه‌كه هه‌موو چه‌مك و به‌هاكانی سه‌رده‌می نه‌ریتی بخاته به‌ر تیشكی گومان و پرسیار، به‌ئه‌قڵ و ئه‌زموونی زانستی ڕاڤه‌یان بكاته‌وه، هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌مه قوتاركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌ده‌ست ئه‌و نۆرمه‌ی به‌ناوی میدیاوانی و ئه‌هلی بونه‌وه، هه‌م پاره له‌سیستمه‌كه ئه‌كێشنه‌وه، هه‌م له‌پاڵ هێزێكی سیاسیی تردا، ئاگر خۆش ئه‌كه‌ن.
دواجار بژارده‌یه‌ك كه دانی پیابنهین، ئه‌وه‌یه: ئه‌م قۆناغه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، هه‌زم بكرێت یان نا. . قۆناغی یه‌كگرتن و ڕزگاری نیشتمانییه (ئه‌وانه‌شی بڕواناكه‌ن، له‌واقیعدا بڕوایان به كامڵبونی مێژوو نییه) هاوشێوهكهشی ئه‌وه‌تا له ئیتاڵیای سه‌ده‌ی شانزه‌دا هه‌یه:
ماكیاڤیللی و له یه‌كه‌مین بیرمه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رده‌می ڕێنیسانسه له ئیتاڵیا، له‌كایه‌ی سیاسی‌دا كاری كردووه و ڕاوێژكاری حكومه‌ت بووه، له فلۆره‌نسا كاروباری سیاسی جۆراو جۆری گرتۆته ئه‌ستۆ، له‌م بواره‌شدا كتێبی (میر) ی نوسی، لێره‌دا باسی سیفه‌ته‌كانی حوكمڕانی به هه‌ردوو بواری پۆزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤ كردوه.
به‌بڕوای ماكیاڤللی ده‌سه‌ڵاتدارو حوكمڕانی وڵات له‌پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا پێویسته زه‌بری هێز به‌كاربهێنێت، له‌دیدی ئه‌وه‌وه ئامانجی حكومه‌ت ئه‌بێت گه‌یشتن بێت به‌ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌ك بڕوای به په‌یڕه‌و كردنی هێزو ده‌سه‌ڵات هه‌بووه له كۆمه‌ڵگادا.
ماكیاڤلله بڕوای وابوو كه: ده‌سه‌ڵات له‌پێناو سه‌قامگیری حكومه‌ت و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه پێویسته توندوتیژی به‌كاربهێنێت. به‌ڵام ئه‌م فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه‌ی مێژوو، ئه‌ونه فه‌قیر و داماو نییه، بیانوی بۆ تێزه‌كانی نه‌بێت و، هه‌ر كۆلكه نه‌خوێنه‌وارێكی شه‌رقی به ئاره‌زووی خۆی ده‌می لێبكوتێت.
بۆیه ده‌كرێت بوترێت ماكیاڤیللی له بنه‌ما تیۆریهكهیدا پشت به نیه‌تی خراپ و په‌نابردنه به‌ر هێز كاری توندوتیژی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و فرت‌و فێڵ ده‌به‌ستێت، له‌پێناو مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وه‌ی بیری لی نه‌كردۆته‌وه ئه‌خلاق و ئاین بووه، ته‌نها خه‌می مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه، له‌دیدی ئه‌میشه‌وه میر یاخود سه‌رۆك یه‌كسانه به‌كۆی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌عبیر له ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
كه‌واته لێره‌دا به ئه‌نقه‌ست ماكیاڤیللیم هه‌ڵبژارد بۆ وێناكردن له‌كه‌شی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئهزمونكارانیهوه، تارماییه‌كی متمانه‌م لا ناهێڵێت، وات پێده‌كات نهێنی دڵیشت لای چاوت باس نه‌كه‌ی، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ماكیاڤیللی له‌خه‌می وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م هۆسهیهی هێناوه‌ته بون، پێی وابووه ئه‌بێت هه‌موو ڕێگه‌و وه‌سیله‌یه‌ك وه لاوه بخه‌ن وگوێ به هیچ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتاڵیایهكی یه‌كگرتوو و ده‌وڵه‌تێكی باش پێكه‌وه بنه‌ن، به‌ڵام ته‌رجه‌مه كاران وپهیڕهوكارانی ئه‌مه‌یان له دیدێكی كاتیه‌وه گواستۆته‌وه بۆ هه‌میشه‌یی. . ئه‌وه‌تا وه‌ختێك ترس كه‌وتۆته سه‌ر پارچه‌كانی ئیتاڵیا و شه‌ڕ هه‌یه، ماكیاڤللی هاوارئهكات: " گه‌رده‌لوله‌كه سه‌ركێشانه هه‌ڵیكردووه، ئه‌بێت كه‌شتییه‌كه زه‌ریا بداته پێش خۆی ". .
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر"