ئه‌گه‌ر میسر سه‌رى جیهانى عه‌ره‌بى و هه‌ڵكه‌وته‌ى ئه‌فرۆ-ئاسیایی و جۆگه‌ى سوێس و ده‌رووى خۆرئاوا بێت، وڵاتانى كه‌نداویش ماعیدهى بن، ئه‌وا سوریا‌و عێراق ده‌ماره‌كانى خۆرهه‌ڵاتن . یانى به‌تایبه‌تى له‌م ناوچه‌یه زاراوه‌یه‌كى جوگرافى- ئابوریی هه‌یه پێی ئه‌ڵێن مانگى به‌پیت (هلال خصیب) . كه موسڵ و شام (سوریا) به‌تایبه‌تى ئه‌گرێته‌وه‌و، شانیان به‌شانى یه‌كه‌وه‌یه، ئه‌م دوانه نه‌ك ههربونه هۆى مه‌سه‌له‌ى سایكس پیكۆ، ، به‌ڵكو به‌ردى ژێر كۆڵه‌گه‌ى خۆرهه‌ڵاتن، ئه‌و به‌رده بجوڵێت گابه‌رده گه‌وره‌كه‌ش غله غل به‌ره‌و خوار دێت، جاچى ئه‌شكێنێت و، كێ قوتار ئه‌كات ؟.
بهبڕواى من (3) سێ خاڵى زۆر گرنگ هه‌یه ئه‌بێت كورد باش دیراسه‌ى بكات :
یه‌كه‌م: پرۆژه‌ى گاپ -GAP (The great Anatolia project) له ناوه‌ڕاستى سییه‌كانه‌وه، ده‌ستى پێكردووه‌و ئێستاش داودئۆغلۆ پاره‌ى بۆ ته‌رخانكردووه، كه پرۆژه‌كه ئه‌كه‌وێته باشورى توركیاوه، دیاره توركیا بهڕێرهوه ئاوییه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه له سێ لاوه به ئاو ده‌وردراوه، گرنگى ئه‌م پرۆژه‌یه جگه له‌وه‌ى ئه‌بێته خه‌نده‌قێكى گه‌وره بۆ توركیا ئه‌وه‌یه:
ئهلف: شاره كوردییه‌كانى وه‌ك ئامه‌د و ماردین و سرت و باتمان و هه‌روه‌ها غازى عه‌نتابى به‌رئه‌كه‌وێت . كه بێگومان زیانه له‌كورد. .
با : له‌ڕووى ئابورییه‌وه توركیا كۆنترۆڵى ئاوى فورات و دیجله ئه‌كات . كه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندیی به بون (وجود) ى سوریا‌و عێراقه‌وه هه‌یه . كه هه‌ر ئێستا (22) به‌نداوى گه‌وره‌و (19) ناوه‌ندى هایدرۆ كاره‌بایی له‌سه‌ر دامه‌زراندووه، (1,7) یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار هێكتار زه‌وى (1 هێكتار= 10000 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه زه‌وى) سوود له‌م پرۆژه‌یه ئه‌بینن بۆ كشتوكاڵ و ئاودێریی و ژێرخانى ئابوریی گونده‌كان و. . . تادوایی.
جیم: له‌م پرۆژه‌یه ئیسرائیل به‌شداره، په‌یوه‌ندیی جوله‌كه به توركه‌وه له‌سه‌رده‌مى سوڵتان سوله‌یمانى قانونییه‌وه، بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ته‌نها به‌كارهێنانى تورك بووه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، توركیا وه‌ك تاكه ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن نفوسى گه‌وره‌ى ئیسلامى یه‌كه‌مجار دانى به ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل دا نا له (1948) دواى ئه‌ویش ئێران، پێكه‌وه توركیا‌و ئێران و ئیسرائیل له‌په‌نجاكان به‌دواوه خه‌بات و كارى هاوبه‌شیان دژى عێراق و سوریا كردووه كه مه‌ركه‌زیی عروبه‌و به‌عسییه‌ت بوون . بهكورتییهكیش كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كان جگه له سانسۆركردن و موراقهبهكردن له‌توركیاوه، نیه‌تیان هه‌یه نیل به فوراته‌وه ببه‌ستن و كۆنترۆڵى بكه‌ن . ئه‌م ناوچه‌یه دایكى شارستانییه‌ته‌و لێره‌وه شارستانییه‌ت بڵاوه‌ى كردووه به‌دونیادا (له كیتابى پیرۆز) یشدا باسى ئه‌م شتانه كراوه . بۆیه خۆرئاوا وه توركیا، وه ئیسرائیل، وه ته‌نانه‌ت قه‌ته‌ر و سعودییه‌و هه‌ندێ وڵاتى عه‌ره‌بى دیكه‌ش ڕووگیرن، به‌تێكڕا ئه‌یانه‌وێ ده‌ست له‌سوریا بوه‌شێنن . كڕینى چه‌كیش په‌یدا به په‌یدا بوعدێكى ئه‌م شه‌ڕه‌یه . به‌تایبه‌تى مانه‌وه‌ى كه‌یسى سوریا به‌هه‌ڵواسراوى له بهژرهوهندیی توركیا نییه‌و، په‌له‌یه‌تى تا كه‌یسى سوریا كۆتایی پێ بێت، چونكه توركیا له‌مێژه چۆن خاكى كوردانى داگیركردووه، هه‌رێمى ئهسكهندهرونه كهخاكى سوریایه‌و داواى ئه‌كات، توركیا داگیرى كردووه‌و هه‌میشه ترسى له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م داخوازییه‌ش هه‌ر هه‌بووه .
دووه‌م: ئابوریی و هاوپه‌یمانى نوێ، ئێستا به‌پێی سایتى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردوستان/ باشور. . هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌شتۆته (650000) هه‌زار به‌رمیل/ له‌رۆژێكدا. . بۆ كۆتایی ساڵ پلانه‌كه وایه بگاته ملیۆنێك، غازى سروشتیش ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ئه‌كرا له یه‌ده‌گى ژێر زه‌وى كوردوستاندا هه‌بێت، به‌پێی دواین ڕوماڵه جیۆلۆجییه‌كان له‌وه زیاتره . ئێمه قه‌ناتى سه‌ره‌كى نه‌وته‌كه‌مان له كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌وه به‌ره‌و فیشخابور و له‌وێوه بۆ توركیا‌و پاشان به‌نده‌ره‌كانى جیهانه . كه‌واته ئه‌بێت به‌پێی لوله‌ى نه‌وته‌كه هاوپه‌یمانى دروست بكه‌ین، با ڕۆشنتر بڵیێن لوله‌ى نه‌وته‌كه‌مان دژى ئێران و ڕووه‌و ئیسرائیله . دژى عێراق و ڕووه‌و خۆرئاوایه . خۆرئاواش باشتر ئه‌مه‌ى دیراسهكردووه، چونكه له قه‌یرانێكى ئابوریی قووڵدان . چه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و چه‌ند سهرۆكو سهرهكوهزیرانیان له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵ و نیوه‌دا هاتۆته كوردوستان ؟. وڵاتێكى وه‌ك یۆنان ئیمرۆِ بۆته چه‌قى گۆڕانكارییه‌كان، شوێنێكى وه‌ك قوبرسى یۆنانى (كه به كچه به‌نازه‌كه‌ى ئه‌وروپا دائه‌نرێت) ئه‌م دوانه تا سه‌ر ئێسك دوژمنى توركن . وه دره‌نگ یا زوو په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی باشیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌بێت . كه ئێستا به سه‌دان ئوستوڵ و كه‌شتى گه‌وره‌ى هاتوچۆ و لووله به‌ژێر ئاودا له‌نێوان قوبرص وه یۆنان وه حه‌یفادا هه‌یه . له سنورى ئاویی دا زۆر نزیكیان هه‌یه.
سێهه‌م : وه‌رچه‌رخان له‌ماڵى كوردیدا، بارزانى پێش سه‌ردانه‌كه‌ى زوو ئه‌و هاژوو هوژه خراپه‌ى ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى ده‌ستى یان دابویه ڕه‌وانده‌وه‌و، وتى: هه‌موو كوردێك به‌دیلى منه . با ڕۆشنتر و ڕاشكاوتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ستین ئه‌وه‌یه: كه سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێمه، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هى پارتییه‌و له‌ناو پارتیش ئه‌گه‌ر بارزانى نه‌بێت، بارزانییهكى تره . جا ئیتر لێرهوى له‌وێ گه‌نده‌ڵى و تاكڕه‌وى و دیموكراسیی و سیكۆلاریزم و لێدوان بۆ خۆ به‌پاڵه‌وانكردن له‌لایه‌نى كه‌سانى تره‌وه ئه‌درێت، ئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م جۆره شیكارییانهیهو، به‌قه‌د به‌رده قهڵماسنێك ناڕوات .
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "