
پاش (32) ساڵ په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌نی (17000) هه‌زار گه‌ریلا له‌شاخ و (12000) هه‌زار شه‌هید، (80) ئه‌ندام په‌رله‌مان له توركیا، نزیكه‌ی (10) ملیۆن ده‌نگده‌ر و (100) سه‌رۆكی شاره‌وانی و (3) ملیۆن پشتیوانی كوردانی تاراوگه. . ئه‌م هێزه، خاوه‌نی 25 حزب و ڕێكخراوی سیاسی و هێزی گه‌ریلاییه له‌هه‌ر (4) پارچه‌ی كوردوستان، به‌پێی سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان ساڵانه نزیكه‌ی (500) ملیۆن یۆرۆ داهاتی كۆكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه، (10) كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه.
به‌ته‌نها ته‌ماشای ڕۆژئاڤا بكه: له ده‌ره‌وه‌ی مه‌عمه‌عه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی و به‌به‌راورد به باشور كه ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ده‌نگه‌یان دروستكردووه، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دا كاری خۆی كردووه، له‌نمونه‌ی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا‌و یه‌كسانكردنی ژن و پیاو و تووڕدانی هه‌رێمێكی دینی و پرسه ئاینیه‌كان، زاڵكردنی به‌رخۆدان بۆ ژیان و به ئاكام گه‌یشتنی پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ت. له‌مدواییانه‌دا مۆسكۆ پێشوازی له ساڵه‌ح موسلیم كرد، ، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر پێشوازی له وه‌فدی په‌كه‌كه كرد، ئۆباما دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون. .
له‌دوای 23 ساڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پاره‌یه‌كی زۆر، تازه تازه له باشوری كوردوستان كڵاوێكی سپی ئه‌كه‌نه سه‌ر مناڵه‌كانیان و، ئه‌یخه‌نه به‌رده‌ست مه‌لایه‌كی سه‌له‌فی خوا بزانێت چی به‌سه‌ر دێنێت. . !. ئه‌زمونه‌كه‌ی باشوری كوردوستان دیاره كه چی به‌رهه‌م هێناوه، یان شه‌ڕی ناوخۆ و پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵی و ئه‌تككردنی مافه‌كانی مرۆڤ، یان وه‌هابیه‌ت و سه‌له‌فیه‌ت و مهلاشوانی خستۆته‌وه، پڕ كوردوستان و كه‌ركوكیان كردووه له‌عه‌ره‌ب. . !!.
ئێمه چۆن (تیرۆر) بناسینه‌وه؟.
به شێوه‌یه‌كی زانستی: هه‌ر كردارێك (توندوتیژی) تیابێت، به‌مه‌به‌ستێكی (سیاسیی) بكرێته سه‌ر (خه‌ڵكی سڤیل) ئه‌وا كرده‌وه‌كه تیرۆریستی یه. واته ئه‌بێت سێ مه‌رجی تیابێت (توندوتیژیی بێت، به مه‌به‌ستێكی سیاسیی له‌پشته‌وه بێت، بۆسه‌ر خه‌لكی سڤیل) . . به‌م پێناسه زانستیه په‌كه‌كه خزێنراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه كه زۆربه‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان له‌سه‌ری كۆكن. . . ئیمڕۆكه له باكور و ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتیش په‌كه‌كه بونێكی فیعلی هه‌یه، ، ، ئایا پرسی كورد له‌چوارچێوه‌ی تیرۆردا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت؟. بێگومان نه‌خێر. . ئه‌ی بۆچی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م قه‌زیه‌یه له لیستی تیرۆر ده‌رناهێنن!. ؟.
له كۆنفرانسی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌میانه‌ی دیبه‌یتێك مان، له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر ئوممه‌ت (umut Koldas) توركێكی به‌ڕه‌گه‌ز جوله‌كه‌یه، له‌دامێنی ئه‌و پێناسه‌یه‌وه به‌رگریمان له‌و تێزه كرد كه‌به جوڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناوترێت چالاكی تیرۆریستی كه دژ به جه‌وری ده‌وڵه‌ت تێده‌كۆشن، هێزه‌كانی له‌مه‌ڕ ئازادیی مقاوه‌مه‌ت ئه‌كه‌ن چین. ؟.
یاخود چه‌وساندنه‌وه‌ی تایه‌فی: شیعه‌كان سوننه‌كانیان پهراوێزخستوهو سته‌م به‌رانبه‌ر خۆیان و ژن و مناڵیشیان ئه‌كه‌ن، سووننه‌كانیش به‌ره‌یه‌كی توندڕه‌ویان پێكهێناوه‌و كاردانه‌وه‌یان هه‌یه (داعش) ه، ئه‌مه‌شیان تیرۆر نییه، به‌ڵام كاتێك سعودییه‌و توركیا‌و قه‌ته‌ر دێن، سپۆنسه‌ری گروپێكی وا توندڕه‌و ئه‌كه‌ن، ئیتر تیرۆر پێناسه‌كه‌ی كامڵ ئه‌بێت؟ ئایا ئێستا جیاوازیی چییه له‌نێوان خه‌باتگێڕ و تیرۆریستان‌دا؟
What's the difference between freedom fighters and terrorists?
چونكه، ئه‌گه‌ر بڕیاره (PKK) تیرۆریست بێت، ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی فه‌له‌ستین (Palestine Liberation Organization) یش تیرۆریسته، وێڕای ئه‌وه‌شی كه جوله‌كه خاكی كه‌سی داگیرنه‌كردووه.
پاشان له مێژووی تیرۆر، شوناسه‌كانی تیرۆر، ژینگه‌و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و به‌ربه‌ریزم و، سیفه‌ته‌كانی دا، هه‌موو ئه‌وه هه‌یه كه تیرۆر بواری گفتوگۆ نادات، په‌كه‌كه خۆی ده‌یانجار داوای گفتوگۆی كردووه، پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه خاوه‌نیه‌تی. . . سه‌رۆكێك (16) ساڵه ئاخێنراوه‌ته قوژبنێكی ته‌سكی ناو زیندان، له‌وێش (2300) كتێیی خوێندۆته‌وه، زیاتر له (1000) كه‌س خۆی بۆ سوتاندووه، كه‌هه‌ندێكیان كوردیش نه‌بون به‌رگه‌ی ئه‌و كۆسته یان نه‌گرت و گڕیان له خۆ به‌ردا. له نهوروَزی (2013) وتاری ئۆجه‌لان له ئامه‌د خوێنرایه‌وه، كه داوای ئاشتی هه‌یه، داواشی كرد كه: " ده‌وڵه‌ت من له‌زیندان ئازاد نه‌كات، خۆی ئازاد بكات، كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات". . ئایا ئێستا په‌كه‌كه تیرۆریسته؟.
موراد به‌ڵكه پڕۆفیسۆری ئه‌ده‌بیات له زانكۆ "بیلگی" ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر مێژووی سوڵتان و پاشاكانی عوسمانیت بۆ بگێڕمه‌وه، سه‌یره!. موراد ئه‌ڵێ " عوسمانی سێهه‌م دوژمنی ئافره‌ت بو، مسته‌فای یه‌كه‌م شێت بو، ئیبراهیمیش زۆر عه‌قڵی له‌شوێن خۆی نه‌بو، مورادی چواره‌م گیرۆده‌ی ئه‌لكهول بو، به‌هۆی شه‌رابه‌وه مردووه، گه‌نده‌ڵیش بووه، مورادی سێهه‌م به‌زۆری هه‌ر به‌دوای ئافره‌ته‌وه بووه، موحه‌ممه‌دی سێهه‌م كه كوڕی مرادی سێیه‌م بو ئه‌و شه‌وه‌ی دێته سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌ڵات (19) برای خۆی كوشتووه، سوڵتان سه‌لیمی دووه‌هه‌م كوڕی قانونی به سه‌رخۆشی له‌حه‌مام كه‌وتووه‌و مردووه". .
جا ئیتر ئه‌وه، خۆشمان وه‌كو كورد ئه‌وانی تر ئه‌زانین، له‌مێژووی نوێشدا مسته‌فا كه‌مال (ئه‌تاتۆرك) چ قه‌تڵ و عامێكی به‌رانبه‌ر كورد كردووه، جگه له قه‌سابخانه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان، كوشتنی ئاشورییه‌كان، كوشتنی یۆنانیه‌كان، شه‌ڕی قوبرس، ، ئه‌مه‌ی ئیمڕۆ داعش مناڵ ئه‌رفێنێت و مه‌شق و ڕاهێنانی پێ ئه‌كه‌ن، تا گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن و، بۆ مه‌به‌ستی دژه مرۆیی به‌كاری ئه‌هێنن، ئه‌وه كلتورێكه له ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه بۆ داعش ماوه. . ئێمه ناڵێین ده‌وڵه‌تی عوسمانی، وه ئیمڕۆكه‌ش ئه‌ردۆگان داعش بونه، به‌ڵكو داعشه‌كان به‌كارئه‌هێنن. . خه‌ڵك ئه‌كه‌ن به‌داعش و به‌كاری دێنن. كه ئه‌مه‌یه سه‌رچاوه‌ی تیرۆر. . .
سلێمان ده‌میرێڵ، مه‌سعود یه‌ڵماز، تانسۆ چیله‌ر، بوڵند ئه‌جه‌وید، عه‌دنان مه‌نده‌ریس، ئه‌ربه‌كان، ، ، ، ، هه‌موو ئه‌مانه كوردیان كوشتووه. . ئه‌وه‌ش ئه‌ردۆگان له ڕۆبۆسكیهوه تا بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێم و قه‌ندیل خه‌ڵكی كورد ئه‌كوژێت (تاكلایه‌نه دوای دۆڕانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسی ئاشتی كۆتایی پێهێنا) . . شه‌وانه 85 فڕۆكه‌ی توركی بۆمبارانی خاكی كوردوستان ئه‌كه‌ن. . بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له باشور بڵێ: ئه‌ری كاكه وامه‌كه بۆ وائهكهی؟. ڕۆشنبیری بوده‌ڵه و ناوبۆشی ناوچه‌ی سوله‌یمانی به "په‌كه‌كه" ئه‌ڵێت: تیرۆریست كه نه‌وتی له توركیا گرتۆته‌وه، كه‌چی توركیا خه‌ریكه له‌پرۆژه‌ی گاپ دا هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فوراتیش ووشك ئه‌كات!
له‌پاڵ ئه‌مه‌یشه‌وه (194400) سه‌دو نه‌وه‌دو چوار هه‌زارو چوار سه‌د كیلۆمه‌تری خاكی كوردوستان كه‌وتۆته به‌ر توركیا، به‌ته‌نها خاكی كوردوستانی گه‌وره (4) چوار هێنده‌ی خاكی به‌ریتانیایه. توركه‌كان هه‌موو ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی كوردیان به تراژیدیترین شێوه دامركاندۆتهوه، " شێخ سه‌عیدی پیران" و هاوڕێكانیان له‌سێداره دا، به‌هه‌زاران كوردیان له‌شۆڕشی ده‌رسیمدا كوشت. كه‌چی له‌پاش " په‌یمانی لۆزان" ه‌وه هێشتا بزاف و خه‌باتی كوردانه كۆتایی نه‌هاتووه.
ساڵی (1967) حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌وده‌ت سۆنای یاسایه‌كی ده‌ركرد، كه كتێب، ڕۆژنامه، شریت، ته‌نانه‌ت قسه‌كردن به‌كوردیی قه‌ده‌غه‌یه. له‌ساڵی (1970) زیاتر له (2000) دوو هه‌زار سه‌ربازی تورك به پشتیوانی شه‌ش كۆپته‌ر په‌لاماری شارۆچكه‌ی سلیڤانی سه‌ر بهدیاربهكریان دا، ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یان كۆكرده‌وه، له‌پێش چاوی پیاوه ده‌ستگیركراوه‌كانیان سواری ژنه‌كانیان بون. ئه‌وساش خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان ناچاركرد له‌سه‌ر زه‌وی ڕاكشێن و سه‌مای توركییان له‌سه‌ر لاشه‌یان ئه‌كرد. . . ئه‌ری كێ تیرۆریسته؟.
وا ئه‌زانم، خه‌ریكه هه‌ندی له‌و كادرانه‌ی حزبه كوردییه‌كانی باشوریش كه كه‌ناڵه بێ ئاگاكانی كوردوستان ناویان ناون (كادری پێشكه‌وتوو!!) . پێش حكومه‌تی توركیا ئه‌كه‌ون به‌وه‌ی به په‌كه‌كه بڵێن تیرۆریست؟!. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه، شیكردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ بڵاو ئه‌كه‌مه‌وه سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی توركیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه (له په‌راوێزی تێكچونی پرۆسه‌ی ئاشتی دا) . .
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
1/8/2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
