پێشه‌كی مه‌به‌ست له‌م ئارتیكهڵه زانستییه،به‌دواداچونی زیاتره به میتۆدی خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی،وه شیكاریكردنی ڕووداوه جیاوازه‌كان به‌پێی ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستن،ئه‌مه‌ش له پێناو تێگه‌یشتنی زیاتر و زیاترمان، بۆ كۆی ئه‌و ڕووداوه ئیقلیمی و جیهانییه ئاڵۆزانه‌ی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ كه له‌ده‌وروبه‌رمان ڕووئه‌ده‌ن..ئه‌توانم بڵێم: كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕیسێرچێكه له‌یه‌ك بابه‌تی ته‌واودا،كه هه‌موو یان پێكه‌وه گرێدراون...
یه‌كه‌م: یاریكردن له یاریگای نێو- نه‌ته‌وه‌ییدا....
" ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی چوارچێوه‌كه بگۆڕیت،باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه ئاڵوگۆر به یاریزانه‌كان بكه‌یت"
له‌یاریگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا،هه‌ر یاریزانێك ئامانجێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و،شوێنی كه‌وتووه،هیچ یاریزانێك ئامانجه‌كه‌ی له‌وی تر ناچێت، كه‌واته كه‌س شوێنی به‌دیهێنانی ئامانج بۆ ئه‌وی تر ناكه‌وێت.به‌ڵام ئه‌ركی هاوبه‌شی یاریزانه‌كان به‌گشتی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامی یارییه‌كه بپارێزن،چونكه وه‌ستانی یانی جه‌نگێكی تێكشكێنه‌ر و كاولكه‌ر..پرسیاری ئاڕاسته كرا‌و ئه‌وه‌یه: كێ یارییه‌كه ئه‌باته‌وه؟.بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه،له‌مێژوو به‌نرختر شتێكی وا له‌به‌رده‌ستدا نییه،تیایدا كنه بكه‌ین،به‌خێرایی وێنه‌یه‌كی مێژووی ڕووداوه‌كانی دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانی ئهكێشین،تا له‌و پرۆژانه تێ بگه‌ین كه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا كارئه‌كات:
- له (21ی شوبات 1947) باڵوێزخانه‌ی ئینگلیز له واشنتۆن، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی توركیا‌و یۆنانه‌وه ئه‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی،له كۆتاییه‌كه‌ی دا جه‌خت له (ئاشتی به‌ریتانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) ده‌كاته‌وه.
- له (12ی ئازاری 1947) هاری ترومانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌وسا، "پره‌نسیپی ترومان- المبدڕ ترومان" ی ڕاگه‌یاند، كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌دوژمنه‌كانی ئایندهی ئه‌مریكا.
- له (5ی حوزه‌یرانی 1947) پلانی مارشاڵ ڕاگه‌یه‌نرا، جه‌نه‌رالی ئه‌مریكی جۆرج مارشال پلانی ئابوری ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه (20) ملیار دۆلار ته‌رخان بكه‌ن، بۆ سه‌رله‌نوی بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دوای جه‌نگ،دواتریش ئه‌م پرۆژه‌یه بوو به ناوكی جیهانگیریی.
- هه‌ر له‌وساڵه (ته‌مموزی 1947) له په‌راوێزی مارشاڵه‌وه،ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئاشتی به‌ریتانی كرا له سوریاوه، بۆ له‌سوریاوه؟.دواتر باسی ئه‌كه‌ین.
- له (14ی ئایاری 1948) ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له دایكبو،له‌گه‌ڵیشیدا جه‌نگی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل هه‌ڵگیرسا.ئه‌توانن بۆ ئه‌م ڕاستییه مێژووییانه بگه‌ڕینه‌وه بۆ كتێبی ڕۆژهه‌ڵاتناسی،یان كتێبه ناوازه‌كه‌ی (مایڵز گۆبڵاند –The Game nations) .(1)
- له‌ساڵی (1949) ه‌وه،كوده‌تای حوسنی زه‌عیم له سوریا، ئیتر له‌م چركه‌یه‌وه،مۆد مۆدی كوده‌تایه له‌خۆرهه‌ڵات.بۆ؟!.له‌ساڵی (1952) جه‌مال عه‌بدولناسر كوده‌تا ئه‌كات،تائه‌م چركه‌یه (5) سه‌رۆكی میسری هه‌بون،هه‌موویان به كوده‌تا هاتون (محه‌مه‌د نه‌جیب، ناسر،ئه‌نوه‌ر سادات،حوسنی موباره‌ك، سیسی) .موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق ساڵی (1953) له‌ئێران به‌ده‌نگی خه‌ڵك و دیموكراتی ترین شێوه هاته سه‌ر حوكم، به هه‌وڵی موخابه‌راتی ئه‌مریكا كوده‌تای بهسهراكراو لادرا.ئیتر لێره‌وه له ناسره‌وه جرت و فرتی موخابه‌راتی و دیبلۆماسی و نفوس كۆكردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات.بۆچی؟.بۆ ئیحتیواكردنی سۆڤیه‌ت.ساڵی (1954) توركیا‌و پاكستان (په‌یماننامه‌ی به‌غدا) یان به‌ست.چونكه ئه‌وكات ڕووسیا ڕایگه‌یاندبو،كه بۆته خاوه‌نی بۆمبی هایدرۆجینی.هه‌ر له‌م ماوه مێژووییه به‌دواوه،قه‌یران و ناڕه‌زایه‌تی له ئوردن ده‌ست پێ ئه‌كات،هه‌وڵی كوده‌تای ناسرییه‌كان شكست دێنێت، كوده‌تا له یه‌مه‌ن، قه‌یران له لوبنان، كوده‌تا له عێراق (14ی ته‌موز1958) و هاتنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و گرتن و كوشتنی نوری سهعیدو....تا سه‌ددام حوسه‌ین هه‌ر به‌كوده‌تا هاتن (2) (سه‌ددام له‌كاتی دادگایی كردنه‌كه‌شی له‌دوای 2003 ئه‌یگوت من له‌سه‌ر ده‌بابه‌یه‌كی ئه‌مریكی هاتمه سه‌رده‌سته‌ڵات!پێی وابو نای كوژن و ئه‌مریكا ئیشی پێیه‌تی) .
"ئه‌بینین،ئێستاش دوای ده‌ستوه‌ردانی ئێران و ڕووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوین،جارێكی تر په‌یماننامه‌ی به‌غدا زیندو بۆته‌وه كه عێراق و توركیا‌و پاكستان دژی نفوسی ئێران و ڕووسیا له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌جه‌نگن "..
دووه‌م: بنج و بنه‌وانی گه‌مه ئایدۆلۆژییه‌كان
عوسمانییه‌كان، ڕه‌سه‌نترین نه‌وه‌ی توركن،كه له‌ئه‌نجامی شاڵاوی مه‌غۆله‌كانه‌وه هاتن،ڕۆشنتریش له ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه توركه‌كان سه‌ربه مهغۆلهكانن،ئه‌وانه‌ی كه نه كلتور و نه ئاینێكی دیاریكراویان هه‌بووه، كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی به‌توانا بون،ملیان به‌هه‌ر شوێنێكه‌وه ناوه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه،له‌ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئه‌نادۆڵ دا گیرساونه‌ته‌وه، ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی سه‌لجوقیه‌كان به‌سه‌ر ڕۆمه بیزه‌نتیه‌كان دا،ئه‌مان یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تیان دامهزرداندووه له (1299) به سه‌ركردایه‌تی عوسمانی كوڕی ئهرتوغهل،،،، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی،گه‌وره‌ترین خه‌لافه‌تی ئیسلامه كه (624) ساڵی خایاند، ئه‌كرێت ئیستێك له‌وێدا بكرێت كه هۆكاره‌كانی كه‌وتنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی چین؟.خه‌لافه‌ته‌كه به‌نزیكه‌یی گه‌یشتبوه هه‌موو جیهان، ئه‌وه‌نده پهلو پۆی هاویشتبو،زۆر به‌رفراوان بو،كۆنترۆڵی پێ نه‌ئه‌كرا..وه گه‌نده‌ڵی و بێ ئاگایی و شه‌وی سوری هه‌ندێ له سوڵتانه‌كان، ئینجا له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌دا ده‌یان ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز سهرتكوت كرابون و ئه‌ژیان وه‌كو: ئه‌رمه‌نی،عه‌له‌وی، كورد،عه‌ره‌ب،مه‌سیحی، جوو،ئیسلام،تورك،ئازه‌ری،گریكی،،،،تاد...هه‌موو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان شه‌كه‌ت كردبو،به‌ڵام هیچ وه‌كو موئامه‌ره‌ی جوله‌كه‌و شلگیری سوڵتانه‌كان و پێخۆشی ئینگلیز نه‌بووه هۆی كوشتنی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه،ناویان نا (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) (3) ..
په‌یوه‌ندی جووله‌كه به توركه‌وه،ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سوڵتان سوله‌یمانی قانونی (خه‌لافه‌ت له‌سه‌رده‌می سوله‌یمان دا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی هێزو به‌رفراوانی خۆی) ،كاتێك كچێكی زۆرجوانی جووله‌كه‌ی ئۆكرانی به‌ناوی (ڕۆكسلانه) به كه‌نیزه‌ك ئه‌گرن،دیاره كه‌نیزه‌ك و جه‌زیه له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی دا زۆر باوبووه، (ڕۆكسلانه) كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوڵتان دروست ئه‌كات،یارمه‌تی جوو بده‌ن و،ئه‌بێته هۆی كوشتنی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، تا ده‌سته‌ڵات و موڵك نه‌گرێته ده‌ست و...تاد..له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌وه (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) یان هێناو برد،نه ئه‌وه بو كه بیكوژن،نه ئه‌وه بو كه چاكیشی بكه‌ن، سه‌ره‌نجام به‌پاڵپشتی به‌ریتانیاو،به ڕۆڵی یه‌هودی دونمه سوڵتان عه‌بدولحه‌میدو عهبدولمهجیدیان له‌خشته برد (4) (دونمه: ئه‌و جۆره له یه‌هود بون كه خۆیان به موسڵمان ناساندبو لای عوسمانییه‌كان،كه‌چی ژێربه ژێر جوله‌كه بون،بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لیفه‌كانی عوسمانی ڕێگه بۆ جوله‌كه هه‌ڵاتووه‌كانی ئیسپانیا بكه‌نه‌وه،كه ئه‌وكات جوو جێگه‌ی له‌م جیهانه‌دا نه‌ئه‌بویه‌وه،به‌هۆی ووته‌كانیان كه له كیتابی پیرۆز دا هاتووه) (5) ؟...
له‌ده‌مه‌و كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزهو،هاتنی سه‌ده‌ی بیست، بۆ لێدان له ئایدۆلۆژیای ئیسلامی،هه‌موو ئه‌و ده‌نگ و سه‌دایانه‌ی كه داوای ڕیفۆرمیان ئه‌كرد له (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) دا كۆیان كردنه‌وه،،كه (ئه‌تاتۆرك) تیایدا ئه‌فسه‌رێك بو،ئینگلیزه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان پێكهێنابو،دواتر له ساڵی (1923) كۆتاییان به دوا خه‌لافه‌تی ئیسلام هێنا،كه له‌ژێر باری قه‌رزدا ئه‌تلایه‌وه.مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك جاڕی دامه‌زراندنی كۆمارێكی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی عیلمانی یه‌كگرتووی، له شوێنی ده‌وڵه‌ته په‌لوپۆ فراوانه‌كه‌ی عوسمانی دا...سوفوریان له‌جێگه‌ی حیجاب دانا،پیتی عه‌ره‌بی نوسینیان له‌توركیا كرد به‌پیتی لاتینی، ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانیان كه‌مكرده‌وه..مۆدێلی خۆرئاوایان هێنایه خۆرهه‌ڵاته‌وه،توركیا وه‌ك چۆن له ڕووی جیۆپۆڵه‌تیكه‌وه حاڵه‌تێكی سپێشهڵه له‌نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپا،له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا،،ئاوه‌هاش له‌ڕووی كلتوری و سیاسییه‌وه ململانێیه‌كی نوێی ده‌ست پێكرد.(6) ..بۆیه تا ئه‌م چركه‌یه ئه‌مریكا خوازیار نییه ده‌ست له‌توركیا به‌ربدات،چونكه پێویستی به‌هێزو نفوسێكه هه‌م بۆ لێدان و به‌رپێگرتن له ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه، هه‌م وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له ناتۆ دا بۆ لێدان له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌كه‌ڵك دێت..
سێهه‌م: ئیسلام كه‌وته‌وه ده‌ست عه‌ره‌به‌كان...چی‌یان لێ‌كرد؟.
كه له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،شه‌ریفی مه‌ككه، له خاكی ئیستانبوڵ له‌دایك بوبو، فهلتی كرد‌و چووه سعودییه‌و ئه‌م ڕێبه‌رایه‌تیه‌ی خسته‌وه چنگی عه‌ره‌به‌كان، بۆیه‌كه‌مجار سه‌ربه‌خۆیی عه‌ره‌بی له‌چنگی توركه عوسمانییه‌كان ده‌رهێنا،ئه‌گه‌ر ئایاخترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی وه‌ربگرین كه " میسر"ه، سه‌رده‌مێك فارس و فاتمییه‌كان تیایدا حوكم یان كردووه،سه‌رده‌مێكیش تورك و عوسمانییه‌كان،،،شه‌ریفی مه‌ككه حوكمی شێخه نهوتاوییهكانی خه‌لیج و داردهستایهتی نوێی بۆ خۆرئاوا داهێنا،چۆن؟.به‌وه‌ی كه سه‌روه‌ت و سامانی سعودییه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی دیكه بۆ خۆرئاوا ئه‌بێت،به‌مه‌رجێك خۆرئاوا و ئه‌مریكا له‌سه‌ركورسی ده‌سته‌ڵات ئه‌م شێخه نهوتاوییانه بپارێزن...!.
ئایا جوله‌كه خۆڵی كردووه به‌سه‌ر ئیسلامدا،یان تورك و عه‌ره‌به‌كان؟.
له‌شه‌وی 14/15/ ی ئایاری 1948 به‌ریتانیا كۆتایی به ئینتیدابی خۆی له فه‌له‌ستین هێنا (ئینتیداب: یانی وڵاتێك له‌ژێر چاودێریی و ئاماژه‌ی یه‌كێك لهزلهێزهكان دا به‌ڕێوه‌بچێت،كه ئیتر له سایكس بیكۆ 1916 ه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه به‌سه‌ر زلهێزه‌كاندا دابهشكرابو) بۆ ڕۆژی دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند له‌سه‌رخاكی فه‌له‌ستین،ئه‌م ڕۆژه بۆ عه‌ره‌ب بو به ڕۆژی نه‌گبه‌تی،هه‌موو عه‌ره‌ب ڕه‌خنه‌و لۆمه‌ی ئینگلیزه‌كان ئه‌كه‌ن كه فه‌له‌ستینی ڕاده‌ستی جوله‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بنج و بنه‌وانی هه‌قیقه‌تی مێژووی دروستبونی ده‌وڵه‌تی یه‌هود له فه‌له‌ستین،ئه‌بینین عوسمانییه‌كان به‌هاوكاری سه‌هیۆنیه‌ت (زایۆنیزم) یه‌كه‌م موئامه‌ره‌یان كرد بۆشوێن بزركردنی فه‌له‌ستین (7) .....(بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه ئێستا ده‌یان به‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی مهوسوقم له‌به‌رده‌سته) ..
دوای ئه‌م مێژووه هه‌قه باش به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێین كی ساڵی (1928) ئیخوان موسلیمینی دروستكرد؟.بۆچی؟ كێ ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی دروستكرد؟ بۆچی؟.كێ داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی دروستكرد؟ بۆچی؟.من هه‌رگیز ناخوازم،یه‌كسه‌ر وه‌ك هه‌ركه‌سێكی هاكه‌زایی،بخهومه سه‌ر ئه‌وه‌دا،كه ئه‌مریكا داعشی دروستكردووه‌و ته‌واو و قفڵی لێ به‌م..نا..نا..داعش ته‌ریب به‌مه كوڕی كلتورێكه كه ئه‌حكامه‌كانی، ده‌قه‌كانی، ڕه‌فتارو ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌ی،سه‌ربڕینی به‌رهه‌م هێناوه، سه‌ربرین كلتورێكه له سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانییه‌وه بۆ داعش جێماوه.نازییهكلن ئیلهامیان لهتوركهوه وه‌رگرتووه بۆ جینۆساید‌كردن..(7) بۆیه زه‌مینه‌كه لێره خۆی له‌باره بۆ به‌رهه‌مهێنانی گروپگه‌رایی و توندڕه‌ویی، به‌هه‌مان ئه‌ندازه داعش ئه‌وه‌تا له كۆڵانه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه دێته ده‌ر...ئه‌وه‌ی ئه‌بێت ئێمه سۆراخی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وه‌یه: ڕیبازی ئه‌م ڕه‌فتارو ڕووداوانه كێ حوكمی پێوه ئه‌كات؟؟.
چواره‌م: یاریگا بێ ناسریی پێوه دیاره!
ناسر ئه‌یگوت: " ئێمه عه‌ره‌بین پێویسته یه‌كبگرین خۆمان بپارێزین،تا ئیمپریالیزم ئیستغلال مان نه‌كه‌ن "...یاریگا به‌بێ ناسر،شێوه‌ی یاریكردنی پێوه دیارنییه، به‌درێژایی سه‌ده‌ها ساڵ یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌به،كه دوور له ئه‌وروپییه‌كان ڕێگه بڕیوه.له سه‌ده‌كانی جاهیلییه‌وه بۆ ئێستا نه‌بووه عه‌ره‌بێك سه‌ركرده بێت،پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی وه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی سوێس ڕابگه‌یه‌نێت، به‌تاقی ته‌نها بچێتهشهڕهوه، دژی ئینگلته‌راو ئه‌مریكا و ئیسرائیل..له‌و دواییهكه له‌جه‌نگێكدا تێكشكا،یه‌كسه‌ر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه وتی "من به‌رپرسیارێتی ئه‌م تێكشكانه هه‌ڵده‌گرم"..به‌م ڕۆژگاره سه‌دان سه‌ركرده‌و سیاسیی له ڕۆژهه‌ڵات به ملیاره‌ها دۆلار دزی و گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن،به‌ره‌كانی شهڕئهفرۆشن، قاچاخچێتی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن!!.
پاش ئاوابونی ده‌سته‌ڵاتی ناسر یاریگای نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌لێنی تێكه‌وت...له‌دوای دوو جه‌نگه جیهانییهكهوه،زۆربه‌ی هه‌ره زۆری باڵوێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌جیهانی عه‌ره‌بی بون،له نوسینی یادهوهرییهكانیاندا،ئه‌ڵێن" ئه‌گه‌ر زه‌عامه‌ت هه‌بێت له‌دونیادا،نه‌ته‌وه‌یی بێت و،بریتی له زه‌عامه‌تی عه‌ره‌بی كه حه‌زئه‌كه‌ن ده‌ستوه‌ربده‌ین له‌كاروباریان!!" (8) ...خاڵی هاوبه‌شی سه‌رده‌می ناسر و ئێستا ئه‌وه‌یه: ڕۆژهه‌ڵات ئێستاش قۆناغی جه‌نگی ساردی تێ نه‌په‌ڕاندووه..له‌هه‌مان قۆناغی مێژوویی‌دا له‌نێوان ده‌ستوردانی خۆرئاوایی و سیستمی خێڵه‌كی و مۆدێرنیتیهكی شه‌رمن دا بهرتهڕناش ئه‌كات.دیققه‌ت بده:
ئه‌و كات له ڕێگه‌ی سهفاراتی به‌ریتانی و ئه‌مریكیه‌وه،ته‌كبیری لێدان له ئیشتراكیه‌تی ئه‌وروپایی و عه‌ره‌بی ئه‌كرا له‌ناوچه‌كه،ئه‌ویش به‌دروستكردنی گروپی شیوعی فشۆڵ و موزه‌یه‌ف كه له‌و شیوعیه‌ته نه‌بێت له سۆڤیه‌ت هه‌یه، ئێستاش بۆ لێدان له دونیای ئیسلامی و عه‌ره‌بی خواستی گۆڕینی چوارچێوه‌كه هه‌یه،ئێستاش به دروستكردنی گروپی وه‌ك قاعیده‌و داعش و بۆكۆحه‌رام كه له‌و ئیسلامه نه‌چێت له‌ژێر كۆنترۆڵی عهرهبهكاندایه..ئینجا به‌هۆی مڵۆزمی فه‌له‌ستینه‌وه بێگومان ئیسرائیلیش ئه‌كه‌وێته ته‌ك ئهمریكاو به‌ریتانیا..
لێره به‌دواوه......فێربونی ڕێساكانی گه‌مه‌كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی،بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌ویت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تۆ ململانێت له‌گه‌ڵی هه‌یه،سه‌ركه‌ویت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تۆ لینك و هاوكارییت له‌گه‌ڵیان هه‌یه،به‌شی زۆری ئه‌م بردنه‌وه‌یه په‌یوه‌سته بهئامادهكردنی یاریكه‌ری باش،دۆڕان و سه‌ركه‌وتن لهیاریگاكهدا به‌نده به خاونهبونهوهو گرژنهبونی دهمارهكانتهوه، كاری ئیستخباریی و سووسه‌كردن و دیبلۆماسیه‌تی هه‌واڵگریی وه‌ك تهزووییهك،یان مادده‌یه‌كه له‌ناو دهمارهكاندایه.".
پێنجه‌م: ئێران و ئه‌مریكا ڕێك ئه‌كه‌ون یان موئامه‌ره ئه‌كه‌ن؟؟.
قسه‌یه‌كی زۆر له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمیه جیهانییه‌كان هه‌یه،كه "ئه‌مریكا ئاڵوگۆر به دۆسته‌كانی ئه‌كات له ڕۆژهه‌ڵات دا"...بۆ نمونه: ئیسرائیل و توركیا‌و قه‌ته‌ر و سعودییه هاوپه‌یمانی نزیكی ئه‌مریكان..!.ئێمه به‌دواداچون بۆ ئه‌مه ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی دوا ڕێككه‌وتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كه ناویان لێنا (لۆزان) ...
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،بریتی یه له ئیداره‌دانی ململانێكان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردون، له‌چه‌ند ئاستێكی جیاوازدا، یه‌كێك له‌ئاسته‌كانی ئیداره‌دانی ئه‌م ته‌حه‌ددا جیهانییه، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه،به‌پله‌ی ئیمتیازیش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕه‌ست بۆ ئه‌مریكا (3) مانای هه‌یه:
یه‌كه‌میان: پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیله.
دووه‌میان: سنوردانان بۆ به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم و پرسی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران،وه ته‌داخولاتی ئێرانییه له‌ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی له‌كه‌نداودا..
سێهه‌میان: چاودێریی زیاتربونی ئاڵوگۆڕیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی چین ه، له قه‌ته‌ر (13) كۆمپانیای چینی و (200) پرۆژه‌ی هاوبه‌شی قه‌ته‌ری و چینی هه‌یه (9) ..له باشوری سودان وه‌به‌رهێنانی چینی له (2014) گه‌یشتۆته (40) ملیار دۆلار..هه‌نارده‌ی چینی بۆ توركیا له (2014) هدا (24) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی تۆماركردووه (10) ...چین و یابان بۆ ئه‌مریكا دوانه‌یه‌كن كه ئه‌بێت له‌ئاستی زۆر باڵادا ئه‌مریكا ململانێ‌یان بكات بۆ ئاینده..بێجگه له‌وه‌ی چین له‌گه‌ڵ ڕووسیاو ئێران له‌به‌ره‌یه‌كی ئه‌م مهعهسكهره نوێیه‌دان دژی ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ..به‌جۆرێكی تر هه‌ر نفوس په‌یداكردنێك له‌ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن چینه‌وه،بۆ ئێران و ڕووسیاشه..
كه‌واته هه‌ر ڕووداوێكی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتدا،ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ململانێكانی ئێران و ئه‌مریكاوه هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا..
هه‌میشه ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئایدۆلۆجی و ئیمپراتۆریه‌تێكی كۆنی ناوچه‌كه به " گومان" ه‌وه له ئه‌مریكای ڕوانیوه.له دوای شۆڕشی ئێرانیه‌وه (1979) په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بچڕاوه‌و له ناكۆكی و ملمڵانێیهكی به‌رده‌وامدان، له‌دوای ڕووخانی به‌عسیش له‌عێراق و به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئێران،هه‌ر به‌ته‌نها چه‌كی ئه‌تۆمی لای ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان نییه،به‌ڵكو هه‌یمه‌نه‌كردنی ئێران له ناوچه‌كه‌دا و،به‌تایبه‌ت له‌هه‌موو ڕه‌فتارێك مه‌ترسیدارتر ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كه‌نداو،چونكه هیچ شتێك به‌قه‌د ئه‌وه ئه‌مریكا ئازار نادات هێزێكی تر ده‌سته‌ڵاتی هه‌بێت له وڵاتانی كه‌نداو دا..یانی ڕۆشنتر له‌مه كۆی ئه‌م دانوستانه نهێنی و ئاشكرایانه،كڕۆكه‌كه‌ی به‌ته‌نها ئه‌وه نییه كه ڕێككه‌وتون ئێران بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م نه‌هێنێت،له‌به‌رانبه‌ردا ئابڵوقه‌ی ئابوریی و سیاسیی له‌سه‌ر لائه‌چێت!..
یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) له به‌رواری (24/11/2013) له ڤیه‌ننا ئیمزا كرا،كه پێشوتر زۆربهنهێنی تا گه‌یشتن به ڕێككه‌وتننامه‌ی جنێف2، (5) جار دانشتنیان كردبو،هه‌رجاره‌ی له‌وڵاتێك،له‌به‌رایی ئه‌م مانگی (4 ی 2015) جارێكی تر ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و له‌قۆناغێكی جیاوازتر‌و به ئاستێكی به‌رزتر له‌نێوان هه‌ردولادا ئیمزاكرا...له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی (2013) هدا، هه‌فته‌یه‌كی به‌سه‌ردا تی نه‌په‌ڕی،ئێران له‌زاری (ساڵه‌حی) یه‌وه،ڕای گه‌یاند كه پابه‌ند نابێت به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه!!..به‌و پێیه‌ی لایانوابو كه ئێران فیڵی لێكراوه، وه گوایه ئه‌م لێكنزیكبونهوهیه ناتوانێت دڵه‌ڕاوكێ و ئاستی گومانه‌كان كه‌م بكاته‌وه،ئینجاش ته‌فسیركردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌ده‌قه‌كانی دا كێشه‌ی لێ كه‌وته‌وه،له‌مه‌سه‌له‌ی پیتاندنی یۆرانیوم له (ئاراك) ئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا ئه‌پیتێنرێت،كه به‌گوێره‌ی ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ناوه‌نده‌كانی ئاراك ته‌فعیل بكرێن،ته‌نانه‌ت ڕه‌وانه‌ی كردنی سوته‌مه‌نی و ئاوی قورس و هه‌ر مادده‌یه‌كی تر كه ئه‌بێته هۆی پیتاندنه‌كه مه‌نع كرا (11) .
له‌ڕێككه‌وتنی (ئه‌پرێڵی 2015) هدا،زۆر ڕه‌هه‌ندی تازه و گرنگ هه‌یه، ئێران له‌هه‌لومه‌رجێكی نوێدایه، چونكه له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی دوای ڕێككه‌وتنی (2013) ه‌وه،په‌یتا پهیتاو به گورجی ده‌سته‌ڵاتی خۆی سه‌پاند له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا..پێگه‌ی خۆی له عێراقه‌وه تا ئه‌گاته یه‌مه‌ن و سنوره‌كانی باكوری ئهفریكاش جێگیركرد..
.ئێران گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سودان داناوه،ئیسرائیل چه‌ند جارێك ئه‌م كارگانه‌ی بۆمباران كردووه!!...ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك عێراق به‌نمونه وه‌ربگرین،نه‌ك به‌ته‌واوی ئێران داگیری كردووه بۆ مه‌به‌ستی ئابوریی و پاوانخوازیی،ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی خامه‌نه‌یی " هادی ئه‌لعامری" جێگری "قاسمی سوله‌یمانیه" له عێراق، ئه‌وا له چوار ساڵی ڕابردوودا ئێران عامری كردبو به وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق!!..تا به‌ئاسانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شتومه‌ك ڕه‌وانه‌ی سوریا‌و حزبولڵا و شوێنه‌كانی دی بكه‌ن!.له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غداو نه‌جه‌ف دا جه‌مه‌لۆنی تایبه‌ت و شوێنی تایبه‌ت بۆ ئێرانیه‌كان هه‌یه تا كاری جۆراوجۆری تیا بكه‌ن!.
یه‌كێك له‌هه‌ره ڕه‌هه‌نده گرنگه‌كانی دانوستانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئێران و ئه‌مریكا، رۆڵی " حه‌سه‌نی ڕۆحانی" یه...رۆحانی: پیاوی پیاوی دیبلۆماسییه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌و،شكاندنی شكۆی مافی مرۆڤ له ناوه‌وه، حهوتهمین سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێرانه،له‌ته‌مه‌نی كاری سیاسیی دا ئه‌ندام بووه له: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (1989) ،ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌م له‌ئێران له‌ساڵی (1991) ...سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی ئێران ساڵی (1992) ..ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان (1999) ...سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وه‌فده‌كانی دانوستاندن بووه سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا..زۆرترین كتێبی له‌باره‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئێران هه‌یه (12) ...لێره‌وه ئه‌بێت سۆراخی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌مریكا ده‌مێكه له‌وه‌ها دیبلۆماتێكی وه‌ك ڕۆحانی ئه‌گه‌ڕێت،ئیمڕۆكه ونبوی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه،به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ئاریشه‌ی داخبوی ڕۆژهه‌ڵات یه‌كلابكه‌نه‌وه..به‌تایبه‌تی ئه‌م ڕێككه‌وتنانه چه‌ندی ئاشكرایه،هێنده‌و نیوێكی نهێنییه له‌مه‌ركه‌زیی بڕیاردا،له‌م ئه‌گه‌ر ڕۆحانی له‌ئاستی نێوخۆدا ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت،ئه‌وا به‌ته‌نها نییه،چونكه ڕابه‌ر (خامه‌نه‌یی) له گه‌ڵیه‌تی..
به‌پێی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ئێران ئه‌گه‌رچی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میشه مافی پیتاندنی پێدراوه تا (15) ساڵی ڕابردوو...ئه‌وه‌ی كه ئێران تیایدا شۆك ئه‌كات ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی پشكنینه‌وه تیمه‌كانی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆم هه‌موو مافێكی پشكنین یان ئه‌بێت و سانسۆر ناكرێن..ئینجا كه‌مكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ته‌ردی مه‌ركه‌زی (Centrifugation) له (19) هه‌زاره‌وه بۆ (6) هه‌زار دانه،كاری ئه‌مه وه‌ك جیهازێكی ناواخن جیاكردنه‌وه‌ی ئاستی سووكی و قورسی پرۆسه‌ی پیتاندنهكهیه (13) .
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه زۆرن،به‌ڕوونی سه‌رۆكی ده‌زگای CIA ڕوونه هه‌ردوو لایه‌نی گلهییكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چۆنن،ئێمه هێنده‌مان له ئێران به‌ده‌ستهێناوه،تووشی گه‌شكه بوین!...ئۆباما ئه‌ڵێت: ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێك بكه‌وینه گفتوگۆ و دانوستاندن،به‌مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌ندیی ڕسته‌وخۆی ئه‌مریكای تیابێت،،،ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان له‌گه‌ڵ ئێران نمونه‌ی ئه‌مه‌یه،،،ڕێككه‌وتننامه‌و هاوپه‌یمانێتی ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ سعودییه،ئیسرائیل،توركیا،،نمونه‌ی دیكه‌ن،،،كه واقیع بینین و ڕیالیستیهت له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاستی خۆی..
سه‌ره‌نجام:
یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌وه‌ی له مێژوودا ڕوویداوه،ئێستاش هه‌یه،لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ناوچه‌كه هه‌واڵه‌كانی ئیمڕۆی ناوچه‌كه‌ن.
دووه‌م: گه‌مه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئایدۆلۆیایان تێپه‌ڕاندووه،به‌ڵكو ئایدۆلۆژیا كارتێكهو به‌كارئه‌هێنرێت،ئێران هه‌نارده‌ی ئایدۆلۆژیای شیعه ئه‌كات بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی.كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه شیعه بكاته دینێك له‌ناوچه‌كه‌دا..
سێهه‌م: شه‌ڕ یان كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه له وڵاتانه‌ی ئه‌كه‌ونه سه‌ر دهیاری سپی ناوه‌ڕاست (Mediterranean) ..له ئه‌فریكاوه (جه‌زائیر،مه‌غریب، تونس، لیبیا،میسر) ئه‌كه‌ونه سه‌ری، له ئاسیا (توركیا،سوریا، قوبرسی باكور،قوبرسی باشور،لوبنان، ئیسرائیل، فه‌له‌ستین) له ئه‌وروپا (یۆنان، ئیتاڵیا،ئیسپانیا،فه‌ڕه‌نسا) ....ته‌نها له (4) مانگی یه‌كه‌می (2015) دا، (11000) یانزه هه‌زار كۆچبه‌ر له‌م ڕێره‌وه ئاوییانه‌ی نێوان لیبیا‌و ئیتاڵیا له‌ناوچون!!..هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆی خراپی باری گوزه‌ران له ئه‌فریكاو وڵاتانی دیكه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی تیایدا ڕوویداوه، به‌هۆی بونی میلیشیاو موجاهیدو گروپه توندڕه‌وه‌كان و ناكۆكی چینایه‌تی و مهزههبیهوهیه....جگه له‌مه (4) ساڵه ئیسرائیل و توركیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌كردنی یارمه‌تی مرۆیی له‌م ڕێره‌وه ئاوییانه‌وه،تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانیان چاك نه‌بۆته‌وه...
چواره‌م: سیناریۆكانی ئایندهی به‌رده‌م توركیا:
* گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات....پێویستی به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی باشتر بكات..هه‌میشه توركیا وه‌ك به‌كرێگیراوێكی خۆرئاوا و ئیختراقكراوێكی ئیسرائیل ته‌ماشاكراوه له‌لایه‌ن میسر‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامییه‌وه.
* به‌رده‌وامبون له‌خواستی بون به‌ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا،ئه‌مه‌ش كارتێكه دوای نه‌وه‌د ساڵ ته‌واو لاوازبووه.
* گۆڕینی سه‌نگه‌ر به‌ئاڕاسته‌ی ئێران و ڕوسیا‌و چین و زیاتر كردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازیی و ئابورییه‌كانی.
پێنجه‌م: له سه‌ره‌نجامه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان،كاردانه‌وه‌كه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی هێزه سووننیهكانی ناوچه‌كه‌یه،بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كاتی یه‌كگرتو،.به‌نیسبه‌ت كوردیشه‌وه قازانجه‌كه‌ی ئه‌وه ئه‌بێت ئێران و ئه‌مریكا هاوڕابون و هاوڕاترن كه ئه‌و ناوچه‌یه به پارێزراوی و هێمنی بمێنێته‌وه.بێگومان كارئه‌كاته سه‌ر بچوكبونه‌وه‌ی داعش.نه‌ك له‌ناوچونی،ته‌واو كزبونی داعش ساڵێك و سێ مانگی دیكه‌ی ماوه،چونكه به‌پێی سیاسه‌تی " ئارامگریی ستراتیژیی" كۆشكی سپی پێشوتر ڕایگه‌یاندووه،كه شه‌ڕی داعش (3) ساڵ ئه‌خایه‌نێت.
لیستی سه‌رچاوه‌كان:
(1) : Miles Copeland: The Game of Nations “The Amorality of Power Politics”، P12، may 1970.
(2) .محمد معروف: الانقلابات العسكریه والاسرارها فی سوریا (1949-1969) ، دار الریاچ الریس لكتب والنشر، 2010.
(3) : Bulent Gokay: British intelligence in the Final Phase of the Ottoman Empire، P90، The Turkish yearbook، 1993
(4) Stanforn J.shaw (professor of history) : History of the Ottoman Empire and Modern Turkey: Volume 1، Reform، Revolution، and Republic: The Rise of Modern Turkey 1808-1975، Cambridge University Press، P1، London.1997
(5) عبدالكریم ێالح محسن: یهود الدونمه والمۆامره الكبری لڕحتلال فلسگین-الحلقه الاولی، الحوار المتمدن، العدد 3461، المواچیع والابحاپ السیاسیه،2011.
(6) .د.الهام محمود كاڤم: دور یهود الدونمه فی الانهیار الدوله العپمانیه،جامععه الكوفه،الكلیه التربیه للبنات،مجله كلیه التربیه الاساسیه،العدد7،ایار 2012 م..
(7) ناجی جرجی زیدان: نكبه البلاد الشام فی التحالف العپمانی – الێهیونی، الشبكه المعلوماتیه السوریه.نیت (www.ssnp.info)
(8) Miles Copeland: same source.P42.
(9) : رئیس الوزرا و یدشن بالدوحه ڕول مركز مقاێه للعمله الێینیه فی الشرق الڕوسگ وإفریقیا..http://www.alarab.qa/story/523582/%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-
(10) مقابله: تركیا تتگلع لتعاون اقتێادی ڕكبر مع الێین: http://arabic.people.com.cn/n/2015/0325/c31659-8868174.html
(11) به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1) .2014.http://www.penusakan.com/nusaran/171-behroz-ceafer/23970-2014-07-21-23-23-04.html
(12) هاله اێفندیاری، مدیره برنامج الشرق الڕوسگ، مركز وودرو ویلسون الدولی للباحپین قرا و ات سیاسیه: تحدیات السیاسه الداخلیه والخارجیه للرئیس اڵایرانی الجدید، حسن روحانی،گبعه خاێه،2013.
(13) .Washington post: Iran agrees to nuclear restrictions in framework deal with world powers
“به‌هرۆز جه‌عفه‌ر “
