له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تر،ئه‌م بابه‌ته‌ش كراوه به ڕق و بوغزی شه‌خسی و،دوو به‌ره‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه،مادام ئه‌میان وتویه‌تی سه‌رۆكایه‌تی بێت،ئیتر ئه‌ویتر لێی بزانێت یان نا له خۆیه‌وه چه‌پڵه بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی (جه‌ماعه‌تی په‌رله‌مانی) لێ ئه‌دات. بۆیه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه پێویسته دوو هۆكار ڕه‌چاو بكرێت، یه‌كه‌م: غوسڵێكی پاك ده‌ربكه‌یت،تا له‌بۆن و بهرامی حزبایه‌تی دووربكه‌ویته‌وه،دووه‌م: به‌شێوه‌یه‌كی (زانستی له‌چوارچێوه‌ی قانونی سیاسی) وه به شێوه‌یه‌كی واقیعی (كه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستا‌و ئایندهی هه‌رێمی كوردوستاندا بگونجێت) به‌تایبه‌ت جوگرافیا‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی كوردوستان و جه‌مسه‌رگیریی ئیقلیمی و.. .. تاد. له‌به‌رچاوبگیرێت.
یه‌كه‌م: باشی و خراپیه‌كانی نیزامی په‌رله‌مانی (عیوب و مزایا نضام برلمانی)
ئهلف: خراپیه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردوستان
- حكومه‌ت كه ملكه‌چه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌بێته ئاڵهتێك به‌ده‌ست كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی و حزبیه‌وه كه دواجار ئه‌مانیش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هه‌یه، كه پێ ئه‌چێت چ بیرۆكه‌یه‌كی خراپیان هه‌بێت بۆ خۆیان پێی بكه‌ن.
- له‌هه‌ره خراپیه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه،پێده‌چێت په‌رله‌مان (وه‌ك ئێستا) پڕبێت له‌مه‌لاو جاسوس و خه‌ڵكی نه‌زان و هاژو هوژچی،كه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی مه‌راقیانه سێلفی و وێنه‌كه‌یان بگرن،یان قسه بكه‌ن و بۆ فشه په‌نجه بابده‌ن،نیو هێنده مه‌رامی كاركردن و خستنه‌گه‌ڕی ئاوه‌زو ووزه‌ی خۆیان ناكه‌ن. مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی زۆر قسه بكات پیاوێكی باش بێت.
- سیسته‌می په‌رله‌مانی كولفه‌ی ماددیی زۆرتره.. جگه له‌وه‌ش ژاوه‌ژاوی هه‌یه، بڕیاره‌كان خێرا ده‌رناچن، نهێنیه‌كان ناپارێزرێن و بۆی هه‌یه ئیختراق بكرێت، نهێنی له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی دا لای (1-4) كه‌سه بۆ نمونه،به‌ڵام له‌په‌رله‌مانی دا لای (111) كه‌سه.. . !!. هه‌ریه‌كه‌یان كه تاقه‌تی نه‌بوو قسه‌یه‌ك له‌خۆیه‌وه فڕێ ئه‌دات.. یانی به‌گشتی له سیسته‌می په‌رله‌مانی دا حكومه‌ت ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت.
- وه‌ك له‌كوردوستان بینیمان، بۆی هه‌یه خه‌ڵكی خراپ،یان نه شاره‌زا بچێته په‌رله‌مانه‌وه،ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ری ده‌نگدان لای خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كاندیده‌كان زۆر هه‌ڵه‌وه‌ر بن،باش خۆیان بگۆڕن، له فه‌یسبوك ڕیكلامی درۆینه‌ی زۆری كردبێت و،،،، دوایش كهئهچێته په‌رله‌مانه‌وه،به ئه‌نجام ئاوها تووشی قه‌یران ئه‌بین كه بوین..
- له سیسته‌می په‌رله‌مانی دا،ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئه‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه (سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی حكومه‌ت) .. ئه‌مه بۆ ئه‌و شوێنانه‌یه،كه خاوه‌نی هوشیاری و ئه‌زمونێكی سیاسیی به‌رزن، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌جره‌به‌یه‌كی سیاسیی تازه‌ن،سیسته‌می په‌رله‌مانی تیایاندا چالاك و سه‌ركه‌وتو نابێت.
- بۆ ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان زیاتر له (35%) ی خه‌ڵكی كوردوستان هه‌ر ده‌نگی نه‌داوه،بێجگه له‌و ته‌زویر و خروقاتهی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان كردویانه،ئه‌وه‌شی ده‌نگی داوه نیوه‌ی په‌شیمانه، چ مه‌عقوله چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی هه‌موو گه‌له‌وه بڕیار به‌ن،كه له‌واقیعدا بابه‌ته‌كه مه‌به‌ست لێی گه‌ل نییه، جا با سیسته‌مه‌كه بكرێت به په‌رله‌مانیش.. !!. یانی بۆ ئاینده ئێمه له‌كوردوستان له به‌رده‌م شۆڕشێكداین،كه خۆ قوتاركردنه له‌هه‌موو ئه‌م حزبانه.
با: باشیه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی
- به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ڕاسته‌خۆ دروسته‌كات له‌نێوان دهستهڵاتهكاندا، سه‌یركه،ئهلف بای دیموكراسی جیاكردنه‌وه‌ی دهستهڵاتهكانه،كه " مۆنتیسكۆ" نزیكه‌ی (300) ساڵ پێش ئێستا پره‌نسیپه‌كه‌ی داهێناوه، كه‌چی هێشتا له‌كوردوستان نییه..
- ئه‌بێته هۆی چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی زۆرداری و كلیپتۆكراسی (حوكمی دزوجه‌رده)
- له سیسته‌می په‌رله‌مانی دا،ده‌نگده‌ر زیاتر هه‌ست به گه‌وره‌یی خۆی ئه‌كات، چونكه كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان له‌په‌رله‌مانن،یان خۆیان ئه‌پاڵێون بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.. پێویستیان به‌و ده‌نگه‌یه..
دووه‌م: په‌كخستنی داموده‌زگا و ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێری لایه‌نه‌كان
له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكی كاری سیاسیی و خه‌باتی چه‌كداری ئه‌م هێزانه‌وه،بیگریت، یان شه‌ڕی نیۆخۆیان كردووه، یان پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵی و پاشقولدان،وه یاخود خه‌ڵكیان تێكبهرداوهو یارییان بهجهماوهركردووهو،خۆشیان له‌سه‌ره‌وه به‌نهێنی پێكه‌نیون و ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌ش به‌ش كردووه.. . با له خۆپیشاندانه‌كانی (17ی شوبات) ه‌وه بیگرین، ئه‌وانه‌ی له‌و گۆڕه‌پانه هاواریان ئه‌كرد " بڕوخی" هه‌موو ئێستا پاسه‌وان و ئۆتۆمبیل و مووچه‌ی به‌رزی خۆیان هه‌یه‌و،هه‌مان ڕێگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێشوتریان هه‌ڵبژارد (سه‌ت ڕه‌حمه‌ت له كفن دز) .. هه‌ر مانگێك دوای دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندان له گردی زه‌رگه‌ته هه‌موو ئه‌وانه‌ی وتیان " با بڕوخی" سه‌رو سینگیان دانه‌واند له پێشوازی سه‌رۆكی هه‌رێمداو، به ملیار سودمه‌ند بون لهسیستهمهكهو، وتیان هه‌رێم له‌ده‌ستێكی ئه‌میندایه و،،،،، یانی به‌گشتی ئه‌مانه به ئه‌قڵ و مه‌نتق و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیكی جه‌ماوه‌ریان په‌یدا نه‌كردووه، به‌ڵكو به شه‌ڕه جنێو و ته‌شهیر و شكاندنی هه‌یبه‌تی ئینسانی كورد و،هێرشكردنه سه‌ر ئه‌م حزب و ئه‌ویتر قه‌به بون له‌پێش چاوی تاكه‌كان.
من بۆخۆم له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیم، به‌ڵام نه‌ك له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه عه‌یبه‌كانی مان بۆ ئێستای كوردوستان باس كردووه،پرسیاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه،ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌رلایه‌نێكی تریش، كه باوه‌ڕیان به سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌یه، بۆچی خۆیان له‌خۆیان دا ته‌تبیقی ناكه‌ن،با له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن؟!.. ئاخر له شێوازی په‌رله‌مانی دا ئیتر سه‌رۆك و سكرتێری حزبه‌كان ئه‌م هه‌یبه‌ت و شكۆ ته‌زویره‌ی ئێستایان نامێنێت (بۆ سه‌فره چووه بۆ هه‌ورامان،ئه‌ڵێن چووه بزانێت كام زه‌وی بۆ كشتوكاڵ باشه!!) . سه‌رۆكی حزب له‌م شێوازه‌دا یان سه‌رۆكی فراكسیۆنه یان ئه‌ندامێكی كارای په‌رله‌مان یان سه‌رۆكی حكومه‌ت.. ده‌ی باشه با ڕێكخهریی گشتی و ئه‌میر و سه‌رۆكی پارتی ببن بهكاندیدو ئه‌ندامی په‌رله‌مان!!؟. ئه‌م هه‌موو حزبه كاندیدێكیان نییه ئیدی بۆ گاڵته به ئه‌قڵی میلله‌ت ئه‌كه‌ن؟. یان هه‌موو ئه‌مانه ڕقی شه‌خسی و قسه‌ی خۆ سواركردنه هیچی بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان نییه.. لایه‌ك ئاماده‌یه داعش بهێنێته كوردوستانه‌وه تا موزایه‌ده به‌سه‌ر پارتیدا بكات، پارتیش ئاماده‌یه به ده‌نكه شقارته‌یه‌ك هه‌موو كوردوستان بسوتێنێت،له‌پێناو ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه. ههربهجدیش ئه‌وه‌ی ئه‌كرێت له‌وه‌ی پارتی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه كارێكی ترسناكه.
له كۆتاییدا،پێویست ناكات،نه په‌رله‌مان،نه ئێمه،سه‌ری خۆمان بخه‌ینه ژان،چونكه هه‌موو ئه‌م حزبانه بڕیاریانداوه،دامودهستگهو بابه‌تی یاسایی په‌ك بخه‌ن،نه‌ك دروستی بكه‌ن. سه‌یری بكه كۆمسیۆنی باڵای (سه‌ربه‌خۆ!) ی هه‌ڵبژاردن، 9 كه‌س هه‌ر 3 كه‌سیان سه‌ر به حزبێكن و،شوێنیشیان نییه تیا دابنیشن،په‌رله‌مان ژوورێكی پێداون. !.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "