له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه،نرخی نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار له (1914) هدا،به‌رزبۆیه‌وه بۆ (100$) ،نه‌وت و پێكهاته‌كانی پێویستییه‌كی حه‌تمین،بۆ كارگه‌كان،سه‌ربازگه‌و ئامێره‌كانی جه‌نگ،كه‌شتییه گه‌وره‌كان،ئۆتۆمبیل و فڕۆكه جۆراوجۆره‌كان و.. . هه‌تادوایی، تائێستاش هه‌روایه.
جارێكی دیكه‌ش باسمان كردووه،كه نه‌وت یانی دۆلار،دۆلار یانی ئه‌مریكا،ئه‌مریكا یانی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی ڕیالیستی كه‌ونی هه‌یه‌و،ئه‌یه‌وێت له‌ئاستی گه‌ردوندا ململانێی هه‌موو شتێك بكاته‌وه،بۆ به‌رگریكردن لهبههایهك كه‌پێی ده‌وترێت،لیبراڵیزم،ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی خۆی له سه‌رمایه‌داریی و بازاڕی ئازاد‌و تاكی ئازاد‌و.. .. ئه‌م قسه خۆشانه‌دا ئه‌بینێته‌وه. كه‌واته تا نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه،هی دۆلاریش به‌رزئه‌بێته‌وه.
له‌كاتێكدا جیهان خه‌ریكی شۆڕشێك بو له ووزه دا له‌ڕێگه‌ی نه‌وتی سه‌خه‌ری (Shale oil) و (Shale gas) ه‌وه. تا جێگه به‌نه‌وت و گازی سروشتی لێژبكات (تا ئێستا به‌ڕێژه‌یه‌كی باش سه‌ری نه‌گرتووه) . ،له‌سه‌ری ساڵی (2015) ه‌وه،نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا،به‌ڕێژه‌ی (55%) دابه‌زیوه،بۆ شوێنێكی وه‌ك عێراق كه‌هه‌موو شتێك تیا ئیش ئه‌كات،ئه‌قڵ و مه‌نتق نه‌بێت، لانی كه‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یانی سه‌رله‌نوێ پیاچونه‌وه، به ڕه‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه كه له‌كۆتایی (2014) دانراوه. چونكه ته‌نها له (5) مانگی ڕابردوودا (12) ملیار دۆلار زیانی كردووه..
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، چوار هۆكاری هه‌یه:
یه‌كه‌م: سه‌ره‌كیترین هۆكار،زیاد له‌ڕاده‌ی هاوسه‌نگی خۆی ئاستی سه‌رفی دۆلار به‌رزبوبوه‌وه،ساده‌ترین به‌ڵگه ئه‌وه‌یه تا ئێستا (90%) بازاڕ‌و بانكه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به دراوی ئه‌مریكی به دۆلار ($) ئه‌كه‌ن.. . له لایه‌كیش ئه‌مریكا له‌ساڵی (1975) بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ئابوریی، و له‌دوای (11) ی سێپته‌مبه‌ر جارێكی تر ئیفلاسی بانكی لیمان برازهرو میریال لینج و،له‌ساڵی (2008) په‌نای بۆ سۆشیالیزم و كتێبی سه‌رمایه‌كه‌ی ماركس ئه‌برد،له‌و چڵپاوه ده‌ریبهێنن،ساڵی (2013) هش به‌گه‌وره‌یی جه‌ڵته‌كه لێی دایه‌وه،كه یهكهمجاربو (700000) حه‌وت سه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكی سپی دا،داوای مووچه‌یان ئه‌كرد،پارهنهبو بیاندرێتی!. قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی گه‌ردونی و خه‌یاڵین،گه‌یشتۆته (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلار!!. ئابوریی ئه‌مریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی جیهانه،تۆبڵێی ئه‌مه كارنه كاته سه‌ر جیهان؟. كه‌واته ئه‌بێت ئه‌مریكا ده‌ست بگرێت بهسهرفی دۆلاره‌وه،هاوسه‌نگی ڕابگرێت. به‌تایبه‌تی له (6) هه‌فته‌ی كۆتایی (2014) ئاستی سه‌رفی دۆلار زۆر به‌رزبو بویه‌وه.
دووه‌م: گه‌شه‌ی ئابوریی له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و چین و (یابان) به‌تایبه‌تی. ئه‌وسا هندستان كه‌له‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وته قازانجی (16) ملیار دۆلاری كردووه. له‌كاتێكدا ئه‌مریكا پێویسته ئاستی ململانێكانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه به‌ره‌و سه‌روتر ببات. هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئابوریی ئه‌مریكا.
سێهه‌م: له‌هه‌ندێ شوێن نه‌وت و گازی سهخهریی به‌رهه‌مهێنراوه‌و ئاستی به‌رزیشی تۆماركردووه،ئه‌گه‌رچی تێچوی دهرهێنهكهی زۆرتر‌و بۆ ژینگه‌ش خراپتره.
چواره‌م: ئه‌مریكا خۆشی له‌ناوچه‌كه‌دا،له‌گه‌ڵ سعودییه‌و كه‌نداو،ئه‌یانه‌وێت به‌م دابه‌زینه زیانێك،یان گورزێك له ڕووسیاو ئێران بده‌ن.
سه‌ره‌نجام،هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه نه‌وت هه‌نارده ئه‌كه‌ن (به‌بێ جیاوازیی) به‌رێژه‌ی جیاجیا زیانی گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه‌كو عێراق،نه‌یجیریا،سعودیه،ئێران،ڕووسیا،لیبیا.. ئه‌گه‌رچی ئێران (به‌پێی وه‌زیری نه‌وت " بێژه‌ن زه‌نگه‌نه". زیانی وای نه‌كردووه،چونكه سندوقی ئیحتیادی یان هه‌یه پاره‌ی لێ ده‌رئه‌كه‌ن) . بیرمان نه‌چێت هه‌ربه‌ته‌نها ده‌وڵه‌ته‌كان نین زیان ئه‌كه‌ن،وه بودجه‌كه‌یان كورت ئه‌هێنێت،كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری نه‌وتیش زیانی تیا ئه‌كه‌ن.
چاره‌سه‌ر چی یه؟
ساده‌ترین و زانستی ترین،چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌زمه‌یه‌كی وا،ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی داهات ههمهجۆر بكرێت،له‌عێراق و كوردوستان دا نه‌وت به ڕێژه‌ی (100%) سه‌رچاوه‌ی داهاته!!. هه‌رچی كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی، بانكی،كشتوكاڵی و سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ كه ژینگه‌ی له‌باریشی هه‌یه‌و فه‌رامۆشكراوه،پیشه‌سازیی،چاودێریی بازاڕ له خستنه‌ڕوو خواست.. .. . هتد.. ئه‌مانه ئه‌بێت چالاك بكرێن. تا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئاسایشی مرۆیی و ئابوریی.
به‌نیسبه‌ت كوردوستانه‌وه،زیانێكی كاتییه،چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت هیڵی بۆڕی خورمه‌ڵه له (2015) دا ته‌وابێت كه له‌ڕۆژێكدا ده‌توانێت (1) ملیۆن/به‌رمیل بگوازێته‌وه،كهلهخورمهڵهوه درێژئه‌بێته‌وه تاسه‌ر سنوری فیشخابور بۆ سه‌رسنوری توركیا (خورمهڵهلهنێوان مهخمورو موسڵدایه،ئه‌وشوێنه‌ی پێش ئه‌وه‌ی به 3 كیلۆمه‌تر داعش بیگاتی،فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا خێرا ده‌ستی یان بهبۆمبارانكردنی داعش كرد‌و نه‌یانهێشت تیرۆریستان بگه‌نه هه‌ولێر) .. جگه‌له‌وه‌ش به درێژایی (81كم) له‌نێوخۆدا بۆڕیی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق به‌ستراوه به‌نه‌وتی خورمه‌ڵه‌وه.
